❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / منداڵه‌كه‌م نه‌نكی‌ خۆشتر ده‌وێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-15 12:46:48

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE7

منداڵه‌كه‌م نه‌نكی‌ خۆشتر ده‌وێت



زۆربه‌ی‌ جار كه‌ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر شێوازی‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵ‌ دێته‌ ئاراوه‌ ئه‌و پرسیاره‌ دروست ده‌بێت كه‌ ئایا كامیان له‌سه‌ر هه‌قن؟ نه‌نك یان دایك؟.. دایك پێی‌ وایه‌ كه‌ نه‌نك په‌روه‌رده‌ی‌ منداڵ‌ ده‌شێوێنێت به‌وه‌ی‌ نازێكی‌ زیاد له‌پێویستی‌ ده‌داتێ‌‌و لێی‌ ناپرسێته‌وه‌، هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیش بكات چاوی‌ لێده‌پۆشێت، داپیره‌ش پێی‌ وایه‌ نابێت دایك ئه‌وه‌نده‌ له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كه‌یدا توندبێت، هه‌مان كات زۆر باشه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده‌ نازی‌ بدرێتێ‌، چونكه‌ كه‌ منداڵ‌ دایك‌و باوكی‌ دڵی‌ ده‌شكێنن ده‌بێت كه‌سێك هه‌بێت په‌نای‌ بۆ ببات ئه‌و كه‌سه‌ش داپیره‌یه‌، بۆیه‌ هه‌میشه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ درێژه‌ ده‌كێشێت كه‌ ئایا كامیان خاوه‌نی‌ هه‌قن؟

ته‌نها رای‌ وه‌ربگرن
توێژه‌ری‌ ده‌روونی‌‌و سه‌رۆكی‌ سه‌نته‌ری‌ راوێژكاری‌ خێزان بۆ گرفته‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌‌و ده‌روونی‌‌و په‌روه‌رده‌ییه‌كان، سامان سیوه‌یلی‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ سروشتی وا باشتره‌ دایك‌و باوك خۆیان منداڵه‌كانیان به‌خێو بكه‌ن، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات له‌م سه‌رده‌مه‌ی‌ ئێستادا‌و به‌هۆی‌ زۆریی‌ كێشه‌‌و ئاڵۆزی‌ ژیانه‌وه‌‌و سه‌رقاڵبوونی‌ دایك‌و باوك، ره‌نگه‌ ئه‌و خێزانانه‌ ناچار بن منداڵه‌كانیان ببه‌نه‌ باخچه‌ی‌ ساوایان، یان دایه‌نگاكان، یاخود نزیكترین كه‌سیان كه‌ نه‌نكه‌، چونكه‌ وای‌ لێكده‌ده‌نه‌وه‌ به‌هه‌مان شێوازی‌ خۆیان ئاگای‌ لێیده‌بێت‌و جێگای‌ متمانه‌ی‌ زیاتریشه‌.
ناوبراو ئه‌وه‌ به‌مه‌ترسی‌ ده‌زانێت له‌ماڵێكدا دایك‌و نه‌نكه‌كه‌ منداڵه‌ به‌خێو بكه‌ن، چونكه‌ پێیوایه‌ ئه‌وكاته‌ منداڵه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ دژ به‌یه‌ك، به‌خێو ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ له‌لایه‌كه‌وه‌ دایكی‌ به‌شێوه‌یه‌ك په‌روه‌رده‌ی‌ ده‌كات‌و نه‌نكیشی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ دیكه‌.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌ زۆرجار ره‌نگه‌ منداڵه‌كه‌ له‌لای‌ نه‌نكی‌ باشتر ژیر ببێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ قسه‌ی‌ خۆشی‌ بكات‌و گه‌رموگوڕییه‌كی‌ زیاتری‌ پێده‌به‌خشێت، به‌ڵام دایكی‌ له‌بری‌ ئه‌وه‌‌و به‌هۆی‌ سه‌رقاڵی‌ زۆریه‌وه‌، له‌ماڵه‌وه‌ به‌ئامێرێكی‌ ئه‌لكترۆنی‌ یان ته‌له‌فزیۆنه‌وه‌ مه‌شغوڵی‌ ده‌كات.
سیوه‌یلی‌ پێی‌ باشه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌دا دایك‌و باوك بۆ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵه‌كانیان ته‌نها رای‌ نه‌نك وه‌ربگرن، نه‌ك هه‌موو ئه‌و قسانه‌ی‌ بۆ په‌روه‌ده‌كردن ده‌یڵێت به‌قسه‌ی‌ بكه‌ن، چونكه‌ سه‌رده‌می‌ رابردوو‌و ئێستا جیاوازتره‌‌و ناكرێت له‌ئێستادا پشت به‌بۆچوونه‌كانی‌ نه‌نك ببه‌سترێت.


له‌نێوان توڕه‌یی‌‌و نه‌رم‌و نیانیدا
ره‌یحان مارف كه‌ ژنێكی‌ ته‌مه‌ن 63 ساڵه‌و داپیره‌ی‌ سێ‌ منداڵه‌ ئه‌وه‌ روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ هه‌میشه‌ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ كێشه‌یه‌تی‌ له‌گه‌ڵ‌ كچه‌كه‌یدا، چونكه‌ كچه‌كه‌ی‌ پێی‌ وایه‌ ده‌بێت به‌توندی‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ منداڵدا بكرێت‌و هه‌میشه‌ چاویان له‌سه‌ربێت تا هه‌ڵه‌ نه‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌كیشیان كرد سزا بدرێن، كاتێكش له‌ماڵه‌وه‌ بچنه‌ ده‌ره‌وه‌و منداڵه‌كان له‌لای‌ نه‌نكیان به‌جێ‌ بهێڵن، ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نازێكی‌ زۆریان ده‌داتێ‌، بۆیه‌ ره‌یحان ده‌ڵێت "ئه‌وه‌نده‌ منداڵه‌كانم خۆش ده‌وێت دڵم نایه‌ت لێیان توڕه‌ ببم، دایكیان كه‌یفی‌ خۆیه‌تی‌ چۆنه‌، وه‌ڵا هه‌ر كه‌ هاتنه‌ لای‌ من بێدڵیان ناكه‌م‌و چیان ده‌وێ‌ با ئه‌وه‌ بكه‌ن".

له‌دایكیان یاخی‌ ده‌بن
سۆیله‌ محه‌مه‌دی‌ ته‌مه‌ن 49 ساڵ‌ باس له‌ئه‌زموونی‌ خۆی‌ ده‌كات كاتێك منداڵه‌كانی‌ بچووك بوون هه‌ر كه‌ لێیان توڕه‌ بووه‌ وتویانه‌لای‌ نه‌نكمان شكاتت لێده‌كه‌ین، به‌ڵام كه‌ ئێستا خۆیان گه‌وره‌بوون‌و منداڵیان هه‌یه‌ حاڵه‌ته‌كه‌ به‌هه‌مان شێوه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كانیاندا توندن‌و منداڵه‌كانیش داپیره‌یان خۆشتر ده‌وێت، سۆیله‌ وه‌ك نه‌نكێك پێی‌ وایه‌ ده‌بێت نازی‌ زیاتر بداته‌ كچه‌زاكانی‌‌و ده‌ڵێت "كچه‌كه‌م زۆر تونده‌ له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كانی‌‌و هه‌ندێ‌ جاریش زۆر فه‌رامۆشیان ده‌كات، له‌سه‌ر ئه‌مه‌ زۆر كێشه‌مان هه‌بوو نه‌گه‌یشتینه‌ چاره‌سه‌ر، بۆیه‌ بڕیارمدا من ده‌ست له‌و مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ وه‌رنه‌ده‌م‌و لێگه‌ڕێم دایكیان چاره‌سه‌ری‌ بكات".
سۆیله‌ رای‌ وایه‌ ئه‌گه‌ر دایك نازی‌ نه‌دا به‌منداڵه‌كانی‌ باشتره‌ نه‌نك ئه‌و نازه‌یان بداتێ‌، به‌ڵام نابێت ئه‌ویش له‌سنووری‌ تێبپه‌ڕێنێت‌و وابكات منداڵه‌كان گوێ‌ له‌دایكیان نه‌گرن.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌هره‌ی‌ كچی‌ سۆیله‌ كه‌ دایكی‌ دوو منداڵه‌ پێی‌ وایه‌ ئه‌و كێشه‌ی‌ به‌منداڵی‌ له‌گه‌ڵ‌ دایكیدا هه‌یبووه‌ زۆر جیاوازه‌ له‌و كێشه‌یه‌ی‌ كه‌ ئێستا خۆی‌ له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كانی‌ هه‌یه‌تی‌‌و سه‌رده‌مێك هاتووه‌ته‌ پێشه‌وه‌ كه‌ په‌روه‌رده‌كردن زۆرجیاوازه‌ له‌وه‌ی‌ جاران‌و ده‌بێت له‌گه‌ڵ‌ كاتی‌ ئێستادا بگونجێت‌و ده‌ڵێت "باوه‌ڕ ناكه‌م هیچ كه‌سێك هه‌بێت به‌قه‌د دایك منداڵه‌كانی‌ خۆش بوێت‌و به‌ته‌نگ په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ باشه‌وه‌ بێت".
به‌هره‌ پێی‌ وایه‌ هه‌ندێ‌ جار توندبوون به‌رامبه‌ر منداڵ‌ كارێكی‌ باشه‌، چونكه‌ رێی‌ راستی‌ نیشان ده‌دات‌و ناهێڵێت بكه‌وێته‌ هه‌ڵه‌وه‌ به‌تایبه‌تی‌ كه‌ ئێستا منداڵ‌ زۆر چاو كراوه‌تره‌ "منداڵی‌ ئێستا زۆرزانن‌و زۆر بیرۆكه‌ی‌ تایبه‌تیان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر لێیان بگه‌ڕێیت ره‌نگه‌ به‌باشی‌ په‌روه‌رده‌ نه‌بن‌و بكه‌ونه‌ هه‌ڵه‌وه‌".
به‌هره‌ ئه‌وه‌ش روون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ زۆر قورسه‌و جیاوازه‌ له‌جاران، هه‌موو كێشه‌كه‌شی‌ له‌گه‌ڵ‌ دایكیدا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌و ده‌یه‌وێت به‌شێوازی‌ سه‌رده‌می‌ كۆن منداڵه‌كان په‌روه‌رده‌ بكات "ئه‌و رێگایه‌ی‌ بیست ساڵ‌ پێش ئێستا منداڵی‌ پێ په‌روه‌رده‌ ده‌كرا زۆر جیاوازه‌ له‌وه‌ی‌ ئێستا ته‌نانه‌ت زۆرجار پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ پێشووه‌".

داپیره‌ ئه‌زموونی‌ زیاتره‌
به‌هیه‌ عه‌لی‌ ته‌مه‌ن 53 ساڵ‌ پێی‌ وایه‌ واباشتره‌ دایك رێكه‌ بدات داپیره‌ش به‌شداری‌ هه‌بێت له‌په‌روه‌رده‌كردنی‌ مناڵه‌كان، چونكه‌ داپیره‌ ئه‌زموونی‌ زیاتره‌و پێشتر منداڵی‌ په‌روه‌رده‌ كردووه‌و به‌وردی‌ له‌و حاڵه‌ته‌ تێگه‌یشتووه‌، هه‌روه‌ها ده‌بێت داپیره‌ش سنور تێنه‌په‌ڕێنێت‌و رێ‌ به‌دایك‌و باوكی‌ منداڵه‌كه‌ بدات په‌روه‌رده‌یه‌كی‌ ته‌ندروست هه‌ڵبژێرن، چونكه‌ ئه‌وانیش پاش گه‌وره‌بوونیان تێگه‌یشتوون له‌وه‌ی‌ ئه‌و په‌روه‌رده‌كردنه‌ی‌ جاران چ كێشه‌یه‌كی‌ هه‌بووه‌و ده‌توانن چاره‌سه‌ری‌ بكه‌ن، به‌هیه‌ ده‌ڵێت "ئێمه‌ی‌ نه‌نكه‌كان به‌رده‌وام خۆشی‌ له‌وه‌ ده‌بینین كه‌ ناز ده‌ده‌ینه‌ كوڕه‌زاو كچه‌ زاكانمان، هه‌ندێ‌ جاریش دایك‌و باوكیان ئه‌وه‌نده‌ توڕه‌ن كه‌ ئێمه‌ دڵمان به‌منداڵه‌كان ده‌سوتێت‌و به‌رگریان لێ‌ ده‌كه‌ین".

له‌نێوان دوێنێ‌‌و ئه‌مڕۆدا
سۆزان عومه‌ر كه‌ دایكی‌ منداڵێكه‌ پێی‌ وایه‌ ئێستا سه‌رده‌مه‌كه‌ی‌ زۆر جیاوازتره‌ له‌جاران‌و نه‌نك كه‌متر ده‌ست وه‌رده‌داته‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵه‌وه‌، چونكه‌ ئێستا زۆربه‌ی‌ ئه‌و كوڕو كچانه‌ی‌ كه‌ ده‌چنه‌ ژیانی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌ ماڵی‌ جیا بۆ خۆیان دروست ده‌كه‌ن، بۆیه‌ كه‌ داپیره‌ له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كان نابێت ئه‌وه‌نده‌ش كاریگه‌ری‌ نییه‌ له‌سه‌ریان، چونكه‌ ره‌نگه‌ له‌هه‌فته‌یه‌كدا جارێك بۆ دووجار منداڵه‌كان ببینێت.

سه‌ر له‌دایك ده‌شێوێنێت
شه‌هلا جه‌مال كه‌ دایكی‌ دوو منداڵه‌ پشتگیری‌ له‌و رایه‌ی‌ پێشووتر ده‌كات‌و پێی‌ وایه‌ نه‌نك وه‌ك جاران كاریگه‌ری‌ نه‌ماوه‌ له‌په‌روه‌رده‌كردنی‌ منداڵدا، به‌ڵام هێشتا هه‌ندێ‌ ورده‌ گرفت هه‌یه‌، چونكه‌ زۆرجار دایك به‌رنامه‌یه‌كی‌ په‌روه‌رده‌كردنی‌ دیاریكراو بۆ منداڵه‌كه‌ داده‌نێت، به‌ڵام كاتێك ده‌چێته‌ ماڵی‌ نه‌نكی‌ به‌رنامه‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ناڕوات‌و سه‌ر له‌دایكه‌كه‌ ده‌شێوێنێت، یاخود دایكه‌كه‌ دیاری‌ كردووه‌ كه‌ منداڵه‌كه‌ چه‌ند جۆره‌ خۆراكێك نه‌خوات، به‌ڵام داپیره‌ به‌وه‌وه‌ پابه‌ند نابێت.

بۆچی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئێمه‌ وابوو؟
سه‌ناریا حه‌مه‌د كه‌ دایكی‌ منداڵێكه‌ پێی‌ سه‌یره‌ كه‌ جاران دایكی‌ خۆی‌ له‌گه‌ڵ‌ ئه‌ماندا توند بووه‌و كه‌ چی‌ ئێستا له‌گه‌ڵ‌ كچه‌زاكانیدا نه‌رم‌و نیانه‌، سه‌ناریا باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌ركاتێك له‌منداڵه‌كانی‌ توڕه‌ ببێت‌و شتێكیان به‌قسه‌ نه‌كات، یه‌كسه‌ر په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر نه‌نكیان، ناوبراو ده‌ڵێت "هه‌ر له‌وه‌ تێناگه‌م دایكم هه‌ر ئه‌و ژنه‌ی‌ جارانه‌ ئاوها له‌گه‌ڵ‌ ئێمه‌ توند بوو كه‌چی‌ بۆ منداڵه‌كه‌ی‌ من وانییه‌".

یارمه‌تی‌ دایك‌و باوك ده‌دات
نه‌جیبه‌ی‌ دایكی‌ سه‌ناریا ئه‌و قسانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ نازێكی‌ زیاد له‌پێویست بداته‌ كچه‌زا‌و كوڕه‌زاكانی‌‌و پێی‌ وایه‌ ده‌بێت داپیره‌ ئاوها نه‌رم‌و نیان بێت له‌گه‌ڵ‌ منداڵه‌كان، چونكه‌ كه‌ دایك‌و باوك نازیان ناده‌نێ‌ ده‌بێت نه‌نكیان شوێنی‌ ئه‌وه‌ بگرێته‌وه‌و وا بكات دڵی‌ منداڵه‌كان نه‌ڕه‌نجێت، دیسانه‌وه‌ ده‌بێت له‌وه‌شدا زیاده‌ڕه‌وی‌ نه‌كرێت.

Kurdzhin
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-c3bbba4176.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-15 15:19:46

*حسێن خۆشناو*
کازیوەی یانە
شوێن: *** پیرمام ***
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-05
دواترین سه‌ردان: 2013-12-09
په‌یامه‌كان: 3491
WindowsXPMSIE7

Re: منداڵه‌كه‌م نه‌نكی‌ خۆشتر ده‌وێت

ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ جوانه‌  هه‌ر بژی سه‌رکه‌وتو بیت گیانه‌

Kurdzhin
彡♥彡
کـاتـێـک ژیـان سـه‌د هـۆکـارم نـیـشـان ده‌دات بـۆ گریان و ئازار . .
مــن هه‌زار هۆکاری نیشان ده‌ده‌م بۆ خه‌نده‌ و ژیانێکی به‌ختیار . . !.

彡♥彡

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-20 13:00:42

Bervan
کازیوەی یانە
شوێن: كه ركــوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-29
دواترین سه‌ردان: 2011-12-18
په‌یامه‌كان: 1753
WindowsXPMSIE7

Re: منداڵه‌كه‌م نه‌نكی‌ خۆشتر ده‌وێت

زؤر سوباس كاكه حسين  سةركوتوبيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-27 08:48:16

daiki.D .D
خونچەی نوێ
شوێن: almaneya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-25
دواترین سه‌ردان: 2009-10-31
په‌یامه‌كان: 93
WindowsXPMSIE

Re: منداڵه‌كه‌م نه‌نكی‌ خۆشتر ده‌وێت

das xosh gula gian sarkawtubit  eynshala
babateki jwana. har bjit


888

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net