❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نه‌خواردنی گۆشت مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه ناپارێزێت...

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-05 11:59:46

نـــــــاز
فریشته‌ی ناز
شوێن: ♥سلێمانی♥
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-04-26
دواترین سه‌ردان: 2013-01-04
په‌یامه‌كان: 1569
WindowsXPMSIE7

نه‌خواردنی گۆشت مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه ناپارێزێت...

نه‌خواردنی گۆشت مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه ناپارێزێت:
گۆشت به گشتی و گۆشتی سوور به‌تایبه‌ت به‌هۆکاری زۆر نه‌خۆشی کوشنده‌ داده‌نرێن - جۆره‌کانی شێرپه‌نجه‌ش‌ به‌و نه‌خۆشیانه داده‌نرێن. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی به‌ریتانییه‌وه ده‌رکه‌وتووه، که ئه‌وانه‌ی زۆر سه‌وزه ده‌خۆن و خۆیان له خواردنی گۆشت به‌دوور ده‌گرن، که‌متر دووچاری شێرپه‌نجه ده‌بنه‌وه.

ده‌سته‌ی توێژینه‌وه به‌سه‌رپه‌شتی "Tim Key" له زانکۆی "Oxford" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "British Journal of Cancer"دا نووسیویانه، که سوودمه‌ندی دوورکه‌وتنه له خواردنی گۆشت مرۆڤ له هه‌موو جۆره‌کانی شێرپه‌نجه ناپارێزێت. به‌ڵام مرۆڤ ده‌توانێت خۆی له تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی خوێن، میزه‌ڵدان و گه‌ده بپارێزێت. داتاکانی زیاتر له 60 هه‌زار به‌ریتانی ئاماژه‌یان به‌وه دابوو، که سه‌ره‌ڕای گۆشت نه‌خواردن، مرۆڤ ناتوانێت خۆی له شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه بپارێزێت.

له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا توێژه‌رانی به‌ریتانی و نیوزله‌ندی چاودێری ته‌ندروستی 61566 ژن و پیاویان کرد. له‌نێو ئه‌و ژن و پیاوانه‌شدا هه‌بوو ماسی ده‌خوارد و گۆشتی نه‌ده‌خوارد، هه‌بوو هه‌ردووکیان نه‌ده‌خوارد.

به‌پێی ئاژانسی هه‌واڵی "BBC" به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌نێو دانیشتووانی به‌ریتانیادا له‌نێوان 33 بۆ 100 هه‌زار که‌س دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوونه‌ته‌وه.

ئه‌وانه‌ی گۆشت ناخۆن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان له 100ه‌وه بۆ 29 که‌مده‌بێته‌وه.  به‌پێی زاناکان، جیاوازییه‌کی گه‌وره له‌نێوان سه‌وزه‌خۆر و گۆشتخۆره‌کاندا هه‌یه. به‌تایبه‌ت بۆ شێرپه‌نجه‌ی خوێن و لیمفاوی. سه‌وزه‌خۆره‌کان به‌ڕێژه‌یه‌کی زیاتر له نیوه دووچاری شێرپه‌نجه‌ی خوێن نابنه‌وه، له‌کاتێکدا تووشبوونیان به "Multiple Myeloma" به‌ڕێژه‌ی له 75% که‌متر ده‌بێته‌وه.

ئه‌و به‌شداربووانه‌ی بڕێکی باش له ماسیان خواردووه، که‌متر دووچاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه بوونه‌ته‌وه. هۆکاری ئه‌و که‌مبوونه‌وه‌یه‌‌ش بۆ زاناکان نادیاره، هه‌روه‌ك خۆیان ئاماژه‌یان پێداوه. به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ڤایرۆس و په‌ڕین کاریگه‌ریان بۆ سه‌ر پێکهاته‌ی گۆشت هه‌بێت.

ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه نیشانیانداوه، که سه‌وزه پارێزگارییه‌ك به گه‌ده له تووشبوون به شێرپه‌نجه ده‌به‌خشێت.

هه‌رچه‌نده ژماره‌ی تووشبووان به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه هێنده زۆر نه‌بووه، ئه‌وانه‌ی له‌هه‌ردوو گروپدا گۆشتیان نه‌خواردووه، به‌ڕێژه‌ی یه‌ك له‌سه‌ر سێ که‌متر دووچاری شێرپه‌نجه هاتبوونه‌وه. به‌ڵام تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ڕێخۆڵه وێنه‌یه‌کی دیکه‌ی نیشاندابوو. ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی منداڵان له‌نێو سه‌وزه‌خۆره‌کاندا به‌به‌راورکردن له‌گه‌ڵ گۆشتخۆره‌کاندا دووئه‌وه‌ند که‌متر بووه.

ژماره‌ی به‌شداربووه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه هێنده زۆر نه‌بووه، جابۆیه ده‌کرێت ڕێکه‌وت ڕۆڵێكی له ئه‌نجامه‌کاندا بینیبێت. تیمی لێکۆڵینه‌وه له‌و باوه‌ڕه‌دایه، که سیسته‌می خۆراك کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه هه‌بێت، که له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌دا ڕۆڵێکی گه‌وره ده‌بینێت.

پڕۆفیسۆر "Tim Key" پێیوایه، که ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌ ناکرێت ببنه بنه‌مایه‌كی بنبڕ بۆ سه‌لماندنی نه‌گه‌تیڤی خواردنی گۆشت.



سه‌رچاوه‌:خۆزگه‌

Kurdzhin

1i feel lucky every day , when iam with YOU

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-05 12:51:27

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

Re: نه‌خواردنی گۆشت مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه ناپارێزێت...

ده‌ست خۆش shanka گیان ئاخر گۆشتی سورش خۆشه‌ ده‌ی خوا بمانپارێزێت له‌م جۆره‌ نه‌خۆشیانه‌.

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hana_sweet (2009-07-05 12:55:18)

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-05 16:21:54

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: نه‌خواردنی گۆشت مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه ناپارێزێت...

ده سته كانت خوش بيت هاوريى ئازيزم

بابه تيكى به سوده و جيكَاى ده ست خوشييه

من وه ك خوم تائيستا كَوشتم نه خواردوه و حه زيشم ليى نيه

هيوادارم هيج كه سيك توشى وه ها نه خوشييه ك نه بيت هه موان شادبن

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-05 22:59:02

**باخان**
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-03-24
دواترین سه‌ردان: 2011-09-10
په‌یامه‌كان: 258
WindowsXPMSIE7

Re: نه‌خواردنی گۆشت مرۆڤ له شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه ناپارێزێت...

ده ستت خۆش بێت شینکه خان بابه تێکی به سوده..

به خته وه ر بیت ئه زیزم..

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-bd3e4fdaea.jpg
وا هه ست ئه که م له شاری سینه تا له جێی دل به رده..
      ...ئه ی جوانتر له گول ئه ی ره قتر له به رد..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net