❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ماڵپەرێكی تایبەت بە كارە هونەرییەكانی هونەرمەند زیاد ئەسعەد كرایەوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-13 18:58:41

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

ماڵپەرێكی تایبەت بە كارە هونەرییەكانی هونەرمەند زیاد ئەسعەد كرایەوە

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-59076c5608.jpg
كۆمپانیای (میدیا لایند) ماڵپەرێكی تایبەتی بۆ هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) كردەووە، ئەو ماڵپەرە تایبەتە بە كارە هونەرییەكانی هونەرمەند و مێژووی كار كردنی، هەروەها سەرجەم بەرهەمەكانی (زیاد) لەو ماڵپەرەدا دانراوە و لەگەڵ چەندین وێنەی ئەرشیڤ كراوی.
لەم بارەیەوە (سامی سەباح) لە كۆمپانیای (میدیا لایند) و سەرپەرشتیاری ئەو ماڵپەرە تازەی (زیاد ئەسعەد) دەربارەی ئامانجی دروستكردنی ئەو ماڵپەرە بە ڕۆژنامەی “هەولێر”ـی ڕاگەیاند:” ئێمە لە كۆمپانیای (میدیا لاند)، ویستمان خزمەتێك بە هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) بكەین، كە ساڵانێكە بە بێ گوێدان بە ماندوو بوون، خزمەتێكی زۆری بە كاروانی هونەری گۆرانی كوردی كردووە، جگە لە كارەكانی خۆی، توانی لە دوای ساڵی (2000)ـەوە، چەندین گۆرانی بۆ هونەرمەندانی ناوەوە و دەرەوەی كوردستان ئامادە بكات، بە نووسینی هۆنراوە و دانانی ئاوازەكانی، بۆیە ئێمە بە پێویستمان زانی ئەو ماڵپەڕە وەك ڕێزێك بۆ (زیاد ئەسعەد)ـی هونەرمەند دروست بكەین بە شێوازێكی سەردەمیانە، هەروەها ئەو ماڵپەڕە خەڵاتێكە بۆ جەماوەرە فراوانەكەی (زیاد)، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی سەردانی كردنی ئەو ماڵپەرە، ئاشنایی ژیانی هونەریی و بەرهەمەكانی بن، چونكە تا ئێستا ئەو هونەرمەندە ماڵپەرێكی تایبەت بە كارە هونەرییەكانی خۆی نەبووە”.
سەرپەرشتیاری ئەو ماڵپەرە گوتیشی:” ئێمە ئێستا ماڵپەرەكەمان بە ناونیشانی ئەو ئەدرێسەیە به‌رێز دانانی به‌سته‌ری مالپه‌ری کوردی رێگه‌ پێدراو نیه‌ به‌پێی یاساکانی یانه‌ ..له‌گه‌ل رێزمدا (سیروان) دەتوانن سەردانی بكەن و ئێستایش لە قۆناغی سەرەتا دایە و چاوەڕێی ڕا و پێشنیارەكانی جەماوەرین لە رێگەی ئەو ئیمیلانەی لەسەر ماڵپەرەكەدایە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بە شێوەیەكی باشتر ماڵپەرەكە ئامادە بكەین”.
لە كۆتاییدا ناوبراو گوتی:” ئێمە بۆ ئامادەكاری ئەو ماڵپەرە زۆر هەوڵماندا گفتوگۆ لەگەڵ هونەرمەند (زیاد ئەسعەد) بكەین، بەڵام لەبەر سەرقاڵی خۆی بە بەرهەمی تازەی بۆمان نەكرا، بۆیە لە ڕێگەی چەند هاوڕێیەكی نزیكی لە وڵاتی سوێد هەواڵمان بۆ نارد و ئەویش لە لای خۆیەوە دەست خۆشی و سوپاس گوزاری خۆی ئاڕاستە كردووین و بڕیارە ئەویش بۆ چەند سەرچاوەیەكی ئەرشیڤی كارەكانی خۆی هاوكارییمان بكات”.

             هه وليربؤست

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-13 19:07:50

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: ماڵپەرێكی تایبەت بە كارە هونەرییەكانی هونەرمەند زیاد ئەسعەد كرایەوە

ده‌ستت خۆشبێت به‌رێزم بۆ ئه‌م هه‌واڵه‌
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم
هیوادارم به‌رده‌وامبیت له‌ کاره‌کانت
هه‌ر بژیت

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-14 08:07:42

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: ماڵپەرێكی تایبەت بە كارە هونەرییەكانی هونەرمەند زیاد ئەسعەد كرایەوە

سوباس كاكه بيستون كيان سه ركه وتوبيت كيانه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net