❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جه‌سته‌ت بناسه‌ به‌شی پێنجه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-10 10:20:23

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

جه‌سته‌ت بناسه‌ به‌شی پێنجه‌م

ئێسک و ئێسکه‌ په‌یکه‌ر

ئیستا قۆڵت بکوشه‌، به‌شی ده‌ره‌وه‌ی قۆڵت نه‌رمه‌، به‌ڵام به‌شێکی ڕه‌ق له‌ژێره‌وه‌ هه‌یه‌، ڕه‌ق ترین به‌شی بریتییه‌ له‌ ئێسک.

ئێسک له‌ قۆڵه‌کانت هه‌ن، له‌ قاچه‌کانت هه‌ن، له‌ سینگ له‌ پشت، هه‌موو ئێسکه‌کان به‌یه‌که‌وه‌ ئیسکه‌ په‌یکه‌ری له‌شت پێکده‌هێنن. ئێسکه‌ په‌یکه‌ر له‌ش هه‌ڵده‌گرێت، شێوه‌ به‌له‌شت ده‌به‌خشێت. ئێسکه‌کان ته‌نها کاری ڕاگرتن ناکان، به‌ڵکو گه‌لێک فرمانی تر ده‌که‌ن له‌ له‌ش.



باشه،‌ ئێسکه‌کان چ تر ده‌که‌ن؟!

ئێسکه‌کان به‌شه‌ نه‌رمه‌کانی ناوه‌وه‌ی له‌ش ده‌پارێزن، بۆ نموونه‌ که‌له‌ی سه‌ر ده‌ماغ ده‌پارێزێت، په‌راسووه‌کان سیه‌کان و دڵ ده‌پارێزن، وه‌ هه‌روه‌ها..

ماسوله‌که‌کان به‌ ئێسه‌که‌کانه‌وه‌ ده‌نووسێن، هه‌ر ماسووله‌که‌کانن ده‌بنه‌ هۆی جوولانییان. ماسوله‌کان و ئێسکه‌کان به‌یه‌که‌وه‌ واده‌که‌ن تۆ بتوانیت هه‌ڵسیت، دابنیشیت یاخود بڕۆین.

خوێن له‌ ناوه‌وه‌ی ئێسکه‌کان دروست ده‌بێت. ناوه‌وه‌ی ئێسک پڕه‌ له‌ مادده‌یه‌ک پێ ی ده‌وترێت مۆخی ئێسک.مۆخی ئێسک مادده‌یه‌کی نه‌رمه‌. هه‌ردوو جۆری خڕۆکه‌ی سوور و سپی دروست ده‌به‌ن له‌لایه‌ن مۆخی ئێسکه‌وه‌. خڕۆکه‌ سپیه‌کانی خوێن ئۆکسجین ده‌گوازنه‌وه‌ بۆ خانه‌کانی له‌ش، هه‌ره‌وه‌ها خڕۆکه‌ سپیه‌کانیش به‌رگری له‌له‌شت ده‌که‌ن له‌ دژی میکڕۆب.

جگه‌ له‌مانه‌ش، 3 ئێسکی بچوک هه‌ن  یارمه‌تی بیتستن ده‌ده‌ن، به‌ژاداری ده‌که‌ن له‌ کرداری بیستن.



ئێسکه‌کان له‌ چی پێکهاتوون؟

دوو به‌شی هه‌یه‌. یه‌کێکان پته‌و، ئه‌وی تر ئیسفه‌نجی. به‌شی پته‌و بریتی له‌و به‌شه‌ ڕه‌قه‌ لووسه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئێسکه‌کانی له‌ش. ئێسکه‌ درێژه‌کانی قۆڵ و قاچه‌کانت به‌شی پته‌ویان زۆره‌. به‌ڵام به‌شه‌ ئیسفه‌نجیه‌کان ده‌که‌ونه‌ ژێره‌وه‌ی ئێسکه‌ ڕه‌قه‌کان، هه‌روه‌ها له‌ کۆتایی ئێسکه‌کانی قۆڵ و قاچه‌کانیش هه‌ن.

ئێسکه‌ په‌یه‌که‌ر جگه‌ له‌ ئێسک، له‌ کرکڕاگه‌ش پێکهاتووه‌. کڕکڕاگه‌ وه‌ک ئێسک وایه‌ به‌ڵام نه‌رمتره‌. کڕکڕاگه‌ن له‌ به‌شه‌کانی له‌ش هه‌ن که‌ ڕه‌قن به‌ڵام ده‌بێت بتوانن بنوشتێنه‌وه‌، کڕکراگه‌ هه‌یه‌ له‌ لووت،‌ له‌ به‌شی ده‌ره‌وه‌ی گوێ..هتد.



جومگه‌کان چین؟

جومگه‌ بریتییه‌ له‌و به‌شه‌ی که‌ دوو ئێسک به‌یه‌ک ده‌گه‌ن. زۆربه‌ی ئێسکه‌کان به‌یه‌که‌وه‌ به‌ستراون له‌ جومگه‌کان به‌هۆی به‌سته‌ره‌وه‌.

گه‌لێک جۆری جومگه‌ هه‌یه‌، جۆری جومگه‌ جۆری جوله‌ دیار ده‌کات.



ئێسکه‌کان چۆن گه‌شه‌ ده‌که‌ن؟

گه‌شه‌ یاخود گۆڕانکاری له‌ ئێسکه‌کان ڕووده‌دات به‌درێژایی ژیان. که‌له‌ی سه‌رو هه‌ندێک جێگای تری له‌ش به‌شێکی زۆر له‌ کڕکڕاگه‌یان هه‌یه‌ له‌ کاتی له‌دایک بوون، ئێسک جێگایی کڕکڕاگه‌کان ده‌گرنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوون.

ئێسک له‌ هه‌رزه‌کاران گه‌شه‌ ده‌کات، به‌ڵام ده‌وه‌ستێت له‌ درێژبوون له‌ که‌سانی پێگه‌یشتوو.

هه‌ندێک له‌ ئێسکه‌کان به‌یه‌که‌وه‌ ده‌به‌سترێن له‌گه‌ڵ به‌ساڵاچوون. ئێسکه‌ په‌یکه‌ر له‌ دوای له‌دایک بوون له‌ زیاتر له‌ 300 ئێسک پێهکاتووه‌، به‌ڵام له‌ ته‌مه‌نی پێگه‌یشتوو ته‌نها له‌ 206 ئێسک پێکهاتووه‌. پته‌وترین و درێژترین ئێسکی له‌ش بریتییه‌ له‌ ئێسکی ڕان.

جه‌سته‌ پێویستی به‌ کانزایه‌ک هه‌یه‌ که‌ پێی ده‌وترێت کالسیۆم بۆ ئه‌وه‌ی ئێسکه‌کانی له‌ش پته‌و بکات. وه‌رزشیش یارمه‌تی پته‌وبوونی ئێسکه‌کان ده‌دات.



چی ڕووده‌دات له‌ ئێسکی شکاو؟

هه‌ندێک جار خه‌ڵکی تووشی کاره‌ساتێک ده‌بن له‌ ئه‌نجام ئێسکێکی یاخود زیاتریان ده‌شکێت. له‌سه‌ر پزیشک پێویسته‌ ئێسکه‌ شکاوه‌کان چاک بکاته‌وه‌. له‌سه‌رتا وێنه‌یه‌کی تیشکی سینی پێویسته‌ بۆ زانینی که‌ ئێسکه‌کان چۆن شکاون و له‌ کوێ شکاون، پاشان پزیشک هه‌ڵده‌ستێت به‌ نزیک کردنه‌وه‌ی ئێسکه‌ شکاوه‌کان، هه‌ندێک جار بۆ گه‌یاندنه‌وه‌ی ئێسکه‌ شکاوه‌کان به‌یه‌کتری پێویست ده‌کات به‌ پلاتین یاخود وایه‌ر به‌یه‌کتر ببه‌سترێنه‌وه‌

ئێسکی شکاو نابێت به‌کاربهێندرێت تاکو ته‌واو چاک ده‌بێته‌وه‌.


سیسته‌می هه‌رس

کاتێک تۆ برسیت ده‌بێت، نان ده‌خۆیت. زۆر سادده‌ یه‌، گه‌زه‌یه‌ک له‌ نوقڵه‌یه‌ک ده‌ده‌یت و ده‌یجوویت و قووتی ده‌ده‌یت. ئه‌م نوقڵه‌یه‌ گه‌شتێکی زۆر سه‌یری ده‌کات. ئه‌م نوقڵه‌یه‌ به‌ هه‌موو به‌شه‌کانی سیسته‌می هه‌رس داده‌ڕوات، نوقڵه‌که‌ هه‌رس ده‌کرێت و پاڕچه‌پارچه‌ ده‌کرێت، پاشان ده‌ڕوات بۆ به‌شی بچووک و بچووکتر، له‌ کۆتایدا خوێن پێکهاته‌کانی ناو نققڵه‌که‌ ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی له‌ش.



سیسته‌می هه‌رس به‌چی ده‌چێت؟

سیسته‌می هه‌رس بریتیه‌ له‌ یه‌ک بۆڕی درێژ و فراوان، که‌ درێژیه‌که‌ی ده‌گاته‌ 6 بۆ 9 مه‌تر. خۆراک له‌ ده‌مه‌وه‌ ده‌ڕوات بۆ گه‌روو، پاشان بۆ سورێنچک، پاشان بۆ گه‌ده‌. له‌ ناو گه‌ده‌ خۆراک ده‌کوشرێت بۆ ناو ڕێخۆڵه‌ی باریه‌که و ئه‌ستووره‌.



له‌ کوێوه‌ کرداری هه‌رس کردنی خۆراک ده‌ست پێده‌کات؟

له‌شی تۆ ده‌ست ده‌کات به‌ هه‌رس کردنی خۆراک له‌ ناو ده‌مه‌وه‌. کاتێک تۆ گه‌زه‌یه‌ک له‌ نوقڵه‌یه‌ک ده‌ده‌یت، ئه‌م نوقڵه‌ خۆراکه‌ به‌هۆی ددانه‌کانه‌وه‌ پارچه‌ پارچه‌ ده‌کرێت، پاشان ته‌ڕ ده‌کرێت به‌ هۆی لیکاوه‌وه‌. دوای جووین، تۆ نوقڵه‌که‌ قووت ده‌ده‌یت. زمان پاڵ به‌ نوقڵه‌که‌ ده‌نێت بۆ ناو گه‌روو له‌وێشه‌وه‌ بۆ ناو سورێنچک، سورێنچک وه‌ک جۆگه‌یه‌ک وایه‌ خۆراک ده‌نرێت بۆ ناو گه‌ده‌.



چی ڕووده‌دات له‌ناو گه‌ده‌؟

گه‌ده‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ پارچه‌ پارچه‌ کردنی خۆراک زیاتر و زیاتر. گه‌ده‌ وه‌ک کیسێکی وایه‌ که‌ له‌ ماسولکه‌ دروست بووه‌. هه‌ندێک شله‌ هه‌ن پێیان ده‌وترێت شه‌ربه‌تی هه‌رس، ده‌ڕژێت به‌ناو گه‌ده‌، پاشان گه‌ده‌ خۆراکه‌کان ده‌سوڕێنێت و تێکه‌ڵیان ده‌کات به‌ شه‌ربه‌ته‌که‌. ئه‌م شه‌ربه‌ته‌ خۆراک خۆراک تێکده‌شکێنێت، به‌م جۆره‌ خۆراک ده‌بێت به‌ شله‌ له‌ ناو گه‌ده‌.

له‌ناو گه‌ده‌ نوقڵه‌که‌ به‌شێوه‌ی نان یاخود په‌نیر یاخود گۆش نامێنێته‌وه‌، به‌ڵکو تێکده‌شکێندرێت بۆ ماده‌ی کیمیایی، پێیان ده‌وترێت چه‌وری، پڕۆتین، نیشاسته‌ و شه‌کر.

گه‌ده‌ پێویستی به‌ 4 کاتژمێر هه‌یه‌ بۆ ئه‌نجام دانی کاره‌ی. پاشان گه‌ده‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ ناردنی شله‌که‌ (خۆراکی هه‌رس کراوه‌که‌) بۆ ڕێخۆڵه‌ی بچووک. لێره‌ تۆ دیسان هه‌ست به‌ برسیه‌تی ده‌که‌یت کاتێك گه‌ده‌ دووباره‌ به‌تاڵ ده‌بێته‌وه‌. هه‌ندێک کات ماسولکه‌کانی گه‌ده‌ ده‌ست ده‌کات به‌ ده‌نگه‌ ده‌نگ کاتێک به‌تاڵه‌. له‌و کاته‌ تۆ له‌وانیه‌ گوێبیستی بۆڕه‌بۆڕی گه‌ده‌ت ببیت.



چی ڕووده‌دات له‌ناو ڕێخۆڵه‌ باریکه‌؟

کاری هه‌رسکردن ته‌واو ده‌بێت له‌ ڕیخۆڵه‌ باریکه‌. ڕێخۆڵه‌ باریکه‌ بریتیه‌ له‌ بۆڕیه‌کی باریکی درێژی لوولپێچه‌، ڕێخۆڵه‌ باریکه‌ درێژترین به‌شی سیسته‌می هه‌رسه‌. ماسولکه‌کانی ده‌وری ئه‌م بۆڕیه‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ پاڵدانی شله‌که‌ به‌ درێژایی بۆڕیه‌که‌. شه‌ربه‌تی زیاتر ده‌ڕژێندرێت و خۆراک زیاتر تێکده‌شکێندرێت.

له‌ کۆتایی، خۆراک تێکده‌شکێندرێت بۆ مادده‌ی کیمیایی که‌ له‌ش ده‌توانێت سوودی لێوربگرێت. ئه‌م مادده‌ کیمیاییانه‌ ده‌چن به‌ناو دیواری ڕیخۆڵه‌، پاشان له‌ڕێگای موولولووی خوێنی بجوکه‌وه‌ ده‌گه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ی دیواری ڕیخۆڵه‌. خوێن هه‌ڵده‌ستێت به‌ وه‌رگرتنی مادده‌ کیمیاییه‌کان، پاشان خوێن مادده‌کان ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ هه‌موو به‌شه‌کانی له‌ش (خانه‌کان). خانه‌کانی له‌ش ئه‌م مادده‌ی کیمیاییانه‌ به‌کارده‌گێنن بۆ ده‌ستکه‌وتنی وزه‌ ه‌ک پێویسته‌ بۆ ژیانی ڕۆژانه‌.

ئه‌ندامه‌کانی تری ده‌ور و به‌ری ڕیخۆڵه‌ یارمه‌تی هه‌رس کردنی خۆراک ده‌ده‌ن. جگه‌ر و زه‌رداو یارمه‌تی هه‌رس کردنی خۆراکی چه‌ور ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها جگه‌ر یارمه‌تی له‌ش ده‌دات بۆ خه‌زن کردنی خۆراکی زیاد که‌ ناتواندرێت به‌کاربهێندرێت ده‌م و ده‌ست. هه‌روه‌ها په‌نکریاس هه‌ڵده‌ستێت به‌ دروست کردنی هۆڕمۆنی ئه‌نسۆلین، ئه‌نسۆلین یارمه‌تی له‌ش ده‌دات بۆ به‌کاربردنی شه‌کر.

له‌ کۆتاییدا هه‌موو کرداره‌کان، هه‌ندێک له‌ پاشماوه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ ناو ڕێخۆڵه‌ باریکه‌، ئه‌م پاشماوه‌یه‌ ده‌ڕوات بۆ ناو ڕیخۆڵه‌ ئه‌ستووره‌.



چی ڕووده‌دات له‌ناو ڕێخۆڵه‌ ئه‌ستووره‌؟

ڕیخۆڵه‌ ئه‌ستووره‌، کورتر و ئه‌ستورتره‌ له‌ ڕێخۆڵه‌ی بچووک. ڕێخۆڵه‌ی گه‌وره‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ مژینی ئاو له‌ناو پاشماوه‌ی خۆراکه‌که‌، هه‌روه‌ها هه‌ندێک له‌ ڤیاتامین و کانزاش ده‌مژێت.

هه‌ندێک به‌کتریا هه‌یه‌ ده‌ژین له‌ناو ڕیخۆڵه‌ی گه‌وره‌، هه‌ڵده‌ستن به‌ تێکشکاندنی پاشماوه‌ی خۆراکه‌که‌. به‌مه‌ش ئه‌وه‌ی که‌ ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ ناو ڕێخۆڵه‌ ئه‌ستووره‌ بریتیه‌ له‌ ته‌نها پاشماوه‌ی ڕه‌ق. پاشان ماسوولکه‌کانی دیواری ڕیخۆڵه‌ی ئه‌ستوره‌ هه‌ڵده‌ستن به‌ پاڵدانی پاشماوه‌ ڕه‌قه‌که‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی له‌ش له‌ڕێگای کۆمه‌وه‌.


ماویه‌تی.........

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-11 20:17:02

versin
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-03
دواترین سه‌ردان: 2011-09-12
په‌یامه‌كان: 514
WindowsXPMSIE

Re: جه‌سته‌ت بناسه‌ به‌شی پێنجه‌م

8ده ست خؤش هاوريم ،هيوادارم سه ركه وتوبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-12 09:38:18

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPMSIE7

Re: جه‌سته‌ت بناسه‌ به‌شی پێنجه‌م

سوپاس ده‌ستی تۆش خۆشبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-12 14:24:36

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPFirefox

Re: جه‌سته‌ت بناسه‌ به‌شی پێنجه‌م

ده‌ستت خۆش تینا گیان هه‌ر پێنج به‌شه‌که‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ت زۆر به‌سودن ، سه‌باره‌ت به‌ شکانی ئێسک ده‌بینین ته‌مه‌ن چه‌ند بچووک بێت ئه‌وه‌نده‌ زوو تر چاک ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام یه‌وانه‌ی له‌ته‌مه‌ن گه‌وره‌ن دره‌نگ ئێسکیان چاک ده‌بێته‌وه‌ ... هه‌ر بژی گوڵه‌که‌م بۆ ئه‌م زانیارییانه‌ .

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net