❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆچی له‌کاتی ڕۆیشتندا هه‌ردوو باسکمان ده‌‌جووڵێنین؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-11 16:38:42

هه ورى
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-12-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-01
په‌یامه‌كان: 309
WindowsXPMSIE7

بۆچی له‌کاتی ڕۆیشتندا هه‌ردوو باسکمان ده‌‌جووڵێنین؟

ئه‌و ساته‌ی له‌سه‌ر پێکانمان ده‌وه‌ستین و ده‌که‌وینه‌ جووڵه، هه‌ردوو باسکمان و به‌بێ ویستی خۆمان به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌کان ده‌که‌ونه جووڵه. ده‌کرێت هۆکاری ئه‌م دیارده‌‌یه چی بێت؟ ئێستا زاناکان له‌و باوه‌ڕه‌دان، که ئه‌وان وه‌ڵامێکی زانستی دروستیان ده‌ستکه‌وتبێت: جووڵه‌ی باسکه‌کان ده‌بنه هۆکاری که‌مکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی وزه و ماسولکه‌كانی قاچ هێزێکی که‌متر ده‌که‌وێته‌ سه‌ریان.

له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of de Royal Society B"دا هاتووه، که توێژه‌رانی هۆڵه‌ندی و ئه‌مه‌ریکی به‌سه‌رپه‌رشتی "Steven Collins" له زانکۆی "Michigan" له‌میانه‌ی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کدا داوایان له‌ ده خۆبه‌خشکه‌ر کردووه، که به شێوازی جیاواز بڕۆن. هاوکات ئۆکسجین وه‌رگیراو و دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆنی ده‌رچووی به‌شداربووان پێوه‌رکراوه.

ده‌رئه‌نجام شێوازه‌کانی ڕۆیشتن نیشانیانداوه، که ئه‌و به‌شداربووانه‌‌ی جووڵه‌ی باسکه‌کانیان هاوکاتبووه له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی قاچیان، بڕێکی یه‌کجار که‌م له وزه‌یان به‌کارهێناوه.

توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه ڕوونی ده‌که‌نه‌وه، که جووڵه‌ی باسك له‌کاتی ڕۆیشتندا کێش له‌سه‌ر ماسولکه‌کانی قاچ که‌مده‌کاته‌وه و که‌متر وزه‌یان پێویست ده‌بێت.

تا پێش ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه توێژه‌ران له‌و باوه‌ڕه‌دابوون، که جووڵه‌ی باسكه‌کان له‌کاتی ڕۆیشتندا یان بۆ پارسه‌نگبوونی مرۆڤه یان بۆماوه‌یه‌كه‌ی سروشتییه.

سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:

Kurdzhin
جوانترین پەیامی خۆشەویستی کە تا ئێستا گوێم لێبووبێ دەڵێ..
" بڕوام بە خۆشەویستی هەیە لە یەکەم نیگاوە "...................
لە بەر ئەوەی , دایکمم ,خۆشویستووە لەو کاتەوەی بۆ یەکەم جار چاوم کردەوە!"

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net