❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / غه‌یبه‌ت له‌چ کاتێکدا دروسته‌ ؟ با لێی تێبگه‌ین !

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-15 14:10:55

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

غه‌یبه‌ت له‌چ کاتێکدا دروسته‌ ؟ با لێی تێبگه‌ین !

غه‌یبه‌ت له‌چ کاتێکدا دروسته‌ ؟ با لێی تێبگه‌ین !

_ نوسینی مه‌ڕوان

ئیمام النووي خوا لێی ڕازیبێت له‌کیتابی [ ریاض الصالحین ] دا باسیکردوه‌و ئه‌ڵێت :
باش بزانه‌ که‌ غه‌یبه‌ت کردن ڕێگای پێدراوه‌ بۆ مه‌به‌ستێکی ڕاستی شه‌رعی که‌ که‌دروست نابێت مه‌گه‌ر به‌و شه‌ش شێوازه‌ نه‌بێت .
1- له‌کاتی زوولم لێکراویدا، کاتێك که‌ که‌سێك زووڵم له‌که‌سێكیتر ده‌کات ئه‌ویش ده‌چێت بۆ لای قازی ودادوه‌ر که‌ مافه‌که‌ی بۆ وه‌ربگرێته‌وه‌ ، هه‌ڵبه‌ته‌ به‌شێوه‌یه‌ك باسی ده‌کات که‌ به‌رامبه‌ره‌که‌ی یان ئه‌وه‌ی که‌ زوڵمه‌که‌ی کردوه‌ پێی خۆش نی یه‌ ، هه‌روه‌کو ‎پێغه‌مبه‌رصلی الله‌ علیه‌وسلم باسی غه‌یبه‌تی کردوه‌ که‌فه‌رمویه‌تی { عن أبي هريرة، أنه قيل: يا رسول الله، ما الغيبة؟ قال: "ذكرُكَ أخاك بما يكره". قيل: أفرأيت إن كان في أخي ما أقول؟ قال: "إن كان فيه ما تقول فقد اغتبته، وإن لم يكن فيه ما تقول فقد بَهَتَّه } .
واتا: ابو هریرة پرسیاری له‌ پێغه‌مبه‌ری خواکرد ووتی غه‌یبه‌ت چی یه‌؟ فه‌رموی :باسی براموسڵمانه‌که‌ت بکه‌یت به‌ جۆرێك که‌ پێی ناخۆش بێت. ووتیان ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ باسی ئه‌که‌ین ئه‌و سیفه‌تانه‌ی تیابێت ؟ فه‌رموی ئه‌گه‌ر باسی شتێکی بکه‌یت که‌ تیایدا بێت ئه‌وا غه‌یبه‌تت کردوه‌ ، ئه‌گه‌ر باسی شتێکی کرد که‌ تیایدا نه‌بوو ئه‌وا بوهتانت بۆ هه‌ڵبه‌ستوه‌ .
جا ئه‌گه‌ر که‌سێك زوڵمیشی لێکرابوو ئه‌گه‌ر شکاتی لێکرد لای دادگای موسڵمانان ئه‌وا با به‌ئینسافه‌وه‌ باسی بکات ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ بڵێت که‌بوه‌ زیادی نه‌خاته‌سه‌ر ، ئه‌مه‌ به‌ گه‌یبه‌ت ناژمێردرێت .

2- په‌نابردن بۆلای که‌سێك که‌ ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت و مه‌کانه‌تێكی هه‌بێت له‌ناو خه‌ڵکیدا به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی که‌ مونکه‌رو شتێکی زه‌ره‌رمه‌ند له‌بدرێت ودوربخرێته‌وه‌ زیانی بۆ خه‌ڵکی نه‌بێت ، ده‌بێت بچێته‌ لای ئه‌و که‌سه‌ یان کۆمه‌ڵه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌ که‌ ده‌توانێت بیگۆڕێت ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ بخاته‌ ڕوو باسی بکات و ته‌نها مه‌به‌ستی ئه‌وه‌بێت هیچ مه‌به‌ستێکی که‌ی له‌دواوه‌ نه‌بێت ده‌نا ده‌بێت به‌غه‌یبه‌ت .

3- له‌کاتێکدا که‌سێك به‌ مه‌به‌ستی فه‌تواوه‌رگردن له‌لای زانایه‌کی شه‌رع زان که‌ باسی ئه‌وه‌ بکات که‌ پیاوه‌که‌م یان ژنه‌که‌م یان باوکم یان دایکم یان هه‌ر که‌سێكیتر فڵانه‌کاری کردوه‌ یان فڵانه‌ غه‌درو زوڵمی لێمکردوه‌ ، له‌وکاته‌دا به‌دیاری کراوی ناوی نه‌هێنێت باشه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناویشی هێنا ئه‌وا تاوانبار نابێت ، هه‌روه‌کو له‌ فه‌رموده‌که‌ی که هیندی خێزانی أبو سوفیان دا هاتوه‌ پاشتر باسی ئه‌وه‌ش ده‌که‌ین إن شاء الله‌ .
4- ئاگادارکردنه‌وه‌ی موسڵمانان له‌ شه‌ڕو شتی خراپ و ئامۆژگاری کردنیان ،ئه‌وه‌ش له‌چه‌ند ڕوویه‌که‌وه‌ ،وه‌کو بریندارکردنی ئه‌وانه‌ی که‌ فه‌رموده‌ی پێغه‌مبه‌رصلی الله‌ علیه‌ وسلم [جرح] ، ،وشاهید ئه‌وه‌ش به‌ کۆی ده‌نگی هه‌مووزانایان ڕێپێدراوه‌ به‌ڵکو واجبیشه بۆ زروره‌تی پێویست،‌ [ ئه‌مه‌ش زانایانی ئه‌و به‌شه‌ ده‌گرێته‌وه‌ ] وه‌ هه‌روه‌ها له‌کاتێكدا که‌ پرسیارکردنی که‌سێك له‌ڕووی ژن وژن خوازیه‌وه‌ ،یان له‌ڕووی کاروکه‌سابه‌تدا ، یان هه‌روه‌ها له‌ هاوسێتیشدا بۆ ناسسینی که‌سێك ، ئه‌وه‌شی که‌ پرسیاری لێده‌کرێت ده‌بێ به‌ یه‌کسانی باسی ئه‌وکه‌سه‌ بکات به‌بێ هیچ مه‌به‌ستێکی شه‌خسی خۆی هه‌بێت بۆ ئامۆژگاری کردن بێت ، لێره‌دا هه‌ڵه‌ی زۆرده‌کرێت چونکه‌ قسه‌که‌ر له‌وانه‌یه‌ ئاگای له‌خۆی نه‌بێت شه‌یتان فرسه‌تی پێ به‌رێت وزیاد وکه‌می بخاته‌ سه‌ر قسه‌کانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ خۆی خۆشی ناوێت یان خزمێتی یان ته‌ره‌ف وهه‌وادارێتی ، ده‌بێ موسڵمان له‌وشتانه‌ به‌ئاگابێت ،یان که‌سێك که‌ صالح وباش نه‌بێت یان زه‌ره‌ری بۆخه‌ڵکی هه‌یه‌ له‌وکاته‌دا ده‌بێ باسی بکرێت له‌لای ده‌سه‌ڵاتی باڵای گشتی [ مه‌به‌ست له‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵانه‌ نی یه‌ که‌ ئێستا هه‌یه‌ به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتی موسڵمانان ] بۆ ئه‌وه‌ی که‌ به‌ڵاو زه‌ره‌ره‌که‌ی لابدرێت ودووری بخه‌نه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ، ده‌بێ هه‌وڵی له‌گه‌ڵدا بدرێت بۆئه‌وه‌ی که‌ به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و خۆی چاك بکات بیگۆڕی به‌باش .
5- له‌کاتێكدا که‌ به‌ئاشکرا فاسقی خۆی ئاشکرابکات وه‌کو ئه‌وه‌ی که‌ به‌ئاشکر مه‌شروبی حه‌رام بخوات ، یان ئه‌وه‌ی که‌ ماڵی خه‌ڵکی داگیر بکات و پاره‌ومافی خه‌ڵکی داگیربکات وبیخوات به‌ زوڵم ، یان ئه‌وه‌ی که‌ کاری باطل و پوچ بکات وبیگرێته‌ ده‌ست ، ئه‌وجا ئه‌وشتانه‌ی که‌ ئاشکرایه‌تێیدا ده‌شێت باسی بکرێت و خه‌ڵکی لێ ئاگادار بکرێته‌وه‌ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر شتێکی که‌ی هه‌بوو نهێنی وئاشکرانه‌بو ئه‌وا ناشێت باسی بکرێت مه‌گه‌ر به‌ هۆیه‌کی که‌وه‌ له‌وهۆیانه‌ی که‌ پێشتر باسمان کرد .

6- بۆناساندن ئه‌گه‌ر که‌سێك به‌ناوێکی تایبه‌ته‌وه‌ ناسراوبو ،وه‌کو شه‌ل وکوێرو که‌ڕو که‌چه‌ڵ ودرێژ وکورت ...ئه‌وناوانه‌ی که‌ پێی ناسراوه‌ و نه‌ناسرێته‌وه‌ به‌وناوه‌نه‌بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانرا ئه‌وناوانه‌ش به‌کار نه‌هێنرێت ئه‌گه‌ر پێویستی نه‌کرد ، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت که‌ بۆ که‌موکوڕی که‌سه‌که‌ باسی بکرێت یان شکاندنه‌وه‌ی و که‌مکردنه‌وه‌ی که‌سایه‌تی یه‌که‌ی بێت .
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــ

ئه‌م شه‌ش هۆکاره‌ی که‌ باسکرا زانایان باسیان کردوه‌و بێگومان هه‌موشی به‌ڵگه‌ی فه‌رموده‌ی [صحیح] له‌سه‌ره‌و لێره‌دا به‌ڵگه‌کانیش ده‌ێنینه‌وه‌ وده‌یخه‌ینه‌ ڕوو .
قال صلى الله عليه وسلم {لما استأذن عليه ذلك الرجل الفاجر: "ائذنوا له، بئس أخو العشيرة } .
کاتێك که‌ پیاوێك هات بۆلای پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم ،پێی ووت : ڕێگای بده‌ن بابێته‌ ژووره‌وه‌ براخراپه‌که‌ی عه‌شره‌ته‌که‌ی .
هه‌ر له‌دایکی ئیماندارانه‌وه‌ عائیشة ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم فه‌رموی:{ماأظن فلانا وفلانا یعرفان من دیننا شیئا }رواه‌ البخاري اللیث ابن سعد که‌ یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ی فه‌رموده‌که‌ی گێڕاوه‌ته‌وه‌، ئه‌ڵێ ئه‌و دوو پیاوه‌ له‌ مونافیقه‌کان بوون .

كقوله لفاطمة بنت قيس -وقد خطبها معاوية وأبو الجهم-:{ أما معاوية فصعلوك ، وأما أبو الجهم فلا يضع عصاه عن عاتقه } . واتا کاتێك که‌ پرسیاری له‌ پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم کرد که‌ ئه‌و دووپیاوه‌ هاتونه‌ته‌ خوازبێنیم ، ئه‌ویش فه‌رموی که‌ معاویة هیچی نی یه‌ پاره‌وه‌ماڵ ڕووته‌یه‌ ، أبو الجهم یش له‌ژن ده‌دات به‌دار ، ئه‌شڵێن مانای ئه‌وه‌یه‌ که‌ سه‌فه‌ر زۆرده‌کات !

وعن زید ابن ابن أرقم يقول: خرجنا مع رسول الله صلى الله عليه وسلم في سفر، فأصاب الناس شدةٌ، فقال عبد الله بن أبي لأصحابه: لا تنفقوا على من عند رسول الله حتى ينفضوا من حوله. وقال: لئن رجعنا إلى المدينة ليخرجن الأعز منها الأذل. فأتيت النبي صلى الله عليه وسلم فأخبرته بذلك، فأرسل إلى عبد الله بن أبي فسأله، فاجتهد يمينَه ما فعل. فقالوا: كذب زيد يا رسول الله. فوقع في نفسي ما قالوا، حتى أنزل الله تصديقي : { إِذَا جَاءَكَ الْمُنَافِقُونَ } قال: ودعاهم رسول الله صلى الله عليه وسلم ليستغفر لهم، فلووا رؤوسهم. وقوله تعالى: { كَأَنَّهُمْ خُشُبٌ مُسَنَّدَةٌ } قال: كانوا رجالا أجمل شيء.ده‌رچوین بۆ غه‌زا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ردا صلی الله‌ علیه‌ وسلم له‌سه‌فه‌رێکدا ،خه‌ڵکی توشی ناخۆشی وناڕه‌حه‌تی هاتن عبدالله‌ بن أبي به‌ هاوه‌ڵه‌کانی ووت هیچ سه‌رف مه‌که‌ن بۆ پێغه‌مبه‌روئه‌وانه‌ی که‌ له‌ گه‌ڵیدان، ووتی ئه‌گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ مه‌دینه‌ سه‌ربه‌رزه‌کان سه‌رشۆڕه‌کان ده‌رده‌که‌ین ، منیش ئه‌وه‌م گه‌یاند به‌ پێغه‌مبه‌ر ، ناردی به‌دوایدا پرسیاری لێکرد ، سوێندی خوارد که‌وای نه‌وتوه‌و زید درۆ ئه‌کات ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا ، ئه‌وه‌ی که‌وتی له‌دڵمیدا دڵمی گرد ،تاوه‌کو خوای گه‌وره‌ ئه‌و ئایه‌ته‌ی دابه‌زان {ئه‌گه‌ر منافقه‌کان هاتن بۆلات}پێغه‌مبه‌ر ناردی به‌ شوێنیاندا تاوه‌کو تۆبه‌ بکه‌ن سه‌ریان شۆڕکرد ئه‌وه‌ش که‌ ده‌فه‌رموێ {وه‌کو داری پته‌ووان له‌شیان } پیاوانێکی زۆر جوان بون له‌ سیماو له‌شدا .
هند بنت عتبة أنها قالت: يا رسول الله، إن أبا سفيان رجل شَحِيح لا يعطيني من النفقة ما يكفيني ويكفي بني، فهل عليَّ جناح إن أخذت من ماله بغير علمه؟ فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم:{ "خذي من ماله بالمعروف ما يكفيك ويكفي بنيك"}. أخرجاه في الصحيحين .
هندی ژنی أبوسفیان هاته‌ لای پێغه‌مبه‌ر صلی الله‌ علیه‌ وسلم ووتی ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا أبو سفیان پیاوێکی پیسکه‌یه‌و ڕه‌زیله‌ پاره‌م هیچم ناداتێ بۆم هه‌یه‌ له‌ پاره‌و ماڵه‌که‌ی به‌ش خۆم وکوڕه‌که‌م ده‌رکه‌م به‌بێ ئه‌وه‌ی که‌ ئاگای ڵێبێت ؟ فه‌رموی به‌شی خۆت وکوڕه‌که‌ت ده‌رکه‌ به‌شیوه‌یه‌کی باش ئه‌وه‌نده‌ی که‌ پێویستانه‌ .

جا هه‌ندێ له‌ زانایان ئه‌وانه‌یان له‌ دوو دێڕی شیعردا نوسیوه‌ته‌وه‌و ئه‌ڵێن :

وقـد لیــس بغـیبة في ســتة متـظــلـم ومعـروف و مـحــذر
ومجاهر فسقــا ومستفت ومن طلـب الإعانة في إزالة منکر
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

جا ئه‌وه‌ی که‌ گرنگه‌ زۆر که‌س ده‌بینم یان ده‌بیستم که‌ له‌ زۆربه‌ی قسه‌کانیدا غه‌یبه‌ت ده‌کات یان ئه‌گه‌ر باسی که‌سێك بکات که‌ خۆی هه‌واداری نی یه‌ یان به‌ڕاستی نازانێ یان قسه‌کانی به‌ پێویست نازانێ ...... هتد زۆربه‌باشی غه‌یبه‌تی ده‌کات خۆشی ده‌زانێت که‌ غه‌یبه‌تی ده‌کات به‌ڵام له‌ هه‌مانکاتدا ئه‌گه‌ر که‌سێکیتر باسی که‌سێك یان که‌سانێك بکات ئه‌گه‌ر غه‌یبه‌ت بکات ، یان ئه‌گه‌ر غه‌یبه‌تیش نه‌کات ئه‌و هه‌ر به‌و قسانه‌ جوابی ده‌داته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی نه‌رم که‌ بۆچی غه‌یبه‌ت ده‌که‌ن ئه‌وه‌ غه‌یبه‌ته‌ من حه‌زم به‌وقسانه‌ نی یه‌ زۆر قسه‌ی که‌ له‌وبابه‌ته‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌نازانهتد زۆربه‌باشی غه‌یبه‌تی ده‌کات خۆشی ده‌زانێت که‌ غه‌یبه‌تی ده‌کات به‌ڵام له‌ هه‌مانکاتدا ئه‌گه‌ر که‌سێکیتر باسی که‌سێك یان که‌سانێك بکات ئه‌گه‌ر غه‌یبه‌ت بکات ، یان ئه‌گه‌ر غه‌یبه‌تیش نه‌کات ئه‌و هه‌ر به‌و قسانه‌ جوابی ده‌داته‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی نه‌رم که‌ بۆچی غه‌یبه‌ت ده‌که‌ن ئه‌وه‌ غه‌یبه‌ته‌ من حه‌زم به‌وقسانه‌ نی یه‌ زۆر قسه‌ی که‌ له‌وبابه‌ته‌ ، به‌ڵام ئه‌وه‌نازانێت که‌ له‌ هه‌ندێ کاتدا زه‌روره‌ که‌ هه‌ندێ باس بکرێت بۆ ئاگادارکردنه‌وه‌ی موسڵمانان نه‌وه‌کو بکه‌ونه‌ هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌وه‌ .
جاهیوادارم که‌ به‌هۆی هه‌واداری که‌سێك یان کۆمه‌ڵێك باری قسه‌و گفتوگۆو نه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ دڵمان له‌یه‌کتر ڕه‌ش ببێت و گه‌ردو ناخۆشی بکه‌وێته‌ نێوان موسڵمانانه‌وه‌ ، { وَالَّذِينَ جَاءُوا مِنْ بَعْدِهِمْ يَقُولُونَ رَبَّنَااغْفِرْ لَنَا وَلإخْوَانِنَا الَّذِينَ سَبَقُونَا بِالإيمَانِ وَلا تَجْعَلْ فِي قُلُوبِنَا غِلا لِلَّذِينَ آمَنُوا رَبَّنَا إِنَّكَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ } [الحشر:10]ئه‌وه‌ش با ڕه‌چاوبکه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌رچی ڕوویداوه‌ ڕابوردوڕۆی به‌ڵام ئێمه‌ موسڵمانان هه‌وڵ بده‌ین که‌ ئه‌وشتانه‌ی که‌ که‌وتۆته‌ ناو موسڵمانان که‌می بکه‌ینه‌وه‌و به‌ره‌وچاکی بیبه‌ین نه‌ك به‌ره‌وخراپتر .
له‌کۆتایشدا داواکارم له‌خوای گه‌وره‌ له‌ گوناح وهه‌ڵه‌و تاوان وغه‌یبه‌ته‌کانمان ببورێت ولێمان خۆش بێت وامان لێ بکات که‌ هه‌رچی کاروکرده‌وه‌مان هه‌یه‌ بۆ خوای گه‌وره‌بێت وله‌به‌ر ویستو ئاره‌زوی خۆمان ڕقمان له‌که‌س نه‌بێته‌وه‌و ببین به‌و دیواره‌ پته‌وه‌ی که‌ خوای گه‌وره‌ باسی کردوه‌که‌ ده‌فه‌رموێت:{ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الَّذِينَ يُقَاتِلُونَ فِي سَبِيلِهِ صَفًّا كَأَنَّهُمْ بُنْيَانٌ مَرْصُوصٌ } .
یان وه‌کوپێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رموێت صلى الله عليه وسلم : "{ المؤمنون كالبنيان يشد بعضهم بعضا }ً .

وآخر دعوانـا ان الحمد لله‌ رب العـالمین .
والســـلام علیکم ورحمة الله وبرکاته‌ .
سةرجاوه سايتى دووربين

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-15 14:29:38

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: غه‌یبه‌ت له‌چ کاتێکدا دروسته‌ ؟ با لێی تێبگه‌ین !

dastt xosh bet
mamosta gyan

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-07-15 14:51:25

Asrin
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-08
دواترین سه‌ردان: 2011-05-03
په‌یامه‌كان: 992
WindowsXPMSIE

Re: غه‌یبه‌ت له‌چ کاتێکدا دروسته‌ ؟ با لێی تێبگه‌ین !

kaka hsen dast xosh boman bmeny bo am babata basudana harbzhy

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-07-15 15:08:56

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: غه‌یبه‌ت له‌چ کاتێکدا دروسته‌ ؟ با لێی تێبگه‌ین !

زۆر سوپاس بۆ په‌ یامه‌ جوانه‌که‌تان  ده‌ستی ئێوه‌ش خۆش بێت به‌قوربان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net