.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






مایكل جاكسۆن كه یه‌كێك بوو له گۆرانیبێژو هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كانی ئهمریكاو جیهانو پاشای گۆرانی پۆپ له جیهاندا، ناوی ته‌واوی مایكل جوزیف جاكسۆن-هو رۆژی 29/8/1958 له شاری گاری له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له خێزانێكی مام ناوه‌ند له‌دایكبووه.
له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه دهستییكردوه به كاری هونهریو گۆرانیوتنو بووه به لێپرسراوی تیپی جاكسون فایڤو له سه‌ره‌تای كاری هونه‌ریشدا به شێوه‌ی گروپ له گه‌ڵ ئه‌و تیپه‌دا كاری كردوه، له سه‌ره‌تای حه‌فتاكانه‌وه تا كۆتایی حه‌فتاكان وازی له كاری گروپ هێناوه‌و به ته‌نها گۆرانی تۆماركردووه‌و یه‌كێك بوو له گۆرانیبێژو ئاوازدانه‌رو شاعیرانی شیعری گۆرانی كه له سه‌ر ئاستی ئهمریكاو جیهان ناوبانگێكی باشی هه‌بوو و به پاشای گۆرانی پۆپ ناسرا بوو، ژماره‌یه‌كی زۆر هه‌وادارو لایه‌نگری له ئهمریكاو جیهان هه‌بوو خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبومی گۆرانییه كه ناودارترینیان ئه‌لبومی سری له‌ره كه له ساڵی 1982 تۆماركراوه‌و فرۆشی ئه‌و ئه‌لبومه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرد كه ته‌نها له ئه‌مریكا 21 ملیۆن‌و له سه‌رانسه‌ری جیهانیش نزیكه‌ی 104 ملیۆن نوسخه‌ی لێ فرۆشرا.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی توانایه‌كی باشی هه‌بوو له سه‌ماكردن كه ملیۆنه‌ها كه‌س له هه‌وادارانی جاكسۆن له سه‌رانسه‌ری جیهان لاسایی ئه‌و جۆرهسهمایه ده‌كه‌نه‌وه، له ماوه‌ی ژیانیشیدا 13 خه‌ڵاتی باڵای به‌ده‌ستهێناوه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێبه‌خشراوه كه ناودارترینیان خه‌ڵاتی گۆرانیبێژی سه‌ده-یه. جاكسۆن له ماوه‌ی ژیانیدا 2 جار ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه‌و خاوه‌نی 3 منداڵه‌و یه‌كێكیش بوو له هونه‌رمه‌نده ڕه‌ش پێسته‌كان، به‌ڵام به هۆی نه‌شته‌رگه‌ری جوانكارییه‌وه ڕه‌نگی پێستی گۆڕی بۆ سپی ئه‌مه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایی ڕه‌ش پێسته‌كانی جیهان به تایبه‌تی ئهمریكاو به هۆی ئه‌و كاره‌شه‌وه ڕووبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ی توند بۆوه هه‌روه‌ك له ماوه‌ی ژیانیدا توشی چه‌ند گرفتێكی دیكه بۆته‌وه له‌وانه تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی كردنه سه‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ له كێڵگه تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆیدا كه په‌یمانگه‌یه‌كی تایبه‌تی تێدابوو بۆ ڕاهێنانی منداڵان‌و به‌م هۆیه‌شه‌وه له ساڵی 2003 دا دادگایی كرا‌و له ساڵی 2005 كۆتایی به‌و دادگاییه هاتو هیچ تاوانێكی به‌سه‌ردا نه‌سه‌پا، به‌م هۆیه‌شه‌وه جاكسۆن بڕیاریدا ئه‌مریكا جێبێڵێتو ڕویكرده وڵاتی به‌حره‌ین له سه‌ره‌تای ساڵی 2006 ه‌وه به گه‌شتێك بۆ وڵاتانی ئاسیا ده‌ستی كرده‌وه به كاری هونهریو بڕیاریش بوو له‌م مانگه دا له بریتانیا ئاهه‌نگێكی گه‌وره ڕێكبخات‌و ماوه‌یه‌كی زۆر بوو سه‌رگه‌رمی خۆئاماده‌كردن بوو بۆ ئه‌و ئاهه‌نگه، به‌ڵام به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 26/6/2009 به هۆی نه‌خۆشی جه‌ڵته‌ی دڵ له نه‌خۆشخانه‌ی لۆس ئه‌نجلس له ویلایه‌تی كالیفۆرنیا كۆچیدوایی كرد.![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
![]()
zhin.org/thumbs/8e85af9967.jpg[/img]acd42b.jpg[/img]![]()
![]()
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ئيزي (2009-07-17 19:06:49)

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت ئیزی گیان

له‌سه‌ر هێڵ نییه







mn qat brwam bawtomata nabw ka xraya paly
dast xosh bet easy gyan


xoshmawey daya gyan
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dastt xosh bet


له‌سه‌ر هێڵ نییه





دةستى تؤش خؤش momi كيان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
