❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چ جۆره‌ بۆنێك به‌كارده‌هێنی؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-10 17:54:27

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

چ جۆره‌ بۆنێك به‌كارده‌هێنی؟

چ جۆره‌ بۆنێك به‌كارده‌هێنی؟ ئایا جۆری بۆن كاریگه‌ری‌ تایبه‌تی‌ له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی مرۆڤ هه‌یه‌؟ ئایا هه‌ڵبژاردنی بۆن په‌یوه‌ندی به‌ رۆشنبیرییه‌وه‌ هه‌یه‌ یان به‌ حه‌زه‌وه‌؟ له‌م راپۆرته‌دا هه‌فتانه‌ پێت ده‌ڵێت چۆن و چی جۆره‌ بۆنێك هه‌ڵده‌بژێریت؟
http://www.kurdup.com/uploads/253f0dc689.jpg

دالیا جه‌بار (22ساڵ‌)، باسی له‌وه‌كرد، هیچ كاتێك به‌بێ‌ بۆن ناچێته‌ ده‌ره‌وه‌، "به‌كارهێنانی‌ بۆن شتێكی‌ زۆر گرنگه‌ بۆ مرۆڤ، به‌تایبه‌تیش له‌ هاویناندا، من بۆخۆم بیرم نایه‌ت كه‌ جارێك هاتبێتمه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ماڵ و بۆنم به‌كارنه‌هێنابێت، چونكه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ شتێكی‌ زۆر گرنگه‌، ده‌بێته‌ هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچكات خه‌ڵكی‌ به‌هۆی‌ بوونی‌ عاره‌قه‌وه‌ لێت بێزارنه‌بن."
دالیا باس له‌وه‌ده‌كات خراپی‌ بۆن له‌ كوردستان، كێشه‌ی‌ زۆری بۆ دروستكردووه‌، ده‌ڵێت: "له‌ كوردستاندا ناتوانی متمانه‌ به‌هیچ بكه‌یت، جارهه‌بووه‌ بۆنم كڕیوه‌ 70هه‌زارم پێداوه‌، به‌ڵام باش نه‌بووه‌، جاریش هه‌بووه‌ بۆنم كڕیوه‌ به‌ 25هه‌زار، به‌ڵام زۆرباشبووه‌، به‌ڵام جاری‌ تر چوومه‌ته‌وه‌ لای‌ هه‌مان دوكان و داوای‌ هه‌مان بۆنم لێكردۆته‌وه‌، كه‌ به‌كارم هێناوه‌ وه‌كو ئه‌وه‌ی‌ پێشوو نه‌بووه‌و باش نه‌بوه‌، له‌كاتێكدا هه‌موو بۆنه‌كانیش هی‌ یه‌ك ماركه‌ بوون، ئیتر نازانم ئه‌م په‌رتووبڵاوییه‌ چییه‌ له‌ بازاڕی‌ كوردستاندا هه‌یه‌."

چۆن بۆنێك هه‌ڵده‌بژێریت؟
كڕین ‌و هه‌ڵبژاردنی‌ بۆن شێواز ‌و رێگه‌ی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، چونكه‌ هه‌ندێ‌ جار كه‌سه‌كان بێ‌ جیاوازی‌ ‌و  هه‌رجاره‌ و بۆنێك ده‌كڕن، ئه‌مه‌ش شێوازێكی‌ باشه‌ بۆ دیاریكردنی‌ بۆنه‌كان ‌و كه‌سایه‌تی‌ خۆت له‌سه‌ر شێوازی‌ هه‌ڵبژاردن ‌و به‌كارهێنانی‌ بۆنه‌كان، به‌مه‌ش وا هه‌ست ده‌كه‌یت، بۆنی‌ له‌خۆی‌ داوه‌ یان یان نا، هه‌ست به‌ نائارامی‌ ده‌كات ‌و بۆنه‌كه‌ی‌ ده‌گۆڕێت. پسپۆڕانی‌ بواری‌ بۆن سه‌لماندوویانه‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بۆنی‌ گونجاو، شێواز‌و رێگه‌ی‌ خۆی‌ هه‌یه‌، ئه‌و رێگه‌یه‌ش زۆر ئاسانه‌، بڕێكی‌ زۆركه‌م له‌ بۆن له‌سه‌ر ده‌ماره‌كانی‌ ده‌ست یان ناو له‌پی‌ ده‌ستی‌ دابنێ‌ ‌و وازی‌ لێ بهێنه‌ با بۆنه‌كه‌ خۆی‌ بڵاو ببێته‌وه‌ به‌ چوار ده‌ورتا، هه‌تا بۆت ده‌كرێت ده‌ستت له‌خۆت به‌دوور بگره‌ ئینجا بۆنی‌ بكه‌، رێگه‌ به‌ بۆنه‌كه‌ بده‌ باخۆی‌ بڵاو ببێته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ بۆنه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت،‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ بزانیت بۆنه‌كه‌ چۆنه‌، هه‌ركاتێك بۆنه‌كه‌ بڵاو بۆوه‌‌ ئه‌وكاته‌ به‌ ئاسانی‌ جۆر‌و شێوازی‌  بۆنه‌كان لێك جیاده‌كه‌یته‌وه‌، بێ‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ تێكه‌ڵیه‌ك له‌نێوان بۆنه‌كاندا روو بدات ‌و شێوازی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ت لـێ‌ تێكه‌ڵ‌ بكات، له‌گه‌ڵ‌ بۆنه‌كانی‌ تردا، بۆن ‌و به‌كارهێنانی‌ بۆن جۆر‌و شوێنی‌ به‌كارهێنانی‌ له‌ شوێنێكه‌وه‌ ده‌گۆڕدرێت بۆ شوێنی‌ تر، ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانیت كه‌ هه‌ر شوێنه‌و قابیلی‌ بۆنێكی‌ تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی‌، بۆ نموونه‌ هه‌تا ئه‌توانی‌ له‌هه‌ر شوێنه‌‌و بۆنی‌ خۆی‌ بۆ به‌كار بێنه‌ (بۆنی‌) بۆنه‌‌و ئاهه‌نگه‌كانت با جیاوازبێت، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و بۆنانه‌ی‌ كه‌ بۆ بازاڕ ‌و سه‌ردانه‌كان ‌و شوێنه‌ گشتییه‌كان به‌كاری‌ ده‌هێنیت. ئه‌و جۆره‌ به‌كارهێنانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ره‌وه‌ باسمان كرد ته‌نیا له‌كاتی‌ كڕیندا به‌كاریان ناهێنیت، بگره‌ له‌ هه‌موو كاتێكدا، ئه‌و شێوازه‌ به‌كار بهێنه‌، چونكه‌ هه‌ندێك له‌ بۆنه‌كان پاشماوه‌ی‌ به‌سه‌ر جله‌كانته‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، به‌تایبه‌تی‌ بۆنه‌كانی‌ وڵاتی‌ خۆمان، كه‌ هه‌ریه‌كه‌‌و به‌شێوه‌ك دروست ده‌كرێت، له‌ چاو ئه‌و بۆنانه‌ی‌ كه‌ له‌ وڵاتانی‌ تره‌وه‌ ده‌گاته‌ كوردستان، بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌دوور بیت له‌و پاشماوه‌ی‌ بۆنانه‌، هه‌تا ئه‌توانی‌ به‌و شێوه‌یه‌ به‌كاری‌ بهێنه‌. په‌مپێك بڕشێنه‌و بڕۆ به‌ناو بۆنه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ی‌ به‌سروشتی به‌ر جله‌كانت بكه‌وێت، یان ئه‌گه‌ر نه‌توانی‌ ئه‌وه‌ش بكه‌یت، ئه‌توانی‌ په‌مپێك له‌ له‌پی‌ ده‌ستت بده‌یت ‌و بیهێنیت به‌ مل ‌و گه‌ردنتدا، یان بیده‌ له‌پشت گوێیه‌كانت یان له‌قژت، یان له‌هه‌رشوێنێكت بێت ئه‌توانی‌ بیده‌ی‌ له‌خۆت، ته‌نها مه‌هێڵه‌ به‌ر رووی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ جله‌كانت بكه‌وێت، چونكه‌ وه‌كو وتمان پاشماوه‌ی‌ ئه‌مێنێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش ده‌بێته‌ هۆی‌ ناشیرین كردنی‌ جله‌كانت.

چاودێرییان له‌سه‌ر نییه‌
محه‌مه‌د عه‌لی‌ خاوه‌نی‌ فرۆشگای‌ (نێرگز) له‌ بازاڕی‌ راپه‌ڕین، كه‌ فرۆشگاكه‌ی‌ تایبه‌ته‌ به‌ فرۆشتنی‌ هه‌موو جۆره‌كانی‌ بۆن، له‌باره‌ی‌ جۆر و چۆنیه‌تی‌ ئه‌و بۆنانه‌ی‌ كه‌ دێنه‌ كوردستانه‌وه‌، وتی‌: "ئه‌و بۆنانه‌ی‌ كه‌ دێنه‌ كوردستانه‌وه‌، زیاتر بۆنی‌ فه‌ره‌نسی‌، ئیسپانی‌، ئینگلیزی و ئه‌ڵمانین، له‌ رێگه‌ی‌ سوریاو دوبه‌ی‌ و به‌غداوه‌ دێنه‌ كوردستانه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌و بۆنانه‌ی‌ كه‌ دێنه‌ كوردستانه‌وه‌ كێشه‌ی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ چاودێریان له‌سه‌ر نییه‌و زۆر به‌كه‌می‌ بۆنه‌ راستییه‌كه‌ی‌ تێدایه‌و ماده‌ی‌ هه‌رزانی‌ دیكه‌ی‌ تێده‌كرێت، هه‌ربۆیه‌ بۆته‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ زوو لابچێت و نه‌مێنێته‌وه‌، به‌تایبه‌تیش له‌كاتێكدا كه‌ بۆنی‌ ماركه‌ گرانه‌و بابه‌تی‌ بازاڕی‌ و بازرگانیش به‌ ته‌واوه‌تی‌ بازاڕه‌كه‌ی‌ داگیركردووه‌."
ئه‌م بۆنفرۆشه‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و مادانه‌وه‌ كه‌ بۆنی‌ لێدروست ده‌كرێت، وتی‌: "سه‌رچاوه‌ی‌ بۆن خۆی‌ سروشتییه‌و چه‌ند ماده‌یه‌كی‌ دیكه‌شی‌ تێده‌كرێت، زۆربه‌ی‌ بۆنه‌كان له‌ گوڵ و گیاو هه‌ندێكیشیان له‌ ئاژه‌ڵ دروستده‌كرێن، بۆ نموونه‌ بۆنی‌ عه‌مبه‌ر له‌ چه‌وری‌ حوت دروست ده‌كرێت، بۆنی‌ (میسك) له‌خوێنی‌ ئاسك و بۆنی‌ زه‌عفه‌ران له‌ گیای‌ زه‌عفه‌ران و بۆنی‌ نێرگز له‌ گوڵی‌ نێرگزو چه‌ندین جۆری‌ دیكه‌ش."

بۆنی سووك
خاوه‌نی‌ فرۆشگای‌ (نێرگز) ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكرد، خه‌ڵكی‌ كوردستان حه‌زیان له‌ بۆنی‌ سوكه‌، "خه‌ڵكی‌ ئێمه‌ زۆر به‌كه‌می‌ رۆشنبیری‌ به‌كارهێنانی‌ بۆنیان هه‌یه‌، بۆن به‌كارناهێنن، له‌كاتێكدا له‌سه‌رجه‌م وڵاتانی‌ دونیا گرنگییه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ بۆن ده‌ده‌ن، جگه‌ له‌وه‌ش تاكه‌كانی‌ ئێمه‌ به‌ ئافره‌تان و پیاوانه‌وه‌، حه‌زیان له‌ بۆنی‌ سوكه‌و زۆر به‌ كه‌می‌ بۆنی‌ تیژ به‌كارده‌هێنن، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ عه‌ره‌به‌كان به‌رده‌وام حه‌زیان له‌ بۆنی‌ تیژه‌و بۆنی‌ سوك به‌كارناهێنن."
جۆره‌ها بۆنمان هه‌یه‌ بۆنی‌ تایبه‌ت به‌ پیاوان ‌و تایبه‌ت به‌ ژنان، زۆریشن ئه‌و عه‌ترانه‌ی‌ كه‌ ماركه‌ن‌و ناوبانگی‌ زۆریان هه‌یه‌، هه‌ریه‌كه‌و جۆره‌ نرخێكیان  له‌سه‌ره‌، زۆرێك له‌ ئێمه‌ ناتوانین بیانكڕین له‌به‌ر گرانی‌ نرخه‌كانیان، وه‌كو (لاكۆست، شه‌نێڵ‌، كوجی‌، باربه‌را، مه‌یبی‌ به‌یبی‌)، زۆریش له‌ خانمی‌ گۆرانی‌ بێژ‌و ئه‌كته‌رانی‌ هۆلیۆد كه‌ ریكلامی زۆر بۆ بۆنه‌كان ده‌كه‌ن، زۆریش له‌و خانمانه‌ی‌ كه‌ ریكلام بۆ بۆنه‌كان ده‌كه‌ن و  بۆنی‌ تایبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌ ناوی‌ خۆیانی‌ له‌سه‌ره‌ بۆ نموونه‌ (بریتنی‌ سپیرز، سیلین دیۆن، نانسی‌ عه‌جره‌م).




سه‌رچاوه‌ : ده‌نگوباس

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-10 21:04:18

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: چ جۆره‌ بۆنێك به‌كارده‌هێنی؟

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌ت

رۆژان گیان  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وت و بیت

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-10 22:47:18

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: چ جۆره‌ بۆنێك به‌كارده‌هێنی؟

ده‌ستت خۆش بێت رۆژان گیان بۆ دانانی ئه‌م بابه‌ته‌
من نازانم 5یان 6بۆنم هه‌یه‌ تێشم لێک چووه‌

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-10 23:19:12

-hawraz-
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: بەریتانیا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-11
دواترین سه‌ردان: 2011-05-14
په‌یامه‌كان: 462
WindowsVistaMSIE7

Re: چ جۆره‌ بۆنێك به‌كارده‌هێنی؟

dast xosh zhwan xan babatakat baswdw jwana

Kurdzhin
http://www.g-ksa.net/vb/Picture/22.gif
This time was different felt like, i was just a victim
and
it cut me like a knife  when you walked out of my life

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-07-11 10:15:19

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چ جۆره‌ بۆنێك به‌كارده‌هێنی؟

ده ستى تو خوشبيت كاكه حسين خوشناو خوشحالبو به په‌یامه‌كه‌ت جاوى من بمينى به شادى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-07-11 10:17:46

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چ جۆره‌ بۆنێك به‌كارده‌هێنی؟

مامه گــۆران ئه و ده ستانه ت خوشبيت بو ئه و رونكردنه وه جوانه ت

زوور سوباس بو ئه و كاته به نرخه ى بو نوسينى وته كانت ته رخانت كردوه بمينى به خوشى

10000جار سه ركه وتو سه رفرازبيت كاته كانت خوشى و خه نده بيت برام

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-07-11 10:19:42

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چ جۆره‌ بۆنێك به‌كارده‌هێنی؟

كاكه ئه حمه د ده ستى توش خوشبيت براى ئه زيزم خوشحالبوم به بينينى په‌یامه‌كه‌ت

ده ستت خوش بيت وه الله شتيكى باشه 5بو6 بونت هه يه

زوور خوشه ئينسان هه ميشه بونى خوش بيت

بمينى به شادى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2009-07-11 10:20:52

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: چ جۆره‌ بۆنێك به‌كارده‌هێنی؟

هاورازكَيان سوباس بو به سه ر كردنه وه ت كَولى من ده سته كانى توش خوشبيت ماله كه م

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net