.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






كـاتێك چـاوت بە خۆشەویستی پێشوو دەكەوێت، هەست بە چی دەكەیت؟
زۆرن ئەوانەی خۆشەویستیان كردووە و دواتر لەبەر هەر هۆیەك بێت لەیەكتر دابڕاون و بەیەك نەگەیشتوون، دەڵێن خۆشەویستی لەیاد ناكرێت، بۆیە دوای دابڕان ئەگەر لەناكاو یان بە ڕێكەوت بۆ یەكەم جار چاوت بەو كەسە كەوت كە خۆشەویستت بووە هەست بە چی دەكەیت و كاردانەوەت چی دەبێت؟ بۆزانینی ئەو هەستە تایبەتییە لێرەدا چەند كەسێكمان دواند، بۆ ئەوەی بزانین هەستیان چۆنە لەیەكەم دیتنی خۆشەویستەكەیان دوای كۆتایی هاتنی پەیوەندی نێوانیان.
ئا: هێمن قەسرەیی
(فریشتە) لەلای سێ كچی هاوڕێی خۆی دانیشتبوو، دیاربوو ئەو پرسیارە لای ئەو نامۆ نەبوو، چونكە خۆی ئەوەی بەسەر هاتبوو، فریشتە گوتی"پێشتر كوڕێكم خۆشدەویست، خۆشەویستترین كەس بوو لای من، ئەو یەكەم كەس بوو كە خۆشمویستبێت لەژیانمدا و پێش ئەو خۆشەویستیم نەكردبوو، لەبەر هۆیەكی تایبەت خۆشەویستیمان بە دابڕان كۆتایی هات، چەند جارێك دوای كۆتایی هاتنی پەیوەندی نێوانمان چاوم پێی كەوتووە، نازانم بڵێم هەست بە چی دەكەم، ئێستا من خۆشم ناوێت و رقیشم لێی نابێتەوە، بەڵام هەر كاتێك بیبینم هەوڵ ئەدەم ئەو شوێنە بەجێبهێڵم و قەت بیر لەوە ناكەمەوە قسەی لەگەڵ بكەم، ئێستا بیری لێناكەمەوە، بەڵام هەر كاتێك دەیبینم هەستێكی سەیر دامدەپۆشێت". (سۆز)یش هاوڕێی (فریشتە)یە ویستی ڕای خۆی دەربڕێت، ئەو گوتی: من خۆشەویستیم نەكردووە، بەڵام ئەگەر ئەو دیمەنە دەهێنمە پێش چاوی خۆم، خۆشەویستنی كەسێك دواتر دابڕان و دوای ئەوە بینینی من ناتوانم پێشبینی هەستی خۆم بكەم لەو كاتەدا حەز دەكەم قەت ئەو رۆژە نەبینم لەخۆشەویستەكەم داببڕێم دواتر بیبینم". لای (ئازاد) ئەوە شتێكی ئاساییە كە ئەو كەسەی پێشتر خۆشیویستووە بیبینێت یان نا ئەویش هۆی خۆی هەیە، ئازاد دەڵێت" گەر من كچێكم خۆش‌بووێت دواتر بیبینم ئەوە شتێكی ئاساییە و هەستێكی وام لا دروست نابێت، ئەمەش هۆی خۆی هەیە من بۆ ماوەیەكی كەم كچێكم خۆش‌ویست و دواتر بەبێ هیچ هۆیەك منی بەجێهێشت و پەیوەندییەكەی كۆتایی پێ هێنا بۆیە دەیان جار ئەوم بینیوە و هەستێكی وام لا دروست نەبووە لەبەر ئەوەی دابڕانەكە بەهۆی خۆیەوە بوو، بۆیە منیش ئەوم لەیاد نەماوە و بیری لێناكەمەوە". (پشتیوان) گەنجێكی ترە خۆشەویستی كردووە و ماوەیەك پێش ئێستا پەیوەندییەكەیان پچڕا، دوای ئەوە پشتیوان لە ئاهەنگێكدا كچەكە دەبینێت، بابزانین ئەو لەو كاتەدا هەستی بە چی كرد" هەستم دەكرد دڵم خێراتر لێدەدات، ئێستاش خۆشەویستی ئەو لەناو دڵی من هەر ماوە و كۆتایی پێ نەهاتووە و قەت كۆتایی نایەت، ئەو كچە یەكەم خۆشەویستی من بوو، ئەو فێری خۆشەویستی كردم، قەت ناتوانم لەیادی بكەم، دابڕانیشمان نە تاوانی من بوو نە هی ئەو، كاتێك لەئاهەنگێكدا بینیم هەموو یادگارییەكانی رۆژانی خۆشەویستیم هاتنە پێش چاو". (هەتاو)یش دەربارەی ئەم بابەتە گوتی"ناتوانم ئەو هەستە پێناسە بكەم چونكە زۆر تایبەتە، چەند جارێك خۆشەویستی پێشووم بینیوە كە كەسم هێندەی ئەو خۆشنەویستووە، وەك گوتم ناتوانم ئەو هەستە پێناسە بكەم و ناتوانم بڵێم چۆنە، تەنیا سەیری چاوەكانی دەكەم و بەهەمان شێوە ئەویش بە بێدەنگی سەیرم دەكات، وەك ئەوەی بە بێدەنگی و تەنها بە تەماشاكردن یادی رۆژانی رابردوو ئەكەینەوە".
(هونەر) پێشتر كچێكی خۆشدەویست كە هاوپۆلی خۆی بوو، بەڵام پەیوەندییەكەیان سەركەوتوو نەبوو، هەموو رۆژێك لەقوتابخانە خۆشەویستی پێشووی خۆی دەبینی، لێمان پرسی كە دەتبینی هەستت بە چی دەكرد؟ هونەر بەمشێوەیە وەڵامی دایەوە "پێش ئەوەی ئەو كچەم خۆش‌بووێت جیاوازی نەبوو لەگەڵ كچەكانی تر، كاتێك بووە خۆشەویستم، حەزم دەكرد هەموو كاتێك بیبینم، دوای كۆتایی هاتنی پەیوەندی نێوانمان هەرچەند دەكەم ناتوانم لەبیری بكەم، لەقوتابخانە رۆژانە دەمبینی نەمئەتوانی قسەی لەگەڵ بكەم تەنیا تەماشام دەكرد، هەموو ساتێك كە ئەیبینم هەست بە دڵخۆشیەكی زۆر دەكەم". (سنوور)یش بەم شێوەیە قسەی كرد" هەستم بە دڵەڕاوكێیەكی زۆر كرد كاتێك بۆ یەكەم جار دوای كۆتایی هاتنی پەیوەندی نێوانمان چاوم پێی كەوت، نازانم ئەو دڵەراوكێیە زۆرە چی بوو، ئەویشم وا دەهاتە بەر چاو كە هەستێكی تایبەتی لا دروست بووە، تۆ ماوەیەكی زۆر كەسێكت خۆش‌بووێت و دواتر لەیەكتر داببڕێن بێگومان كاتێك ئەیبینی هەستێكی تایبەتت لا دروست دەبێت". لەكۆتاییدا (هاوكار) گوتی" پێم وایە دوو جۆر هەست دروست دەبێت، یەكەمیان ئەگەر لێكجیابوونەوەی كوڕ و كچەكە بە بێ ویستی خۆیان بووبێت ئەوا حەزدەكەن یەكتر ببینن و هەستێكی خۆشیان لا دروست دەبێت، بەڵام ئەگەر یەكێك لەوانە هۆكاری شكستهێنانی پەیوەندییەكە بێت ئەوا هەستكردنەكە بەجۆرێكی تر دەبێت، من خۆم كچێكم خۆشدەویست دراوسێمانە، دوای كۆتایی هاتنی پەیوەندی نێوانمان كە دەمبینی هەستم بە خۆشییەكی زۆر دەكرد لەبەر ئەوەی یادگاری خۆشمان بەیەكەوە هەبوو، بەڵام زۆربەی رۆژەكان دەمبینی و بەرە بەرە ئەو هەستە نەما و ئێستا جیاوازی نییە لەگەڵ كەسێكی ئاسایی، پێم وایە ئەگەر دراوسێمان نەبووایە لەوانەیە هەستم بە شتێكی تر كردبا.
گوڵان


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







دةستةكانت خؤش بيت باخان كيان بؤ ئةم بابةتة بابةتيكى زؤر جوانة
بةراستى زؤر ناخؤشة جونكة كاتيك كة لةخؤشةويستةكةت دادةبر يت هةموو شتيك كؤتاى بي ديت بةلام من وةكو خؤم هةول ئةدةم نةى بينم جونكة كةمن بى بى نم شتةكانى رابردووم دينيتةوة ياد كة ئةو هةموو يادكاريةم لةكةلى هةبووة

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dast xosh bo am babata ,,mawqfeky naxosh drust abe4=|

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده ستی ئێوه ش خۆش بێت هاورێیان بۆ په یامه کانتان..
سه رکه وت‌و بن..
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





dastt xosh bet mn alem agar xoshawesty rasty bet qad la bir nakret .... bas agar rastish nabet awa asana
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








ده‌ستان خۆش به‌ڕاستی بابه‌تێکی جوانتان نوسیوه
به‌ڕاستی کاتێک که‌ئه‌وکه‌سه‌ی که‌خۆشت ویستوه پاش ماوه‌یه‌ک دابڕان دایبینیت هه‌ستێکی جیاوازترت هه‌یه‌له‌جاران
به‌هیوای ئه‌وه‌ین که‌س له‌که‌سیش دانه‌بڕیت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






ده‌ست خۆش به‌راستی لێک دابرانی دوو خۆشه‌ویست ئه‌گه‌ر به‌هۆی یه‌کێکیانه‌وه بێت دوای لێک دابران بیبینیته‌وه زۆر ناخۆشه چونکه هه‌ستت ده‌وروژێنێت و یادگارییه کانی رابردوت بیر ده‌هێنێته‌وه که له‌گه‌ڵ یه‌ک بوون .سوپاس بۆدانانی ئه‌م بابه‌ته
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




dast xosh sar kawtu bet


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





ده ستی ئێوه ش خۆش بێت هاورێیان بۆ په یامه کانتان..
هیوای سه رکه وتن بۆ هه موتان ده خوازم..
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
ده‌ستت خۆش به‌ڕاستی بابه‌تێکی جوانتان نوسیوه
به‌ڕاستی کاتێک که‌ئه‌وکه‌سه‌ی که‌خۆشت ویستوه
پاش ماوه‌یه‌ک دابڕان دایبینیت هه‌ستێکی جیاوازترت هه‌یه‌له‌جاران
به‌هیوای ئه‌وه‌ین که‌س له‌که‌سیش دانه‌بڕیت
لێک دابرانی دوو خۆشه‌ویست ئه‌گه‌ر به‌هۆی یه‌کێکیانه‌وه بێت
دوای لێک دابران بیبینیته‌وه زۆر ناخۆشه
چونکه هه‌ستت ده‌وروژێنێت و یادگارییه کانی رابردوت بیر ده‌هێنێته‌وه که له‌گه‌ڵ یه‌ک بوون
به هيواى به رده واميت به قوربان

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه



dast xosh bo aw babata jwana
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه








dastt xosh bet
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه









walla shtaki zor naxosha 2 kas yektriyan zor xosh bewet le nakaw le yekter chiya bebnawa
chonka zor yadgari moqfi wa haya ke ta bemren her shtak emenetawa le diliyan ke ykter le bir nakan
zorber zori xoshawistan le yekter chiya abnawa awish le ser chand hoyak abet yan 3ailay her do la razi nin
yanish yekak xoy akata sabab ke her 2 xoshawist be yek nagan
hiwam waya hich xoshawistakan le yekter chiya nabnewa
chonka dabran wak sutani agr waya bo her kch u kurek
dastakanet xosh bet bo em babataya her sarkawtu bit malakam

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
