❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / هاككه‌ره‌كان ده‌چنه‌ مێشكه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-14 09:01:55

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

هاككه‌ره‌كان ده‌چنه‌ مێشكه‌وه‌

http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-208620a874.jpg
هاككردن و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی سایته‌ ئینته‌رنێتییه‌كان و سیستمه‌ ته‌كنۆلۆجی و كۆمپیوته‌رییه‌كان له‌لایه‌ن چه‌ته‌كانی ته‌كنۆلۆجیای زانیاری و هاككه‌ره‌كانه‌وه‌ دیارده‌یه‌كی به‌رچاوی بواری ته‌كنۆلۆجیای زانیارییه‌ و رۆژ له‌دوای رۆژ له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندندایه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ زیان به‌ چه‌ندین دامه‌زراوه‌ و كۆمپانیای حكومی و نا حكومی گه‌یشتووه‌. ئێستا ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی مه‌ترسییه‌كی دیكه‌ له‌ ئارادایه‌ و زانایان هۆشداریان له‌باراوه‌ داوه‌، ئه‌ویش مه‌ترسی دزه‌كردنی هاككه‌ره‌كانه‌ بۆ ناو مێشكی مرۆڤه‌كان.
زانایانی بواری ته‌كنۆلۆجیای زانیاری سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی مه‌ترسی هاككردن و كۆنترۆڵكردنی مێشكی مرۆڤ له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانی دیكه‌وه‌ نیگه‌رانن، هه‌ندێكیان پێیانوایه‌ له‌ داهاتوودا بواری چه‌ته‌گه‌رێتی له‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ چه‌ته‌گه‌رێتی له‌ناو مێشكی مرۆڤدا و هاككه‌ره‌كان هه‌وڵده‌ده‌ن بچنه‌ ناو مێشكی مرۆڤه‌وه‌ و زانیاری و داتا نهێنییه‌كان بدزن. هه‌روه‌ك ده‌شڵێن ئه‌و مه‌ترسییه‌ له‌گه‌ڵ‌ گه‌شه‌كردنی ته‌كنۆلۆجیای كارپێكردنی كۆمپیوته‌ر له‌ رێی بیری مرۆڤه‌وه‌ بێ پشت به‌ستن به‌ كیبۆرد، گه‌شه‌ ده‌كات. كارپێكردنی كۆمپیوته‌ر له‌ رێی بیره‌وه‌ بریتییه‌ له‌ به‌كارهێنانی سكانی به‌هێز له‌ كۆمپیوته‌ردا كه‌ له‌ رێی تیشكه‌وه‌ توانای خویندنه‌وه‌ی شه‌پۆله‌كانی مێشكی هه‌یه‌ و له‌ بیرۆكه‌وه‌ ده‌یانگۆڕێت بۆ فه‌رمان و به‌وه‌ش مرۆڤه‌كه‌ ئه‌گه‌ر له‌ مێشكی خۆیدا فه‌رمانی كرد كۆمپیوتره‌كه‌ كارێك بكات، ئه‌وا یه‌كسه‌ر ئه‌و كاره‌ ده‌كات.
تادایوشی كونو كه‌ پسپۆڕی ئاسایشی زانیارییه‌ له‌ زانكۆی واشنتن ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ گه‌شه‌كردنی ته‌كنۆلۆجیای كارپێكردنی كۆمپیوته‌ر له‌ رێی بیری مرۆڤه‌وه‌ بێ پشت به‌ستن به‌ كیبۆرد یان به‌كارهێنانی هه‌مان ته‌كنیك له‌ كورسییه‌ گه‌ڕۆكه‌كانی كه‌مئه‌نداماندا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو گه‌شه‌ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌ ئاینده‌دا هه‌لی ئیجابی ده‌ڕه‌خسێنێت، به‌ڵام ئه‌م پسپۆڕه‌ به‌ حه‌زه‌ره‌وه‌ ده‌ڵێت: "به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاوكات ئاگامان له‌لایه‌نی ئه‌منی ئه‌و بواره‌ نه‌بێت، ئه‌وه‌ پاش پێنج یان ده‌ ساڵی تر به‌خۆمان ده‌ڵێین به‌ڕاستی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌مان كرد".
كونو كه‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌و مه‌ترسییه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ تائێستاش مه‌ترسییه‌ ئه‌منییه‌كانی ئه‌و ته‌كنۆلۆجیایه‌ سنووردارن و زۆر نین، به‌ڵام ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ زۆره‌ له‌ داهاتوودا ئه‌و مه‌ترسییانه‌ په‌ره‌ بسێنن و به‌هۆی ئه‌و ته‌كنیكه‌ نوێیه‌وه‌ هاككه‌ره‌كان ده‌چنه‌ ناو مێشكی مرۆڤه‌وه‌ و زانیاری ده‌دزن و جگه‌ له‌وه‌ش به‌شه‌كانی مێشك له‌كار ده‌خه‌ن و كۆنترۆڵی جوڵه‌ی مرۆڤیش ده‌كه‌ن.
روونیشی ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئێستا قسه‌كردن له‌و بواره‌دا وه‌ك خه‌یاڵی زانستی وایه‌، به‌ڵام پێده‌چێت له‌ داهاتوودا ئه‌و خه‌یاڵه‌ ببێته‌ راستی، هه‌روه‌ك چۆن سه‌ره‌تا چوونه‌ سه‌ر مانگ و داهێنانی ئینته‌رنێت ته‌نها خه‌یاڵ‌ بوون.

                      ده نكوباس

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-c18bd3283e.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-08-14 10:03:19

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPFirefox

Re: هاككه‌ره‌كان ده‌چنه‌ مێشكه‌وه‌

ده‌ست خۆش

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2009-08-16 14:08:05

hana_sweet
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: که‌رکوك
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-04
دواترین سه‌ردان: 2013-10-19
په‌یامه‌كان: 1061
WindowsXPOpera

Re: هاككه‌ره‌كان ده‌چنه‌ مێشكه‌وه‌

(((به‌ڵام ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ زۆره‌ له‌ داهاتوودا ئه‌و مه‌ترسییانه‌ په‌ره‌ بسێنن و به‌هۆی ئه‌و ته‌كنیكه‌ نوێیه‌وه‌ هاككه‌ره‌كان ده‌چنه‌ ناو مێشكی مرۆڤه‌وه‌ و زانیاری ده‌دزن و جگه‌ له‌وه‌ش به‌شه‌كانی مێشك له‌كار ده‌خه‌ن و كۆنترۆڵی جوڵه‌ی مرۆڤیش ده‌كه‌ن.)))))

واو ئه‌وه‌ چۆن ده‌بێت زۆر سه‌یرو مه‌ترسیاداره‌ ... ده‌ستت خۆش بێت مامۆستا دڵدار بۆ دانانی ئه‌م هه‌واڵه‌.

Kurdzhin
ئازیز هیواکه‌ی ژین ومه‌به‌ستم                 ئه‌ی به‌های ووشه‌ی ده‌ربڕی هه‌ستم
به‌ عه‌شقی تۆوه‌ گشت کاتێ مه‌ستم       بمرم له‌ گۆڕیش تۆی خۆشه‌ویستم

                 http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-f28d31a4af.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2009-08-16 20:51:30

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: هاككه‌ره‌كان ده‌چنه‌ مێشكه‌وه‌

سوباس بؤئيوه هاورييان سه ركه وتووته مه ن دريزبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2009-08-17 08:25:59

Hardi Sharif
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: slemany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-25
دواترین سه‌ردان: 2013-08-07
په‌یامه‌كان: 1007
WindowsXPMSIE7

Re: هاككه‌ره‌كان ده‌چنه‌ مێشكه‌وه‌

dast xoshhhhh

Kurdzhin
ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌دڵ نه‌ک به‌مال           گه‌وره‌یش به‌ ئه‌قڵ نه‌ک به‌ساڵ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2009-08-18 08:08:48

Rozhan
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-17
دواترین سه‌ردان: 2014-01-16
په‌یامه‌كان: 3727
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

Re: هاككه‌ره‌كان ده‌چنه‌ مێشكه‌وه‌

هه ر ئه مه مان مابو هههههه

ده‌ستت خۆش بێت مامۆستا دڵدار بۆ دانانی ئه‌م هه‌واڵه‌

سه ركه وتوبيت

Kurdzhin

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2009-08-20 21:30:00

DLDAR-H
پڕشنگی یانە
شوێن: بايته ختHawLErY
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-06-02
دواترین سه‌ردان: 2012-11-22
په‌یامه‌كان: 4259
WindowsXPMSIE

Re: هاككه‌ره‌كان ده‌چنه‌ مێشكه‌وه‌

سوباس بؤبه يامه كانتان هاورييان سه ركه وتوبن

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net