.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












زانا به‌لژیكیه‌كان بۆ یارمه‌تی دایكان، دایبییه‌كی سه‌یریان دروست كردووه.
خاتوو (جێن جاك وینداڵ) توێژه‌ر له زانكۆی (ئه‌نتۆرب) وتویه‌تی: ئه‌م دایبیه نوێیه‌ی دروستكراوه، تایبه‌ته به منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 2 ساڵان، كه له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئه‌و منداڵانه مه‌حاڵه بتوانن دایكیان تێبگه‌یه‌نن، كه له حاڵه‌تی ته‌نگاویدان، بۆیه له رێگه‌ی ئه‌م دایبیه‌وه دایكه‌كان به ئاسانی ده‌توانن منداڵه‌كانیان له چۆنیه‌تی چوون و به‌كارهێنانی ئاوده‌ست فێربكه‌ن.
جێن روونیكردۆته‌وه، دایبیه نوێیه‌كه له‌كاتی ناكاودا، موزیك لێده‌دات، كه موزیكه‌كه له رێگه‌ی ئامێرێكی بچوك كه به دایبیه‌كه‌وه نوساوه، به ده‌نگ ده‌ردێت.
هه‌روه‌ها جێن ئاماژه‌یداوه، ئه‌م دایبیه به سه‌ركه‌توویی له‌سه‌ر منداڵانی خوارووی دووساڵان تاقیكراوه‌ته‌وه، جگه له‌وانه‌ش ئه‌م دایبیه یارمه‌تیده‌رێكی دیكه‌یه بۆ دایكان له ئه‌وروپا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، چونكه زۆربه‌ی دایكانی ئه‌و دوو وڵاته كاتێك ده‌چن بۆ سه‌ر كار، منداڵه‌كانیان له دایه‌نگه‌كان داده‌نێن.
له لایه‌كی دیكه‌وه، دكتۆر (مارك چایڵدز) له (نیویۆرك) وتویه‌تی: "جارێ دڵنیانیم تاچه‌ند ئه‌م رێگایه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست دێنێت، پێموایه راهێنانی منداڵ بۆ چوونه سه‌ر ئاو پێویستی به باوه‌ڕ پێهێنانی هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێت بچێته سه‌ر ئاو، ئه‌وا تاوان له تۆ دانییه.
sc PNA


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه