❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئایا پزیشكه‌ ده‌روونیه‌كان شێتن؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2007-11-15 13:00:33

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

ئایا پزیشكه‌ ده‌روونیه‌كان شێتن؟

نوسینی: د. رِێدار محه‌مه‌د ئه‌مین
كاندیدى بۆردى ده‌روونى

قسه‌یه‌كى باو له‌ناو كورده‌وارى هه‌یه‌ ده‌ڵێت (عاله‌م شێت بوو ده‌چێته‌ ئۆمه‌رمه‌ندان، ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئۆمه‌رمه‌ندان شێت بوو بۆ كوێ بچێت؟) هه‌ر له‌م  رِوانگه‌یه‌ش كاتێك له‌ ئه‌حوالى پزیشكێكى خزمت ده‌پرسیت ونه‌خۆشه‌ پێی ده‌ڵێیت (بۆ چما دختۆریش نه‌خۆش ده‌بن؟) ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ جێگه‌ى سه‌رسورِمان لاى خه‌ڵك، چونكه‌ ئه‌و رِاستیه‌ى لاى ئه‌وان چه‌سپاوه‌، هه‌رگیز نابێت دكتۆر نه‌خۆش بێت، چونكه‌ ئه‌وان له‌ هه‌موو كه‌س زیاتر ئاگایان له‌ ته‌ندروستى  خۆیانه‌، به‌م پێیه‌ش دكتۆر ده‌بێته‌ نموونه‌ى باڵاَ.ئه‌م بۆچوونه‌ش وایكردووه‌ زۆر به‌ خێرایی متمانه‌یان له‌ دكتۆر بسێننه‌وه‌ كاتیَك به‌ نه‌خۆشی ده‌یبینن، .ئایا گه‌ر پزیشكێك پسپۆرِی دڵ بوو، ماناى وایه‌ تووشى نه‌خۆشی دڵ نابێت؟ یان گه‌ر پسپۆرِی گورچیله‌ بوو،تووشى هه‌وكردن وبه‌ردى گورچیله‌ نابێت؟ پزیشكیش هه‌ر وه‌ك كه‌سێكى تر مرۆڤه‌و ئه‌گه‌رى تووشبوونى به‌هه‌ر نه‌خۆشیه‌ك هه‌یه‌، به‌لاَم ئه‌وه‌ى واده‌كات پزیشكان كه‌متر نه‌خۆش بكه‌ون، زانینى هۆیه‌كانى خۆپاراستنه‌.
ئه‌وه‌ى جیَگه‌ى سه‌رسورِمانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م بیرِوباوه‌رِه‌، بیرِوباوه‌رِێكى دژ به‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌ڵێت (هه‌موو دختۆره‌كان شیَتن) یان به‌ رِوونتر بڵێین (دختۆرى شێتان، هه‌موویان شێتن!) له‌گه‌ڵ داواى لێبووردنم له‌ نه‌خۆشیه‌ ده‌روونیه‌كان وخوێنه‌ران، ده‌مه‌وێت قسه‌كانى سه‌ر زارى خه‌ڵك وه‌كو خۆیان بنووسم، ئه‌گینا شێت و نه‌خۆشی ده‌روونى دوو شتى زۆر جیاوازن!
ئه‌م بۆچوونه‌ى خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌ پزیشكى ده‌روونى له‌ دوو رِوانگه‌ى جیاوازه‌و ده‌كرێت دوو رِاڤه‌ى جیاوازى بۆ بكرێت، رِاڤه‌ى یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌م پزیشكه‌ ده‌روونیه‌ى ساڵه‌هایه‌ له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی ده‌روونى مامه‌ڵه‌ ده‌كات، ده‌شێت كارى كردبێته‌ سه‌ر رِه‌فتارو هه‌ڵسوكه‌وتى ئه‌و، له‌ جیاتى ئه‌وه‌ى ئه‌وان چاكبكاته‌وه‌ خۆیشی تێكچووه‌! چونكه‌ مرۆڤ هه‌رگیز ناتوانێت چه‌ندین ساڵ، له‌گه‌ڵ ئه‌مجۆره‌ كه‌سانه‌ بێت و كارى تێنه‌كه‌ن، رِاڤه‌ى دووه‌م ئه‌وه‌یه‌ كه‌وا پزیشكه‌ ده‌روونیه‌كان رِه‌فتار و قسه‌ی سه‌یر ده‌كه‌ن، كه‌ وه‌ك هى نه‌خۆشه‌كان وایه‌ و ناتوانن له‌وانى جیا بكه‌یته‌وه‌!
ئه‌گه‌ر چى ئه‌م دوو بۆچوونه‌ى خه‌ڵك بێ هیچ بنه‌مایه‌كه‌و ته‌نها له‌ رِێگاى تێڕامان وسه‌یركردنى رِه‌فتارى پزیشكه‌ ده‌روونیه‌كان درووست بوون، كه‌چی ده‌كرێت هه‌ردووكیان رِاست بن! به‌ڵام نه‌ك تا ئه‌و رِاده‌یه‌ى كه‌ پزیشكه‌ ده‌روونیه‌كه‌ به‌ شێت دابنرێت و، به‌م پێیه‌ش هه‌موو بڕوا و متمانه‌ى چاره‌سه‌ركردنى لێ بسه‌نرێته‌وه‌، به‌ڵكو وه‌ك مرۆڤێكى خاوه‌ن سۆزو ویژدان، كه‌ رِۆژانه‌ تێكه‌ڵى چه‌ندین كیَشه ‌و گرفتى نه‌خۆشه‌كان ده‌بێت، بێگومان ئه‌و كیَشه‌وگرفتانه‌ له‌ رِوخسارو ته‌نانه‌ت له‌ ره‌فتاریشى رِه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه‌، هیچ پزیشكێك نیه‌ به‌قه‌د پزیشكى ده‌روونى ئازارى ده‌روون و یژدان بچێژێت، ئه‌و رِۆژانه‌ گوێ بیستى سه‌دان چیرِۆكى تراژیدیا و بێ ئومیدى وناسۆرى خه‌ڵك ده‌بیَت، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌ هه‌موو كارى تێنه‌كه‌ن ئه‌وا مرۆڤ نیه‌ و هه‌ست وسۆزى نیه‌! خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت له‌ ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى ئه‌م موعاناته‌وه‌، پزیشكى ده‌روونى مرۆڤێك بێت هه‌موو ده‌م رِه‌فتار و گوفتارى هاوسه‌نگ بێت، داواى شتێكى هه‌رگیز ده‌كه‌ن، یان باشتره‌ بلێین داواى رِۆبۆتێك ده‌كه‌ن!
پزیشكى ده‌روونی، مرۆڤیَكه‌ هه‌موو رِۆژ به‌ده‌م ئازار و خه‌موخه‌فه‌تى خه‌ڵك ده‌تلیَته‌وه‌، بۆیه‌ ناكریَت تێكه‌ڵیان نه‌بێت، له‌ رِاستیدا ئه‌مه‌ هه‌ر موعاناتى پزیشكى ده‌روونى نیه‌، به‌ڵكو هه‌موو لقه‌كانى ترى پیشه‌ى پزیشكى ئه‌م ئازاره‌ ده‌چێژن، به‌لاَم ئه‌م موعاناتانه‌ زیاتر له‌ رِوخسارى ئه‌و رِه‌نگ ده‌ده‌نه‌وه‌، چونكه‌ كه‌سیان وه‌ك ئه‌و ناچنه‌ ناو قوڵایی ژان وئازارى خه‌ڵكه‌وه‌، ئه‌گه‌ر پزیشكى ده‌روونى مرۆڤێك بێت رووت له‌ سۆزو عاتیفه‌، هه‌رگیز ناتوانێت له‌ نه‌خۆشه‌كانى تێبگات، نه‌خۆشه‌كانیش نایانه‌وێت قسه‌ بۆ بت بكه‌ن! به‌ڵكو حه‌ز ده‌كه‌ن قسه‌ بۆ یه‌كیَك بكه‌ن له‌ ئازاره‌كانیان تێبگات و هاوبه‌شی خه‌م و مه‌ینه‌ته‌كانیان بیَت، به‌ناخیاندا قوڵ بیَته‌وه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وان ئازاره‌كان بچیَژێت، ئه‌وان فریاد ره‌سێكیان ده‌وێت، كه‌ وه‌ك دایك نازیان هه‌ڵبگرێت وفرمێسكیان بۆ بڕێژێت و ئه‌وانیش به‌ ئارامى له‌ باوه‌شیدا پشوو بده‌ن.
ئه‌مانه‌ هه‌مووى فشارى ده‌روونى بۆ پزیشك دروست ده‌كه‌ن، كه‌ رِۆژانه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ چه‌ندین ده‌روون و كیشه ‌و گرفتى جیاواز تێكه‌ڵ بێت، هه‌ر یه‌كه‌شیان پێویستى به‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كى سۆزدارى و ویژدانى هه‌یه‌، له‌مه‌ش زیاتر ده‌بێت چاره‌سه‌رى هه‌موو كیَشه‌كان بكات، یان هه‌ر هه‌وڵى كه‌م كردنه‌وه‌یان بدات، زۆرجاریش به‌هۆى زۆرى ئه‌م فشار و ماندووبوونه‌ ده‌روونیه‌ى له‌ رِیگاى كاره‌كه‌ى تووشى ده‌بێت، ده‌شێت پزیشكى ده‌روونى تووشى تێکچوون بێت، به‌ڵاَم ئه‌وه‌ش ده‌وه‌ستێته‌ سه‌ر تواناى ئه‌و پزیشكه‌ بۆ به‌رگه‌ گرتن وخۆگونجاندن له‌گه‌ڵ قه‌یران و فشاره‌كان، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تى و چۆنیه‌تى بیركردنه‌وه ‌و تێڕِامانى بۆ ژیان.شتێكى سه‌یریش نیه‌، كه‌ رێژه‌ى خۆ كۆشتن له‌ نیَوپزیشكاندا له‌سه‌رتاسه‌رى جیهاندا زۆره ‌و پزیشكى ده‌روونیش به‌ پله‌ى سێه‌م دێت، له ‌دواى پزیشكى سڕ كردن و پزیشكى چاو، ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا زۆرترین تێكچوونه‌ ده‌روونیه‌كان له‌سه‌رتاسه‌رى جیهان، بریتین له‌، دڵه‌ڕِاوكی و خه‌مۆكى و پزیشكانیش وه‌ك كه‌سانى ئاسایی به‌شى خۆیان له‌م ده‌ردانه‌ وه‌رگرتووه‌!
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌ هه‌ڵه‌یه‌ى (كه‌ پزیشكانى ده‌روونى شێتن) رِاستیه‌كى ترى چه‌سپاو هه‌یه‌،ئه‌ویش بریتیه‌ له‌وه‌ى كه‌س به‌قه‌د پزیشكانى ده‌روونى به‌رگه‌ى فشارو تێكچوونه‌ ده‌روونیه‌كان ناگرێت! چونكه‌ پزیشكى ده‌روونى،به‌ حوكمى پسپۆرِى له‌ كاره‌كه‌ى، شاره‌زاییه‌كى ته‌واوى په‌یداكردووه‌، كه‌وا بتوانێت له‌خه‌ڵكى تر باشتر گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكات.ئه‌و كاتیَك بتوانێت چه‌ندین گرفت و كێشه‌ى خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكات، هه‌ڵبه‌ته‌ ده‌توانێت چاره‌سه‌رى گرفته‌كانى خۆى ئاسانتر بكات، چونكه‌ له‌ قه‌یران و كیَشه‌ى نه‌خۆشه‌كانى فێری شاره‌زایی و ئه‌زمونى زیاتر ده‌بێَت و ده‌زانیَت باشترین شێوه‌ى چاره‌سه‌ركردن چۆنه‌.هه‌روه‌ك چۆن به‌ننایه‌ك به‌ تێپه‌ڕ ِبوونى كات شاره‌زایی و ئه‌زموونى زیاد ده‌بێت و ماسولكه‌كه‌نى به‌هێز ده‌بن، پزیشكى ده‌روونیش، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕِبوونى كات توانا و گه‌شه‌و ده‌روونى به‌هێزتر ده‌بێت و زیاتر به‌رگه‌ى كێشه ‌و قه‌یرانه‌كان بگرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌موو رِوونكردنه‌وانه‌ى لێره‌ باسكران، هێشتا پزیشكى ده‌روونى ته‌م و مژێكى زۆرى  له‌سه‌ره‌و له‌ لایه‌ن خه‌ڵكیش رِاڤه‌ى جیاوازى بۆ ده‌كرێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى ئێمه‌دا هێشتا بیر و باوه‌رِى تر زاڵه‌ و ئه‌گه‌ر خه‌ڵك جارێك سه‌ردانى پزیشكى ده‌روونى بكه‌ن، ئه‌وا به‌ر له‌وه‌ چه‌ندین جار سه‌ردانى شێخ و مه‌لا و فاڵچى و جادوو خوێن و مه‌رقه‌د و شتى تریشیشیان كردووه‌.
sarchawa

Kurdzhin
ئه‌گه‌ر ویستت دڵی جوانێ رابگری، ئه‌بێت بۆی بژی نابێت بۆی بمرى

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2007-11-17 12:29:12

ALAN1
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-11-17
دواترین سه‌ردان: 2012-06-18
په‌یامه‌كان: 40

Re: ئایا پزیشكه‌ ده‌روونیه‌كان شێتن؟

destxosh bo ew babete cgwanet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2007-11-17 12:36:03

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: ئایا پزیشكه‌ ده‌روونیه‌كان شێتن؟

swpas barezm hiwadrm swdi habet bo gsht layktan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2007-12-15 19:28:06

taben
جوانی کوردژین
شوێن: sulemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-08
دواترین سه‌ردان: 2013-12-06
په‌یامه‌كان: 118

Re: ئایا پزیشكه‌ ده‌روونیه‌كان شێتن؟

dastt xosh bet dosty gyan

Kurdzhin
توخوا گو‌ڵم ئه‌گه‌ر مردم
مه‌مخه‌ره‌ قه‌برێ تاریک بێ
له‌سه‌ر سنگی خۆت بمنێژه‌
قه‌ینا روم له‌ قیبله‌ش نه‌بێ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2007-12-15 19:29:19

ShaDost
کازیوەی یانە
شوێن: S-L-E-M-A-N-I
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-01
دواترین سه‌ردان: 2013-11-06
په‌یامه‌كان: 2604

Re: ئایا پزیشكه‌ ده‌روونیه‌كان شێتن؟

swpas taben gyan

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net