❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / دلۆڤان بەرەو چارەسەركردن

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-13 19:22:20

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

دلۆڤان بەرەو چارەسەركردن

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-6a07d650e6.jpg
من جیاوازم" ئەو بەرنامەیە بوو كە لە كەناڵی ئاسمانیی "زاگرۆس"ـەوە، پێشكەش كرا و مەبەستیش لەو بەرنامەیە، هەروەكوو خۆیان باسیان لێوە كردووە، زیاتر دەرخستنی بەهرە و توانای تاكەكانی كوردستان بووە.
ئەوەی لەو زنجیرە بەرنامەیەدا سەرەنجی خەڵكێكی زۆری بۆ خۆی ڕاكێشا، كۆڕێكی بەتوانای كەمئەندام بوو بە ناوی (دلۆڤان دلێر ) كە هەر لە یەكەم ئەڵقەی بەرنامەكەوە، توانی ببێتە جێگەی سەرەنجی بینەرانی ئەو بەرنامەیە و هەر ئەمەیش وای لە (دلۆڤان) كرد، كە دوای سەركەوتنی بۆ قوناغی سێیەم، بە پێی شێوازی بەرنامەكە كە دەبوو خەڵك لە ڕێگەی كورتەنامەوە، یەكەمی ئەو بەرنامەیە دەست نیشان بكەن، 36 هەزار دەنگی بە دەست هێنا و بەو كەمئەندامییەی خۆیەوە، بووە یەكەم كەس كە خەڵاتی 15 ملیۆن دیناریی ئەو بەرنامەیە، دەستەبەر بكات.
سەرەڕای ئەوەی (دلۆڤان) كەسێك بوو كە تا ڕاددەیەك لە كاتی نماییشكردنی جموجۆڵە سەیرەكانی، نیشانەكانی نەخۆشییەكەی پێوە دیار بوو، بەڵام ئازایەتی ئەو منداڵە و پاڵپشتیی خەڵك، (دلۆڤان)ـی بۆ ئەو قۆناغەی بەرنامەی "من جیاوازم"، كردە یەكەم كەسی "جیاواز" لە كوردستان.
لە بارەی هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی (دلۆڤان)، لە لێدوانێكدا (فەخری شیڤی ) بەرپرسی بەشی تەندروستیی مەكتەبی ڕێزدار (نێچیرڤان بارزانی) لە هەولێر، ڕایگەیاند كە لە لایەن بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی)ـیەوە، ئاگادار كراونەتەوە كە لە نزیكەوە چاودێریی حاڵەتی نەخۆشیی (دلۆڤان) بكەن و چ لە ناوەوەی و چ لە دەرەوەی كوردستان بێت، بۆ چارەسەركردنی هەرچییەك پێویست بێت، بۆی ئەنجام بدرێت.
لە درێژەی لێدوانەكەیدا بەرپرسی بەشی تەندروستیی مەكتەبی(نێچیرڤان بارزانی) لە هەولێر، ئەوەیشی خستە ڕوو كە (دلۆڤان) یەكەم كەس و دوایین كەس نییە كە بۆ چارەسەركردن لێرە یارمەتی دەدرێت، گوتیشی: "ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆر نەخۆش بە هەموو جۆرەكانی نەخۆشییەوە، ڕوومان تێ دەكەن و ئێمەیش بە پێی پێویست هاوكارییان دەكەین".
دوای دەستنیشانكردنی (دلۆڤان دلێر)ـیش بە یەكەمی بەرنامەی "من جیاوازم"، بێجگە لە خەڵاتی سەرەكیی بەرنامە، چەندین خەڵاتی دیكەیشی پێ درا. لەم بارەیەوە لە لێدوانێكی تایبەت بە"هەولێر"دا، سەرۆكی مەڵبەندی سلێمانیی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان (عومەر جەبار ساڵح) ڕایگەیاند: "بە ئەركی سەر شانی خۆمان زانی كە وەكوو كۆمەڵە، لە نزیكەوە سەردانی ماڵی (دلۆڤان) بكەین و خەڵاتێكی تایبەتی پێشكەش بكەین، لەبەر ئەوەی (دلۆڤان) سەلماندی ئەگەرچی كەمئەندامە، بەڵام لە هەموو ئەوانی دیكە جیاوازتر بوو. لێرەیشەوە دەمەوێ زۆر سوپاسی كاك (نێچیرڤان بارزانی) بكەم كە هەردەم پاڵپشتی هەموو چین و تۆێژەكانی كۆمەڵگە بووە و هەروەها سوپاسی دەكەم لە بەرانبەر ئەو هەڵوێستەی بۆ چارەسەركردنی (دلۆڤان) نواندی" .

هەروەها لە درێژەی لێدوانەكەیدا (عومەر جەبار) گوتی: "دەستخۆشی لە كەناڵی ئاسمانیی "زاگرۆس" دەكەم بۆ ئەو بەرنامە جوانەی كە بە خۆشحاڵییەوە لە یەكەم بەرنامەیاندا، ئێمەی كورتە باڵا،توانیمان بە نۆێنەرایەتی (دلۆڤان) جیاوازترین كەس بین لە كوردستان. دەمەوێت بەم بۆنەیەیشەوە زۆر سوپاسی هەموو ئەو كەسانە بكەین كە دەنگیان بە (دلۆڤان)دا تاوەكوو پلەی یەكەم بە دەست بێنێت، بەڵام ئەوەی لە ژمارەی ئەو دەنگانەی كە دلۆڤان بە دەستی هێنابوو تێبینیمان كرد، ئەوە بوو كە خەڵكی كوردستان سەلماندی تا چەند بە پەرۆشەوە دەنگیان بە (دلۆڤان) داوە، بۆیە من دەمەوێت زۆر سوپاسی هەموو ئەو كەسانە بكەم و هیواداریشم لە داهاتوودا كورتە باڵاكان لەو بەرنامەیەدا بەشدار ببن و سەركەوتنی دیكە بە دەست بهێنن.
لە لایەن خۆیشیەوە (دلێر عزەددین) باوكی (دلۆڤان)، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی بەرانبەر بەو بڕیارەی بەڕێز (نێچیرڤان بارزانی) بۆ چارەسەركردنی كۆڕەكەی و گوتیشی كە هەرگیز ئەو هەڵویستەی لە یاد ناكرێت.
هەروەها لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، باوكی (دلۆڤان) سوپاسی لقی هەولێری كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی كوردستان و مەڵبەندی گشتیی كۆمەڵەی كورتە باڵاكانی سلێمانی كرد كە زەحمەتیان كێشاوە و سەردانی (دلۆڤان)ـیان كردووە و
دلۆڤانیش بە نۆرەی خۆی زۆر سوپاسی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی كرد بۆ ئەو هەڵوێستە و گوتی: "زۆر دڵخۆشم بەوەی كە بتوانم لە كوردستان یان لە دەرەوە چارەسەر بكرێم". هەروەها سوپاسی هەموو ئەو كەسانەیشی كرد كە ڕۆژانە سەردانی ئەو دەكەن.
شایانی باسە (دلۆڤان دلێر) تەمەنی 10 ساڵە و قوتابیی پۆلی چوارەمی بنەڕەتییە و توانی بە نماییشەكانی، پلەی یەكەم لە بەرنامەی "من جیازازم" لە "زاگرۆس تیڤی" بە دەست بهێنێت و كەمئەندامە و بڕیارە بەم زووانە بە هەوڵی مەكتەبی تەندروستیی (نێچیرڤان بارزانی)، چارەسەر بكرێت، جا چ لە كوردستان بێت یان لە دەرەوە كوردستان.

هه وليربؤست

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-13 19:25:15

bestun_goran
کازیوەی یانە
شوێن: قه‌زای خه‌بات
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-28
دواترین سه‌ردان: 2013-11-22
په‌یامه‌كان: 841
ویبگه‌
WindowsXPMSIE7

Re: دلۆڤان بەرەو چارەسەركردن

ده‌ستت خۆشبێت به‌رێزم بۆ ئه‌م بابه‌ته‌
هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ده‌خوازم
هیوادارم به‌رده‌وامبیت له‌ کاره‌کانت
هه‌ر بژیت

Kurdzhin
ته‌مه‌ن كه‌ڕۆی ناگه‌رێته‌وه‌ ***یه‌كێكیش كه‌مرد ناژیێته‌وه‌***ژیان مۆمێكه‌ رۆژ له‌دوای رۆژ ده‌توێته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-14 08:16:19

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: دلۆڤان بەرەو چارەسەركردن

سوباس كاكه بيستون كيان سه ركه وتوبيت كيانه ده ستى تؤش خؤش بيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net