.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















باسی ( تیمم )
(تیمم) له‌شه‌رعا ئه‌وه‌یه ئینسان له‌باتی ئاو ده‌ست بدا له تۆزێكی پاك و بیهێنێ به ده‌م و چاو و هه‌ردو ده‌ست و قۆڵیا له‌گه‌ڵ ئهنیشكهكانیا ، ئینسانی له‌ش پیس و بێ ده‌س نوێژ تیمم ئه‌كا له كاتێكا كه ئاو نه‌بێ ، یا ئاو ببێ به‌ڵام له‌به‌ر ناساغی یا له‌به‌ر برینێ كه به له‌شیه‌وه بێ نه‌توانێ به‌كاری بهێنێ ، یاخود ئاوه‌كه‌ی پێویست بێ بۆ خواردنه‌وه .
له‌به‌شی ئهووهڵا كه كاتی نه‌بونی ئاوه ئه‌گه‌ر كابرا به یه‌قین ئه‌یزانێ ئاو له‌و شوێنه‌دا نیه ئه‌وه پێویسته تیمیم بكا بێ ئه‌وه‌ی بگه‌رێ به شوێن ئاودا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گومانی وابو ئاو له‌و شوێنه‌دا هه‌یه ، ئه‌بێ له‌بارو بنه‌ی خۆی و له‌ناو هاورێكانیدا بگه‌رێ بۆ ئاو و ئه‌وه به‌س نیه كه بانگ بكا بڵێ كێ ئاوی هه‌یه به خۆرایی یا به پاره من ئه‌مه‌وێ .
جا ئه‌گه‌ر ده‌ستی نه‌كه‌وت و شوێنه‌كه‌ش سارایه‌كی ته‌خت بۆ ، ئه‌بێ به هه‌ر چوار ده‌وری خۆ‌یا بروانێ ، ئه‌گه‌ر به‌رز و نزمیش بو پێویسته بگه‌رێ به‌و ده‌وره‌دا تا مهسافهیێ چاوی ئینسانی عاده‌تی فه‌رق به شت ئه‌كا كه بریتییه له مه‌یدانی سێ سه‌د گه‌ز تا چوار سه‌د گه‌ز و ناو ئه‌برێ به (حدالغوث) واته ماوه‌ی ( بانگ و به هاواره‌وه عاتن ) ، به‌و شه‌رته ئه‌و كابرا ئه‌مین بێ له زه‌ره‌رو زیانی گیان و ماڵ و (اختصاصات) وه‌كو سه‌گی ته‌مێ كراوی راوی ، هه‌روه‌ها به‌وشه‌رته ئه‌مین بێ له‌وه كه له ره‌فیقه‌كانی بپچرێ ، جا ئه‌گه‌ر ئاوی ده‌ست نه‌كه‌وت تیمم بكا ، ئه‌گه‌ر كابرا هه‌ر له‌و شوێنه‌دا مایه‌وه پێویسته بۆ فه‌رزێكی تریش هه‌ر بگه‌رێ بۆ ئاو تا به‌راستی حاڵی ئه‌بێ كه‌وا ئه‌و شوێنه ئاوی تیا نیه .
ئه‌گه‌ر كابرا ئه‌یزانی به یه‌قین ئاو هه‌یه له مهسافیهكا رێبوار و كاروانی تا ئه‌و مه‌سافه‌یه به ده‌وری بار و مه‌نزڵی خۆیانا ئه‌گه‌رێن بۆ پێویستی خۆیان ، كه ئه‌م مه‌سافه‌یه شه‌رع ناوی ئه‌با به (حد القرب ) و بریتییه له نیو فه‌رسه‌خ ، پێویسته بروا بۆ ئه‌و ئاوه به‌و شه‌رته ئه‌مین بێ له‌زیانی گیانی ه ماڵی كه‌له قیمه‌تی ئاوی ده‌س نوێژ زیاتر بێ و ئه‌مین بێ له‌وه كه له ره‌فیقانی ببرێ.
ئه‌گه‌ر ئه‌یزانی ئاو له مه‌سافه‌یه‌كی زۆرتر له‌م مه‌سافه‌یه‌دا ده‌ست ئه‌كه‌وێ كهلهشهرعا ناوی (حد البعد ) ه ئه‌وه پێویست نیه بروا بۆی و ره‌وایه تیمم بكا ، ئه‌گه‌ر به یه‌قین ئه‌یزانی له دوا دوای وهختهكهدا ئاوی ده‌س ئه‌كه‌وێ ئه‌وه باشتر ئه‌وه‌یه چاوه‌رێی ئاوه‌كه بكات ، ئه‌گه‌ر هه‌ر به گومان بوو لهدهسكهوتنی ئاو ، ئه‌وه زووتر تیمم بكا باشتره ، ئه‌گه‌ر ئاوی ده‌ست كه‌وت ، به‌ڵام به‌شی ده‌س نوێژی نه‌ئه‌كرد ، پێویسته تا ئاوه‌كه ته‌واو ئه‌بێ به‌كاری بێنێ ئه‌وجا تیمم بكا .
ئه‌گه‌ر ئاو به فرۆشتن به قیمه‌تی عاده‌تی ده‌ست ئه‌كه‌وت پێویسته بیكرێ مه‌گه‌ر قه‌رزار بێ به قه‌رزێكی وه‌ها هه‌موو ماڵه‌كه‌ی دابگرێ ، یاخود ئه‌و پاره‌یه‌ی پێویست بێ بۆ خه‌رجی ئه‌و سه‌فه‌ره له هه‌ردو سه‌ره‌وه بۆ خۆی و ئه‌وانه‌ی كه مه‌سره‌فیان له‌سه‌ر ئه‌وه ، ئه‌گه‌ر یه‌كێ ئاوی پێ به‌خشی واجبه وه‌ری بگرێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر قیمه‌تی ئاوه‌كه‌ی پێ به‌خشی واجب نیه وه‌ری بگرێ چونكه منه‌تی پاره بارێكی گرانه .
له‌به‌شی دووهه‌م دا كه ئه‌وه‌یه كابرا ئاوی هه‌بێ ، به‌ڵام نه‌خۆش بێ یا بریندار بێ به جۆرێكی وا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاوه به‌كار بێنێ هێز و قازانجی پارچه‌یێ له ئه‌ندامه‌كانی له‌شی بفه‌وتێ ، یاخود نه‌خۆشییه‌كه‌ی دره‌نگ چاك بێته‌وه ، یاخود له‌كه‌یه‌كی ناهه‌موار له ئه‌ندامێكی به ده‌ره‌وه بۆیا ده‌ركه‌وێ ، ئه‌وه له‌م كاته‌دا فه‌رزه تیمم بكا و ، به‌كارهێنانی ئاو گوناهێكی گه‌وره‌یه وه‌كو له توحفهدا نوسراوه ، ساردی ئاویش ئه‌گه‌ر توند بێ و هه‌واش سارد بێ وه‌كو ناساغی وایه و ، ئه‌بێ له‌م كاته‌شدا هه‌ر تیمم بكا مادام به به‌كارهێنانی ئاو له‌و كاتی سه‌رمایه‌دا زیانی له زیانه پێشوه‌كانی له‌وانه‌بێ توش ببێ ،به‌ڵام ئه‌گه‌ر قابیل بوو ئاوه‌كه گه‌رم بكات ، واجبه گه‌رمی بكا با وهختهكهشی له ده‌س ده‌رچێ و نوێژه‌كه‌ی بكه‌وێته قه‌زا ، ئه‌گه‌ر ئاوه‌كه ئه‌وه‌نده گه‌رمیش بۆ نه‌ی ئه‌توانی به‌كاری بهێنێت ، ئه‌بێ زوو تیمم بكا چونكه سارد كردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاوه له‌وڵاتی گه‌رم و هاوینی گه‌رما له ئیختیاری ئێمه‌دا نیه .
له‌به‌شی سێهه‌م دا كه ئه‌وه‌یه ئاو ببێ ، به‌ڵام پێویستی بێ بۆ خواردنه‌وه‌ی گیاندارێكی به حورمه‌ت با بۆ له‌مه‌ولاش بێ ، چ خۆی چ ئه‌و كه‌سانه و ئه‌و حه‌یوانانه كه مه‌سره‌فیان له‌سه‌ریه‌تی ، ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ری تیمم بكا و نابێ ئاوه‌كه به‌كار بێنێ ، به‌ڵكو ئه‌بێ هه‌ڵی بگرێ بۆ پاراستنی گیانی گیانداره‌كان ، (بزانن) هه‌موو له‌شی ئینسان بۆ غوسڵی جه‌نابه‌ت به یه‌ك ئه‌ندام ئهژمێرریچ ، به‌ڵام ئه‌ندامی ده‌س نوێژ چوارن (1) ده‌م و چاو (2) هه‌ر دوو ده‌ست له‌گه‌ل ئهنیشكهكانا (3) سه‌ر(4) هه‌ردوو پێ له‌گه‌ڵ قولاپهكانا ، ئه‌گه‌ر به‌كار هێنانی ئاو مه‌منوع بو له ئه‌ندامی له‌ش پیسا ، ئه‌وه یه‌ك تیمم پێویسته ، به‌ڵام بۆ بێ ده‌س نوێژ ئه‌گه‌ر له یه‌كێ له‌و ئه‌ندامانه‌دا مه‌منوع بوو ، یه‌ك تیمم و له دوانیانا دوو تیمم و له سیانیانا سێ تیمم و له چواریانه چوار تیمم پێویسته ، تیمم بۆ برین یا ناساغی هه‌ر كام له‌م چوار ئه‌ندامه له‌كاتی شۆردنی ئه‌و شوێنه‌دا ئه‌كرێ و نابێ به‌ر و دوای ببێ .
مه‌سه‌لا ئه‌گه‌ر برین له ده‌م و چا‌وا بو له‌كاتی شۆردنی ده‌م و چا‌وا و ، ئه‌گه‌ر له ده‌ست بوو له كاتی شۆردنی ده‌ستا تیمم ئه‌كرێ ، به‌م جۆره هه‌ر شوێنێ ساغه له ده‌سته‌كه‌ی مه‌سه‌لا بیشۆرێ ، جا ده‌ستی وشك بكاته‌وه و تیمم بكا ، له‌پاش ئه‌وه مه‌سحی سه‌ری بكا و پێكانی بشۆرێ هه‌روا به‌و جۆره .
هه‌ر ئه‌ندامێ له ئه‌ندامه‌كانی ده‌س نوێژ كه ئاوی تیا به‌كار نه‌هێنرێ ، یا داپۆشه‌ری به‌سه‌ره‌وه‌یه وه‌كو موشه‌مما ، یا به‌سه‌ریه‌وه نیه ، ئه‌گه‌ر داپۆشه‌ری به‌سه‌ره‌وه نه‌بوو ، واجبه ئه‌وه‌ی ساغه بیشۆرێ جا تیمم بكا ، ئه‌گه‌ر داپۆشهریشی به‌سه‌ره‌وه بو و قابیلی لابردنی نه‌بوو ، پێویسته له‌گه‌ڵ شۆردنی ساغهكهیا هه‌موو موشهمماكهیش به ده‌ستێكی ته‌ر مه‌سح بكا جا تیمم بكا ، ئه‌مه بۆ فه‌رزێ ، هه‌روه‌ها بۆ فه‌رزێكی دواییش ، ئه‌گه‌ر له‌م به‌ینه‌دا ده‌س نوێژی شكا ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌س نوێژه‌كه‌ی نه‌شكا ، ئه‌وا هه‌ر ئه‌وه‌نده پێویسته بۆ فه‌رزی دوایی تیمم بكاته‌وه ، ئیتر شۆردنی ساغ و مه‌سحی داپۆشه‌ری ناوێ .
تیمم به‌چی ئه‌كرێ ؟
تیمم ئه‌كرێ به هه‌موو گڵێ كه پاك بێ و جارێكی تر تیممی پێ نه‌كرابێ ، با ده‌رمانیش بێ ، وه‌كو گڵه‌سه‌ر و گڵه ئه‌رمه‌نی ، هه‌روا به لمێكیش تۆزی هه‌بێ ، نه‌ك به قصڵ و گه‌چ و نوره‌و له‌ته سوالهتی هاراوه یا به گڵێ كه ئاردی تێكه‌ڵ بێ یا به گڵێ كه پیس بێ یا جارێكی تر به‌كار هێنرابێ له تیمم كردنا وه‌كو ئه‌و گڵه كه ماوه‌ته‌وه به ده‌م و چاو و ده‌سته‌وه یا ئه‌وه‌ی كه له‌مانه داوه‌ریوه له‌كاتی تیمم دا .
پێویستی تیمم
شه‌ش شت پێویسته بۆ تیمم ،یه‌كه قه‌صدی هێنانی گڵ ، كه‌واته ئه‌گه‌ر با گڵێكی كوتا به ناوچاویا و كابرایش نییه‌تی هێنا و به‌و گڵه مه‌سحی ده‌م و چاوی كرد ، ئه‌وه به‌كار نایێ ، دووه‌م ئه‌قڵی گڵهكهیه با به‌سه‌ر دهستیشیهوه بێ و بیهێنێ بۆ مه‌سحی ده‌م و چاو له‌گه‌ڵ نییه‌تدا ، یا گڵێكی پاكی به‌كار نه‌هێنراو به‌سه‌ر ده‌م و چاویه‌وه په‌یدا ببیچ و كابرا بیهێنێ مه‌سحی ده‌ستی پێ بكا ، ئه‌وه مه‌قبوڵ و دروسته .
سێهه‌م نییه‌تی حه‌ڵاڵ كردنی نوێژ ، نه‌ك لابردنی بێ ده‌س نوێژی ، چونكه تیمم تاره‌تی ناچارییه و بێ ده‌س نوێژی لانابا ، كه‌واته ئه‌گه‌ر وتی نییه‌تم هه‌یه بێ ده‌س نوێژی له خۆم لا ئه‌به‌م یا فه‌رزی تیمم به‌جێ ئه‌هێنم ، ئه‌وه به‌تاڵ و بێ سوده .
چواره‌م ئه‌وه‌یه نیه‌ته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌قڵ و هێنانی گڵهكهدا هه‌بێ و ده‌وام بكا تا شتێ له روخساری مه‌سح ئه‌كا .
پێنجه‌م مه‌سحی ده‌م و چاو و هه‌ردوو ده‌سته له‌سه‌ر په‌نجه‌كانه‌وه تا لای وری هه‌ردوو ئه‌نیشك ، فه‌رزه له كاتی مه‌سحی ده‌ستا ئه‌نگوسیله له په‌نجه‌ی داكه‌نێ بۆ ئه‌وه‌ی تۆز بگا به شوێنه‌كه‌ی .
شه‌شه‌م ئه‌وه‌یه ژماره‌ی ده‌س به زه‌ویدا دان و تۆز وه‌رگرتنه‌كه‌ی له دوو جار كه‌متر نه‌بێ ، هه‌ر چه‌ند مه‌سحی ده‌م و چاو و ده‌سته‌كانیشی به‌جارێ مومكین بێ به‌هۆی ده‌سته سرێكهوه كه بیدا به زه‌ویدا و ، به‌لایه‌كی ده‌م و چاوی و به لایه‌كی تری ده‌سته‌كانی مه‌سح بكا .
ئینسان له‌گه‌ڵ تیمم كردنا ئه‌گه‌ر نییه‌تی كردنی نوێژی فه‌رز یا فه‌رزو سوننه‌تی بۆ هه‌ردوو نوێژه‌كه‌ی دروسته ، ئه‌گه‌ر نییه‌تی نوێژی روت یا نوێژی سوننه‌تیشی بوو ، ئه‌وه دروست نیه نوێژی فه‌رز بكا .
سوننه‌ته تۆزی مه‌سح و تیمم سوك بێ و له‌لای ژوروی ده‌م و چاوه‌وه بهێنێته خواره‌وه ، پێویست نیه ئه‌م تۆزه بگه‌یه‌نێ به هه‌موو بنی ته‌ڵه مویێكا ، سوننه‌ته له مه‌سحا لای راست بخاته پێش لای چه‌په‌وه ، هه‌روا سوننه‌ته مه‌سحی ده‌م و چاو و ده‌ست به‌ینیان نه‌كه‌وێ و له ئه‌ووه‌ڵی هه‌ردوو چاوه‌كانه‌وه كه ده‌ست ئه‌دا به زه‌ویدا په‌نجه‌كانی بڵاو بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی تۆزی زۆر وه‌ربگری .
ئه‌گه‌ر یه‌كێ تیممی كرد له‌به‌ر نه‌بونی ئاو و پاش ئه‌وه ئاوی ده‌س كه‌وت ، ئه‌وه ئه‌گه‌ر هێشتا ده‌ستی نه‌كردوه به نوێژ ، تیممهكهی به‌تاڵ و بێ سوده ماده‌م ئاوه‌كه‌ی پێویست نه‌بێ بۆ خواردنه‌وه‌ی گیاندارێكی به حورمه‌ت ، هه‌روا ئه‌گه‌ر له‌و كاته‌دا له نوێژدا بێ و نوێژه‌كه‌ی به تیممه له‌سه‌ر لابچێ واته نوێژه‌كه‌ی قه‌زای پێویست بێ ، ئه‌گه‌ر نوێژه‌كه‌شی له كۆڵ ئه‌كه‌وت ئه‌وه تیممهكهی دا ئه‌مه‌زرێ و ئه‌و نوێژه‌ی كه ئه‌یكا دروسته ، فه‌رز بیچ یا سوننه‌ت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نوێژه‌كه‌ی ببرێ و ده‌س نوێژ بگرێ ئه‌وه باشتره ، به‌ڵێ نوێژی سوننه‌ت ئه‌گه‌ر نییه‌تی عهدهدێكی هێناوه ته‌واویان بكا ، ئه‌گینا نابێ له دوو ركات سه‌ركه‌وێ ، ئینسان به تیممی هه‌ر فه‌رزێكی بۆ ئه‌كرێ با فهرزهكهیش به‌نه‌زر بێ ، به‌ڵام ئه‌توانێ یه‌ك نوێژی جه‌نازه یا زیاتر له‌یه‌ك نوێژ له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ ئه‌و فهرزهدا بكات ، ئه‌گه‌ر كه‌سێ یه‌كێ له‌م پێنج فه‌رزه‌ی له‌سه‌ر بوو و له‌بیری نه‌مابوو كام فه‌رزه ، ئه‌وه ئه‌توانێ بهیك تیمم هه‌موو پێنج فه‌رزه‌كه بكات ، ئه‌گه‌ر دوو فه‌رزی جیاوازی له‌سه‌ر بوو و له‌بیری نه‌ما بوو كامه‌ن ، ئه‌توانێ به پێنج تیمم پێنج فه‌رزه‌كه بكا و ئه‌شتوانێ دوو جار تیمم بكا ، به جاری یه‌كه‌م چوار فه‌رز له‌و پێنج فه‌رزه بكا و به جاری دووه‌م چوار فه‌رز بكا یه‌ك له شوێنی یه‌ك ، به‌و شه‌رته ئه‌ووه‌ڵ نوێژی جاری پێشوی تیا نه‌بێ ، ئه‌گه‌ر دوو نوێژی هاو ناوی له‌سه‌ر بوو ، ئه‌وه دوو جار تیمم بكا و به‌هه‌ر تیممێ جارێ هه‌موو پێنج فه‌رزه‌كان جێ به‌جێ بكا ، ئه‌گه‌ر كه‌سێ تیممی كرد بۆ حهدهپی ئه‌كبه‌ر و پاشان ده‌س نوێژی شكا ئه‌وه تیممی ته‌نها بۆ حهدهپی ئهصغهر پێویسته ، ئینسان نابێ به‌ر له هاتنی وه‌ختی فه‌رزه‌كه تیمم بكا ، هه‌روا به‌ر له‌هاتنی وه‌ختی سوننهتێكیشت كه خاوه‌نی وه‌خت بێ وه‌كو سوننه‌تی پێش نیوه‌رۆ ، مه‌سه‌لا ئه‌گه‌ر كه‌سێ نه ئاو و نه گڵی ده‌س نه‌كه‌وت پێویسته بۆ حورمه‌تی وه‌خت ئه‌و فه‌رزه له‌و كاته‌دا بكا ، به‌ڵام له‌وه دوا قه‌زای بكاته‌وه .
ئه‌و نوێژانه‌ی به تیمم ئه‌كرێن كامه‌یان قه‌زای ئه‌وێ ؟
ئه‌و كه‌سه‌ی تیممهكهی له‌به‌ر نه‌بونی ئاو كردبێ ، مادام نیشته‌جێ بێ قه‌زای له‌سه‌ره ، چونكه نه‌بونی ئاو بۆ نیشته‌جێ نایابه ، هه‌روا موسافیرێكیش كه سه‌فه‌ره‌كه‌ی گوناه بێ ، له‌سه‌ر ئه‌ساسی پێشوو ئه‌گه‌ر كه‌سێ ئاوی له‌ناو باری خۆ‌یا ون كرد ئه‌وه قه‌زای له‌سه‌ره ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باری له‌ناو باری رهفیقهكانیا ون كرد قه‌زای له‌سه‌ر نیه .
هه‌ر كه‌سێ تیممهكهی له‌به‌ر ساردی ئاو و هه‌وا بێ ئه‌وه قه‌زای له‌سه‌ره ، چونكه ئاو گه‌رم كردن به عاده‌ت ئاسانه ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تیممهكهی له‌به‌ر زۆری گه‌رمی ئاوه‌كه بیِ ئه‌وه قه‌زای له‌سه‌ر نیه .
هه‌ر كه‌سێ تیممهكهی له‌به‌ر نه‌خۆشییه‌ك بێ مه‌نعی به‌كارهێنانی ئاوی لێ بكا له هه‌موو له‌شیا یا له یه‌ك ئه‌ندامیا و ئه‌و ئه‌ندامه داپۆشه‌ری به‌سه‌ره‌وه نه‌بێ ، ئه‌وه قه‌زای له‌سه‌ر نیه مه‌گه‌ر برینه‌كه‌ی خوێنێكی زۆری پێوه بیچ ، ئه‌گه‌ر داپۆشه‌ری به‌سه‌ره‌وه بوو ئه‌وه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌ندامی تیممه كه بریتییه له ده‌ست و ده‌م و چاو ، ئه‌وه هه‌میشه قه‌زای له‌سه‌ره چونكه نه شۆردنه‌كه‌ی ته‌واوه ، نه تیممهكهی له‌به‌ر داپۆشهرهكه ته‌واوه ، ئه‌گه‌ر داپۆشهرهكه له غه‌یری ئه‌ندامی تیمم دا بیچ ، ئه‌م جار ئه‌گه‌ر ئه‌و داپۆشه‌ره له‌سه‌ر پاكی دانرا بوو غه‌یری ئه‌ندازه‌ی راوه‌ستانی له شوێنی ساغی نه‌گرتبو ، ئه‌وه قه‌زای له‌سه‌ر نیه ، ئه‌گه‌ر له شویچنه ساغه‌كه زیاد له پێویستی داگرتبو یا له‌سه‌ر بێ ده‌س نوێژی دانرا بوو ، واجبه داپۆشهرهكه لا ببرێ ، ئه‌گه‌ر قابیل نه‌بوو لاببریچ ئه‌وه قه‌زای نوێژه‌كانی له‌سه‌ره .
سه‌رچاوه کتێبی شه‌ریعه‌تی ئیسلام // ماموستا عبدلکریم مدرس

له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده سته كانت خوشبيت بو ئاماده كردنى وه ها بابه تيك
ماندونه بيت كاكه حسين كَيان بمينى به شادى براى به ريزم هه رسه ركه وتوبيت

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت هاورێی خۆشه‌ویست رۆژان گیان ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xosh bray barezm kaka husen har bzhy sarkawtu bit barasty babatiky baswda
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت سوپاس بۆ ئه‌م هه‌سته جوانه‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن tanya gull (2009-07-17 12:06:32)


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت کاک حسێن بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته به‌سوده خوا جه‌زای خێرت بداته‌وه.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت سوپاس بۆ ئه‌م هه‌سته جوانه‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه









هه رسه ركه وتوبيت كاكه حسينى به ريزوو خؤشه ويست بؤئه م بابه ته جوانه ت انشالله خوا خيرت بؤده نوسيت سه ركه وتوبيت كيانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌تان سوپاس بۆ ئه‌م هه‌سته جوانه‌تان ئه‌زیزم ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه



له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس بۆ په یامه که‌ت هاورێی به‌لام له‌سایتی خۆمان ئه‌و بابه‌ته داندرابوو بێ سه‌رچاوه بوو ئه‌زیزم
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن *حسێن خۆشناو* (2009-07-20 16:23:59)
له‌سه‌ر هێڵ نییه



سوپاس بۆ په یامه که‌ت هاورێی به‌لام له‌سایتی خۆمان ئه‌و بابه‌ته داندرابوو بێ سه‌رچاوه بوو ئه‌زیزم
زۆر سوپاس گیانەکەم ئاساییە من زۆر بابەت ئەنووسم قەت یان بە دەگمەن سەرچاوەکەی ئەنوسم
بەڵام هاوڕێکم داوای لێ کردم کە ئەمە بنوسم کە ووتی بابەتی خۆمە ووتی من لە کوردژین ئەندام نیم
تۆ بۆم بنوسە منیش ووتم بە چاوان وە بابەتی خۆشی بوو ئاساییە گیانەکەم
3:|
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس بۆ په یامه جوانه‌که‌ت سوپاس بۆ ئه‌م هه‌سته جوانه‌ت ئه‌زیزم ده‌ستی تۆش خۆش بێت به‌قوربان
له‌سه‌ر هێڵ نییه