❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / یارا لەخۆبایی بوون گۆڕستانی هونەرمەندە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-20 05:42:59

hanw
پڕشنگی یانە
شوێن: sulaimany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-20
دواترین سه‌ردان: 2012-12-07
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPMSIE

یارا لەخۆبایی بوون گۆڕستانی هونەرمەندە

یارا
لەخۆبایی بوون گۆڕستانی هونەرمەندە
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-a38c9aa06a.jpg

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-5b9186350f.jpg
یارای كچە گۆرانیبێژی لوبنانی ناوی راستەقینەی كارلای خوشكێك و برایەكی هەیە، خەڵكی ناوچەی دێر ئەلئەحمەرە لە ناوچەی بیقاعی لوبنانی، كچێكی سادە و ساكارە و دابونەریتی رۆژهەڵاتی خۆی پاراستووە و بەسەر هەڵسوكەوت و رەفتاری رۆژانەیدا دیارە و بە ئاسانی هەستی پێدەكرێت وەك خۆی دەڵێ زۆر رقی لە لەخۆبایی بوونە، و حەز دەكات هەمیشە لەگەڵ دۆست و خزمانی بێت و منداڵیشی زۆر خۆشدەوێن، لە بواری هونەریشەوە زۆر لە كارەكانی رازییە.
لە تەمەنی پازدە ساڵیدا هاتۆتە نێوە بواری هونەرییەوە لە رێگای بەرنامەیەكی تایبەت بە دۆزینەوە دەنگە نوێیەكان و توانی سەركەوتن بەدەست بهێنیت، یارا خاوەن دەنگێگی رۆمانسییە و بە چەندین گۆرانی لە لایەن جەماوەرە ناسراوە و جێگای خۆی كردۆتەوە گرنگترینیان دیۆیەكی بەناوبانگ بوو لەگەڵ هونەرمەند فەزل شاكر، لە پەیوەندییەكدا یارا بەم شێوەیە وەڵامی پرسیارەكانی گۆڤاری گوڵانی دایەوە.
* حەز دەكەین باسی سەرەتای هونەری تۆ بكەین، چۆن دەستی پێكرد؟
- سەرەتا هاتنە ناوەوەی هونەری من بۆ بەرنامەیەكی هونەری دەگەڕێتەوە، من لە رێگای بەرنامەی (جامی ئەستێرەكان)ەوە كە لە سەر كەناڵی ئێڵ بی سی ئاسمانی پێشكەش دەكرێت، لەم بەرنامەیەدا من جامی هونەرمەند سوعاد محەمەدم بردەوە، بەڵام سەرەتای راستەقینەی من بۆ ئەو كاتە دەگەڕێتەوە كە لەگەڵ ئاوازدانەری بەناوبانگی لوبنانی تاریق ئەبو جۆدە كارم كرد كە ئەلبوومی (توصی فی)م پێشكەش كرد.
* تۆ خاوەن دەنگ و بەهرەیەكی هونەری كە هەموو لایەك شایەدی بۆ دەدەن، بەڵام ناوبانگ و دەركەوتنت وەك پێویست نین هۆكاری ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
- من ئێستا هەست دەكەم هەنگاوی زۆرم ناوە بەرەو سەركەوتن و بوون بە ئەستێرە، بەڵام هێشتا رێگایەكی درێژم لەبەردەم ماوە، بەڵام من لە ئاستی خۆم رازیم و سوپاس بۆ خوا كە گەیشتوومەتە ئەو ئاستەی ئێستا، هەرچەندە پێویستە هەوڵی زیاتر بدەم بۆ ئەوەی زیاتر پەرە بە تواناكانی خۆم بدەم .
* دیوێكی سەركەوتووت لەگەڵ هونەرمەند فەزل شاكر بە ناوی( خذنی معك) پێشكەش كرد بەڕای تۆ سەركەوتنی ئەم گۆرانییە بۆچی دەگەڕێتەوە؟
- من پێموایە سەركەوتنی گۆرانییەكە بۆ شیعری خۆش و ئاوازی رۆمانسی و بوونی هونەرمەندێكی گەورەی وەك فەزل شاكر دەگەڕێتەوە.
* تێڕوانینت بەرامبەر بە هونەرمەند فەزل شاكر بەر لە گۆرانییەكە و دوای گۆرانییەكە چۆن بوو؟
- هەمان تێڕوانینی جارانم بەرامبەری هەیە و نەگۆڕاوە، چونكە فەزل شاكر هونەرمەندێكی گەورە و بەڕێزە .
* لە یەكێك لە گۆڤارەكانم خوێندەوە كە فەزل شاكر شەرمن بوو بەرامبەر بە تۆ لە گۆرانییەكەدا، ئایا ئەمە راستە؟
بەڵێ فەزل شاكر زۆر شەرمنە و رێز لە هەموو كەسێكی دەورووبەری خۆی دەگرێت.
* دوای گۆرانی (خذنی معك) ئایا بیر لە دیۆیەكی دیكە ناكەیتەوە لەگەڵ فەزل شاكر یان هەر هونەرمەندێكی دیكە بێت؟
-دیۆ خۆی فەرز دەكات لە رێگای ئەو بابەتەی كە باسی تێدا دەكرێت، بێگومان ئەگەر كارێكی باش و گونجاوم پێشكەش بكرێت بۆ نا ئامادەم لەگەڵ هەر هونەرمەندێكی دیكە بێت پێشكەشی بكەم.
* هەموو هونەرمەندەكان بە نازناوێكی دیاریكراو بەناوبانگن، تۆ بە چ نازناوێك بەناوبانگی و چ نازناوێك زۆر لە تۆوە نزیكە و حەز دەكەی پێی بناسرێی؟
- نازناو بەلای منەوە زۆر گرنگ نییە، ئەوەی من زۆر بە گرنگی دادەنێم ئەوەیە هونەرمەند چ هونەرێك پێشكەش دەكات كە لەرێگایەوە بتوانێت جەماوەر لە خۆی رازی بكات و دڵیان خۆش بكات بە هونەرەكەی، وەك گوتم نازناز لای من زۆر گرنگ نییە.
* هەر كەسێك گوێی لە دەنگت بێت هەست دەكات خاوەن كەسایەتییەكی هێمن و گەشبینی بە ژیان، دەكرێ پێمان بڵێی یارا وەك مرۆڤێك چۆنە؟
- مرۆڤێكی راستگۆم سروشتیم، رۆمانسیم و سروشتم زۆر خۆشدەوێت.
* خۆت بە چ هونەرمەندێكی ئافرەت بەراورد دەكەیت؟
- من بە هیچ شێوەیەك خۆم بە هیچ هونەرمەندێكی دیكە بەراورد ناكەم، چونكە هەر هونەرمەندێك شێوازی تایبەتی خۆی هەیە لە گۆرانی گوتن و چۆنیەتی دەركەوتنی لە بەرامبەر جەماوەرەكەیدا، لە هەمان كاتدا هەر هونەرمەندێك خاوەن جەماوەری خۆیەتی.
* زۆر لە ئافرەتە گۆرانیبێژەكان روو لە دەرخستنی مێینەتی خۆیان دەكەن لە كلیپەكانیاندا، بەڵام تۆ پێچەوانەی ئەمانە دەردەكەوی، ئایا هۆی چییە تۆ لەم سەردەمەدا بەم شێوەیە دەردەكەوی لە كلیپەكاندا؟
- من كچی ژینگەیەكی موحافیزكارم، خۆ داپۆشین یەكێكە لە سیفەتە بەرچاو و جیاكەرەوەكانی كەسایەتی من، من گۆرانیبێژێكم كە ئەوەی بە لای منەوە گرنگ بێت تەنیا ئەوەیە كە خەڵك گوێ لە دەنگی من بگرن و هیچی تر.
* بارودۆخی ئێستا هونەری لە وڵاتی لوبنان بە گشتی چۆن هەڵدەسەنگێنی؟
- كاری باش هەیە لە هەمان كاتدا كاری خراپیش هەیە، بەڵام سوپاس بۆ خوا خەریكە كارە باشەكان هێواش هێواش دەگەڕێنەوە ریزی پێشەوە .
* ئێستا لە لوبنان تێبینی دوو حاڵەت دەكرێت لە بواری هونەریدا یەكەمیان ئەوەیە هەر كچێك كە جوان بێت روو لە گۆرانی گوتن دەكات، دووەمیشیان ئەوەیە زۆر لە گۆرانیبێژەكان روویان لە بواری نواندن و سینەما كردووە، رات چییە بەرامبەر بەم دوو دیاردەیە؟
- هەموو مرۆڤێك ئامانجێكی تایبەتی خۆی هەیە لە ژیان، من ناتوانم حوكم لەسەر خەڵك بدەم لەبەر نیاز و ئاواتەكانیان، چونكە ئەمانە كاری تایبەتین بە خۆیانەوە.
* تا ئێستا هیچ كارێكی سینەماییت پێشكەش كراوە ؟
- سینەما بۆ من ئێستا كارێكی دواخراوە و بیری لێ ناكەمەوە سەرەڕای ئەوەی زۆربەی ئەو دەرهێنەرانەی كاریانم لەگەڵ كردوون لە ڤیدیۆ كلیپەكان پێیان گوتووم كە من دەتوانم رۆڵی سینەمایی بە تەواوی ببینم و لەو بوارەدا سەركەوتنیش بەدەست دەهێنم، بەڵام من ئێستا پێشینەم بۆ گۆرانی گوتن داناوە و دەمەوێ گرنگی زیاتری پێ بدەم.
* هۆی چی بوو بە شیوەزاری كەنداوی گۆرانیت گوتووە، ئایا دەنگی تۆ لەگەڵ ئەم شێوەزارە دەگونجێ یان خۆت حەزت لێیەتی یان هۆكاری دیكە هەبوو؟
- من دەمێكە عاشقی شێوەزاری كەنداویم، سوپاسی خوا دەكەم كە توانیم گۆرانییەكانی كەنداوی بە سەركەوتوویی بڵێم بە شایەدی هەموو لایەك و پێش هەمووشیان جەماوەر.
* چ شتێك هونەرمەند دەكوژی؟
- لە خۆبایی بوون.
* رات چییە بەرامبەر بەم وشانە:
- لە خۆبایی بوون: گۆڕستانی هونەرمەندە.
خۆشەویستی جەماوەر: لە رەزامەندی خواوەیە.
خۆشەویستی: هۆكاری بەردەوامی ژیانە.
رق لێبوونەوە: یەكێكە لە سیفاتەكانی مرۆڤی سەرنەكەوتوو لە ژیان.
پروپاگەندە: بێ ماناترین شتە كە بەرامبەر هونەرمەند بگوترێت.
* ئەگەر هونەرمەند نەبووای چی دەبووی؟
-گۆرانیبێژ و هیچ تر جگە لە گۆرانیبێژ.
* لەگەڵ وەرزش چۆنی ؟
- بێگومان بە شێوەیەكی بەردەوام وەرزش ئەنجام دەدەم.
* هاندەری چ هەڵبژاردەیەكی تۆپی پێی؟
- بەرازیل و ئەڵمانیا.
* چین ئەو خەڵاتانەی كە لە كاروانی هونەریتدا بەدەستت هێناون؟
- زۆرن گرنگترینیان خەڵاتی باشترین گۆرانیبێژی لوبنانی بۆ ئەم ساڵ لە لایەن مۆریكس دۆر.
* بە پێی هەواڵەكان بڕیار وایە كارێك لەگەڵ هونەرمەند مەروان خوری ئەنجام بدەی ئەم كارە نوێیە چییە؟
- جارێ باسی ناكەم هەرشتێك لە كاتی خۆیدا.
* ئایا هیچ زانیارییەكت هەیە دەربارەی هونەری كوردی؟
- بەداخەوە زانیاریم نییە، بەڵام گوێم لە هەندێك پارچە مۆسیقای كوردی بووە و زۆریش بە دڵم بووە، چونكە بەڕاستی زۆر خۆش و دڵگیرن.
* هونەرمەندی كوردی چۆن دەتوانێت لە گۆرەپانی عەرەبیدا ناوبانگ دەربكات؟
- پێموایە ئەمە مەسەلەی كاتە گرنگ ئەوەیە سور بوونی هەبێت و كۆمپانیایەكی هونەری هەبێت كە كارەكانی لە ئەستۆ بگرێت.


Gulan media

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن hanw (2009-07-20 05:48:14)

Kurdzhin
به‌های سه‌ربه‌خۆی مرۆڤ له مێشكی سه‌ربه‌خۆدایه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net