.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















بە پێی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە، بڕیاردرا لە كاتی وانە گوتنەوەدا، مامۆستایان بەرسینە(سەدریە)ـی سپی بپۆشن و هەروەها بەڕێوبەری پەروەردەییەكان، یەكپۆشیی قوتابیان هەڵدەبژێرن.
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی خوێندن لە هەرێمی كوردستان، بە پێی بڕیارێكی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە، بڕیاری پۆشینی بەرسینەی مامۆستایان دەر چوو، لەو بارەیەوە بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە (كازم كۆیی ) لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: “وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە بڕیاری ژمارە (247) لە 4/8/2009 و ئاماژە بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزارەت لە كۆبوونەوەی 4/2/2009، بڕیاری پەسەندكردنی بەرسینەی بۆ مامۆستایان پەسەند كرد”.
بە پێی ئامارەی وەزارەتی پەروەردە، ساڵی 2008-2009 لە هەرێمی كوردستان، (83304) مامۆستا هەیە جگە لەوەی بۆ ئەمساڵ نزیكەی (10) هەزار مامۆستای دیكە دامەزراون. ئەو مامۆستایانەی ئێمە دواندمانن، ناڕەزایەتیی خۆیان نیشاندا لە بەرانبەر ئەو بڕیارە. مامۆستا (محەممەد ڕەشید) لەو بارەیەوە گوتی: “ئێستا كاتی ئەو چەشنە بڕیارە نییە و ئێمە زۆر گرفتی دیكەمان هەیە با خەم لە ئەوان بخۆن، ئەوجار بڕیاری ڕێكخستنی پەروەردەیی بدەن”.
هەر سەبارەت بەو بڕیارە، مامۆستا (ئەڤین ئەحمەد) گوتی: “ هێشتا گرفتی تەختە ڕەشەكان لە ئارادایە و ساڵانەیش بە هۆی درەنگگەییشتنی پڕۆگرامی خۆێندن، گرفتێكی زۆرمان بۆدروست دەبێت، هەروەها كێشەی كتێب و پێداویستیی قوتابخانەمان هەیە، ئەوانە گرفتن، نەوەك گرفتی یەكپۆشی، دەخوازین ئاوڕ لەو گرفتانە بدرێتەوە”.
(كازم كۆیی) لە درێژەی لێدوانەكەیشیدا ئاماژەی بەوەدا بۆ ساڵی خوێندنی 2009-2010، ئەم بڕیارە سەرجەم مامۆستایانی قوتابخانە و خوێندنگەكانی كوردستان دەگرێتەوە و لە كاتی وانەگوتنەوەدا دەبێت مامۆستایان بە بەرسینەی سپییەوە وانە بڵێنەوە”. هاوكات دووپاتی كردەوە كە دەبێت سەرجەم مامۆستایان “پاپەندی ئەم بڕیارە بن و لە كاتی وانەگوتنەوەدا پێڕەوی لێ بكەن”.
بەڕێوبەری ڕایگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە لە بارەی یەكپۆشیی قوتابیانەوە ڕایگەیاند: “وەزارەتی پەروەردە هەروەك ساڵانی ڕابردوو، دەسەڵاتی داوەتە دەست سەرجەم بەڕێوبەرە گشتییەكانی پەروەردە لە هەرێمی كوردستان، بۆ دەستنیشانكردنی پۆشاكی قوتابیان و خوێندكاران، بە مەرجێك، لە كاتی دەستنیشانكردنی پۆشاكی قوتابیان لە جۆر و شێوە و باشی قوماش و ڕەنگ و نرخەكەیەوە، دەبێت بەرژەوەندیی قوتابیان و خوێندكاران لە سەرووی هەموو بەرژەوەندییەكانەوە بێت.
هه وليربؤست


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستت خۆشبێت به‌رێزم بۆ ئه‌م هه‌واله
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم
هیوادارم به‌رده‌وامبیت له کاره‌کانت
هه‌ر بژیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوباس كاكه بيستون كيان سه ركه وتوبيت كيانه ده ستى تؤش خؤش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆشبێت
وه‌ڵاهی له جێی خۆی نیه
وه‌ره مامۆستای ئاین بێت و ده‌رست بۆ شه‌رح کا به سه‌دریه‌وه
یا مێژوو باسی جهنگیزخانت بۆ بکا به سههدریهوه
هههههههههه که‌ی شتی وا بوه
هێشتا ته‌نیا ده‌رسه علمیهکانیش بوایه هه‌ر مه‌عقول نه‌بوو
چونکه برواناکه‌م10%ی مه‌کته‌به‌کان تاقیگه‌ی ته‌واویان هه‌بێت

AV^_^AR 
من وه‌ک ئاوێنه ڕاست گۆم؛ بگریت له‌گه‌ڵتا ده‌گریم، پێبکه‌نیت له‌گه‌ڵتا پێ ده‌که‌نم، بته‌وێ بم شکێنی، ده‌ستت ده‌بڕم...
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ئممم نازانم بليم شتيكى باشه يان نا جونكه وه ك كاك TenniSMasteR
ده ليت
TenniSMasteR نووسی:
ده‌ستت خۆشبێت
وه‌ڵاهی له جێی خۆی نیه
وه‌ره مامۆستای ئاین بێت و ده‌رست بۆ شه‌رح کا به سه‌دریه‌وه
یا مێژوو باسی جهنگیزخانت بۆ بکا به سههدریهوه
هههههههههه که‌ی شتی وا بوه
هێشتا ته‌نیا ده‌رسه علمیهکانیش بوایه هه‌ر مه‌عقول نه‌بوو
چونکه برواناکه‌م10%ی مه‌کته‌به‌کان تاقیگه‌ی ته‌واویان هه‌بێت
وه له لايه كى تريشه وه هه نديك له وانه ى يان به شى زوورى ئه وانه ى ده بنه ماموستا لايه نى ماديان هينده باش نيه به به رده وامى جل بكرن و هه ر روزيك جليك بببوشن
جونكه خويندكار هه ميشه ره خنه ده كَريت له خويندنكَاى ئيما خويندكارى واهه بوو ئه وه نده ره خنه ى روخينه رى ده كَرت و قسه ى ناخوشى به ماموستا ده وت كه جلكى دوباره ى له به ر بكردايه نه بيته وه
اموستايه ك دوروز جليكى له بار بوايه خوندكار ده ى كر د به هه را
بويه له به ئه م هويه يان من ده ليم شتيكى باشه
ده سته كانت خوشبيت كاكه دلدار بوئاماده كردنى ئه م بابه ته

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ئه م قوره بؤمن كيراوه ته وه والله له به رى ناكه م ئه وه جيه له جيهان شتى واتان بينيوه ئه م صدريه يه بس بؤته باشيرباشه خؤمامؤستا قوتابى عمليات ناكات راست اكه يت تينس ماستر ئه كه ر ئه مه بؤتاقيكه باشه راست اكه يت برواناكه م 10 مكتب تاقيكه ى لئ بيت دووه م شت يعنى مامؤستا هيج مشكله ى تر‌ى نيه ئينجا ئه وصدريه بين ئه وه مشكيله ى ته خته ره شه مشكله ى رحله مشكله ى موجه مشكله ى ميلاكات بائه مانه جاره سه ربكه ن له دوايى قوتابى ئه ترسيت ئه ليت ئه و مامؤستايه كفنى له به ركردووه ههههههه سوباستان ئه كه م رؤزان خان تينس ماستركيان بؤئه وبؤجونه تان بس هيوادارم ئه نجومه نى وه زيران و وه زاره ى به روه رده به دواى كيشه كانى تربكه ون سوباس بؤئيوه
له‌سه‌ر هێڵ نییه