.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئایدز به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات
لة راپۆرتێکی پرۆگرامی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ نه‌هێشتنی نه‌خۆشی ئایدز، هاتووه که وڵاته ئه‌فریقییه‌کانی بیابانی باشوور هێشتا به‌ده‌ست ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه ده‌ناڵێنن و ژماره‌ی ئه‌و کاسانه‌ی که به‌هۆی ئه‌و نه‌خۆشییه‌وه له ئه‌فریقا مردوون سێ له‌سه‌ر چواری رێژه‌ی مردووانی جیهانیان له ساڵی 2006 ،پێکهێنا، جگه له‌وه‌ش دوو له‌سه‌ر سێی هه‌ڵگرانی ئه‌و ڤایرۆسه کوشنده‌یه له ئه‌فریقا ده‌ژین. به‌رنامه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ به‌ره‌نگاری بوونه‌وه له‌گاڵ ئایدز ده‌ڵێت نزیکه‌ی 39.5 ملیۆن مرۆڤ تووشی ڤایرۆسی نه‌خۆشی ئایدز بوونه.
له سه‌رجم وڵاتانی جیهان ژماره‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که هه‌ڵگری ئه‌و ڤایرۆسه‌ن زیادی کردووه، به‌ڵام ژماره‌ی تووشبووان له وڵاتانی ئاسیای رۆژهه‌ڵات و ئاسیای ناوه‌ند و ئه‌وڕوپای رۆژهه‌ڵات گه‌یشتۆته لوتکه‌ی. جگه له‌وه‌ی هه‌ندێک له‌و وڵاتانه‌ی که رێژه‌ی ئه‌و نه‌خۆشییه‌ی تێدا که‌م بوو یا وه‌ستابوو، تووشبوون به‌و ڤایرۆسه دیسانه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌که، که بۆ لێکۆڵینه‌وه له‌و ده‌رده، له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئاماده‌کرا، ده‌ڵێت، ته‌نها ئه‌مساڵ نزیکه‌ی 4.3 ملیۆن که‌س تازه تووش بوونه، له‌وانه‌ش 2.8 ملیۆنی له ئه‌فه‌ریقای بیابانی باشوورن.
40% ی نه‌خۆشه‌کان ته‌مه‌نیان له‌نێوان 15 تا 24 ساڵه. له‌ساڵی 2006 نزیکه‌ی 2.9 ملیۆن که‌س به هۆی به‌خۆشییه‌کانی ئایدز ژیانی له‌ده‌ستداوه. له راپۆرته‌که‌دا باسی ئه‌وه‌ش ده‌کات که ئه‌و نه‌خۆشییه لانی زۆر به هه‌ڵس و که‌وتی جاحێڵانهوه و ئه‌و هۆکارانه‌وه گرێدراوه که له‌ژیانیاندا په‌یڕه‌وی ده‌که‌ن.
ژنان له خه‌ته‌ردان
له ئه‌وروپای رۆژهه‌ڵات و ئاسیای ناوه‌ند تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه به براوردکردنی ساڵی 2004 له‌گه‌ڵ 2006 ، به‌ڕاده‌ی 70% به‌رزبۆته‌وه ( له 160 ه‌وه بووه به 270 حاڵه‌ت).
له باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا له ساڵی 2004 تا 2006 به ڕاده‌ی 15% به‌رزبۆته‌وه.
هۆی ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵسوکه‌وتی ئه‌و که‌سانه‌ی که به ده‌رزی ماده هۆشبه‌ره‌کان به‌کار ده‌هێنن و هه‌روه‌ها کاره سێکسییه‌کانیان به بێ خۆ پاراستن ئه‌نجام ده‌ده‌ن، جگه له‌وانه‌ش ئه‌و کارانه‌ی له نێو پیاوان خۆیاندا ده‌یکه‌ن. راپۆرته‌که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که ژنان له هه‌موو کاتێک زیاتر ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کات. له ئه‌فریقا 14 ژن به‌رامبه‌ر 10 پیاو تووش بوونه. هه‌روه‌ها به‌رنامه‌که ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که له وڵاتی مۆزه‌نبیق و باشووری ئه‌فه‌ریقا ئه‌و نه‌خۆشییه به‌شێوه‌یه‌کی رووله‌زیاد په‌ره‌ی سه‌ندووه، وڵاتی زمبابوی ته‌نها وڵاتی ئه‌فریقییه که تێدا راده‌ی نه‌خۆشییه‌که نزم بۆته‌وه.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی پرۆگرامی قه‌ڵاچۆی کردنی ئایدز جه‌خت له‌سه‌ر پێداویستی به‌رده‌وام بوونی ئه‌و هه‌وڵ و کۆششانه‌ی کرد بۆ قڵاچۆکردنی ئه‌و نه‌خۆشییه به جۆرێک که ئه‌و هه‌وڵانه هه‌موو چین و تۆێژه‌کانی کۆمه‌ڵ بگرێته‌وه، هه‌روه‌ها گوتی
"پێویسته هه‌موو توانا‌مان، هاوکات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی پرۆگرامه‌کانی چاره‌سه‌رکردن، بخه‌ینه کاره‌وه بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌خۆشییه "
به‌رز بوونه‌وه‌ی راده‌ی تووشبوون له چین
له وڵاتی چین رێژه‌ی تووشبوون به‌و نه‌خۆشییه به‌رزبۆته‌وه و گه‌یشتۆته 30% ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی که ئاشکرا کراون. به گوته‌ی به‌رپرسه چینییه‌کان ئه‌مساڵ پتر له 180 هه‌زار حاڵه‌ت تۆمار کراوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که بۆچوونه‌کان به پتر له 600 هه‌زار که‌س ده‌یخه‌مڵێنن. ده‌سه‌ڵاتداران له‌وێ ده‌ڵێن، هۆی ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وی که زۆربه‌ی تووشبووه‌کانی ئه‌مساڵ تۆمار کراون، له‌هه‌مان کاتیش ئاماژه‌ی بۆ مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئهخۆشییهکه له نێو هه‌موو توێژه‌کانی خه‌ڵک کرد. هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئه‌مساڵ پتر له 183 هه‌زار و 733 حاڵه‌ت تۆمارکراوه له کاتێکداکه ساڵی پار 144 هه‌زار و 89 حاڵه‌ت بوون. هۆکاری ئه‌و زیاد بوونه‌ش، وه‌زاره‌تی ناوبراو، له 37% ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌کارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌کان و له 28% ی بۆ خۆنه‌پاراستن له کاتی سێکسدا.
سه‌رچاوه:
BBCArabic.com

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش و سه‌رکه‌وتو بیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه