.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه












رووداو -هۆڵەندا
بۆچی هەر باسی من دەكەن وباسی رۆژین ناكەن كە بە سك رووتی گۆرانی دەڵێ
گۆرانیبێژ دەشنێ موراد دەڵێ لە سەرەتای چوونی بۆ هۆڵەندا زۆر بە ئاسانی نەیدەتوانی خۆی لە گەڵ ژیانی ئەو وڵاتەدا بگونجێنێ.
دەشنێ لە هەڤپەیڤینێكدا لەگەڵ رادیۆی كوردۆنیا، كە رادیۆیەكی كوردییەو تازە لە هۆڵەندا دامەزراوە، گوتی ئەو بەمنداڵی لە كوردستان ژیانێكی زۆر خۆشی هەبووە كە هەموو منداڵێك خەونی پێوە دەبینێ، گوتیشی "یەكەمجار كە گەیشتینە هۆڵەندا لە گوندێك دەژیاین، كە لەگەڵ دایك و باوكم دەگەڕاین خەڵك بە چاوێكی وا سەریریان دەكردین وەك ئەوەی بیانەوێ بڵێن :تەماشاكەن ئەوانە بیانین لە شارۆچكەكەمان. بەڕاستی ژیانێكی سەخت بوو".
دەشنێ خۆی بە بەختەوەر دەزانێ كە لەنێوان دوو كولتووری كوردی و هۆڵەندی گەورەبووەو دەیەوێ سوود لە شتە باشەكانی هەردوو كولتوورەكە وەربگرێت، بەڵام دەشنێ دەڵێ " لە هەڵسوكەوتدا من زیاتر خۆم بە هۆڵەندی دەزانم". دەشنێ ئاماژە بەوە دەكات كە دایك و باوكی زۆر پێشكەوتووخوازن و زۆر یارمەتی ئەویان داوە" دایك و باوكم لە رێگەی منەوە دەیانەوێ بڵێن پێویستە ژنی زیاتر لە بواری راگەیاندن كاربكەن".
لەبارەی ئەو رەخنانەی كە ئاراستەی ئەلبوومەكەی و ئاوازەكانی هەڵكەوت زاهیر دەكرێن، بەوەی ئاوازەكان عەرەبین، دەشنێ هەڵكەوت بە ئاوازدانەرێكی "زۆر باش" دەزانێ و سوپاسی هاوكاریشی دەكات " هەندێ خەڵك دەڵێن ئەو ئاوازی عەرەبی دروست دەكات، بەڵام من پێموایە ئەگەر میوزیكەكە باش بێت گرنگ نییە ئاوازەكەی چییە، چونكە میوزیك زمانێكی جیهانییە".
دەربارەی ئەو رەخنانەی لە گۆرانییەكانی دەگیرێن و هەندێ خەڵك پێیوایە تێكستی گۆرانییەكانی و جلوبەرگ ودانسەكەی زۆر وروژێنەرن، دەشنێ دەڵێ بۆچی ئەو هەرایە تەنها لەسەر ئەو دروستبووە لەكاتێكدا پێش ئەویش گۆرانیبێژی دیكەی كورد شتی وایان كردووە" هەندێ خەڵك پێیانوایە گۆرانییەكانم زۆر سێكسی و رووتن، بەڵام بۆچی تەنها ئەو قسانە لەسەر من دەكەن،خۆ من تاكە گۆرانیبێژی كورد نیم ئەوەم كردبێت. گۆرانیبێژی پیاومان هەیە هەمان تێكستی منی بەكارهێناوەو ژنیش لە گۆرانییەكانی دانس دەكەن . لە گۆرانیبێژانی ژنیش تەماشای رۆژین بكەن لە گۆرانی هێژایە هێژایە كە سكی رووتەو باسی ئەو پیاوانە دەكات كە ئەویان دووگیان كردووە و پیاوەكانیش لە دواوە دانسی لەگەڵ دەكەن. تەماشای لەیلا فەریقی بكە لە گۆرانی (انا صبیە من كوردستان) چۆن لەگەڵ گرووپێكی كچان دانس دەكات یان ناتالیا لە كەنەدا، كەواتە زۆر كچ پێش من دەستییان پێكردووە، بەڵام نازانم بۆچی ئەو هەرایە هەر لەسەر من هەیە".
دەشنێ ئاشكرای دەكات جگە لە پیێشكەشكردنی بەرنامەی (دەشنێ شۆ) لە تەلەڤزیۆنی كۆڕەك، ئێستا سەرقاڵی ئامادەكردنی بەرنامەیەكی دیكەیە و بۆ ئەو بەرنامەیەش كچێكی 17 ساڵی لە هۆڵەندا دۆزیوەتەوە كە ئەویش هەر ناوی (دەشنێ) یە " كچێكی زۆر بە توانایە و پێشكەشكارێكی زۆر باشیشە". دەشنێ وەك خۆی گوتی خەریكی ئامادەسازییە بۆ ئەنجامدانی چەند كۆنسێرتێك لە كوردستان و بەشداریكردن لە فیلمێكی كوردی دا.


لهسهر هێڵ نییه








tanya gyan dastakant xosh azizim

لهسهر هێڵ نییه