.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















شکستی زمان و ئه‌فسانه‌ی ئه‌خلاق
کازیوه ساڵح
"زمان ترسناکترین به‌خشیشه، مه‌ترسی هه‌موو مه‌ترسیه‌کانه، ئه‌و ده‌ست ده‌کات به هه‌وڵی دروستکردنی مه‌ترسی". «هایدگه‌ر»
زمان زانستێكی ئهنتۆلۆجیه و بوونی مرۆڤایه‌تی به‌رجه‌سته ده‌کات، ته‌نها ئامرازێکه مرۆڤ و گێتی پێکه‌وه گرێ ده‌دات. سیستمێکه هێما و به‌خشیشه بابه‌تیه‌کانی مرۆڤمان بۆ ئاشکراده‌کات. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌توانین بڵێین زمان وه‌کو یه‌که‌م مه‌رجی مرۆڤناسی فاکته‌رێکی زیندووی کۆمه‌ڵایه‌تیه و له میانه‌یه‌وه دانووسانه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئاراسته ده‌کرێت و مه‌رجێکه ته‌نها مرۆڤ به‌هره‌مه‌نده له موڵکداریه‌تی کردنی و تایبتمهندێکه سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ره‌کانی لێ بێ به‌ش کردووه.
فه‌لسه‌فه‌ی زمانیش ئه‌وه‌یه مرۆڤ له ئاژه‌ڵ جیا ده‌کاته‌وه، هایدگه‌ر فه‌یله‌سوفی بوونیادگه‌ری پێی وایه "مرۆڤ و زمان په‌یوه‌ندیه‌کی دانبڕاویان هه‌یه و مرۆڤ بێ زمان بێ به‌ها ده‌مێنێته‌وه، مرۆڤ بیسه‌ر و گوێگر و قسه‌که‌ر و بێ ده‌نگه، چونکه بوونی هه‌یه"1 مرۆڤ داهێنه‌ری فکره و زمانیش ده‌ربڕی فکر، لێره‌وه زمان و فکر ده‌بن به دوو دیوی یه‌ک دراوی گریمانه‌ی بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زانایان تا ئێستا مشت و مڕیانه له سه‌ر ده‌رکه‌وتنی فکر به‌ر له زمان و هه‌ندێکیان به پێچه‌وانه‌وه، ده‌رکه‌وتنی زمان به‌ر له فکر ده‌زانێت،فه‌یله‌سوفه ته‌کوینییه‌کان پێیان وابووه بوونی هه‌ندێ کرداری لۆژیکی له منداڵدا به‌ر له فێربوونی زمان، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت فکر به‌ر له زمان که‌وتووه، به‌ڵام ئه‌رنست که‌سیر(Ernest Cassir)ی زانای ئه‌ڵمانی ڕه‌تی ته‌کوینییه‌کان ده‌داته‌وه به‌وه‌ی ئه‌ڵێ "زمان فۆرمێکی ئاخافتن نییه فکری هه‌ڵگرتبێ، فکر به‌ر له زمان ناکه‌ویت، به‌ڵام لێوه‌ی سه‌رچاوه ده‌گرێ و گوزارشتی لێ ده‌کات، به‌و شێوه فکر وه‌کو ئاخافتن ڕوودهکهوێت".2 هیگل یش ئه‌ڵێ ئێمـه له ناو وشه‌دا نه‌بێت بیر ناکه‌ینه‌وه، باوه‌ڕمان به فکره ده‌سنیشانکراو و حه‌قیقیه‌کانی خۆشمان نییه، هه‌تا ڕووکه‌شی بابه‌تی بۆ سه‌ربار ده‌که‌ین و له داڕووخانه خودیه‌کانی خۆمان جیایدهکهینهوه و، پاشان وه‌کو شێوه‌ی ده‌ره‌کی که تایبه‌تمه‌ندی ناوه‌کی هه‌ڵگرتبێ ریکۆردی ده‌که‌ین" واته له ده‌ره‌وه‌ی زمان و گوتار و بڕیاره عه‌قڵیه‌کان حه‌قیقه‌ت بوونی نییه، حه‌قیقه‌تیش به واتای فه‌لسه‌فه‌ی ته‌قلیدی یه‌کخستنی فکره له گه‌ڵ بابه‌ت یان فکر له گه‌ڵ واقع یان حوکم له گه‌ڵ واقع، دیاره حوکم بڕیاره عه‌قڵیه‌کان ده‌گرێته‌وه.
به بۆچوونم هاوته‌ریب بوونی فکر به زمانه‌وه زمانی زیندوو و زمانی مردوو به‌رهه‌م ده‌هێنێت، زمانی مردوو ته‌نها ئه‌و زمانه نییه به هۆی به کار نه‌هێنانیه‌وه یاخود قهدهغهکردنیهوه له لایه‌ن زۆرداره‌وه مردووبێت، مه‌به‌ستم زمانێکه له نێو مانشێتی گوزارشت کردنه‌کانی جیهاندا زمانی مردوون، له نێو شارستانییه‌ته‌کانی جیهاندا گوزارشتی مردوو هه‌ن و زۆربه‌یان پێێان شه‌رمه خۆیان له‌و گوزارشته ئیکسپایهرانه ههڵنبوێرن، چونکه خۆ تێوه‌گلانی ده‌بێت به هۆی کێشه‌ی سیسیۆلۆژی و ئه‌تیکی، واتای ئه‌وه‌یه گوزارشته‌کان هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێ ئاماژه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و مۆراڵین و گرێدانه‌وه‌ی به واقعه‌وه حوکمی عه‌قڵی دروست ناده‌ن به ده‌سته‌وه و ئاماژه‌کان له هه‌ردوو ڕووی تێگه‌شتن و ده‌ربڕینه‌وه کاریگه‌ری له سه‌ر که‌سیه‌تی ئه‌وی به‌رانبه‌ر جێ ده‌هێڵێت، ده‌خوازم ئاماژه زمانه‌وانییه‌کان له لۆژیکی تێگه‌شتن و ده‌ربڕیندا ناو بنێم واتا و ده‌ره‌وه‌ی واتا له واتاشدا بگه‌ڕێمه‌وه ڕۆژئاوا، ده‌ره‌وه‌ی واتاش بۆ ڕۆژهه‌ڵات، به واقع به‌ستنه‌وه‌ی زمانی هه‌ردوو لاش ناو بنێم ئه‌خلاقی تیوری و ئه‌خلاقی پراکتیکی. ده‌ره‌وه‌ی واتا مه‌به‌ستم چه‌مکێکی بێ واتا نییه، مه‌به‌ستم ئه‌و پۆلێنکردنه زبره‌یه که واقع ده‌باته ده‌ره‌وه‌ی واتا و گرێبه‌ندی له نێوان حوکمی عه‌قڵی و واقعدا ناهێڵێته‌وه.
به هۆی به‌هره‌مه‌ندی که‌سیه‌تی تاک له ده‌لاله‌ته زمانه‌وانییه‌کانه‌وه کاریگه‌ری زمان له سه‌ر ئه‌خلاق خۆی نمایش ده‌کات، مناڵدانی کۆمه‌ڵی ئێمه به‌رهه‌م هێنه‌ری زمانی زبر و ڕوشێنه‌ره، ئه‌و زمانه‌ی به‌رهه‌می ڕه‌گ و ڕیشه‌یه‌کی سایکۆلۆژی به‌هێز نییه، ده‌مانداته ده‌ست خۆناسینێکی وه‌همی که ده‌نگ و ئه‌رکمان هیچ تێڕامانێکی مرۆیی و مه‌عریفی دروست ناکات. زمانێکه له پشت ده‌سته‌واژه و ده‌ربڕینه‌کانیه‌وه خۆشه‌ویستی بۆ هیچ بوونهوهریهک هه‌ڵنه‌گرتووه نه‌ک ته‌نها مرۆڤ، ده‌سته‌واژه‌کانی ده‌که‌ونه ده‌ره‌وه‌ی واتا. له کۆمه‌ڵێکی رۆژهه‌ڵاتیدا که ئه‌خلاق لای ته‌نها ده‌قێکی تیوریه به زمانێکی سه‌له‌فی نووسراوه‌ته‌وه نه‌ک پراکتیکی، بۆ نموونه ئاژه‌ڵ به دڕندانه‌ترین شێوه ئازار ده‌درێت و ناو ده‌هێنرێت، گه‌ر گوزارشت له ڕکێکی سه‌روو سروشت بکات به‌رانبه‌ر به که‌سێک ئه‌ڵێ (هێنده‌ی سه‌گێک ڕقم لێیه‌تی، یان ئه‌ڵێی به‌رازه... تد)، ڕۆژئاوایه‌ک که زۆر برسی بێت یان ماندوو بێت ئه‌ڵێت هێنده‌ی سه‌گێک برسیم یان ماندووم. واته ئه‌رێی به‌کاری ده‌هێنێت باوه‌ڕ ناکه‌م له بنه‌مادا ئه‌وه‌نده‌ی ڕک و خۆخواردنه‌وه له ده‌روونیدا حه‌شاردا بێت تا بۆ ناوێکی زۆر تایبه‌تمه‌ند بگه‌ڕێت بۆ گوزارشت کردن و ئاژه‌ڵێك بکات به قوربانی زمانێکی دڕنده. به‌ڵام له یه‌که‌مدا له لایه‌ک گوزارشت له مرۆڤێکی نیرۆتی و له لایه‌کی دی له کهڵچهریهکی بێ خۆشه‌ویستی و ڕێز ده‌کات. ئه‌و که‌لتوورانه‌ی هه‌ڵگری خۆشه‌ویستین ڕیزی هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌کان و هه‌موو گیانداره‌کانی جیهان ده‌گرن و هه‌رگیز ئه‌و گیاندارانه ناکه‌ن به ئامانجی ده‌ربڕینی ناساغی ده‌روونی و هه‌ڵگرانی خۆشه‌ویستیش ئه‌خلاقی تیوری و ئه‌خلاقی پراکتیکیان یه‌که، له‌وێوه به ده‌یان ده‌زگا بۆ مافی ئاژه‌ڵ تێده‌کۆشێت و ئه‌وه‌نده‌ی یاسایه‌کی رۆژئاوایی به‌ها و مافی ئاژه‌ڵی خستووه‌ته نێو به‌نده‌کانیه‌وه، یاسای رۆژهه‌ڵاتی مافی مرۆڤی جێگیر نه‌کردووه. مناڵ که بێ تاوانترین بوونه‌وه‌ره له ژێر قورسی تاوانی ده‌سته‌واژه‌کاندا ده‌برێته ده‌ره‌وه‌ی سروشتی خۆی و جارێك گورگه مناڵ و جارێك گیانه‌وه‌رێکی بێ نرخ و به‌های لێ دروست ده‌که‌ن. ئه‌و کۆمه‌ڵانه‌ی له ژێر کاریگه‌ریه‌کی گه‌وه‌ره‌ی سێکسوالیزمدان، مناڵ له پرۆسه‌یه‌کی سێکسی هاتووه‌وه ده‌بینین بێ نرخه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی ده‌بێت به لاو، له‌وێشدا لاوێکی نێر یان مێ، مێ هه‌ر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و بێ به‌هایه ده‌مێنێته‌وه و چونکه له دیده‌بینی ئه‌وانه‌وه ئامرازی سێکسه و نێریش گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌ها بۆی چونکه ئامانجی سێکسه،له‌وێوه جیاوازیه جه‌نده‌ریه‌کان ده‌بن به زمانێکی ساتۆر ئاسا و جه‌سته‌ی ئه‌خلاق و واتای پێ هه‌لا هه‌لا ده‌کرێت، ده‌بێت به ده‌نگێک پابه‌ندی تێگه‌شتن نییه له شوناسی ئه‌خلاقی و کۆمه‌ڵایه‌تی. له جیهانی مرۆڤدۆست و دنیای ڕۆژئاوا پرسینی مه‌سه‌له که‌سیه‌کان فۆرمێکی بێزه‌وه‌ر و شه‌رمهێنه‌ره به تایبه‌ت مه‌سه‌له‌ی ته‌مه‌ن و مووچه، پرسی ئه‌وان بۆ که‌سیه‌تی مرۆڤ کارده‌کات و خۆی ماندوو ده‌کات بۆ ژیان یان نه، نه‌ک مووچه‌که‌ی چه‌نده، یان کاره‌که‌ی چییه، ئایه ئاستی مرۆڤایه‌تی چه‌نده نه‌ک ته‌مه‌نی چه‌نده. کارکردن و تێکۆشانی ژیان پابه‌نده به به‌رهه‌م هێنانه‌وه، به‌رهه‌م هێنانیش به زیندوویه‌تی ژیان و زیندوویه‌تی عه‌قڵه‌وه، به‌رهه‌م هێنان لای مرۆڤی ڕۆهه‌ڵاتی له سه‌ر بنه‌مای پرسه که‌سیه‌کان و حوکمه که‌سیه‌کان دامه‌زراوه، کاتێکی زۆری به‌رهه‌مهێنان بۆ پرس له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی ئه‌وی به‌رانبه‌ر ته‌رخان ده‌کرێت له کاتێکدا ئه‌و پرسانه هیچ گرێدانه‌وه‌یه‌کی به ژیان و به پره‌نسیپه مۆراڵیهکانهوه نییه. پرسه‌که‌ش ته‌نها له پێناوی به ده‌ستهێنانی خاڵێکه بۆ شه‌رعیه‌تدان بۆ به‌کارهێنانی زمانێکی زبر و ڕووشێنه‌ر به‌رانبه‌ر به پرسیارلێکراو. ئه‌و پرسه له دنیای مێ دا واتایه‌کی دی ده‌بخشێت، ئه‌ویش جیاکردنه‌وه‌یه‌تی بۆ ده‌ره‌وه‌ی یاسا سروشتیه‌کان، ئه‌و یاسایه‌ی ساڵه‌کانی بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز وه‌کو یه‌ک تێده‌په‌ڕێت و، له زمان و عه‌قڵی زبری میللیگهریدا پیاوێک ده‌گات به سه‌رووی چڵ و پێنج ساڵ هه‌ر ناوی لاوه،به‌ڵام ژن له بیست و پێنج ساڵییه‌وه پێی ناگوترێت لاو و له پشت تێگه‌شتنێکی سه‌له‌فیانه‌وه ناوی ده‌نرێت قه‌یره، ئه‌و چه‌مکه‌ی شارستانهیتهکانی دنیا به‌کارهێنانی به شه‌رم ده‌زانن. وشه‌ی بێوه‌ژن یه‌کێکی تره له‌و وشه داڕزیو و ئه‌تک ده‌نگه‌ی بۆ ژنێکی ته‌نیا یان هاوسه‌ر مردوو و جیابووه‌وه به‌کارده‌هێنرێت. له به‌ر ئه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی کوردی هاوکێشه‌ی ئاڵۆزی سێکشوالیزمدا ده‌سوڕێته‌وه و هێشتا نه‌گه‌شتووه به ده‌رئه‌نجامیش. به بۆچوونم وشه‌ی بێوه‌ژن له دوو ڵێکدراوی "بێوه" واته بێوه‌ی "له گه‌ڵ ژن پێکهاتووه به واتای بێوه‌یه ژن، بێوه‌ی له ڕووی سێکشوالیزمهوه، ئه‌و بێوهیهی که چیدی کێشه‌ی ئه‌و په‌رده کچێنییهی نه‌ماوه که کۆمه‌ڵێک به ده‌سته‌جه‌معی له میانه‌یه‌وه بۆ شه‌ره‌ف ده‌گه‌ڕین، مادام ئه‌و کێشه‌یه‌شی نه‌ماوه گه‌ر کاری سێکسیشی هه‌بێت بێوه‌یه واته بێ کێشه‌یه، له جیهانی ڕۆژئاوا و کۆمه‌ڵه سیڤلیهکاندا ته‌نها ژنێک هاوسه‌ری مردبێت پێی ده‌گوترێت بێوه‌ژن و له به‌رانبه‌ریدا بێوه پیاو هه‌یه بۆ پیاوی هاوسه‌ر مردوو، بارودۆخه‌کانی دی پێی ده‌گوترێت ژنی ته‌نیا و پیاوی ته‌نیا. له کۆمه‌ڵی کوردی‌دا ته‌نانه‌ت ئه‌و ژنانه‌ش که خۆیان به بیریان سه‌رده‌م ده‌ژمێرن هه‌ر هه‌مان شوناس و هه‌مان زمانی سه‌له‌فی زبر و ڕووشێنه‌ری بۆ خۆی و ڕه‌گه‌زه‌که‌ی پێیه. واته ده‌بێت به هه‌ژموونێک له بری دروست کردنی په‌یوه‌نده مرۆیه‌کان و ده‌بێت به هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یان له باشترین باردا گریمانه و گومان به ده‌وری بازنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانماندا، که زمان هێزێکی پێوه‌ره بۆ مانه‌وه‌ی یان به وههم سپاردنی وه‌کو هایدگه‌ر ئاماژه‌ی بۆ ده‌کات "ئامرازێكه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان بوونه‌وه‌ره‌کان، دوو قسه‌که‌ر یه‌کتریان بۆ ئاشکرا ده‌بێت، به‌ڵام زۆر جار ئه‌و دۆزینه‌وه ده‌بێت به گوزارشتێکی به‌تاڵ و بێ واتا، هه‌ردوو قسه‌که‌ر جه‌خت ده‌خه‌نه سه‌ر تێگه‌شتنی زمان له سه‌ر حسابی واتا،له‌وێوه زمان له بری دۆزه‌ری بوونه‌وه‌ر ده‌بێت به حه‌شارده‌ر و پاشان به بابه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و هردهۆشی ئه‌و بوونههوهره ده‌کات، له‌وێوه دیارده‌ی ووتی ووتی و قسه‌ی زبر به‌رهه‌م دێت، وه‌کو ئه‌وه‌ی مرۆڤ سه‌رباری لاڵ بوونیش قسه بکات، له‌وێوه زمان ده‌بێت به ئامانج له بری ئه‌وه‌ی ئامرازی دۆزه‌ری بوونه‌وه‌ره‌کان بێت." شێوازه زبر و باوه‌کانی زمانی کوردی به‌شێکی کۆمه‌ڵ که مێ یه بزری کردووه له ناو کایه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا و به‌شه‌که‌ی دیشی که نێره نیوه‌ی که‌سیه‌تی له ژێر هه‌ژموونی ئه‌و شێوازه زبره‌دا وه‌کو مرۆڤێکی سروشتی دۆڕاندوه.
له سایه‌ی پۆست مۆدێرنه‌دا ڕۆژئاوا خۆی له ده‌ربڕینی ئاماژه‌کانی جهندهرسالاری ڕزگار کرووه و هه‌ندێ وشه‌ش له دێره‌وه شوێنگه‌ی خۆی له دهربڕێندا جێگیر کردبوو، له ڕیگه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی نامیلکه‌ی تایبه‌ت به‌و مه‌سه‌له‌یه شوێنگۆڕکێ پێ کراون به ئاستێک‌دا ژن بخاته نێو واتاکانی مرۆڤایه‌تی و ته‌نانه‌ت گۆڕینی هه‌ندێ له‌و وشانه‌شی له خۆ گرتووه که ئاماژه‌ی زبرن بۆ پیاو، ئه‌مه‌ش واتای فڕێدانی ئه‌و پاشخانه له ده‌ره‌وه‌ی واتا خۆی ئاراسته کردووه و به‌رهه‌م هێنانی زمانێکی گشتگیر ده‌کات، له نێو واتا دا بۆ ڕه‌هه‌نده‌کانی ئه‌خلاقی پراکتیکی ده‌گه‌ڕیت به شێوه‌یه‌ک له گه‌ڵ ئه‌خلاقی تیوریاندا گونجاو بێت، له‌وێوه ئه‌خلاق ده‌بێت به حه‌قیقه‌تێکی زانراو. هۆشداریه فه‌رامۆشکراوه‌کانی عه‌قڵ ده‌کات به حه‌قیقه‌ت و ئه‌خلاق ده‌نا "عه‌قڵمان له کۆمه‌ڵێ مه‌سه‌له‌دا ئاکتیڤه و له کۆمه‌ڵێکدا پاسیڤ، ئه‌وه‌نده‌ی ئایدیاکه به گونجاو ده‌زانێت، به پێویستی ده‌زانێت ئاکتیڤ بێت، ئه‌وه‌نده‌ش به ناگووجاوی ده‌زانێت پێویستی ده‌زانێت پاسیڤ بێت".3 پاسیڤ بوونی ڕه‌گه‌زی مێ له رۆژهه‌ڵات و لای تاکی کورد له به پێویست نه‌زانینه‌وه هاتوه، ژنانی دوورگه‌ی ئۆنتاریۆ کاتێک وشه نێرسالارهکانیان گۆڕی یه‌که‌م شت په‌لاماری سروودی نیشتمانی که‌نه‌دایان دا، هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌و زمانه نێرسالاریهیاندا له نیوه دێڕیکدا ئه‌ڵێ " کوڕی هه‌موومان " گۆڕیویانه به "دڵی هه‌موومان"4 ئه‌و تێکسته‌ی نه‌ته‌وه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان به ده‌قی پیرۆزی ده‌زانن و پیرۆزیه‌ک ڕێگره ته‌نانه‌ت له په‌رده‌لادانی ده‌مامکه‌کان. به‌ڵام لای ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی پاسیڤ بوونی زمان به پاسیڤ بوونی ئه‌خلاق ده‌زانن، هه‌وڵدانیانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هاوکێشه‌یه‌ک كه ئه‌خلاقی تیوری و ئه‌خلاقی پراکتیکی سه‌ربار بکات بۆ پره‌نسیپه‌کانی واتا و وه‌ده‌رنانی ده‌نگه زبره‌کانی ده‌ره‌وه‌ی واتا.
خۆشبه‌ختانه له سروودی نیشتمانی کورد " ئه‌ی ڕه‌قیب" و "نه‌ورۆز"یش ڕه‌چاوی ئه‌خلاقی پراکتیکی و میکانیزمی واتا کراوه. به‌ڵام ئه‌و هۆشیاریه‌ی لای دڵدار و پیره‌مێرد له‌و تیکستانهدا وه‌کو فۆرمیلایهکی به‌هه‌ست به‌رجه‌سته بووه، لای ژماره‌یه‌کی بێشوماری شاعیرانی پێش خۆیان و پاش خۆیان به‌هره‌مه‌ند نه‌بوون لێی، زۆربه‌یان مێ یان وه‌کو ئامرازی له‌زه‌ت وه‌رگرتن و ده‌ره‌وه‌ی لۆژیکی عه‌قڵانییه‌ت و مرۆڤایه‌تی ئاماژه بۆ کردووه، بوون به کارخانه‌ی به‌رهه‌م هێنانی زمانی زبر و ده‌سته‌واژه‌ی مردوو،یان به ناو و ڕووبه‌ڕوو په‌لاماریان داون، بێ گومان هه‌میشه‌ش بۆ په‌لاماردانه‌کان پره‌نسیپی تۆمه‌ت کارا بووه نه‌ک حه‌قیقه‌ت، تۆمه‌ته‌کانیش ئه‌و ئاماژه زمانه‌وانیانه بووه له نه‌ستی کۆمه‌ڵێکی بێ گوتاری مرۆیی به تابۆ چاوڵیدهکرێت، ئه‌و تابۆیانهش لایان زیاتر له جه‌سته‌ی جه‌نده‌ری مێ دا نه‌خشه‌ی کێشراوه، نهخشهکێشانێك له ژێر دهیدهبینی هۆزگهریدا سهجهرم مۆراڵی ده‌ورووبه‌ر و که‌س و کاری بخاته ژێر به‌رپرسیاریته‌وه، به ڕاده‌یه‌ک بووه به ئایدۆلۆژی گشتگیر و باوه‌ڕ پێکراو ته‌نانه‌ت لای ئه‌وانه‌ش که خۆیان به ئۆپۆزسیوینی ئه‌و ئایدۆلۆژی و زمانه سواوه ناساندوه.
پێشتر باسم له هه‌ڵوێستێکی له‌و جۆره‌ی نالی شاعیر کردووه به‌رانبه‌ر خاتوو مه‌ستوره‌ی کوردستانی و بریندارکردنی به نووکی زمانێکی چه‌قۆ ئاسا، نه‌ک له پێناوی شه‌ڕێکی ئایدیالیزم به‌ڵکو له میانه‌ی ناکۆکی خێڵه‌کیانه‌ی هه‌ردوو ئیماره‌تی بابان و ئه‌رده‌ڵان. زمانی نالی ده‌که‌م به نموونه چونکه نالی ته‌نها شاعیرێكی کورده هێنده‌ی ناوبانگی خۆی، ناوبانگی به دولبه‌ره‌که‌ی "حه‌بیبه" به‌خشی گه‌ر واقع بێت یان خه‌یاڵ، ئه‌و خاڵه‌ی سه‌رساممان ده‌کات ده‌مانباته ژێر ساباتی شیعره‌کانی. ده‌بوو ئه‌و هه‌سته بۆ حه‌بیبه ئامانج بوایه نه‌ک ئامراز، واته ته‌نها ئه‌خلاقی تیوری یان یاریکردنی زمانه‌وانی نه‌بوایه ئه‌خلاقی پراکتیکش بوایه. مه‌حوی لووتکه‌ش گه‌رچی ئه‌خلاقی پراکتیکی رێگر پاڵنه‌ر بوو بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌نها شاعیر بهیڵیتهوه له ده‌ره‌وه‌ی ده‌رگای سوڵتان ئاوێزانی ده‌قی شیعری بێت،نه‌یتوانیوه خۆی له هۆشیاری هۆزگه‌ری و میللیگه‌رایی ڕزگار بکات به‌رانبه‌ر به ڕه‌گه‌زی مێ، نه‌بێت به به‌رهه‌م هێنه‌ری ده‌سته‌واژه‌ی مردوو، نموونه‌ی ئه‌و زمانه مردووه‌ی له‌م دێڕه شیعره‌دا ده‌ریده‌بڕێت:
هه‌ی له ژن که‌متر! موعططهل بۆچی؟ نه‌ی ژه‌ن! لێده نه‌ی
ســــــــــاقیا ! ساقت شکێ، به‌س ڕابوه‌سته، بێنه مه‌ی5
زمان و جیهانبینی کۆن و نوێی کورد له مه‌سه‌له جهندهریهکاندا و زمانی نووسه‌ران و سیاسه‌تمه‌داران و داواکارانی مافی ژن خۆشیان، زمانێکی شکست خواردوو و ده‌سته‌واژه‌ی مردوویان به هزری هۆزگه‌ری به پێویست زانیوه ئاکتیڤ بکه‌ن، له پێناو پاسیڤ کردنی ژن‌دا، به‌ڵام ئه‌و پاسیڤکردنه پاسیڤکردنی پره‌نسیپه ڕهوشتهیانیشی به دووی خۆیدا هێناوه.
هۆشیاری حزبگهری میللی پارته سیاسیه‌کان هه‌میشه کۆمبارسێکی ده‌ره‌وه‌ی واتا بووه و له زمان ئه‌خلاقی تیوریدا ژنی وه‌کو ئافریده‌یه‌کی ئاماده و ئاکتیڤ خستووه‌ته نێو دوالیزمی ده‌قه نووسراوه‌کانیانه‌وه، له زمان و ئه‌خلاقی پراکتیکیشدا زیندوو که‌ره‌وه‌ی ته‌نانه‌ت ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ش بوون لای هۆزیش به سه‌رچوون، گه‌ر ده‌سته‌واژه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ بکه‌ین به نموونه به‌رانبه‌ر به نه‌یارانیان به گشتی و ژنانی ناو پارته نه‌یاره‌کانیان به تایبه‌تی به‌کاریان ده‌هێنان، چوونه ده‌ره‌وه‌ی گشتگیر ده‌نوێنێ له هه‌موو تێڕوانینییهکی ئه‌خلاقیانه، ته‌نانه‌ت له ڕێگه‌ی ئه‌و که‌لتووره بێ شوناسه‌ی ئه‌وانه‌وه زانیمان هه‌ندێ ڕابه‌ری سیاسی هاوسه‌ری هه‌یه یان هاوسه‌ره‌که‌ی ناوی چییه. واته زیندووکردنه‌وه‌ی نۆرمی ده‌ره‌به‌گایه‌تی له شکاندنی هۆزه‌کانی تردا، ئه‌وه‌ش ده‌رکه‌وته‌ی نۆرمی هزری و خود 'ذات'ی خۆیانه وه‌کو حه‌قیقه‌تێکی ئه‌خلاقی خۆی نمایش ده‌کات، له‌و دهرکهوتانهوه دیکارت پێی وایه "حه‌قیقه‌ت چواندنی فکره له گه‌ڵ پره‌نسیپه زاتیه‌کان". دیکارت به گومانه‌وه له هه‌موو دیارده‌کانی ده‌ڕوانی و گومان له حه‌قیه‌قه‌تی ڕه‌ها، گه‌ر شوناسی ئه‌خلاقی ڕاسته‌قینه به حه‌قیقه‌ت بچوێنین، گومانی دۆزینه‌وه‌ی دروست ده‌کات و هێشتا حه‌قیقه‌تێکی بزر و نائامهدهیه.
ئه‌و نۆرمه زمانه‌وانییه له هه‌موو کایه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و یه‌که‌کانی ژیاندا که‌لتووری ئاماده و زیندووه و خه‌ونی چاوه‌ڕوانکردنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و زمانه مردووه، له ڕێگه‌ی چیرۆکی ئه‌فسانه و قسه‌ی پێشینان و به‌یت و باوه‌کانه‌وه که باوکه میللیه‌کان به زمانێکی سه‌له‌فیانه خستیانه ناو واتا وکهلتورمانهوه بوو به خه‌ونێکی هه‌ڵبزڕکاو. زمان و کرداری کایه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان "واتا" بوونی ژن له لۆژیکه بێ واتاکانیدا ده‌کات به هه‌ستێکی ده‌مارگرژی، به ڕاده‌یه‌ک به شێوه‌یه‌کی گشتگیر له زمانی ئه‌خلاقی تیوریدا ژن به هه‌موو سه‌روه‌ریه‌ک بچووێنێت له ئه‌خلاقی پراکتیکشدا په‌سه‌ندکردنی مه‌رگیان پێ ساناتر بێت له په‌سه‌ندکردنی وه‌کو مرۆڤێکی ته‌واو و یه‌کسان به به‌رانبه‌ری نێڕ. ئه‌و ده‌مارگرژیه زمانه‌وانی و هزریانه‌ش چونکه به‌رهه‌م هێنراوی عه‌قڵێکی سه‌له‌فیه هه‌میشه هه‌وڵی دووباره بوونه‌وه و خۆبه‌رهه‌م هێنانه‌وه ده‌دات، زۆر جار له ژێر ده‌مامکی جیاوازدا و له زمانی که‌سانێکه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێته‌وه، ده‌ست به‌تاڵ ده‌مێننه‌وه له که‌ره‌سته مه‌عریفه‌کان به‌رانبه‌ر پرسه‌کانی ژیان، لاشه و ڕوخساری ژن نه‌که‌ن به بابه‌تێکی به ناو ئه‌ده‌بی به ده‌ربڕینێکی له‌زه‌ت ئامێز، ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی له زمانه هاوچه‌رخه‌کاندا به ده‌ربڕین و زمانی مردوو، ئێکسپایه‌ر ناوزه‌د ده‌کرێت، چ له‌وه به‌زه‌یی هێنه‌ر تره بڵاوکراوه‌ی ژنان ببن به ئاوێنه‌ی له‌زه‌تی شیعری شاعیرانێکی سه‌ده?

له‌سه‌ر هێڵ نییه