❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (9)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-09 08:32:33

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (9)

سه‌رئێشه‌ Headache
سه‌رئێشه‌ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌ره‌ بڵاوترین ئازاره‌كان، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ هۆى سه‌رئێشه‌ زۆربه‌ى كات نه‌خۆشیه‌كى ترسناك نى یه‌.
هۆكاره‌كانى:
1- سه‌رئێشه‌ى لایه‌كى سه‌ر (میگره‌ین Migrain)، سه‌رئێشه‌ى هێشوویی له‌ پیاودا Cluster headache.
2- به‌ هۆى نه‌خۆشیه‌كى ناو مێشك وه‌ك: به‌رزبوونه‌وه‌ى فشارى ناو كاسه‌ى سه‌ر، هه‌وكردنى په‌رده‌كانى مێشك.
3- هه‌موو درمه‌كان Infections له‌وانه‌یه‌ سه‌رئێشه‌ په‌یدا بكه‌ن.
4- هۆكارى دیكه‌ وه‌ك هۆى ده‌روونى: كۆڵنجى ماسوولكه‌كانى ده‌وروبه‌رى سه‌ر Tension headache ، نه‌خۆشیه‌كانى چاو و گوێ و گیرفانه‌لووته‌كان...تاد.
==============================
هه‌وكردنى گوێچكه‌ى ناوه‌رِاست Otitis media
له‌ كاتى هه‌وكردنى كورتخایه‌ندا، نه‌خۆشه‌كه‌ له‌ سه‌ره‌تادا ئازارى زۆرى هه‌یه‌ هه‌تا په‌رده‌ى گوێ ى ده‌ته‌قێت. پاشان ئازاره‌كه‌ى نامێنێت و كێم له‌ گوێ ى دێته‌ ده‌ره‌وه‌. له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ تاى هه‌بێت و چه‌ند رِۆژێك پێشتر تووشى هه‌ڵامه‌ت بووبێت.
چاره‌سه‌ر:
- ئامۆژگارى نه‌خۆشه‌كه‌ بكرێت ناو گوێچكه‌ى پاك بكاته‌وه‌.
- با ده‌رمانى دژه‌ تا و ئازار بخوات ئه‌گه‌ر ئازار یان تاى هه‌بوو.
- پێویستى به‌ ئه‌نتى بایۆتیك هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ى ده‌ رِۆژ.
==============================


سه‌رئێشه‌ى هێشوویی Cluster migraine


ئه‌مه‌ ته‌نها له‌ پیاودا رِووده‌دات به‌ تایبه‌تى له‌ ته‌مه‌نى گه‌نجیه‌تىدا. شه‌و له‌ خه‌و بێدارى ده‌كاته‌وه‌ و ئازاره‌كه‌ى كورتخایه‌نه‌ و ماوه‌ى نێوان نۆره‌یه‌ك و یه‌كێكى دیكه‌ درێژه‌. نه‌خۆشه‌كه‌ زوو زوو لایه‌كى سه‌رى دێشێت و چاو و لووتى ئاو ده‌كات و باشترین چاره‌سه‌رى ده‌رمانى دژه‌ئازاره‌ وه‌ك دژه‌ سۆ ناستیرۆیدیه‌كان بۆ نمونه‌ Indomethacin رِۆژى سێ جار دواى نانخواردن.

==============================

شۆك (الصدمة‌) Shock
نیشانه‌كانى شۆك:
1- دابه‌زینی فشارى خوێن بۆ كه‌متر له‌ 100 ملم جیوه‌.
2- به‌رزبوونه‌وه‌ى لێدانى دڵ زیاتر له‌ 100 جار له‌ خوله‌كێكدا، ترپه‌ى دڵى له‌ مه‌چه‌كه‌وه‌ زۆر لاوازه‌ یان له‌وانه‌یه‌ هه‌ستى پێ نه‌كرێت.
3- ساردبوون و ئاره‌قكردنه‌وه‌ى ده‌ست و قاچ و ناوچه‌وان.
4- كه‌مبوونه‌وه‌ى میز كه‌متر له‌ 30 مل/ كاتژمێر.
هۆیه‌كانى:
1- هۆكارى دڵ و سوورِى خوێن Cardiogenic shock: جه‌ڵته‌ى دڵ، خوێن به‌ربوونى سه‌خت، سووتانى به‌ربڵاو، سكچوون و رِشانه‌وه‌ى زۆر وه‌ك كۆلێرا.
2- هۆكارى ده‌مارى (شۆكى ده‌مارى Neurogenic shock) وه‌ك: ئازارى سه‌خت له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك بێت.
3- شۆك به‌هۆى هه‌وكردنى به‌كتیرى خوێن Septicaemic (Endotoxic) shock: وه‌ك بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌وكردن له‌ هه‌ر شوێنێكى له‌شه‌وه‌ بۆ ناو خوێن.
نیشانه‌كانى:
نه‌خۆشه‌كه‌ زۆر بێهێز و لاوازه‌، له‌وانه‌یه‌ ببوورێته‌وه‌. پێستى بێ رِه‌نگه‌ و ده‌ست و قاچ و ناوچه‌وانى سارده‌ و ئاره‌قى له‌سه‌ر. فشارى خوێنى زۆر نزمه‌ و لێدانى دڵى زۆر خێرا و لاوازه‌ و له‌وانه‌یه‌ لێدانى دڵى له‌مه‌چه‌كدا هه‌ستى پێ نه‌كرێت. ئه‌گه‌ر به‌ خێرایی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ بمرێت بۆ نمونه‌ به‌هۆى سستبوونى یان وه‌ستانى گورچیله‌.هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ تا رِاده‌یه‌كى زۆر به‌نده‌ به‌ هۆیه‌كه‌یه‌وه‌.
چاره‌سه‌ر:
1- چاره‌سه‌ركردنى هۆكاره‌كه‌ ئه‌گه‌ر كرا.
2- نه‌خۆشه‌كه‌ له‌سه‌ر پشت پاڵ بخرێت و قاچى به‌رز بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى خوێنى زیاتر بۆ دڵ و مێشكى بگه‌رِێته‌وه‌.
3- نه‌خۆشه‌كه‌ گه‌رم دابپۆشرێت به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه‌ ساردبوو.
4- زوو كانیولاى بۆ دابنرێت (باشتر وایه‌ له‌ یه‌ك دانه‌ زیاتر بێت). به‌ تایبه‌ت ئه‌گه‌ر شۆكه‌كه‌ به‌ هۆى له‌ده‌ستدانى خوێن یان له‌ده‌ستدانى شله‌مه‌نى زۆر بوو.
5- رِینگه‌ر لاكته‌یت گونجاوترین فلویده‌ بۆ به‌كارهێنان یان ئه‌گه‌ر نه‌بوو، ئایزۆتۆنیك سه‌لاین به‌كارده‌هێنرێت تا ده‌گاته‌ نه‌خۆشخانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌:
100 مل/ كگم له‌ 4 كاژێرى یه‌كه‌مدا.
6- زوو زوو فشارى خوێن و لێدانى دڵى له‌ مه‌چه‌كیه‌وه‌ بگرێته‌وه‌.
7- دواى ئه‌وه‌ به‌ زووترین كات ده‌بێت بگه‌یه‌نرێته‌ نزیكترین نه‌خۆشخانه‌.
8- ئه‌گه‌ر هۆیه‌كه‌ى هه‌وكردنى به‌كتیرى خوێن بوو، ئه‌نتى بایۆتیكى پێویستى به‌ خوێنهێنه‌ر بۆ ده‌كرێت.
==============================
ئازارى خواره‌وه‌ى پشت Lowback pain
ئازاره‌ پشت یه‌كێكه‌ له‌ بڵاوترین جۆره‌كانى ئازار. 90% یان چاك ده‌بنه‌وه‌. ته‌نها رِێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م 5% ماوه‌ى چه‌ند مانگێك ده‌خایه‌نێت و مه‌ترسى نه‌خۆشى ترسناكى لێده‌كرێت. له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچووندا رِێژه‌ى پشت ئێشه‌ زیاد ده‌كات. زیاد له‌ 50% ى ئه‌وانه‌ى له‌سه‌رووى 60 ساڵه‌وه‌ن پشت ئێشه‌یان هه‌یه‌.
هۆكاره‌كانى:
1- هۆى میكانیكی: وه‌ك خزانى خه‌پله‌ى نێوان برِبرِه‌كانى پشت، گرژبوونى ماسوولكه‌كانى پشت و رِه‌قیته‌ Muscle spasm.
2- سووتانه‌وه‌: به‌ هۆى تووشبوون وه‌ك تاى ماڵتا، هه‌وكردنى ئێسقان Osteomyelitis، هه‌وكردنى جومگه‌ى نێوان حه‌وز و كلێنچكه‌ Sacro-ilitis، سیلى برِبرِه‌كان Pott's diseases.
3- نه‌خۆشى میتابۆلیكى Metabolic disease: وه‌ك ئێسكه‌ نه‌رمه‌، داخورانى ئێسك Osteomalacia.
4- وه‌ره‌م: شێرپه‌نجه‌ى بڵاوبۆوه‌ى دووه‌مى Secondary metastases، شێرپه‌نجه‌ى مۆخى ئێسقان Multiple myeloma.
5- ئازارى گواستراوه‌ى ده‌ره‌وه‌ى پشت وه‌ك دوازده‌گرێ، هه‌وكردنى په‌نكریاس، هه‌وكردنى گورچیله‌، سیلى برِبرِه‌كان.
له‌م بارانه‌دا نه‌خۆشه‌كه‌ ده‌بێت رِه‌وانه‌ بكرێت:
1- ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه‌ به‌ هێواشى له‌سه‌رخۆ درێژه‌ى كێشا.
2- ئازارێكى زۆر كه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ پشوونه‌دات.
3- شه‌وانه‌ بێدارى بكاته‌وه‌.
4- نه‌خۆشه‌كه‌ له‌گه‌ڵیدا لاواز ببێت.
5- خوار كلێنچكه‌ ئازارى هه‌بێت.
6- نه‌خۆش میز یان پیسایی به‌خۆیدا بكات.
7- ئازارى پشت بروسكه‌ ئاسا بگوازرێته‌وه‌ بۆ قاچه‌كانى.

به‌هه‌شت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-09 16:52:36

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (9)

ده‌ستت خۆش بێت  بۆ دانانی ئه‌و بابه‌ته‌ جوانه‌ هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-10 11:29:16

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

Re: زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (9)

زۆر سوپاس کاکه‌ حسین گیان

ده‌ستی تۆش خۆش بیت ئه‌زیزه‌که‌م و سه‌رکه‌وتوو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net