❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / كوردستان به‌مزووانه‌ به‌تۆڕی‌ فایبه‌ر ئۆبتیكه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-13 05:46:39

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

كوردستان به‌مزووانه‌ به‌تۆڕی‌ فایبه‌ر ئۆبتیكه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌

كوردستان به‌مزووانه‌ به‌تۆڕی‌ فایبه‌ر ئۆبتیكه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌


له‌چه‌ند مانگی‌ داهاتوودا، تۆڕی‌ فایبه‌ر ئۆبتیكی‌ جیهانی‌ ده‌گاته‌ هه‌موو پارێزگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان‌و به‌مه‌ش خزمه‌تگوزاری‌ ئینته‌رنێت له‌هه‌رێمدا پێشكه‌وتنی‌ به‌رچاو به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت.

ئه‌ندازیار كاروان ڕه‌زا به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ وه‌زاره‌تی‌ گه‌یاندنی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان كه‌ له‌به‌رنامه‌یه‌كی‌ تایبه‌تی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ناوخۆدا میوانداری‌ كرابوو ڕایگه‌یاند، له‌كۆی‌ سێ كۆمپانیا كه‌ به‌جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌كه‌ هه‌ستاون، كۆمپانیا (ئاڵای‌ نه‌ورۆزتیلیكۆم) كاره‌كانی‌ له‌هه‌ولێر ته‌واو كردووه‌.

ده‌رباره‌ی‌ كۆمپانیای‌ دووه‌میش كۆمپانیای‌ (ئه‌لسه‌رد) كه‌ خزمه‌تگوزراییه‌كه‌ ده‌گه‌یه‌نێته‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ئه‌ندازیار كاروان وتی‌:"كۆمپانیای‌ ئاڵا نه‌ورۆزتیلیكۆم كاره‌كانی‌ له‌هه‌ولێر ته‌واوكردووه‌‌و ئێستا تۆڕه‌كه‌ له‌كاردایه‌، كۆمپانیای‌ ئه‌لسه‌ردیش سه‌رقاڵی‌ دانانی‌ ئامێره‌كانێتی‌‌و به‌پێی‌ گفتوگۆمان له‌گه‌ڵیاندا، له‌ماوه‌ی‌ دوو مانگی‌ داهاتوودا ته‌واو ده‌بێت، هه‌روه‌ها كۆمپانیای‌ ئاڵا نه‌ورۆز تیلیكۆم هه‌ر به‌مه‌به‌ستی‌ گه‌یشتنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ بۆ سلێمانی‌، له‌هه‌ولێره‌وه‌ تاوه‌كو شاری‌ كۆیه‌ كێبڵه‌كه‌ی‌ هێناوه‌و به‌نیازه‌ له‌وێوه‌ به‌هۆی‌ ئامێری‌ مایكرۆوه‌یڤه‌وه‌ بیگه‌یه‌نێته‌ سلێمانی‌".

سه‌باره‌ت به‌كۆمپانیای‌ (ئای‌ كیو IQ) كه‌ كۆمپانیای‌ سێهه‌مه‌، كاروان ڕه‌زا كێشه‌كه‌ی‌ بۆ شاری‌ خانه‌قین گه‌ڕانده‌وه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ تا ئێستا به‌فه‌رمی‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتـی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا نییه‌‌و وتی:"كۆمپانیای‌ ئای‌ كیو یه‌كه‌م كۆمپانیا بووه‌ كه‌ مۆڵه‌تی‌ وه‌رگرتووه‌، به‌ڵام به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ڕێگه‌ی‌ خانه‌قینه‌وه‌ به‌ئێرانه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌، حكومه‌تی‌ ناوه‌ندی‌ مۆڵه‌تی‌ ناداتێ‌، چونكه‌ تا ئێستا شاری‌ خانه‌قین كێشه‌ی‌ تێدایه‌‌و به‌فه‌رمی‌ سه‌ر به‌هه‌رێمی‌ كوردستان نییه‌".

NNA

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-13 10:40:37

t-man
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: هه‌ولێر
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-06-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-03
په‌یامه‌كان: 219
WindowsXPMSIE7

Re: كوردستان به‌مزووانه‌ به‌تۆڕی‌ فایبه‌ر ئۆبتیكه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م زانیاریه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-13 11:48:10

Momi Temen
کازیوەی یانە
شوێن: hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-04
دواترین سه‌ردان: 2013-11-24
په‌یامه‌كان: 2499
WindowsXPFirefox

Re: كوردستان به‌مزووانه‌ به‌تۆڕی‌ فایبه‌ر ئۆبتیكه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌

شتێکی چاکه‌ ده‌ستت خۆش بیت سه‌رکه‌تووبئت

Kurdzhin
                         هاوڕێی نوی بدۆزه‌ره‌وه‌ و هه‌وڵبده‌ هاوڕێ کۆنه‌کانت له‌ یاد نه‌که‌یت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-13 15:46:54

A.ENG.R
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: HawleR
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-09-15
دواترین سه‌ردان: 2012-12-22
په‌یامه‌كان: 1839
WindowsXPFirefox

Re: كوردستان به‌مزووانه‌ به‌تۆڕی‌ فایبه‌ر ئۆبتیكه‌وه‌ ده‌به‌سترێته‌وه‌

وه‌ڵا براکه‌م ئه‌وه‌ی به‌حیساب به‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ستراوه‌ 
فه‌رقه‌که‌ی زۆر نیه‌  که‌ سوودی زۆر بێت
به‌ڵام هی باش هه‌یه‌ و پاره‌که‌ی خه‌یاڵیه‌

Kurdzhin

AV^_^AR
http://www.camaro5.com/forums/images/smilies/blackvertshift.gif
من وه‌ک ئاوێنه‌ ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net