.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌لێت كه گه‌شبینی بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ به سووده و به‌راده‌یه‌كى زۆر ئه‌گه‌رى تووشبوون به جه‌لته‌ى دڵ و ته‌نانه‌ت مردنیش كه‌م ده‌كاته‌وه .
توێژه‌رانی زانكۆی " بیستبراه " له توێژینه‌وه‌یه‌كى زانستیدا كه به گه‌وره‌ترین توێژینه‌وه داده‌نرێت له‌باره‌ى كاریگه‌ریی بیركردنه‌وه‌ى ئه‌رێنی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ لیكۆلینهوهیهكیان له‌سه‌ر 97 هه‌زار ئافره‌ت له‌ماوه‌ى 8 ساڵدا ئه‌نجامدا و له ده‌ره‌نجامه‌كانیان كۆڵییه‌وه .
شاره‌زایان چه‌ند پرسیارێكی ساده‌یان به‌كارهێنا بۆ دیاریكردنى گه‌شبین و ره‌شبینه‌كان له‌نێو به‌شداربووندا و تیمه‌كه بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه‌ى گه‌شبینن و دیدێكی ئه‌رێنییان به‌رامبه‌ر ژیان هه‌یه ته‌ندروستییه‌كى باشتریان ده‌بێت به‌به‌راورد له‌گه‌ل ڕه‌شبینه‌كان ، و ئه‌گه‌رى تووشبوونیان به نه‌خۆشییه‌كانى دڵ به رێژه‌ى له سه‌دا 9 كه‌متر بووه‌ته‌وه ، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری مردنیان به‌هه‌ر هۆكارێك بێت به‌رێژه‌ى له سه‌دا 14 كه‌متر بووه‌ته‌وه .
سه‌ره‌راى شكه‌ستی توێژینه‌وه‌كه له دیاریكردنى ئه‌و هۆكارانه‌ى كه وا ده‌كات گه‌شبینه‌كان به ته‌ندروستییه‌كی باشتر بژین ، به‌لام ئه‌وه‌ى ده‌رخست كه ئه‌وانه كه‌متر له ره‌شبینه‌كان تووشی خه‌مۆكی و په‌نابردن بۆ جگه‌ره‌كێشان ده‌بن ، و هه‌ڵی باشتریان بۆ ده‌ره‌خسێ بۆ فێربوون و پاره‌كۆكردنه‌وه .
د . هیلارى تێندل له زانكۆى ناوبراودا ده‌لێت : " ئه‌م توێژینه‌وه‌یه سه‌ره‌تایه‌كى زۆر باشه بۆ توێژینه‌وه‌كانى داهاتوو له‌سه‌ر چۆنییه‌تى كاریگه‌ریی ره‌فتاره‌كانى مرۆڤ له‌سه‌ر ته‌ندروستی و چۆنیه‌تى باشتر كردنى ئه‌م ره‌فتارانه" .
شایانى باسه چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی پێشتر ده‌ریانخستبوو كه گه‌شبینی مرۆڤ له به‌شێكی بچوك له‌ناوه‌ڕاستى به‌شی پێشه‌وه‌ى مێشك كۆنترۆل ده‌كرێ . و روونیان كرده‌وه كه ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌وێته قولایی پشت چاوه‌كانه‌وه و كارلیك ده‌كات كاتێك بیرۆكه‌ى ئیجابی رووه‌و مرۆڤ دێت له‌باره‌ى ئه‌و شتانه‌ى له داهاتوودا رووده‌ده‌ن.
KTV ...شڤان گۆران

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده ست خؤش سه ركه وتوبيت هيواي به رده واميت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dastakant xosh ba hiway bardawamy azizakam8=D

له‌سه‌ر هێڵ نییه