.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






که‌سانی به‌ته‌مه‌ن زۆرجار به‌هۆی لێهاتووییان له‌گه‌نجان به‌خته‌وه‌رترن و ده‌توانن هه‌لومه‌رجه‌کان و په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌کان باشتر هه‌ڵبسه‌نگێن و هه‌روه‌ها باشتر به‌سه‌ر هۆکاره‌کانی سترێسدا زاڵببن. ئه‌م زانیارییه نوێیانه "Lauren Carstensen" له "Stanford Center on Longevity " و "Susan Turk Charles" له زانکۆی کالیفۆرنیا له "Irvine" له‌میانه‌ی دیداری ساڵانه‌ی "American Psychological Association" له "Toronto" ئاشکرایانکرد.
ئه‌و خاڵه گرنگه‌ی له‌میانه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی لێکۆڵینه‌وه له‌هه‌مبه‌ڕ به‌خته‌وه‌ری ئه‌نجامداربوو، ئاماژه‌ی به‌وه دابوو، که که‌سانی به‌ته‌مه‌ن له کورتبوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نیان ئاگادارن، هه‌ربۆیه وزه‌ی زۆر بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان به‌کارناهێنن و له کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیشدا ڕێگا به‌سووتاندنی شیش یان که‌باب ناده‌ن.
به‌ڵام که‌سانی به‌ته‌مه‌ن ناتوانن ئاسان به‌سه‌ر سترێسی درێژخایاندا زاڵببن، له‌کاتێکدا گه‌نجان له‌م خاڵه‌دا پێچه‌وانه‌ی که‌سانی به‌ساڵداچوون. ده‌ربازبوون له سترێسی درێژخایان په‌یوه‌ندی به لێهاتووی و لێزانییه‌وه نییه، به‌ڵکو توانا جه‌ستییه‌کان له‌پێش هه‌موو لێهاتووی و شارهزاییهکهوهیه. توانا جهستییهکانیش به‌چوونه ته‌مه‌نه‌وه ورده ورده ده‌ڕه‌وێنه‌وه. هه‌ربۆیه زۆرجار که‌سانی به‌ته‌مه‌ن کێشه‌ی تێگه‌یشتنیان له‌کاتی ئاخافتندا هه‌یه.
لێكۆڵینه‌وه‌کانی پێشووتر نیشانیانداوه، که که‌سانی به‌ته‌مه‌ن له‌چاو گه‌نجاندا به‌دڵێکی فراوانتره‌وه ڕه‌خنه وه‌رده‌گرن و تیرێکی زیاتر ده‌خه‌نه سه‌ر بۆچوونه پۆزه‌تیڤه‌کان. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی که‌سانی به‌ته‌مه‌ن شاره‌زاییه‌کی باشیان له ژیاندا هه‌یه و ئه‌وه‌ش یارمه‌تییان ده‌دات، شادومانی که‌سانی دیکه باشتر ڕاڤه بکه‌ن. هه‌روه‌ها به‌دوای ئه‌و ساته‌دا ده‌گه‌ڕێن، که به‌رانبه‌ره‌کانیان زیاتر گوێڕایه‌ڵیان ده‌بن. به‌شێوه‌یه‌کی گشتی باری ده‌روونی که‌سانی پیر باشتره. هه‌موو نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌کانیش بێجگه له ئه‌لزه‌هایمز له‌نێو گه‌نجاندا زۆر بڵاوتره.
ئه‌و گه‌نجانه‌ی ده‌یانه‌وێت له ئێستا ژیانێکی ئاسووده و کامه‌ران بۆ داهاتوویان دابین بکه‌ن، له‌سه‌ریان پێویسته له‌ئێستاوه به‌ردێکی بناغه بۆ ئه‌و ڕۆژانه لێبده‌ن، ئه‌ویش به ئه‌نجامدانی وه‌رزش، په‌یڕه‌وکردنی سیسته‌می خۆراکی ته‌ندروست و دروستکردنی په‌یوه‌ندییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
BBC

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش بۆ ئه‌م بابه‌ته جوانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه





dast xosh sar kaw twbet



له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh bo am babata cwana sarkawtu u bardawam byyyyyyyyyyyy

له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
