.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1








PUKmedia
ساسان هیرانی
هاووڵاتییه‌ك دوو ددانی كه له‌شێوه‌ی تاقم دروستی كردبوون له‌گه‌ڵ نان خواردن قوتیان ده‌دات و دواتر نایانبینێته‌وه،
دوای 16 ساڵ ده‌رده‌كه‌وێت كه دوو ددانه‌كه له كۆڵۆنیدا ماونه‌ته‌وه.
هاووڵاتی ئه‌سعه‌د حه‌مه‌د كه‌خه‌ڵكی هیران- هو ته‌مه‌نی 55 ساڵانه
به PUKmedia ی راگه‌یاند: 16 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دوو ددانی ده‌ستكردم له‌زاردا هه‌بوو،
به‌ڵام له‌كاتی نانخواردن دوو ددانه‌كه‌م لێ ون بوون و دواتر توشی سك ئێشه‌یه‌كی به‌رده‌وام هاتم.
وتیشی: زۆر سه‌ردانی بنكه‌ی ته‌ندروستیم كرد به‌ڵام ته‌نها ده‌رمانی گورچیله‌و كۆڵۆنیان پێدام و سه‌ریان له‌نه‌خۆشییه‌كه ده‌رنه‌كرد،
هه‌ر بۆیه له‌ساڵی پاره‌وه توشی كه‌مخوێنی بووم.
باسیشی له‌وه‌كرد كه له‌م چه‌ند رۆژه‌دا چووه بۆپزیشكێكی هه‌ناو له‌هه‌ولێر و ئه‌ویش پێی وتووه كه‌پشكنینی هه‌ناو به‌تیشك بكات و دوای پشكنینی تیشك و سۆنار ده‌ركه‌وتووه كه دوو ددانه‌كه لهبۆرییهی كۆڵۆنیدا ماونه‌ته‌وه ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی دروستبوونی ئه‌م جۆره نه‌خۆشیانه.
به‌وته‌ی ئه‌م هاووڵاتیه له‌وكاته‌ی دوو ددانه‌كه‌ی دیارنه‌ماوه تائێستا 18 كیلۆ كێشی جه‌سته‌ی دابه‌زیوه.
پزیشكه‌كه ئێستا ده‌رمان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی هه‌ناوی بۆ ئه‌سعه‌د حه‌مه‌د داناوه‌و بڕیاروایه دوای ته‌واوبوونی ده‌رمانه‌كان بهنهشتهرگهرییهك دوو ددانه‌كه له‌سكی ده‌ربێنێته‌وه.

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده ست خؤش هاوري گيان سه ركه وتوبيت به هيواى سه ركه وتن وبه خته وه ريت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس به‌رێزم سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت
ده‌ستی تۆش خۆشبێت گیانی من
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
