❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕووه‌ك له پێناوی ده‌ستکه‌وتنی نایترۆجین تێكۆشان ده‌کات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-15 20:34:49

هه ورى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 309
WindowsXPMSIE

ڕووه‌ك له پێناوی ده‌ستکه‌وتنی نایترۆجین تێكۆشان ده‌کات

نایترۆجینی به‌یه‌كێك له توخمه گرنگه‌کانی گه‌شه‌کردنی ڕووه‌ك داده‌نرێت و ڕووه‌ك به‌دوو شێوه‌ ئه‌و توخمه‌ی ده‌ستده‌که‌وێت: له‌ڕێگای گه‌ڵا یان ڕه‌گ.

توێژه‌رانی زانکۆی "Nebraska" له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of the National Academy of Sciences"دا نووسیویانه، که ئه‌و ڕووه‌کانه‌ی په‌ل زیاتر ده‌هاوێژین، بۆ ده‌ستکه‌وتنی نایترۆجین له‌گه‌ڵ ڕووه‌که‌کانی دیکه‌دا ده‌چنه ململانێیه‌کی به‌هێزه‌وه. توێژه‌رانی زانکۆی ناوبراو بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر دره‌ختی سنۆبه‌ری ناسراو به "Pinus strobus" کرد. سه‌ره‌تا توێژه‌ران بۆیان ئاشكرابوو، که ئه‌و دره‌خته‌ مه‌زنانه‌ کێبڕکێیه‌ك ده‌که‌ن، تا نایترۆجینی ته‌واویان ده‌ستبکه‌وێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توانای ته‌واوی خۆیان به‌کارده‌هێنن و به‌و جۆره‌‌ش سه‌رکه‌وتنێکی باش بۆ گه‌یشتن به نایترۆجین به‌ده‌ستده‌هێنن.

نایترۆجین توخمێکی گرنگه بۆ هه‌موو جۆره ڕووه‌که‌کان و به‌سه‌رچاوه‌ی سه‌وزی گه‌ڵا، پڕۆتین و گه‌شه‌کردنی ڕووه‌ك داده‌نرێت. ڕووه‌ك ناتوانێت هه‌موو نایترۆجینی ناو هه‌وا وه‌ربگرێت و بۆ گه‌شه‌کردنی خۆی سوودی لێوه‌ربگرێت. هه‌ربۆیه ڕه‌گه‌کان کاری هه‌ڵمژینی نایترۆجینی ناو زه‌وییان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ. تا پێش ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه نه‌ده‌زانرا، که تێکۆشان ڕۆڵێك له کۆکردنه‌وه‌ی نایترۆجیندا ده‌بینێت.

"Johannes Knops" و هاوه‌ڵه‌کانی له‌ڕێگای حه‌وت جۆری جیاواز گیا، گژوگیای کێویی و دار سنۆبه‌رێکی په‌لهاوێژه‌وه ویستیان بزانن، چۆن ئه‌و ڕووه‌کانه نایترۆجین هه‌ڵده‌مژن و پاشكه‌وتی ده‌که‌ن. ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ توێژه‌رانی سه‌رسامکرد: سنۆبه‌ری په‌لهاوێژی ناسراو به "Pinus strobus" زیاتر له دووئه‌وه‌ندی ڕووبه‌ری شوێنی چاندنی داگیرکردبوو. له‌مباره‌یه‌وه‌ش "Johannes Knops" ده‌ڵێت: "هۆکاری زیاتر ته‌شه‌نه‌کردنی سنۆبه‌ر بۆ ده‌ستکه‌وتنی به‌شێکی زۆر له نایترۆجین ده‌گه‌ڕێته‌وه."

داری سنۆبه‌ری بڕێکی زیاتر له نایترۆجین هه‌ڵده‌مژێت و بۆ ماوه‌یه‌کی درێژتر پاشکه‌وتی ده‌کات. بڕی نایترۆجینی هه‌ڵمژێنراویش ئه‌وه‌نده زۆره، که ڕووه‌که‌کانی دیکه هیچ بڕێکی ئه‌وتۆیان بۆ نامێنێته‌وه.

"Johannes Knops" له‌و باوه‌ڕه‌دایه‌، که ئاستی به‌رزی نایترۆجین له سنۆبه‌ری "Pinus strobus"دا بۆ دوورودرێژی پاشکه‌وتکردنی نایترۆجین له‌ناو دره‌ختی ناوبراودا ده‌گه‌ڕێته‌وه.

ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه بۆ قه‌ڵاچۆکردنی ڕووه‌که زۆر په‌لهاوێژه‌کان سوودمه‌ندییان هه‌یه، که کاریگه‌ری نه‌گه‌تیڤ له‌سه‌ر ڕووه‌که چێنراوه‌کان ده‌که‌ن.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:خؤزكة

Kurdzhin
جوانترین پەیامی خۆشەویستی کە تا ئێستا گوێم لێبووبێ دەڵێ..
" بڕوام بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم نیگاوە "...................
لە بەر ئەوەی , دایکمم ,خۆشویستووە لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار چاوم کردەوە!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net