❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / گه‌وره‌ترین کۆنسێرتی زیاد ئه‌سعه‌د

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-07-22 14:12:17

tanya gull
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: شه‌قڵاوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2012-11-12
په‌یامه‌كان: 681
WindowsXPMSIE7

گه‌وره‌ترین کۆنسێرتی زیاد ئه‌سعه‌د

دەمێکە زیاد ئەسعەدی گەورە هونەرمەندی کوردم نەبینی بوو زۆر پەرۆشی بینینی بووم، زۆرجار لە برادەرە نزیکەکانیم دەپرسی ئەوانیش بێ هەواڵ بوون لێ ی و هەروەها لەماڵپەر و رۆژنامەکانیش هەر بێ هەواڵ  بوو، لەم رۆژانە لە نێو جەرگەی ستۆکهۆلمدا چاوم پێکەوت و زۆر بە بەرۆشەوە چووم بۆلای گوتم ها برا بۆچی وا بێخەبەری، ئەویش بەزردەخەنەیەکی جوانەوە پێ ی گوتم کوا بزرم ئەوەتا نیم وا لەگەڵ تۆ وەستاوم، مرۆڤ ئەگەر نەمرێت هەموو کاتێک دەتوانرێ ببینرێتەوە، بەهەر حاڵ دەست بەرداری نەبووم بەیەکەوە لاماندا بۆ رێستۆرانتێک و لە نزیکەوە چەند پرسیارێکم لێکرد، هەر چەندە سەرەتا پێ ی گوتم تاقەتی هیچ قسەیەکم نیە، منیش گوتم نەخێر رازی نابم و هەر ئێستا بە کورتی چەند پرسیارێک ئاراستە دەکەم، ئەویش چەند جارێک گوتی واز بێنە بەڵام من وازم نەهێنا، بەهەر حاڵ گوتی لەکوێ بڵاوی دەکیتەوە منیش گوتم لە (چرا و کوردستان نێت)

ئەویش پێ ی خۆش بوو و گوتی ئەو دوو ماڵپەرە دەخوێنمەوە بەردەوام سەیریان دەکەم، بەڵام هیوادرام هەموو بابەتێک بڵاو نەکەنەوە، چونکە کاری رۆژنامەو پەخشکردنی پرسینبێکی گەورەیە پێویستە رێزی لێبگیرێت، بەهەر حاڵ بەم شێوەیە کەوتینە گفتو گۆ و سەرەتا ئاماژەی بۆ سازدانی کۆنسێرتێکی گەورە کرد لە ئەمریکا، ئەو کۆنسێەرتەی هونەرمەندی گەورەو بەناوبانگی کورد (زیاد ئەسعەد) ئێستا لە ئامادەکاریی دایە بۆ ئەوەی زنجیرە کۆنسێرتێک لە چەند وڵاتێک ساز بکات، یەکێک لەو وڵاتانە (ئەمریاکا)یە، کە لەلایەن کۆمپانیایەکی هونەری فارسی بە فەرمی داوەت کراوە بۆ ئەوەی بۆ کۆنسێرت لەم وڵاتە ساز بکات.

لەم باریەوە هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) گوتی ماوەیەکە من خەریکی کارە هونەرییەکانمم و دەمەوێ بە شێوازێکی تازە و بە گروتینێکی تر بێمەوە کۆمەڵێک بەرهەم بخەمە بەر گوێ ی بیسەران و گوێگرانی گۆرانی و موزیکی کوردی، هەر چەندە بەداخەوە ناوە ناوە لە رێگەی هەندێ لە دۆست و ئازیزانم دەیبستم کەسانێکی نەخۆش ریکلامی جۆرا و جۆر بۆمن هەڵدەبستن، هەرچەندە من ئەو کارە بە شانازی دەزانم، چونکە دیارە من کارێکم کردووە بۆیە کەسانێک خیان خەریک کردووە بەمن و بەدوای قەسەی لابەلا دەگرێن، جگە لەوەش یاسایەکی ژیان هەیە کە من زۆر باوەڕم پێەیەتی کە دەڵێت (ئەوانەی خەریکی خەڵکن هەردەم لە دواوەن) چونکە ئەوەندەی خەریکی خەڵکن ناتوانن خەریکی خۆیان و هەنگاوی باشتری خۆیان ب، بۆیە من بەو کەسانە دەڵێم (زیاد ئەسعەد) هێشتا لەسەرەتای کاردایە، هێشتا من لە خۆ ئامادەکردن و راوێژم لەگەڵ خۆم هونەرەکەم، کلیلی زۆر گەورەم بەدەستەوەیە لەناکاو ئەو دەرگا گەورانەی هونەر کە تائێستا نەتوانراوە بیکەنەوە، بەدەست و بازووی خۆم دەیان کەمەوە و لە بڵند گۆیەکی دیکەدا بانگی کاروانی هونەری خۆم دەبێژم.

هەروەها روونتر گوتی: کۆمەڵێک گۆرانییم ئامادەیەو هەمووی تازە بابەتن و بریتین لە ئاوازی تازە و ووشەی نەسواوی تێکستی خەم و ئازارەکانی زیاد، کە بەدەیان شەو و رۆژ، شەو نوخنی و رۆژ نوخنییم لە بەردەمیاندا کردووە، من رێزم و سڵاوم بۆ جەماوەرە بەوەفا و دڵسۆزەکەم هەیە، داوای لێبوردنیان لێ دەکەم و پێیان دەڵێم دەبوایە زووتر بێمەوە لاتان، بەڵام ئەو دابڕان و گۆشەگیریە بۆ هونەر و کاری هونەری زۆر پێویستە، جگە لەوانەش پێًم خۆش بوو ئێوەی بەڕێز گوێتان لەهەندێک بەرهەمی کرچ و کاڵ و سواو و نەشانازی هەندێک لە هونەرمەندانی ئێستای گۆرانیبێژ بگرتایە، بۆ ئەوەی ئێوەش رۆژێ لە رۆژان جیاوازی بکەن لە نێوان بەرهەمی خراپ و باش، گوێچکەتان هەڵنەخەن بۆ هەموو دەنگێک و هونەرێک.

زیادی ئەسعەدی هونەرمەند دەربارەی ساز دانی ئەو کۆنسێرتانە لە وڵاتانی دەرەوە گوتی : دەمێک بوو بەرنامەم بۆ ئەو کارانە داڕشتبوو، کە بەچ شێوازێک کارییان بۆ بکەم، دیارە ئەو کۆنسێرتانەش بەشێکن لە پرۆژە تازەکانی من، لە ئەمریکا و فەرەنسا و کەنەدا چەندین جار پەیوەندییم پێوە کراوە بۆ کۆنسێرت، بەڵام دیارە بڕیارەکە ئەو کات لەبار نەبوو، بۆیە ئێستا بە کۆنتاک لەگەڵ کۆمپانیایەک کە لەکاتی خۆی دا ناوی کۆمپانیاکە ئاشکرا دەکەم، چونکە نەبادا لە ئێستاوە ناوی بێنم و ببێتە ریکلامێکی گەورەو لە دوایشدا کارەکانیان بۆ جێ بەجێ نەکرێت، بەهەر حاڵ ئەو کارە لەداهاتوودا  لەچەند شارێک بە ئەنجامی دەگەینم بە هاوکاری گروپێکی گەورەی موزیکی سویدی کە ئێستا لەگەڵ من کار دەکەن بۆ ئەو کۆنسێرتانە و کاری گۆرانیەکانم، دەربارەی گەڕانەوەی بۆ کوردستان زیاد ئەسعەد گوتی : هاتنەوەی من دەبێت لە رێگەی کۆمپانیاوە بێت و هیچی تر، کە کارێکی وا هاتە پێشەوە منیش قسەی خۆم و بڕیاری هاتنەوەی خۆم دەدەم.

دەربارەی ئەو چەند گۆرانیەی هونەرمەند و برای کاکە زیاد ئەسعەد (هاوتا ئەسعەد) زیاد رایگەیاند : هاوتا هونەرمەندێکی گەورەو خاوەنی توانایەکی هونەری زۆر باشە، هاوتا ئەو کاتانەی گۆرەپانەکەی چۆڵ نەکردبوو بۆ هەندێک گۆرانیبێژ ئەو لە پێشەوەی من و زۆربەی هونەرمەندان بوو، پێشەنگ بوو، بەڵام دەسەڵات بەداخەوە فێڵی لە هاوتا کرد، دەسەڵاتی کوردی زۆر قەرزاری هاوتا و جەماوەری هاوتایە دەبێ ئەوان ئەو قەرزە بدەنەوە، دیارە هاوتا کە کار دەکات بڕیاری یەکەم لەلای خۆیەتی، ئەو دەزانی چۆن بڕیار دەدات و چۆنیش کارەکانی خۆی دەهێنێتە بەرهەم، لەگەڵً ئەوانەشدا دەنگی کچەکەی توانایەکی لە رادەبەدر و دەنگێکی پر لە ئیحساسە، کە ئەوەش  هەر لە ژێردەست و توانای هاوتادا دروست بووە، بۆیە من ئومێدی گەورەم پێیان هەیە، وەمن رەنگە لە داهاتوویەکی نزیکدا گۆرانیەکی دوێت لەگەڵ (کەژێ)ی کچە جوانەکەی برازامدا تۆمار بکەم و بۆ ئەوەی هاندەرێک بۆ زیاتر چوونە پێشەوەی و بەردەوام بوونی.

زیاد لە کۆتایی دا گوتی : زۆر بەداخەوە هەندێک رۆژنامە هەواڵی ئەوەم بەرچاو کەوت گوایە زیاد ئەسعەد قسە لەگەڵ دایکی ناکات، ئاخر زۆر سەیرە دایکی من بۆچی دەکەن بەمەوزوغ ئاخر من کاری هونەری ئەنجام دەدەم، بۆچی دەتانەوێ دایکێکی پیری من بکەن بەوەسیلەی پرۆفرۆشی رۆژنامەکانتان، ئاخر من بۆ دەبێ لەدایکم تورەو زوویر بم، ئاخر خۆ ئەویش هونەرمەند نیە تاوەکو گۆرانیم پێدا بێت و لەدوایی دا بێوەفا بووبێت و لێ ی تور بم..؟، دایکم لەهونەرەکەم گەورەترە، شتێکم بیر هاتەوە رۆژنامەنووسێکی بەڕێز بەناوی کاک (ئەرسەلان) نووسی بووی هەندێک کەس نان و پیاز بە (زیاد ئەسعەد) ەوە دەخۆن، بەڵام منیش دەڵێم برا زۆریان خوارد بەڵام سەیر لەوەدایە نازانم بۆچی  تێر ناخۆن..؟؟!!.

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info//uploads/images/kurdzhin-2e3cc6548c.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net