.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌کی دانیمارکی و ئه‌مه‌ریکی هاوبه‌شدا توێژه‌ران توانییان کۆمه‌ڵێك له پڕۆتینی ڕووه‌ك بدۆزنه‌وه، که کاری پاراستنی ڕووه‌ك له هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆیانه‌وه. ئه‌و پڕۆتینه تازه دۆزراوانهش به‌ربه‌ستێکن بۆ ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی له‌ڕێگای گه‌ڵاوه دووچاری ڕووه‌ك ده‌بنه‌وه.
ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ش زانیارییه‌کی زیاتر له‌هه‌مبه‌ڕ سیسته‌می به‌رگری ڕووه‌ك نیشان ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێ ده‌کرێت، که به‌هۆی ئه‌م دۆزینه‌وه‌یه‌وه، ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌رکردنی ڕووه‌ك زیاتر له‌بار بکرێت. توانای سیسته‌می به‌رگری ڕووه‌ك بۆ جیاکردنه‌وه‌ی هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی گرنگی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی ڕووه‌ك به‌شێوه‌یه‌کی ته‌ندروست هه‌یه.
"Gitta Coaker" له زانکۆی "California" له "Davis" و نووسه‌ری سه‌ره‌کی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Public Library of Science Biology"دا نووسیوێتی، که توێژه‌رانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه توانیویانه کۆمه‌ڵێك پڕۆتین له ڕووه‌کی ناسراو به "Arabidopsis"دا بدۆزنه‌وه. ئه‌و پڕۆتینانهش ڕۆڵیکی میکانیزمی کیمیاوی بایۆلۆژییان هه‌یه، که توانایه‌ك به ڕووه‌ك ده‌به‌خشن، که جیاوازی له‌نێوان هۆکاره‌کانی نه‌خۆشییدا بکات.
توێژه‌ری ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌دات، که پێشتر توێژه‌رانی دیکه توانیبوویان چه‌ند پڕۆتینێکی گرنگی سیسته‌می به‌رگری ڕووه‌ك ده‌ستنیشان بکه‌ن، به‌ڵام نه‌گه‌یشتبوونه ئاستی دیاریکردنی کۆمه‌ڵێك پڕۆتین و ئه‌و نیشانانه‌ی ڕووه‌ك له‌کاتی هێرشی هۆکاره‌کانی نه‌خۆشیدا ده‌ریده‌که‌ن.
"Gitta Coaker" پێیوایه، که پوخته‌کردنی کۆمه‌ڵێك پڕۆتینی به‌رگری وه‌چه‌رخانی خاڵێكه بۆ سه‌ره‌تای تێگه‌یشتن له چۆنێتی ئه‌و نیشانانه.
تێگه‌یشتنی کاری پڕۆتینه تازه دۆزراوه‌کان به‌بنه‌مایه‌کی زانینی قه‌ڵاچۆکردنی نه‌خۆشی ڕووه‌ك داده‌نرێت.
ڕووه‌ك به‌شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام دووچاری به‌کتیریا، ڤایرۆس و مێروو ده‌بێت و ئه‌وانه‌ش به‌شێوه‌یه‌کی نه‌گه‌تیڤ کارده‌که‌نه سه‌ر داهاتی ڕووه‌کی. کونه‌کانی سه‌ر گه‌ڵای ڕووه‌ك بۆ کۆنترۆڵکردنی گاز و ئاو وه‌رگیراو و ده‌رچوو کار ده‌که‌ن. ژماره‌یه‌کی زۆر له کونه‌کانی ژێره‌وه‌ی گه‌ڵا توانای کردنه‌وه و داخستنیان هه‌یه. له‌ڕێگای ئه‌و کونانهوهش تێپه‌ڕاندنی دووه‌م ئۆکسیدی کاربۆن ڕوو ده‌دات، که بۆ کرداری وزه له تیشکی خۆره‌وه گرنگی زۆری بۆ ڕووه‌ك هه‌یه. له‌کاتی کردنه‌وه‌ی کونه‌کانی سه‌ر گه‌ڵا، بڕێکی زۆر له ئاو ده‌بێت به‌هه‌ڵم، هه‌ربۆیه ڕووه‌ك کاتی کردنه‌وه‌ی کونه‌کانی به‌پێی ژینگه‌ی خۆی کۆنترۆڵ ده‌کات. هاوکات له‌ڕێگای کونه‌کانی گه‌ڵاوه هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی ده‌چنه ناو ڕووه‌که‌کانه‌وه و دووچاری نه‌خۆشیان ده‌که‌ن.
"Gitta Coaker" و هاوه‌ڵه‌کانی توانییان له‌سه‌ر ڕووه‌کی "Arabidopsis" پڕۆتینێکی ناسراو به "RIN4" بدۆزنه‌وه، که توانای ڕێکخستنی داخستنی کونه‌کانی گه‌ڵا ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی و وه‌ك سیسته‌مێکی به‌رگری بۆ ڕووه‌کی ناوبراو کار ده‌کات. پڕۆتینی "RIN4" له‌شانه‌ی خانه‌ی ڕووه‌کی "Arabidopsis"دا هه‌یه.
هاوکات له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی پڕۆتینی "RIN4"دا توێژه‌ران توانییان شه‌ش پڕۆتینی نوێ بدۆزنه‌وه، که پێشتر نه‌ناسراو بوون. یه‌كێك له‌و پڕۆتینانهش ناوی "AHA1"یه، که توانای ڕێکخستنی کردنه‌وه و داخستنی "Stoma"ی خواره‌وه‌ی گه‌ڵای ڕووه‌کی هه‌یه.
له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه بۆ توێژه‌ران ده‌رکه‌وت، که شه‌ش پڕۆتینی تازه دۆزراوه به‌شێوه‌یه‌کی تێکه‌ڵ له کرداری بایۆکیمیاویدا کار ده‌که‌ن، که توانییهك به ڕووه‌ك ده‌ده‌ن، تا خۆیان له هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی بپارێزن. هه‌روه‌ها پڕۆتینی "RIN4" ده‌توانێت کاری پڕۆتینی "AHA1" ڕێکبخات و هه‌ردووکیان پێکه‌وه کۆنترۆلی "Stoma" ده‌که‌ن، کاتێك یه‌کێك له هۆکاره‌کانی نه‌خۆشی هه‌وڵی چوونه‌ژووره‌وه ده‌دات.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
xozga

له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده ست خؤش سه ركه وتوبيت هيواي به رده واميت
له‌سه‌ر هێڵ نییه