❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (11)

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-09 08:35:15

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (11)

1- مایه‌سیرى Haemorrhoids
بریتیه‌ له‌ فراوانبوونى خوێنهێنه‌ره‌كانى كۆم. زۆربه‌ى كات مایه‌سیرى نیشانه‌ى دیار نى یه‌. هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆى قه‌بزى. به‌ڵام له‌وانه‌دا كه‌ خوێنى گه‌ش له‌گه‌ڵ پیساییدا داده‌نێن، له‌وانه‌یه‌ دواى داوه‌یه‌ك ببێته‌ هۆى كه‌مخوێنى. چه‌ند رِێگه‌یه‌ك هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى مایه‌سیرى: ئه‌وانه‌ى پێویستیان به‌ نه‌شته‌رگه‌رى هه‌یه‌ و ناتوانن زوو ئه‌نجامى بده‌ن، باشتر وایه‌ خه‌پله‌ى Ferrous Sulphate به‌كاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ى زۆر كه‌مخوێن نه‌بن.


================================

2- تێكشكانى خرۆكه‌ سووره‌كانى خوێن:
نه‌خۆشه‌كه‌ جگه‌ له‌وه‌ى له‌وانه‌یه‌ زه‌ردوویی پێوه‌دیار بێت و كه‌مخوێن بێت، سپڵیشى گه‌وره‌ ده‌بێت. زۆربه‌ى ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ى ده‌بنه‌ هۆى تێكشكانى خرۆكه‌ سووره‌كان زگماكن (وراثي) وه‌ك نه‌خۆشى تالاسیمیا. له‌م باره‌دا له‌وانه‌یه‌ باوانى نه‌خۆشیه‌كه‌ هه‌ڵگرى نه‌خۆشه‌كه‌ بن، به‌ڵام هیچ نیشانه‌یه‌كیان پێوه‌دیار نى یه‌، یان له‌وانه‌یه‌ یه‌كێكیان كه‌مخوێنیه‌كى سووكى هه‌بێت.زۆربه‌ى كات باوانى نه‌خۆشه‌كه‌ خزمن. هه‌ندێك جار خرِۆكه‌ سووره‌كان زۆر به‌ خێرایی شى ده‌بنه‌وه‌ و ده‌ته‌قن وه‌كو له‌وانه‌دا كه‌ نه‌خۆشى G6PD (فاڤیزم) یان هه‌یه‌ له‌ دواى خواردنى پاقله‌ى باش نه‌كوڵاو یان ده‌رمانى وه‌ك پریماكوین تووشى كه‌مخوێنیه‌كى سه‌خت ده‌بن.

================================


3- تــــا Fever
تا بریتیه‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رمى له‌ش بۆ سه‌رووى 37 پله‌ى سه‌دى له‌ به‌یانیاندا و سه‌رووى 37.5 پله‌ى سه‌دى له‌ ئێواراندا. تاى خوار 39 پله‌ى سه‌دى پێی ده‌گوترێت تاى سووك، سه‌رووى 39 پله‌ى سه‌دى پێی ده‌ووترێت تاى زۆر به‌رز. تا مه‌ترسى زۆره‌ ئه‌گه‌ر له‌ 41 پله‌ى سه‌دى زیاتر بێت Hyperpyrexia به‌ تایبه‌ت بۆ سه‌ر منداڵان.
هۆیه‌كانى:
1- درمه‌كان Infections : (هه‌موو تووشبوونه‌ ڤایرۆسى و به‌كترییه‌كان) وه‌ك نه‌خۆشى گرانه‌تا، تاى ماڵتا، هه‌ڵامه‌ت و ئه‌نفلۆنزا، مه‌لاریا ...تاد.
2- وه‌ره‌مه‌كان (شێرپه‌نجه‌): وه‌ك شێرپه‌نجه‌ى خوێن، شێرپه‌نجه‌ى لیمفه‌لووه‌كان، شێرپه‌نجه‌ى جگه‌ر و گورچیله‌.
3- نه‌خۆشیه‌ كۆلاجینیه‌كان Cholagen diseases : وه‌ك هه‌وكردنى رِۆماتیزمى جومگه‌كان Rheumatoid arthritis ، نه‌خۆشى سووره‌ گورگى Systemic Lupus Erythematosus
4- به‌كارهێنانى ده‌رمان وه‌ك په‌نسیلین.


================================

4- مه‌لاریا (له‌رز و تا) Malaria
نه‌خۆشى مه‌لاریا له‌ زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستاندا هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ندێ ناوچه‌دا رِێژه‌كه‌ى به‌رزه‌ وه‌ك ناوچه‌ى شاره‌زوور، بیتوێن، كه‌لار، مێرگه‌سوور...تاد. ئه‌م نه‌خۆشیه‌ به‌ هۆى مێ یه‌ى مێشووله‌ى ئه‌نۆفیلسه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌. چه‌ند جۆرێك مشه‌خۆرى مه‌لاریا هه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێكیان ده‌بنه‌ هۆى نه‌خۆشى ترسناك، وه‌كو مه‌لاریاى فالسیپاره‌م له‌ ئه‌فریقیا. به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ له‌ كوردستاندا نىیه‌ و ته‌نها جۆرى P. Vivax و P. Ovale هه‌یه‌.
نیشانه‌كانى مه‌لاریا:
1- نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌ نۆره‌یه‌كى له‌رز ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌ندێك جار نه‌خۆشه‌كه‌ چۆقه‌ى ددانى دێت و له‌سه‌رما خۆى داده‌پۆشێت.
2- پاشان له‌رزه‌كه‌ تێده‌په‌رِێت و نه‌خۆشه‌كه‌ هه‌ست به‌ گه‌رمایه‌كى زۆر ده‌كات و ئاره‌قه‌یه‌كى زۆر ده‌كاته‌وه‌. له‌ هه‌ردوو باره‌كه‌دا پله‌ى گه‌رمى نه‌خۆشه‌كه‌ به‌رزه‌.
3- ئه‌و كه‌سانه‌ى زوو زوو تووشى مه‌لاریا ده‌بن، یان ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێن، ئه‌وا سپڵیان گه‌وره‌ ده‌بێت و كه‌مخوێن ده‌بن.
4- له‌ منداڵى ساوادا و له‌ تووشبوونى چه‌ند باره‌دا، نیشانه‌ نمونه‌ییه‌كانى مه‌لاریا به‌ ته‌واوى ده‌رناكه‌ون.
5- باشتر وایه‌ بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى گومانى مه‌لاریایان لێ ده‌كرێت، تاقیكردنه‌وه‌ى خوێنیان بۆ بكرێت واته‌ BFFM .
چاره‌سه‌ر:
- پشوودان و ده‌رمانى دژى تا و ئازار.
- خه‌پله‌ى كلۆرۆكوین Chloroquine tab. 150 mg base ، بۆ گه‌وره‌ 10خه‌پله‌ به‌م شێوه‌یه‌: یه‌كسه‌ر دواى ده‌ست نیشانكردنى نه‌خۆشیه‌كه‌ 4 خه‌پله‌ به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ ده‌خوات. دواى 6 كاژێر 2 خه‌پله‌ى دیكه‌. رِۆژى دواتر 2 خه‌پله‌ و رِۆژى سێ یه‌م 2 خه‌پله‌ دواى خواردن.
- مه‌لاریا سوورِى جگه‌رى هه‌یه‌، بۆ له‌ناو بردنى مشه‌خۆره‌كه‌ى ناو جگه‌ر پێویسته‌ خه‌پله‌ى پریماكوین Primaquine tab. 15 mg بۆ ماوه‌ى 2 هه‌فته‌ بخورێت. باشتر وایه‌ پێش به‌خشینى ده‌رمانى دژى مه‌لاریا دڵنیا بیت له‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كه‌ نه‌خۆشى فاڤیزمى G6PD نىیه‌.

================================

5- هه‌وكردنى رِۆماتیزمیى دڵ Rheumatic carditis (تاى رِۆماتیزمى Rheumatic fever)
زیاتر تووشى منداڵانى ته‌مه‌ن 5 تا 15 ساڵ ده‌بێت.
1- له‌وانه‌یه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌ هه‌وكردن و ئازارى جومگه‌كان ده‌ست پێبكات. جومگه‌ گه‌وره‌كانى یه‌ك له‌دواى یه‌ك ده‌ئاوسێن و سوورده‌بنه‌وه‌ و ئازاریان هه‌یه‌ Migratory polyarthritis.
2- هه‌وكردنى دڵ به‌ شێوه‌ى ته‌نگه‌نه‌فه‌سى و دڵه‌كوتێ ده‌رده‌كه‌وێت.
3- سووربوونه‌وه‌ى له‌ش به‌تایبه‌ت ناو قه‌د Erythema marginatum .
4- گرمۆڵه‌ى ژێر پێست Subcutaneous nodules . كه‌ زیاتر له‌سه‌ر مه‌چه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و به‌ ده‌ست لێدان هه‌ستى پێ ده‌كرێت.
5- جوڵه‌ى نائاسایی و سه‌ما ئاسایی له‌ش كه‌ منداڵه‌كه‌ به‌سه‌رىدا زاڵ نىیه‌ Chorea.
6- نه‌خۆشه‌كه‌ پێش ماوه‌یه‌ك له‌ تووشبوون له‌وانه‌یه‌ تووشى هه‌وكردنى قورِگ و ئاڵووه‌كان بووبێت.
ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى تووشى هه‌وكردنى به‌كتریایی قورِگ و ئاڵووه‌كان ده‌بن، پێویسته‌ به‌ زووترین كات ده‌ست به‌ چاره‌سه‌ركردنیان بكرێت به‌ په‌نسیلین یان هه‌ر به‌دیلێك (ئه‌گه‌ر نه‌خۆشه‌كه‌ زێده‌ هه‌ستیارىى هه‌بوو)، وه‌ بۆ ماوه‌ى 10 رِۆژ، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى تووشبوونیان به‌ تاى رِۆماتیزمى كه‌م ببێته‌وه‌. هه‌ر نه‌خۆشێك له‌م نیشانانه‌ى سه‌ره‌وه‌ى هه‌بوو، رِه‌وانه‌ى پزیشكى پسپۆرِى بكه‌.
================================
6- تاى ماڵتا (برۆسیلۆسز) Brucellosis
ئه‌م نه‌خۆشیه‌ و نه‌خۆشى گرانه‌تا زۆر بڵاون له‌ كوردستاندا. تاى ماڵتا نه‌خۆشیه‌كى مرۆژه‌ڵیه‌، واته‌ له‌ گۆشت و به‌رووبوومى ئاژه‌ڵه‌وه‌ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌ به‌ تایبه‌تى گۆشت، ئه‌گه‌ر باش نه‌كوڵا بێت یان به‌ كاڵى ده‌ستى لێبدرێت. هه‌روه‌ها له‌ به‌رووبوومه‌كانى دیكه‌ى وه‌كو شیر و په‌نێر و ماست، ئه‌گه‌ر شیره‌كه‌ پێشتر نه‌كوڵێنرێت. هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ى ئاژه‌ڵدارن و قه‌سابه‌كان و كارمه‌ندانى پزیشكى ئاژه‌ڵیش مه‌ترسى تووشبوونیان له‌سه‌ره‌.
ئه‌گه‌ر گۆشت باش بكوڵێنرێت و شیر بۆ ماوه‌ى 5 خوله‌ك له‌سه‌ر ئاگر قوڵپ بدات، ئه‌وا میكرۆبه‌كه‌ى ناوى له‌ناو ده‌چێت و مه‌ترسى نامێنێت. هه‌روه‌ها كووتانى ئاژه‌ڵ له‌ دژى ئه‌م نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسى بڵاوبوونه‌وه‌ى كه‌م ده‌كاته‌وه‌.
به‌ پێ ى ماوه‌ى تووشبوون، سێ جۆر تاى ماڵتا هه‌یه‌:
1- كورتخایه‌ن (له‌ شه‌ش هه‌فته‌ كه‌متر).
2- نیمچه‌درێژخایه‌ن (چه‌ند مانگێك).
3- درێژخایه‌ن (له‌ ساڵێك زیاتر بخایه‌نێت).
تاى ماڵتاى كورتخایه‌ن، له‌ شێوه‌ى ئاره‌ق كردنه‌وه‌ى زۆر و ئازار یان ئاوسانى جومگه‌كان، ئازار و ئاوسانى گوون له‌ پیاودا و تێكچوونى سوورِى مانگانه‌ و خوێنرێزى له‌ ئافره‌تدا ده‌رده‌كه‌وێت. ده‌شێت ئه‌م نه‌خۆشیه‌ چه‌ند جارێك هه‌ڵبداته‌وه‌ (ئه‌م به‌كتریایه‌ تواناى هه‌یه‌ بۆ سێ ساڵ له‌ له‌شدا بمێنێته‌وه‌). پێویسته‌ دواى ده‌ست نیشان كردنى نه‌خۆشیه‌كه‌ به‌ چاندنى خوێن یان تێستى رِۆزبینگاڵ Rose Bengal test نه‌خۆشه‌كه‌ چاره‌سه‌رى پێویست وه‌ربگرێت له‌ لایه‌ن پزیشكى پسپۆرِه‌وه‌. پێویسته‌ چاره‌سه‌ره‌كه‌ بۆ ماوه‌ى 6 تا 8 هه‌فته‌ به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌رى هه‌ڵدانه‌وه‌ى نه‌خۆشیه‌كه‌ كه‌م بكرێته‌وه‌.


به‌هه‌شت

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/uploads/da39d8ac96.bmp
   

             ماڵئاوا بۆ هه‌میشه‌ هاوڕێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-09 09:19:14

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (11)

يه خوا هه مولايه ك ته مه ندريز و سه رفرازبن ده ستى توخوشبيت كاكه يادو

هه رسه رفرازبيت بو ئاماده كردنى ئه م بابه ته به سودانه بمينى بومان ته ندروستبيت انشه الله

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-10 11:33:14

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

Re: زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (11)

زۆر سوپاس رۆژان خانی ئازیز


ده‌سته‌کانی تۆش خۆش بیت و هه‌ر له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ بیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-10 12:48:13

Frishtai Jwani
فریشته‌ی ناز
Kurdistan
شوێن: suli.
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-29
دواترین سه‌ردان: 2013-02-19
په‌یامه‌كان: 3208
WindowsXPMSIE

Re: زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (11)

aw dastanaw xoshbe dido geyan
zooor baswd bw
sarkautubi azizm

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-de9e3dce39.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-07-11 20:15:37

versin
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-03
دواترین سه‌ردان: 2011-09-12
په‌یامه‌كان: 514
WindowsXPMSIE

Re: زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (11)

8ده ست خؤش هاوريم،هيوادارم سه ركه وتوبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-07-12 07:07:09

DAshTI
پڕشنگی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-11
دواترین سه‌ردان: 2009-10-20
په‌یامه‌كان: 1626
WindowsXPMSIE7

Re: زانیاری له‌سه‌ر کۆمه‌ڵیک نه‌خۆشی (11)

زۆر سوپاس هاورێ ئه‌زیز و خۆشه‌ویسته‌کانم بۆ په‌یامه‌کانتان

به‌ هیوای له‌شیکی ته‌ندروست و ته‌مه‌نیکی درێژ بۆ ئیوه‌ی گوڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net