.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














جولی جەلال کچە پێشکەشکاری هەردوو بەرنامەی ( ئۆکەی و ئەکتوێڵ ) لە سەتەلایتی کۆڕەک لە ساڵی 1987 لە شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە شاری هەولێر لە دایک بووە ، هەر لە مناڵیەوە دەستی کردووە بە کاری ڕاگەیاندن و سەرەتا لە سەتەلایتی کوردستان تیڤی و ئێستاش لە سەتەلایتی کۆڕەک خەریکی پێشکەشکردنی بەرنامەیە ، بۆیە بە پێویستمان زانی لەگەڵ ئەو چەند ساتێک بدوێین و باس لە چەند لایەنێکی ژیانی ئەو بکەین.
لەسەرەتادا جولی زۆر خۆیخۆشاڵ بینی بەرامبەر ئەو سەرکەوتنانی کە لە بواری ڕاگەیاندن بەدەستی هێناوە و وتی : زۆر خۆشحاڵم کە لێرە و لەوێ باس لە بەرنامەکانم دەکەن و بە ڕادەیەکی باش تێکەڵی خەڵک بوونە .
هەروەها ئامادەکار و پێشکەشکاری هەردوو بەرنامەی ( ئۆکەی و ئەکتوێڵ ) خاتوو ( جولی جەلال ) سەبارەت بە کارکردنی کچان لە ڕاگەیاندنی کوردی و وتی : کارکردنی ئافرەت لە میدیای و ڕاگەیاندنی کوردی دوو ژینگە دەگرێتە خۆی ، ژینگەیەک لەگەڵ ئەو فەوزاو هەرایەی لە ڕاگەیاندنی کوردی هەیە و پرانسیپەکانی میدیا لە زۆرێک لە ڕۆژنامە و ڕاگەیاندنەکانی کوردی جێبەجێ ناکرێت ، ژینگەی دوەم ئەو لایەن و کەسایەتیانەی کە ژینگە بۆ ئافرەت خۆش دەکەن کە بە تەواوی لەو کارەدا سەرکەوتوو نەبوون لەگەڵ ئەوەش بە هۆکاری دابونەریتی کۆمەڵایەتیەوە ئافرەتان کێشە و گرفیان زۆرە بۆ دەرکەوتن .
لە بارەی ئەو پرسیارەی ئاراستەمان کرد ( جولی بە چی ئەڵێت ئۆکەی ؟ ) جولی هاتە وەڵام و وتی : مرۆڤایەتی ، پاکی و ڕاستی لە کارکردن ، ئازادی لە بیرو ڕا ، پەرلەمانێکی ئەکتیڤ و چالاک .
جولی سەبارەت بەوەی کە بەرنامەی ئۆکەی لەو ئاستەیە پێی بوترێت ئۆکەی ووتی : بە ڕای من بەڵی شایەنی ئەوەی و پێم خۆشە خەڵکیش بە بەرنامەی ئۆکەی بڵێن ئۆکەی !
وەکو دیارە جولی جەلال ئامادەکار و پێشکەشکاری هەردوو بەرنامەی ( ئۆکەی ، ئەکتوێڵ ) ـە لە کۆڕەک تیڤی ، ویستمان ئەو بزانین کە کارکردن لە دوو بەرنامە لە کاتێکدا تا چەند کاتی جولی گرتووە ، ئەویش هاتە وەڵام و وتی : بونی مرۆڤ لە ژیاندا دەوەستێت لەسەر کات و شوێن ، کات تێپەرکردن بە کارێک کە حەز و ئارەزووی لەگەڵدا بێت قەرەبووکردنەوەی کاتە ، خەریک بونی من و کاتگرتنی ( ئۆکەی و ئەکتوێڵ ) لە ئێستا قەرەبوکردنەوی کاتە بۆ من لە داهاتوو .
کچە ئەکتیڤ و چالاکەکە ( جولی ) جگە لەوەی ئامادەکار و پێشکەشکاری دوو بەرنامەی سەرکەوتووە لەم ماوەیەدا دەستی داوەتە کاری ڕۆژنامەوانی و کار بۆ گۆڤارێکی ئەکتیڤ و بەناو بانگ دەکات بە ناوی ( وارڤین ) سەبارەت بەو بنەمایەی کە جولی کاری لێ دەکات لە وارڤین ووتی : وا هەست دەکەم هێندە لە کارکردنی تیڤیدا ئەزمونم وەرگرتووە پێویستە لە میدیای نوسراویشدا هەمبێ ، بۆیە کارکردنم لە وارڤین لە سەر بنەمای هەبوونی ئەزمونی ڕاگەیاندنە و تەواوکەری لایەنی دووەمی منە .
سەبارەت بەو کێشە و گرفتانەی لە کوردستان لەبەردەم ڕاگەیاندنکاری کچ لە کوردستان هەیە جولی بە هەڵکێشانی ئاخێکەوە هاتە وەڵام و وتی : بەڕاستی بە داخەوە تاوانباری یەکەم لەم کێشەیەدا کۆمەڵگایەو بنەماڵەیە کە ئافرەتی لە گرتوخانەیەک بەند کردووە ، هەروەها نەبوونی بیرکردنەوەی تەواو لەو دەزگایەی ئافرەت کاری لێ دەکات تایبەت ڕاگەیاندن کە پێویستە دەزگاکان زەمینەیەک خۆش بکەن بۆ ئافرەت تا هەر تاکێکی ئافرەت ئافرەتێکی تر بێنێتە نێو بوارەکە و جگە لەوەش تێنەگەشتنی ئافرەت لە ڕاگەیاندن کە بە دەاخەوە زۆر ئافرەت هەن کار لە ڕاگەیاندن دەکەن و بە مانا تەواوەکەی لە کارەکە نەگەشتوون .
جولی سەبارەت بەو بابەتەی کە زیاتر بە ناوی بەرنامەی ئۆکەی ناسراوە و خەڵکی لە دەرەوە کە ناوی نازانن بە ( کچەکەی بەرنامەی ئۆکەی ) بانگی دەکەن ئەو وتی خۆشحاڵم کە هونەرەکەم منی ناساندووە نەوەک من هونەرەکەم بناسێنم .
جولی ڕاشکاوانە سەبارەت بەوەی کە ئاشقی کوڕێک بێ وتی : مرۆڤەکان بە ئەشقەوە لە دایک ئەبێت و ئەبێت بە ئەشقیشەوە بەردەوام بێت .
هەروەها وتیشی کە بە درۆ کردن و خیانەت زۆر توڕە دەبێت ، وتیشی کە دواین جار لە خۆم توڕە بوومە و وتومە دەبێ لە کارەکانم زیاتر سوور بم
جولی ئەوەشی وت کە خۆشترین پرسیار کە لێی بکرێت ئەوەیە کە پێی بوترێت تا چەند لە کارەکانت سەرکەوتووی ؟
وە وتیشی کە زۆر حەز بە دۆڵمە و گۆشتی ماسی و لە خواردنەوەش قاوە دەکات .
لە کۆتایی سەبارەت بە ماڵپەڕی هەواسان جولی وتی : دەست خۆشی لەم ماڵپەڕە جوانە دەکەم و هیوادارم باشتر و باشتر بیبینم ، زۆر سوپاس بۆ ئێوەش کە منتان بە سەر کردەوە

لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet bo em hawalaya her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه