❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دیار بۆ (رووداو): لە كلیپە كوردییەكاندا بێ رێزی بەرامبەر ژن دەكرێ

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-14 17:22:05

Gerilla
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: portsmouth_uk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-03
دواترین سه‌ردان: 2011-08-23
په‌یامه‌كان: 1064
WindowsVistaMSIE7

دیار بۆ (رووداو): لە كلیپە كوردییەكاندا بێ رێزی بەرامبەر ژن دەكرێ

هونەرمەند دیار، كە لە باشووری كوردستان بە (دیار دێرسم ) ناودەبرێت زۆر لەوە پەستە كە رۆژنامەنووسان لە هەڤپەیڤینەكاندا پێیدەڵێن خۆت بناسێنە، ئەو دەڵێ "من بیست ساڵە گۆرانی دەڵێم، كەچی تازە بێن پێم بڵێن ئەرێ ناوت چییە و خەڵكی كوێی، من ئەوانە ناڵێم ئەوە زۆر ناخۆشە". دیار سەرەتای مانگی حوزەیرانی رابردوو بۆ ئەنجامدانی  چەند كارێكی هونەری، لەگەڵ هونەرمەند خەلیل خەمگین سەردانی باشووری كوردستانی كرد،لەوەشدا رەخنەیەك لە پرسیارێكی دووبارەبووەوەی هەندێ رۆژنامەنووس دەگرێ و دەڵێ " سێ جارە سەردانی باشووری كوردستان دەكەم، كەچی هەر لێم دەپرسن هەستت چییە بەرامبەر باشووری كوردستان؟، من 10 جار ئەو هەستانەی خۆم لە تەلەڤزیۆن و رۆژنامەكان دا باسكردوون. كاكە ها ئەها: دەڵێم من هاتمە كوردستان زۆر باشە تەواو. من لەبەرئەوە لە ریپۆرتاژەكانی كوردستان عاجزم، چونكە هەركەسێك دێت هەمان ئەو شتە دووبارەبووانە دەپرسێتەوە، 20 ساڵیشە هەمان وەڵام دەدەمەوە، ئەو هەڤپەیڤینانە قەت سەرنج راكێش نابن. حەزناكەم وەك لووت بەرزی سەیری ئەوە بكرێ، بەڵام ئەز وەك هەندێك هونەرمەند نیم كە زۆر مەراقی میكرۆفۆنن هەر میكرۆفۆنم بۆ درێژبكەن و قسە بكەم".
هەڤپەیڤین: نەوزاد چارلس

رووداو: لەسەردەمێكدا سترانە سیاسییەكان پێویست و بە رەواج بوون، ئێستا چەند پێویستن؟
دیار: گۆرانییە سیاسی و شۆرشگێڕییەكان بۆ هونەرمەندێك كە بە رووح و هونەرەكەیەوە بە گەلەوە گرێدراوە، گۆرانی شۆرشگێڕی دەڵێ . لەوانەیە ئێمە بڵێین هونەرمەندێك بە شۆرشگێڕی بژی زەحمەتە، هەرچەندە مرۆڤ گۆرانی شۆرشگێڕی بڵێ و بە شێوەیەكی شۆرشگێڕی نەژیت، ئەوەش ناكۆكییە. بەڵام شۆڕشی گەلەكەمان بۆ ئازادی بەردەوامە، لە باشووری كوردستان دەرفەتێك دروستبووەو سوپای دوژمن لەباشووری وڵاتەكەمان نەماوەو وەك پێشان لەژێر زۆرداری دوژمن نییە، بەڵام لە سێ پارچەكەی دیكەی كوردستان هێشتا تێكۆشانێكی دژوار بەڕێوەدەچێت. لەبەر ئەوە هونەرمەندێك كە لەگەڵ گەلەكەی دەژیت، پێویستە گۆرانی شۆرشگێڕی بڵێت، هەروەها گۆرانی دیكەی بە نێوەڕۆك بڵێت نەك گۆرانی بەتاڵ و پووچ، بۆ ئەوەی گەلەكەی هانبدات بۆ پێشكەوتن . راستە ژیانی گەلەكەشمان بەردەوامە، كولتوور و فۆلكلۆری كوردی دەوڵەمەندە، بەڵام بەردەوامی بەرهەمهێنانی گۆرانییە شۆرشگێڕییەكان بۆ كورد زۆر پێویستە.
رووداو: ئێوە وەك هونەرمەندانی باكوور لە ئەوروپا هیچ ناوەند و رێكخراوێكتان هەیە؟
دیار: یەكێتییەكمان هەیە، ئەكادیمیای كوردی هەیە، پێشتر كۆما بەرخۆدانمان هەبوو، ئێستا بەرەی رۆشنبیری (ئەنیا چاندێ) هەیە، كاتێك رووداوێكی هونەری روودەدات هەموومان كۆدەبینەوەو گۆرانی و سروود دەڵێین. هەندێك لەو هونەرمەندە كوردانەی لە دەرەوەی وڵاتن بە مێشك و رووحی خۆیان لە وڵات نین، بەڵام ئێمە بۆ خۆشی و شینەكان گەلەكەمان كۆدەبینەوەو گۆرانی دەڵێین . ئەگەر كەمیش بێت، بەڵام دڵی ئێمە هەمیشە بۆ وڵات لێدەدات . بەڕاستیش هونەرمەندی راستەقینە ئەوەیە هەمیشە لەگەڵ گەلەكەیدا بێت .
رووداو: ئێستا ئێوە وەك كۆما بەرخۆدان پێكەوە كاردەكەن؟
دیار: كاری كۆما بەرخۆدان وەستاوە، بەڵام ئەوانەی لە كۆما بەرخۆدان دابوون بەردەوامن لەكاری هونەری.
رووداو: بۆچی وەستا؟
دیار: لەبەر هۆیەكی دیاریكراو نییە، نزیكەی 25 ساڵ كاری كرد و 17 ئەلبوومی بڵاوكردەوە، ئەوكات ئێمە 12 كەس بووین، ئێستا خەڵكی دیكەش لەدەوروبەری ئێمەیە، نزیكەی 35 كەسین، هەموومان پێكەوە كاردەكەین.
رووداو: چ سوودێكتان لە یەكتر وەرگرت؟
دیار: كۆما بەرخۆدان بۆ ئێمە وەك قوتابخانەیەكی هونەری و سیاسی بوو، ئێمە تێیدا فێری ژیانی وڵاتپارێزی بووین. لە وڵاتانی دەرەوە دوو هونەرمەند ناتوانن بێنە لای یەكتر هاوكاری یەكتر بكەن، بەڵام ئێمە توانیمان بەوهۆیەوە ئەوە بكەین و ئەوە 25 ساڵە ئێمە كاری هونەری هاوبەش دەكەین و گۆرانی پێكەوە دەڵێین.
رووداو: موزیكی كوردی تێكەڵی موزیكی توركی دەكرێ، تۆ ئەوە چۆن دەبینی؟
دیار: ئەوە كارێكی هەڵەیە، زۆر هونەرمەند لە توركیا كە بە رەسەن كوردن، هونەر و موزیكی كوردی دەكەنە توركی و دەدزن و خراپی دەكەن، تورك بەدەستی كورد كولتور و فۆلكلۆری كوردییان دزیوە. ئەوە خیانەتە، هونەری كوردی ببەی بیكەیە موڵكی تورك و عەرەب و عەجەم.
رووداو:گۆرانیت بە توركی گوتوون؟
دیار: بەڵێ.
رووداو: لەبەرچی؟
دیار: من پێشتر بە توركی گۆرانیم گوتوون، بەڵام ئێستاش لە هەموو ئەلبوومێكمدا گۆرانییەكی توركی هەیە، بۆ ئەوەی زمانی تێكۆشانی ئێمە فراوانتر ببێ . هەموو سترانە توركییەكانی من، سترانی شۆرشگێڕین. ویستوومانە تورك لە زمانی شۆرشەكەمان تێبگەن.
رووداو: تۆ لە توركیا هیچ جارێك لەسەر كارە هونەرییەكانت سزادراوی و تووشی زەحمەتی بووی؟
دیار: بەڵێ ئێستا لە توركیا لەسەر دوو گۆرانی دراومەتە دادگا. دادگایەك لەسەر گۆرانی (ناترسم) و دادگایەكەی دیكەش لەسەر گۆرانییەكی توركی شۆرشگێڕییە. ئەزیان لە توركیا خستمە زیندانەوە. من سێ جار لەلایەن پۆلیسەوە بۆ ماوەی 20 تاوەكو30 كاژێر راگیراوم بۆ لێكۆلینەوە. بەڵام ئەوە بەلای منەوە شتێكی ئاساییە و نابێتە گرفت ئەگەر مرۆڤ كار بۆ گەلەكەی بكات . كاتێك دوژمن لەسەر گەلەكەم تووشی ناڕەحەتیم دەكات، ئەوە دڵخۆشم دەكات. ئەوە من ناترسێنێ و نارەحەت ناكات، بەپێچەوانەوە كە دەزانم گۆرانییەكانم دوژمنەكەمیان نارەحەت كردووە ئەوە دڵشادم دەكات.
رووداو: ماوەیەك پێش ئێستا هونەرمەند دینۆ لە فڕۆكەخانەی هەولێر گەڕێنرایەوە و رێگەی پێنەدرا دابەزێت، رای تۆ لەسەر ئەوە چییە؟
دیار: ئەوە شتێكی زۆر خراپ بوو، عەیبە رێگە نەدەی كوردێك بێتە وڵاتەكەی و بگەرێندرێتەوە، ئینجا هۆكارەكە هەرچییەك بێت، لە دونیادا شتێكی وا نییە. شتی سەیر لای كورد روودەدەن. ئێمە ئەوەمان شەرمەزاركرد. هۆكاری ئەوە هەر كێ بێت و هەر كەسێك بێت یان دەوڵەتێك یان پارتێك رەوا نییە. ئێمە كە چەندین ساڵە لە غوربەت دا دەژین، بە حەسرەتی وڵاتەوە دەژین . من وەك هونەرمەندێك قەت ئەوە قبول ناكەم . شتی بیرۆكراتی و رۆتینی هەر دەبن، بەڵام زۆر شەرمە رێگەت پێنەدەن بچیە نێو وڵاتی خۆت. هیوادارم جارێكی دیكە شتی وا دووبارە نەبنەوە، هونەرمەندان بە دڵخۆشی بێنە ئەو پارچە ئازادەی وڵاتەكەمان.
رووداو: زۆر جاران ئەو رەخنەیە لە هەندێك گۆرانیبێژی كورد دەگیرێ، كە كەوتوونەتە ژێر كاریگەری ستایلی فارسی و عەرەبی رای تۆ چییە؟
دیار: ئەو لاساییكردنەوەیە لە باكووریش هەیە، بەڵام لە باشووری كوردستان یەكجار زۆرە، هەموویان تەماشای زنجیرە دراماكانی توركان دەكەن. كاتێك من وێنەیەكی هونەرمەندانی تورك لەباشووری كوردستان دەبینم، ئەوە زۆر ئازارم دەدات. من ئیرەیی(حەسودی) بە كەس نابەم، زۆر هونەرمەندی جیهانی مرۆڤ رێزی ئەوان دەگرێ، بەڵام تۆ هەندێ ئەكتەر و گۆرانیبێژی تورك، كە تورك بە خۆیان هیچ خۆشیان ناوێن و رێزیان لێناگرن، ئێمە بێین لێرە وێنەكانیان بفرۆشین و هەڵبواسین، ئەوە شتێكی باش نییە. ئێمە پێویستە بە دەوڵەمەندی هونەری خۆمان لەبەرامبەر ئەوان بوەستین، نەك بچین لاساییان بكەینەوە، چونكە بەوشێوەیە هونەرەكەمان وەك هونەری ئەوانیش نابێت، بەڵكو دەبێتە كۆپی (استنساخ)ی هونەری ئەوان . پێویستە بە دروستكردنی بەرهەمی باشتر رێ لەوە بگیرێت . واتە هەر بە هونەر رێ لەوە بگیرێت. مادام من دیارم پێویستە بەرهەمی وا دروست بكەم، كە خەڵكی ئێمە گوێ لە گۆرانیبێژانی تورك و فارس نەگرێت بەڵكو گوێ لە دیار بگرن . پێویستە هونەرێكی باش بئافرێنم بۆ ئەوەی گەنجان گوێ لە دیار بگرن. ئەوە بۆ هەموو هونەرمەندێك پێویستە، نەك ببینە كۆپی هونەرمەندانی دیكە.
رووداو : ژن زۆر بە كەمی لە كلیپەكانتدا هەن بۆچی؟
دیار: پرسی ژنان زۆر گرنگە، من زۆر گۆرانیم لەسەر كێشەی ژنان دروستكردوون، كێشەی ژنان لە نێو كێشەكانی كۆمەڵگەی ئێمەدا كێشەیەكە وەك ئازادی گرنگە، بەداخەوە ژن وەك ئامرازێك بەكاردەهێنرێ، وای لێهاتووە ژن لە ریكلامی ئۆتۆمبێلانیش دا بەكار دەهێنن، وەك كاڵایەك بەكاریدەهێنن. لە گۆرانی و كلیپەكانیش دا بەشێوەیەكی باش بە كاریناهێنن، من ئەوەم نەكردووە. لە كلیپێكمدا لە باشووری كوردستان، ژنێك بەكارهێنراوە، بەڵام بەڕاستی من نەمدەویست و ئەوە بەبێ داوای من بوو. پێویستە رۆڵی ئازادی ژن هەبێت و لە نێو چوار دیواران دەركەوێت و بێتە نێو بازاڕ و كار، نەك تەنیا منداڵ و خواردن دروست بكات . من ئەوە بۆ هەر چوار پارچەی كوردستان دەڵێم . ژنانیش دەبێ تێبكۆشن، بەڵام ئێمەی پیاوانی كوردیش پێویستە حورمەتی ژنان بگرین. لە كلیپە كوردییەكانیش دا ژن بە شێوەیەكی خراپ بەكاردەهێنرێن، بێ حورمەتیان بەرامبەر دەكرێ.
--------------------------------------------------------------------------------

Kurdzhin
Gerilla la facebook

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-07-19 08:29:35

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

Re: دیار بۆ (رووداو): لە كلیپە كوردییەكاندا بێ رێزی بەرامبەر ژن دەكرێ

dastt xosh bet

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net