.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















خۆشه‌ویستییه‌کی بێ ئه‌نجام
نوسینی/ سیروان
سێ سالی ته‌واو به‌یه‌که‌وه بووین له‌م هه‌موو ماوه‌یه‌دا رۆژێکی وای نیشان نه‌دام که گله‌ییه‌کی هه‌بێت به‌رامبه‌رم چه‌ند سالێکی خۆش و به‌خته‌وه‌ر بوون زۆر سه‌یدای بووم هه‌ر بۆیه ئه‌و رۆژانه‌ش که یه‌کترمان نه‌ده‌دیت دایم له بیری یه‌کتر دابووین ئاتێستا ره‌وشتێکی زۆر جوان و دانسقه‌ی هه‌بوو قه‌ت وای نیشان نه‌ده‌دا که لێم دل پیس بێت به هیچ شێوه‌ییه‌کیش دلی نه‌ده‌ره‌نجاندم و هه‌رده‌م کاروباره‌کانی به‌رێوه ده‌بردم نهێنییه‌کانی خۆی لێ نه‌ده‌شاردمه‌وه توره‌شی نه‌ده‌کردم زۆر باش نرخی بێ ده‌نگی ده‌زانی ئه‌مه‌ش وای لێکردبووم که هه‌رده‌م گوێ رایه‌لیی بم هه‌رچه‌نده هه‌ندێک خووی خراپی هه‌بوو به‌لام له چاو ره‌وشته چاکه‌کانی زۆر شتی ساده بوون که‌رسته‌کانی خۆ رازاندنه‌وه‌و خۆ جان کردنی چاک به‌کارده‌هێنا هه‌رده‌م ره‌نمگه‌کانی بۆ من به جێ ده‌هێشتبۆیه هه‌موو کات به‌م جۆره بوو که من ئاره‌زووم ده‌کرد ئه‌میش هه‌ستی کامه‌رانی و دلخۆشی پێ ده‌به‌خشیم چونکه پشتی به من ده‌به‌ست و بۆ هه‌موو شتێ پرسی پێده‌کردم بێ من هیچ کارێکی بۆ نه‌ده‌کرا منیش ئه‌م ره‌وشته‌یه‌م زۆر لا شیرین بوو چونکه وای لێکردم ئاگام لێ بێ و هه‌ست به لێپرسینه‌وه بکه‌م جا هه‌ر کارێکم پێی راسپاردبا بێ چه‌ندو چۆنیه‌تی جێ به‌جیی ده‌کرد زۆر که‌م زیز ده‌بوو به‌لام هه‌ندێک جار له هه‌ندێک بارودۆخی تایبه‌تیدا بێ ئارام ده‌بوو . ده‌مزانی ئه‌م خوه‌ییه‌ییم پێ په‌سند نیه به‌لام جاری نه‌ده‌ما هه‌ر زوو چاک ده‌بووه و داوای لێبوردنی لێده‌کردم منیش ئه‌مه‌م زۆر به ئاسایی وه‌رده‌گرت و داواکه‌م قبول ده‌کرد زۆر جار به درێژایی شه‌و نه‌مده‌هێشت چاوی بچێته خه‌و و هه‌ر به نامه گۆرینه‌وه له‌گه‌ل یه‌ک بووین .له‌م دۆخانه‌دا هیچ ناره‌زایی ده‌رنه‌ده‌بری به هێمنی قسه‌ی له‌گه‌ل ده‌کردم زۆر جار ئه‌مه‌م لا سه‌یر بوو که خه‌لکان گالته‌یان به که‌سانی خۆیان ده‌کردو ده‌یان گوت ئێوه زوو توره ده‌بن چونکه من توره بوونی ئه‌وم هه‌ر گیز نه‌دیت چه‌ندین جار له کاتی پیاسه‌دا به‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی نێو شار گالته‌م پێی ده‌کرد به‌لام ئه‌و به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر هێمنی خۆی .به‌لام تا ئێره به‌سه و چیتر ئه‌مه‌م بۆ ناگوترێت چونکه له رۆژێکی زۆر سه‌یر له‌یه‌ک جیابووینه‌وه‌و بێ ئه‌وه‌ی هۆکاره‌که‌ی بزانم
هه‌ر چه‌ند له‌گه‌لیا ده‌مگوت ته‌نها بۆ جارێکیش ئاماده‌ی ئه‌وه نوبوو قسه‌یه‌ک یان ورته‌ییه‌کی له ده‌م بێته ده‌ره‌وه
پێم سه‌یربوو بۆ وایه تا چه‌ند رۆژێک به‌سه‌ر نه‌مانی ئه‌م هه‌موو خۆشه‌ویستییه من هه‌رده‌م ده‌مگوت ئه‌بێت چیم کردبێت وا دلی ره‌نجا بێت زۆر جار یه‌کێک له دۆسته نزیکه‌کانی ئه‌و که کچه پوری بوو ده‌منارد بۆلای به‌لام ئه‌ویش له گه‌رانه‌وه هیچی بۆ نه‌ده‌درکاندم
تارۆژێک یه‌کێک له دۆسته نزیکه‌کانم کارتی داوه‌تی بۆ هێنام که بچم بۆ ئاهه‌نگی بوک گواستنه‌وه‌ی کاتێک سه‌یری سه‌روه‌ی کارته‌که‌م کرد ئه‌مه‌ی تیا نوسراوبوو
ئاتێستا بۆ دلێر
زۆر شیوام تا ئه‌و راده‌ییه‌ی مردنم لا شیرین‌تر بێت له ژیان . هۆکاره‌که‌ییم زانی پاش چه‌ند مانگێک ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی که من که‌سێکی هه‌ژاروو ده‌ست کورتم دلێر که‌سێکی ده‌وله‌مه‌ندو خاوه‌ن مال و سامان
تا ئێستاش ئه‌وم لا شیرنتره له خۆم هه‌رده‌م شه‌وان به دیار نامه‌کانیا ده‌گرێیم


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ست خۆش بێت
به س ده مه ويت برسياريك بكه م ئه مه را سته قينه يه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌ست خۆش مایکل بۆ په‌یامه‌که‌ت ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت به‌رێزم
سه‌باره‌ت به پرسیاره‌که‌ت به‌لێ راسته‌قینه‌ییه به‌لام ناوه‌کان خوازراون و له یه‌کێک له زانکۆکانی کوردستان ئه‌مه روویداوه له‌گه‌ل هه‌ندێک ده‌ستکاری وشه‌و زمانه‌وانی دام رشتووه
له‌گه‌ل رێزمدا
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌ست خۆش بێت سه ركه وتوبيت به ريزم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










زۆر سوپاس به‌رێزم بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی تۆش خۆش هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو و به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




دةستت خؤش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










زۆر سوپاس چاوشین گیان بۆ په‌یامه‌که‌ت به‌رێزم ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده ستت خۆش بێت کاکه سیروان به سه رهاتێکی کاریگه ر بوو..
هیوای به رده وامی و سه رکه وتنت بۆ ده خوازم..


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










باخان ئه‌زیزم ده‌ست خۆش بۆ په‌یامه‌که‌ت ده‌ستی به‌رێزتان خۆش به‌لێ به دلنیایه‌وه بابه‌تی له‌م جۆره کاریگه‌رن ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







ده‌ستت خۆشبێت کاکه سیروان گیان بۆ ئه‌م جیرۆکه خۆشه
هه‌ر بژیت برای به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




zor sopas bo cherokakat kak sirwan mnish haman chirok hat basar hawreyakma balam aw kasek chwa baeniyan zor naxosh bo sarkawto bet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌ستتان خۆش بۆ په‌یامه‌کانتان ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بن به‌ریزانم هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بن
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ویییییییییی که گوناح بوووووووووو وه‌لله حه‌یف بۆ ئه‌و کجه
ده‌ست خۆشبێت کاکه سیروان هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌ست خۆش تینا خان بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌و په‌یامه‌که‌ت به‌لێ به دلنیایه‌وه زۆریش گوناهه ئێستاش کوره سه‌ری هه‌لگرتووه‌و بۆ خۆی له ئۆکرانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات به‌لام ژیانێکی زۆر ناخۆش کچه‌ش له یه‌کێک له شاره‌کانی کوردستان ژیان به‌سه‌ر ده‌بات
دوباره ده‌ستت خۆش بێت و ته‌مه‌ن درێژ بیت به‌رێزم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌ست خۆش نوا خان بۆ به‌شدارییه‌کت و په‌یامه جوانه‌که‌ت هیوادارم که ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت ئه‌زیزم هه‌رده‌م سه‌رکه‌وتوو بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستت خۆش بیت کاکه سیروان کووره‌که که‌سێکی هیچ بووه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










ده‌ست خۆش به‌رێز بۆ به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌و په‌یامه‌که‌ت ته‌مه‌ن درێژ و به‌خته‌وه‌ر بیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









ده‌سته‌کانت خۆش بیت کاکه سیروان گیان ..
ماندوو نه‌بیت به‌ڕاستی چیرۆکێکی زۆر کاریگه‌ره ، خوایه ڕه‌حممان پێبکه‌یت ئامین...
سه‌رکه‌وتو بیتو هه‌ربژیت به‌شادی..
کاتت شاد


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه










زۆر سوپاس شازاده بۆ په‌یامه‌که‌ت و به‌سه‌رکردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که به‌لێ وه‌لا زۆریش کاریگه‌ره
خوایه ره‌حمان پێ بکات ئامین به دوور بین له‌م جۆره که‌سانه
کاتت ساد و به‌خته‌وه‌ری بێت ئه‌زیزم
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه