❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نازانم چاوه‌رِوانى کێ ده‌كه‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-11 21:09:31

یاسه‌مین
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-27
دواترین سه‌ردان: 2012-12-23
په‌یامه‌كان: 1485
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

نازانم چاوه‌رِوانى کێ ده‌كه‌م

نازانم چاوه‌رِوانى کێ ده‌كه‌م

محه‌مه‌د كوردۆ

(1)
نازانم چاوه‌رِوانى کێ ده‌كه‌م؟!

ژیان وێستگه‌یه‌كى دڵته‌نگه‌
هه‌موو ده‌مه‌و ئێوارانێ
من چاوه‌رِێ ده‌كه‌م
ده‌ڵێم دێت و
داواى ده‌سته‌ میهره‌بانه‌كانى لێده‌كه‌م
ده‌یانخه‌مه‌ سه‌ر دڵم تامنالڕ ده‌بمه‌وه‌
ئینجا ورِكى لێده‌گرم و
گێچه‌ڵى پێده‌كه‌م
له‌ناو قژ و
له‌به‌ینى مه‌مكه‌ بۆنخۆشه‌كانیدا
تێر چاوشاركێ ده‌كه‌م
ئاى به‌ڵام هه‌مووجارىَ
شه‌و دادێت و
كه‌س دیارنیه‌ و
منیش نازانم چاوه‌رِوانى کێ ده‌كه‌م؟!


(2)
وێنه‌كانى ناوچاوم

له‌ ئێواره‌یه‌كى خه‌مگینا
ژنێك
له‌شێوه‌ى فریشته‌یه‌كى نازه‌نینا
پرچى به‌سه‌ر شانیا شاباش كرد
به‌دڵێكى لێوانلێو له‌سۆز و میهره‌وه‌
ده‌ستى خسته‌ ناو ده‌ستم و
په‌نجه‌كانمى
پرِ له‌ئێواره‌ باشكرد
به‌بۆنى گۆى مه‌مكه‌كانى
دڵمى وه‌ك لیمۆى حه‌په‌ساو
قاش قاشكرد
به‌رله‌وه‌ى بڵێم ماڵئاوا
سه‌رنجێكى ئه‌فسووناوى تێگرتم
هه‌رچى وێنه‌ى ژنى جوان له‌ناو چاومابوو
هه‌مووى وردوخاش كرد!!



(3)
تا رۆژى حه‌شر
چاوه‌رِوانى لێبوردنى تۆم

دڵى من چرایه‌ك بوو
له‌ناو ته‌نیاییه‌كى كوشنده‌دا
خه‌ریكبوو ده‌كوژایه‌وه‌!
به‌ر له‌كوژانه‌وه‌ى به‌چه‌ند چركه‌یه‌ك
دڵى ژنێكى میهره‌بان
هات به‌هانایه‌وه‌!
منء ئه‌و ژنه‌ میهره‌بانه‌
رۆژگارێكى خۆشمان پێكه‌وه‌ گوزه‌راند
تا ئه‌و په‌رِى دڵكرانه‌وه‌
دڵمان به‌یه‌كتر ده‌كرایه‌وه‌!
رۆژێكیان من هه‌ڵه‌یه‌كم كرد
چڵێك له‌ داره‌ ناسكه‌كه‌ى دڵى ئه‌و
كه‌ دیار بوو پێش منیش شكێنرابوو
به‌و هه‌ڵه‌یه‌ى من كردم، شكایه‌وه‌!
ژنه‌ میهره‌بانه‌كه‌ ره‌نجا..و
دڵى من به‌جۆرێك
كه‌وته‌ ناو دۆزه‌خى په‌شیمانیى
كه‌ له‌جیاتى فرمێسك
خوێنء زوخاو
له‌چاوى چكایه‌وه‌!
دڵى من زۆر خه‌مناكانه‌
به‌ژنه‌ میهره‌بانه‌كه‌ى وت:
هه‌تا رۆژى حه‌شر
من هه‌ر چاوه‌رِوانى لێبوردنى تۆ ده‌كه‌م
ئاخ به‌ڵام ژنه‌ میهره‌بانه‌كه‌ رۆیشت‌و
به‌هیچ جۆرێك
هیچ وه‌ڵامێكى دڵى منى نه‌دایه‌وه‌!!

(4)
دزترین ژنى دنیا

له‌و رۆژانه‌دا ژنێك
ئاخ نازانم چى بوو؟
له‌پشتى چه‌ندین چیاى كه‌ڵه‌گه‌ته‌وه‌
بۆنى ته‌نیایى من چووبوو به‌گژیا
چریسكانه‌وه‌ى خه‌مء
داگیرسانى
برینه‌ ده‌نوكئاڵه‌كانى منى دى بوو!
هات،
بزه‌یه‌كى وه‌ك بزه‌ى منداڵه‌كان
له ‌لێویداو
به‌رگێكى وه‌ك به‌رگى دیكتاتۆره‌كانى
پۆشى بوو
به‌ نوكى دووان له‌ په‌نجه‌ شمشاڵییه‌كانى
فه‌رمانى پێكردم له‌گه‌ڵیدا برِۆم
بردمیه‌ نێو به‌هه‌شتێكه‌وه‌
قه‌ت ئاده‌م نه‌یدیبوو!
تێر تێر ماچى كردم
تێر تێر ماچى دامىَ
دواى ئه‌وه‌ى لێكجیابووینه‌وه‌ زانیم
ئه‌و ژنه‌ دزترین ژن بوو له‌ دنیادا
هه‌رچى خه‌م‌و
ته‌نیایى‌و
برین به‌ گیانمه‌وه‌ چریسكابوونه‌وه‌
هه‌ر هه‌مووى دزى بوو!


(5)
نیشتمان
ئێمه‌ دوو مرۆى پرِ سووتانین
خه‌ڵك سه‌رقاڵى كۆكردنه‌وه‌ى مالڕ و
ئێمه‌ هه‌ڵوه‌داى راوكردنى
چه‌ند چركه‌ساتێكى جوانین
خه‌ڵك شپرزه‌ى ئیشى به‌یانیان و
ئێمه‌ وێڵى
پیاسه‌ى
ئێوارانین!
ده‌ڵێن:
مالڕ نیشتمانێكى بچكۆلانه‌یه‌
ئێمه‌ ماڵێكمان نییه‌
پێكه‌وه‌ كۆمان بكاته‌وه‌
ئاى من ئێستا ده‌زانم
ئێمه‌ى خه‌ڵكانى رۆژهه‌ڵات
چه‌ن بێنیشتمانین!!

محه‌مه‌د كوردۆ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net