.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ئامال ماهر:
جوانی و ورووژاندن تەنی
ا هۆكاری سەرنجڕاكێشان نییە
ئامال ماهر یەكێكە لەو كچە هونەرمەندانەی كە هەر لە تەمەنی 15 ساڵیدا دەستی بە گۆران گوتن كردووە، سەرەتا بە گۆرانییەكانی ئوم كەلسوم دەستیپێكرد تا وایلێهات پێیان ناسرا و لە هەر ئاهەنگ و كۆنسێرت و بۆنەیەك گۆرانی گوتبا ئەوا ناوی ئوم كەلسوم دەهات بەوەی كە ئامال یەكێكە لەوانەی زۆر بە جوانی و سەركەوتوویی گۆرانییەكانی دەڵێتەوە و ئێستاش هەر بە هەمان شێوەیە، جگە لەوە ئامال ئەلبوومێكی تایبەتی هەیە كە گشت گۆرانییەكانی هی ئوم كەلسومن و سەركەوتنێك باش و بەرچاوی بەدەستهێنا لە میسر و وڵاتانی عەرەبی، هەروەه چەندین ئاهەنگ و كۆنسێرتی لە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی ئەنجامداوە كە تەنیا گۆرانییەكانی ئوم كەلسومی تێدا گوتووە، بەمشێوەیە ئامال بەردەوام بوو لە دووبارە كردنەوەی گۆرانییە كۆنەكانی ئوم كەلسوم تا ساڵی 2006 ئینجا لە گۆرانی دووبارە و تەقلید دەرچوو و یەكەم گۆرانی تایبەتی خۆی پێشكەش كرد بەناوی ( فیها ایە) .
ئامال لەگەڵ ئاوازدانەری میسری محەمەد زیائەلدین ژیانی هاوسەری پێكهێنا، بەڵام پەیوەندییەكەیان زۆری نەخایاند و یەكەم ئەلبوومیشی لە كۆمپانیا (عالم الفن) بڵاوكرایەوە، لەرێگای یەكێك لە كارمەندانی كۆمپانیای رۆتانا چەند پرسیارێكمان ئاراستەی ئامال ماهر كرد ئەویش بەمشێوەیە وەڵامی داینەوە .
* پاڵنەری سەرەكیت كێ بوو بۆ ئەوەی روو لە بواری گۆرانی گوتن بكەیت؟
- من هەر لە منداڵییەوە شەیدای دەنگی خانمە هونەرمەندی نەمر ئوم كەلسوم بووم، دەنگیشم خۆش بوو، بۆیە رووم لە گۆرانی گوتن كرد و هاندانی دەورووبەریش كاریگەری زیاتری هەبوو بۆ ئەوەی ئەو بوارە هەڵبژێرم و سوپاس بۆ خوا ئێستاش بەردەوامم.
* لە میسر هونەرمەندی زۆر گەورە پەیدابوون و ئێستاش هەن، پێت وایە كەسێك هەبێت بگاتە ئاستی ئوم كەلسوم و عەبدولحەلیم حافز و محەمەد عەبدولوەهاب؟
- لێرەدا دەبێ راستییەك بڵێین كە ئەو هونەرەی ئێستا پێشكەش دەكرێت جیاوازییەكی زۆری هەیە لەگەڵ ئەوەی لە سەردەمی ئەوان پێشكەش دەكرا، بەڵام سەرەڕای ئەم جیاوازییەش هێشتا گۆرانییەكانی ئەوان جەماوەری تایبەتی خۆی هەیە لە هەموو تەمەنەكان، هەرچۆنێك بێت باوەڕ ناكەم یەكێكی وەكو ئوم كەلسوم جارێكی دیكە لە میسر یان لە هەر وڵاتێكی دیكەی عەرەبی.
* بە گۆرانییەكانی ئوم كەلسوم دەستت بە كاری هونەری كرد، تا چەند كاریگەری بەسەر تۆوە هەبووە؟
- ئوم كەلسوم و هونەرمەندانی دیكە كاریگەرییەكی زۆریان بەسەر منەوە هەبووە بەتایبەتی ئوم كەلسوم و ئەم كاریگەرییە ئێستاش هەر ماوە، بەڵام من گۆرانییەكانیم بە هەستی تایبەتی خۆم پێشكەش كردووە، بە جۆرێك كە هەندێك جیاوازی هەبێت لەگەڵ ئەو شێوەیەی ئەو پێشكەش دەكرد نەك تەقلیدێكی سەد دەر سەد وەك ئەو بێت.
* چی سەركەوتن و سەرنەكەوتنی هونەرمەند دیاری دەكات ؟
- زۆر شت هەیە پەیوەندییان بەوە هەیە هونەرمەند چۆن سەردەكەوێت یان چۆن سەرناكەوێت كە پێویستە هونەرمەند خۆی بیانزانێت، بەلای منەوە گرنگترین شت ئەوەیە بزانێت چۆن شیعر و ئاواز هەڵدەبژێرێت، چونكە جەماوەر بە شیعر و ئاوازی خۆش بەرهەمی هونەرمەند هەڵدەسەنگێنن، بۆیە هەڵبژاردنی راستی ئەمانە كارێكی گرنگە بۆ سەركەوتنی هونەرمەند.
* بیرت لە كاری نواندن نەكردۆتەوە؟
- خۆشەویستی من بۆ هونەر خۆشەویستییەكی بێ سنوورە، بۆیە هەر شتێك هونەری بێت من خۆشم دەوێت جا گۆرانی گوتن بێت یان ئەكتەری و نواندن هەر شتێكی دیكە، پەنا بەخوا كاری نواندنیش ئەنجام دەدەم، بەڵام تا ئەو كاتەی دەرفەتم بۆ دەڕەخسێ، چونكە كاری نواندن كارێكی ئاسان نییە و پێویستی خۆ ماندوو كردن و خۆ ئامادەكردنێكی زۆر هەیە.
* ئایا ژیانی تایبەتی هونەرمەند چ كاریگەرییەكی بەسەر ژیانی هونەری هونەرمەندەوە هەیە؟
- بێگومان هەردوولایەن كاریگەرییەكی زۆریان بەسەر یەكترەوە هەیە و یەكیان ئەوی تر تەواو دەكات بەو مانایەی ئەگەر ژیانی تایبەتی و ئاسایی هونەرمەند گونجاو نەبێت بۆ ئەوەی بەردەوام بێت لەكاری هونەری ئەوا هەرگیز ناتوانێت بەردەوام بێت، بەڵام هونەرمەند دەبێ لەگەڵ ئەو دوو لایەنەدا خۆی بگونجێنێت بۆ ئەوەی لە هەردوو لا سەركەوتووبێت.
* ناوبانگ دەرەكردن كاریگەری سلبی یان ئیجابی هەیە لەسەر ژیانی هونەرمەند؟
- سوپاس بۆ خوا تا ئێستا ناوبانگ و ناسراوی لە لای خەڵك وای لێنەكردووم بگۆڕێم لە هیچ روویەكەوە، من تا ئێستاش هەر ئەو ئامالەم كە خەڵك دەمناسێ و بە شێوەیەكی زۆر سەروشتی ژیانی خۆم بەسەر دەبەم و هیچ گرفتیشم لەگەڵ كەسدا نییە.
* پەیوەندی تۆ لەگەڵ میدیاكان چۆنە؟
- هیچ گرفتێكم لەگەڵ كەس نییە، بەڵام من زۆر حەز ناكەم دەركەوم تەنیا لەو كاتانە نەبێت كە شتێكم هەبێت پێویست بە باس كردت بكات.
* لە قسەی خەڵك و پروپاگەندە ناترسی؟
- پروپاگەندە كردن دەربارەی كەسێكی هونەرمەند كارێكی زۆر ئاساییە و دەبێ هەموو هونەرمەندێك بە سینگێكی فراوانەوە وەری بگرێ، بەڵام زۆر ترسان لە خەڵك و قسەی خەڵك كارێكی هەڵەیە، چونكە هەر كەسێك بۆ خۆی دەژیت و كەسی لە جیاتی كەس ناژی و بڕیاری دەربارەی نادات، بۆیە كەس هەست بە ناخۆشی و ئازارەكانی تۆ ناكات و نابێ كەسیش رێگا بە خۆی بدات باس لە ژیانی تایبەتی كەسی دیكە بكات.
* زۆربەی هونەرمەندەكانی لوبنان بە شێوەزاری كەنداوی گۆرانی دەڵێن، بەڵام ئێوەی میسری كەمتر، ئایا هۆكاری چییە ئێوەش روو لەوە ناكەن بە شێوەزاری كەنداوی گۆرانی بڵێن ؟
- من پێم باشە ئێمە واز لە گۆرانی كەنداوی بهێنین بۆ خەڵك و هونەرمەندانی كەنداو، بەڵام من دژی تۆماركردن یان گوتنەوەی گۆرانییەكی كەنداوی نیم ئەگەر پێویست بوو، چونكە ئێمەی هونەرمەندان جەماوەرێكی زۆرمان لە وڵاتانی كەنداو هەیە و مافی خۆیەتی بە شێوەزاری كەنداوی گۆرانییان بۆ بڵێین لە هەمان كاتدا وەك رێزلێنانێك دەبێت بۆ خەڵكی ئەو وڵاتە.
* وەك هونەرمەندێكی ئافرەت زیاتر لە چی دەترسی؟
- من لەوە دەترسم سەروەت و سامان كاریگەری بكاتە سەر هونەرمەند و ببێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی وەك پێویست خزمەتی هونەرەكەی نەكات.
* لە خۆبایی بوون و خۆ بە گەورە زانین چۆن كاریگەری دەبێت لەسەر هونەرمەند؟
- من لەخۆبایی بیم، بەڵام لەبەر ئەوەی تۆزێك شەرمنم خەڵك وا هەست دەكەم لەخۆباییم، چونكە لەخۆبایی بوون دەبێتە هۆی مردنی تواناكانی هونەرمەند و بێبەش كردنی لە خۆشەویستی جەماوەر كە تاكە سەرمایەی هونەرمەندە.
* هونەرمەندی ئاسایی چۆن دەتوانێت شوێنی خۆی لە گۆڕەپانی هونەریدا بكاتەوە؟
- هەر هونەرمەندێك رێز لە خۆی و لە هونەرەكەی بگرێت دەتوانێت ناوبانگی زیاتر دەربكات و دەرفەتی ئەوە ناهێڵێت كەسانێك بێن ئەو هونەرە رەسەنەی پێشكەشی دەكات بەراورد بكرێت لەگەڵ ئەو هونەرە ئاست نزمەی ئێستا باوە و دڵنیاشم جەماوەر توانای جیاكردنەوەی كاری باش و خراپی هەیە.
* هونەرمەندان چۆن دەتوانن بەردەوام بن لە كاری هونەری لەو بارودۆخەی ئێستا كە ژمارەی ئەوانەی گۆرانی دەڵێن زۆرە و رۆژ دوای رۆژیش لە زیادبووندایە ؟
- بێگومان هونەرمەند لە هەر سەردەمێك بێت پێویستی یە هاوكاری و یارمەتی جۆراوجۆری ماددی و مەعنەوی هەیە بۆ ئەوەی بتوانێت بەردەوام بێت و داهێنان بكات لە كارەكەیدا، ئەگەر كەسیش یارمەتی نەدات یان پاڵپشتی نەكات ئەوا پێویستی بە خۆماندوو كردنێكی زۆر زیاد لە پێویست هەیە لە هەموو لایەكەوە پێویستە هەنگاوەكانی زۆر بە وریاییەوە بهاوێت، هەروەها پێویستە لەبواری میدیاوە زۆر دەركەوێ، بەڵام دەبێ كارێكی وا پێشكەش بكات كە لە بەرامبەر دەزگاكانی راگەیاندنەوە شانازی پێوە بكات و و ا بكات كە میدیاكان خۆیان گرنگی پێ بدەن و ئەگەر بۆ كاتێك خۆیشی ون بێت كارەكەی هەر بە زیندوویی بمێنێتەوە لە لای جەماوەرە.
* ئێستا لە میسر و لوبنان و چەند وڵاتێكی دیكە جۆرە هونەرێك پەیدابووە كە دەتوانین بە هونەری جەستەی ناوبنێین نەك هونەری گۆرانی؟
- راستییەك هەیە دەبێ بیزانین ئەویش ئەوەیە كە ئێستا هونەری گۆرانی گوتن لەبەر بڵاوبوونەوەی كلیپەكان زۆر بە خێرایی بووەتە هونەری دەنگ و رەنگ، بەڵام من بە هەموو شێوەیەك دژی خۆ رووتكردنەوە و پێشكەشكردن و نمایشكردنی گۆرانی ئاست نزمم جا لە هەر شوێنێك بێت، بەڕای من هۆكاری سەرەكی بڵاوبوونەوەی ئەم جۆرە هونەرە زۆربوونی كەناڵە ئاسمانییەكانە ئەوانەی تایبەتن بە گۆرانی و مۆسیقا، چونكە هەر شتێك هەبێت پێشكەشی دەكەن تەنی بۆ ئەوەی كاتەكانی خۆیان پێ پڕ بكەنەوە بێ ئەوەی گوێ بە باشی و خراپی بەرهەمەكە یان ناوی ئەو كەسە بدەن كە گۆرانییەكە دەڵێت، بێگومان ئەو كاتیش شتی باش و خراپ بە ئاسانی جیا ناكرێتەوە بەلای كەمەوە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو.
* ئایا جورئەت پێویستە بۆ ئافرەت لە كلیپدا؟
- گۆرانی گوتنی ئافرەت خۆی لە خۆیدا جۆرە جورئەتێكە، بەڵام من دژی ئەوانەم كە پێیان وایە وروژاندن و زیاد لە پێویست نمایش كردنی جەستە و جوانییەكانی ئافرەت بە جورئەت دەزانن، چونكە ئەمە جورئەت نییە، من دژی ئەو جورئەتەم و نامەوێ كەسایەتییەك بۆ خۆم دروست بكەم كە هاوشێوەی من نەبێت و دوور بێـت لە كەسایەتی و شێوازی ژیانی من، دەبێ هونەرمەندی ئافرەت شتێك پێشكەش بكات كە جەماوەر پێشوازی و دەستخۆشی لێ بكەن نەك ژمارەیەكی كەم پێیان كارێكی باش بێت و زۆریش لێی رازی نەبن، من دەڵێم مەرج نییە ئافرەت تەنیا بە جوانی و وروژاندن سەرنجی جەماوەر رابكێشێت.
* هەندێك هونەرمەند هەن تەنیا تەقلیدی هەندێك هونەرمەندی دیكەی پێش خۆیان دەكەنەوە بەتایبەت هونەرمەندە ناودار و نەمرەكان، رات چییە بەرامبەر بەم دیاردەیە؟
- ئاساییە بۆ كاتێكی دیاریكراو یان لە ئاهەنگ و بۆنەكاندا تەقلیدی هونەرمەندێكی دیاریكراو بكرێت جا لە ژیان مابێت یان نا، بەڵام نابێ تا هەتایەش تەنیا گۆرانی دووبارە و تەقلید پێكشەش بكرێت بەجۆرێك جەماوەر وابزانێت كە ئەو كەسە هیچ شتێكی نوێ و خۆی نییە، بەڵكو تەنیا خەریكی دووبارە گوتنەوە گۆرانییەكانی هونەرمەندانی پێش خۆیەتی.
* ئایا هیچ زانیارییەكت هەیە دەربارەی هونەری كوردی؟
- نەخێر تەنیا ئەوە نەبێت كە كوردیش گەلێكن لە عێراق دەژین، بەڵام لە رووی هونەرییەوە هیچ زانیارییەكی ئەوتۆم نییە دەربارەی هونەر و مۆسیقای گەلی كورد ئەمەش رەنگە لەبەر ئەوە بێت كە تا ئێستا ئەو دەرفەتەم بۆ نەرەخساوە.
* پێش بڵاوكردنەوەی بەرهەمێك یان گۆرانییەكی نوێ راوێژ بە كێ دەكەی؟
- ئەگەر قەناعەتم بە گۆرانییەك هەبێت لەرووی ئاواز و شیعرەوە و بزانم سەردەكەوێ ئەوا كاری بۆ دەكەم هەروەها هەندێك هاوڕێی هونەرمەندیش هەیە راوێژیان پێدەكەم و زۆر جار ئەوان هەندێك گۆرانیم بۆ دادەنێن منیش ئەگەر بزانم تێیدا سەركەوتوو دەبم ئەوا پێشكەشی دەكەم.
* رۆژانە كاتی خۆت چۆن دابەشكردووە؟
- هەوڵ دەدەم رۆژانە لە كاتێكی دیاریكراودا چەند مەشقێكی وەرزشی ئەنجام بدەم بۆ پاراستنی كێشی خۆم ورێگا گرتن لە قەڵەوی، هەروەها گرنگی بە كارەكانی ماڵەوەش دەدەم

لهسهر هێڵ نییه






dastakant xosh harbzhy baqwrban


لهسهر هێڵ نییه








dastakani tosh xosh azizizm
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
