.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














مەسعودى مەلا هەمزە
دوابەدواى بڵاوکردنەوەى گۆرانى گوڵ خومدان، هونەرمەند کاوە کاوانى لە ئێستادا بە هاوکارى و پاڵپشتى تەواوى کەناڵی هەولێری تەلەفزیۆنى گەلى کوردستان کۆتایی بە کارى وێنەگرتنى گۆرانى "هەولێر" لە هۆنراوە و ئاوازى محەمەد ئەحمەد ئەربیللی هێناو لەو رۆژانەدا ئەو کلیپە لەرێگاى دەزگاکانى راگەیاندنەوە بڵاودەکرێتەوە
.
لەمبارەیەوە هونەرمەند کاوە کاوانى گوتى: دواى گۆرانى گوڵ خومدان، لە ئاواز و هۆنراوەى هونەرمەند محەمەد ئەحمەد ئەربیللی و دابەشکردنى میوزیک و گوتنى خۆم و وێنەگرتنى "سەنعان هەولێری و بێشاد شوانى و خالید محەمەد و مۆنتاژی دڵدار جاف دیکۆر و رووناکیش سرود رەشید و دەرهێنانى مەزهەر ئیبراهیم کۆتاییم بە کلیپ و تۆمارکردنى گۆرانى "هەولێر" هێنا، کە لۆکەیشنى کلیپەکە شارى هەولێرەو لە کلیپەدا پێکهاتە جیا جیاکانى هەولێر بەشدارن و کلیپەکەشم بە شێوەیەکى کوردەوارییانە تۆمارکردووە و لەمرۆژانەشدا لە رێگاى سەرجەم کەناڵە راگەیاندنەکان بڵاو دەبێتەوە و سوپاسی کەناڵی هەولێری تەلەفزیۆنى گەلى کوردستانیش دەکەم، کە لەسەر ئەرکى خۆیان ئەو کلیپەیان بۆ بە ئەنجام گەیاندم.
جێی ئاماژەیە گۆرانى "هەولێر" لە ستۆدیۆی کاوانى لە وڵاتى تورکیا تۆمارکراوە و هونەرمەندیش لە ئێستادا نیشتەجێی وڵاتى تورکیایە و لەوێ خاوەنى کۆمپانیاى "کاوانى پرۆدەکشن"ەو تا ئێستا کارى بۆ چەندین هونەرمەندى کورد و تورک و عەرەب ئەنجامداوە.
sc chra.tv
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن cendrella (2009-08-13 14:03:30)

لهسهر هێڵ نییه









دهستت خۆش بێت ههر بژی سهرکهوتو بیت گیانه

لهسهر هێڵ نییه








dastakany tosh xosh xosh bn supas bo paiamakat
لهسهر هێڵ نییه