.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ته‌ماشاكردنیان حه‌رامه و ئاینی ئیسلام یاساغی كردووه
چیا كوردی
ڕاگه‌یاندن، تایبه‌تیش ئه‌وانی بیندراو، هێنده به‌ربڵاو فره ڕه‌هه‌ند بوون هیچ گوندی و شاری و بوونه‌وه‌رێكی ئاده‌می له‌وسه‌ر بۆهه‌تا ئه‌مسه‌ری دونیا كه‌م و زۆر نه‌یتوانیوه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان نه‌كه‌وتبێته ژێر كاریگه‌ریه‌كانی، ئاشنایه‌تی مرۆڤی كورد له‌گه‌ڵا ئه‌و دونیا بینیه مه‌وداكانی هێنده دور نین، بۆیه ده‌بینین و ده‌بیستین كه به‌درێژایی ئه‌م 18 ساڵه‌ی دوای ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان له .....
5ی ئاداری 1991 ڕه‌نگدانه‌وه خراپ بهكاربراوهكانی كه‌متر نه‌بوون له‌لایه‌نه بهكاربراوهو كارتێكراوه باشه‌كان، ته‌لفزیۆن وه‌ك سه‌ره‌كیترین كه‌ناڵ و ڕاگه‌یاندنی بینراو له‌كورده‌واری زۆربه‌مانی به‌لای خۆیدا كێشكردووه، تایبه‌ت ئه‌و تیڤیانهی پێیان ده‌گوترێ كه‌ناڵی ئاسمانی، كه ئه‌وانیش كهناڵگهلێكن و به‌هه‌زاران ئه‌ژمار كراون و تا ئێستاش به پێچه‌وانه‌ی دونیای خۆرئاوا هیچ باج و ڕسوماتێك له‌شێوه به‌كاربردنیاندا به یاسا ڕێكنهخراون، ئه‌مه‌ش وایكردووه ساده‌و سانا هه‌موو ته‌مه‌نێك، بێئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێكی په‌روه‌رده‌یی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ژینگه‌یی له‌به‌رچاو بگیرێن لهكردنهوهو سه‌یركردنیان حازر به‌ده‌ستبن، لهنێوكۆی ئه‌و كهناڵگهله ( سێكسیه‌كان ) وێڕای ڕه‌نگدانه‌وه خراپه ناته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیه‌كان، به‌هه‌زاران ئامانجی وه‌ك شێوه هه‌ڵكشانی ناسروشتی كه‌لتوری و به‌هه‌زاره‌ها سه‌ودا سه‌ری بازرگانی دونیای سه‌رمایه‌داری و پاره‌په‌یداكردن، له‌پشتیانه‌وه‌یه‌و سه‌ره‌ڕاش بینهرانێك تایبه‌تیش نه‌وه‌ی نوێی تینوی بینین كردووه.
( ه ، م ) تكای ئاشكرانه‌كردنی ناوه‌كه‌ی كرد‌و گووتی كه‌ناڵه ئاسمانییه سێكسیه‌كان، نه‌ك هه‌ر گه‌نج به‌ڵكو كه‌سانی به ته‌مه‌نیش ته‌ماشای ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش به‌كارێكی زۆر ئاسایی داده‌نێم، له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی داخراودا هه‌ر گهنجنین، ئه‌وانی لهتهمهنیشدان به‌دوای تێركردنی غهریزهكانیاندا ده‌گه‌ڕێن، ئه‌و گوتیشی هۆكارێكی تری سه‌یركردنی ئه‌و كه‌ناڵانه بوونی كلیپهكانه، ئه‌وان وروژێنه‌ر ده‌رده‌كه‌ون، سروشتی مرۆڤیش وایه تا دیمه‌نی وروژێنه‌ر ببینێ ئه‌وا به دوای دیمه‌نگه‌لێكی تردا وێلدهبێت كه له چاو دیمه‌نه‌كانی پێشوو ئاستی وروژاندنیان به‌رزتربێت.
مه‌ریوان ئیبراهیم، یه‌كێكی تر له‌وانه‌ی قسه‌یان بۆكردین گوتی ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی دوو سه‌عات و زیاتر بینه‌ری كه‌ناڵه سێكسییه‌كانم، گوتیشی چونكه چێژێكی تایبه‌تیان لێده‌كه‌م و به‌ڕای من سه‌یركردنیان ده‌كه‌وێته سه‌ر ئاستی هۆشیاری بینهرهكه، ئه‌وه‌ی هۆشیار بێ بینینی فیلم و كه‌ناڵی سێكسی كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ ناكاته سه‌ر ئه‌و كس و كۆمه‌ڵگه‌یه.
( ڕ . م . ع ) كهكوڕێكی ته‌مه‌ن 24 ساڵه، ئه‌و ئاوا قسه‌یكرد سه‌یركردنی كه‌ناڵه سێكسیه‌كان به‌ڕه‌هایی دیمه‌نی سێكسی و فلیمه‌كان بۆ بینه‌ر ده‌گوازنه‌وه، من به‌خراپیان نازانم، ڕۆژانه كاتێكی زۆر بۆ بینینیان ته‌رخانده‌كه‌م، گوتیشی به‌بڕوای من مرۆڤ له‌ده‌ستدرێژی سێكسی ناو بازاڕه‌كان و ئینعرافاتی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌گێڕێته‌وه.
( ڕ . س )ی ته‌مه‌ن 19 ساڵیش به‌م شێوه‌یه دوا له هه‌ر كاتێكی بۆشاییدا كهكارم نه‌بێت سه‌یری ئه‌و كه‌ناڵه سێكسییانه ده‌كه‌م، تایبه‌تیش شه‌وانه، ئه‌و گوتیشی بێجگه له‌لایه‌نی ئاینی من هیچ خراپیهك له‌سه‌یركردنی ئه‌و كه‌ناڵه سێكسیانهدا نابینم.
(م . خ )ی ته‌مه‌ن 18 ساڵانی به‌پیشه قوتابیش گوتی به‌گوێره‌ی پێویست سه‌یری ئه‌و كه‌ناڵه سێكسیانه ده‌كه‌م، ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له‌و كه‌ناڵانه‌وه پیشان ده‌درێت گه‌نجی كورد هه‌رگیز نه‌یدیوه ، بۆیه هه‌رچه‌نده له ڕووی ئاینی و كلتووریه‌وه به ئێمه نامۆبێ ئه‌وا فاكته‌رێكی یاریده‌ده‌ره بۆ تێركردنی ئاره‌زووی سێكسی گه‌نج، هه‌رچه‌ند پێموایه خویه‌كی خراپیشهو له‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا ئه‌و حاله‌ته نۆرماڵنییه.
به‌ڵام مامۆستا عه‌لی به‌رده‌كۆزی وه‌ك گوترخوێن و كه‌سایه‌تییه‌كی ئاینی، حالهتهكهی به‌شێوه‌یه‌كی دی ههڵسهنگاندو ئه‌و گوتی به‌درێژایی مێژو راگه‌یاندن به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه بریتی بووه له په‌یام و ئامانجێك بۆ هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ك، تایبه‌تیش له‌ئێستای سه‌رده‌می ته‌كنه‌لۆژیادا.
به‌رده‌كۆزی گوتیشی راگه‌یاندن له‌ڕووی ئه‌رێنی و نه‌رێنی، رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێت و كاریگه‌ری به‌رچاوی هه‌یه له سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵ به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌زگایانه‌دا هه‌یه، كه به‌پله‌ی یه‌كه‌م گه‌نج و لاوه‌كانن، چونكه له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا حه‌زیان به‌بابه‌تی تازه، له‌وانه‌یه زۆرێك له‌و گه‌نجانه‌ش كاتی بۆشاییان هه‌بێت، بۆ پركردنه‌وه‌ی ئه‌و كاتانه‌ش په‌نا ده‌به‌نه به‌ر سه‌یركردنی ئه‌و كه‌ناڵه ناڕه‌وایانه.
ئه‌و گوتارخوێنه ڕونیكرده‌وه پیشاندانی هه‌ر دیمه‌نێك كه پێچه‌وانه‌ی شه‌رع بێت، پێچه‌وانه‌ی داب و نهریتَكی ره‌سه‌نی هه‌ر میلله‌تێك بێت به تایبه‌ت ئێمه‌ی كورد كه میلله‌تێكی مسوڵمانین، نیشاندانی كۆمه‌ڵه به‌رنامه‌یه‌ك كه به‌ره‌وه هه‌ڵدێریان به‌رێت بێگومان له ڕووی شه‌رعه‌وه ناڕه‌وایه‌و یاساغه، ده‌یگوت پێغه‌مبه‌ر ( د.خ )له‌فه‌رموده‌یه‌كدا ده‌فه‌رموێ (( هه‌ركه‌سێ به‌رنامه‌یه‌ك یان رێڕه‌و و شێوازێكی چاك دابنێ، خه‌ڵكی به‌دوای ئه‌و به‌رنامه‌یه بكه‌ون ئه‌وا خێر‌و پاداشتی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه ده‌درێ كه ئه‌و ڕێبازه ده‌گرن، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر كه‌سێ به‌رنامه‌یه‌كی خراپ داڕێژێ و ڕێكهوتوانی ئه‌و ڕێبازه هه‌مویان له ئاینده‌دا سزا ده‌درێن )) نكۆڵی لێ ناكرێ كه ئه‌و كه‌ناڵه سێكسیانه كاریگه‌ری نێگه‌تیڤی خستۆته سه‌ر كۆمه‌ڵ، به ڕای كۆمه‌ڵی زانایانی ئیسلامی و به فه‌رمووده‌و ئایته پیرۆزهكانیشهوه ئه‌و دیارده‌یه حه‌رام و یاساغه به تایبه‌تی كرداری خراپی پێوه‌یه‌و جێگه‌ی تێڕامانه، له ڕوانگه‌یه‌كه‌وه زه‌ره‌ری عه‌قیده‌و بیر‌و باوه‌ڕی هه‌یه‌و ڕه‌وشتی مرۆڤ تێكده‌دات، جگه له‌وه‌ش كه‌سایه‌تی مرۆڤ له‌كه‌دار ده‌كات، زه‌ره‌ری تریشی یه‌كجار زۆره بۆنمونه گه‌ر ته‌ماشا بكه‌ین زۆر جار بیستومانه له ئه‌نجامی سه‌یركردنی ئه‌و فلیمه خراپانه‌وه خوشك و برایه‌ك سه‌یری ئه‌و فلیمانهیان كردووه‌و كۆنتڕۆڵی جه‌سته‌یی و ده‌رونیان له ده‌ست داوه‌و راده‌ستی غه‌ریزه‌ی سێكسی بوونه‌و پرۆسه‌ی سێكسیان به‌ئه‌نجام گه‌یاندوه، له‌لایه‌كی تره‌وه له‌ده‌ستدانی داب و نه‌ریت و كلتوری ره‌سه‌نی كورده‌وارییه، هاوده‌م به‌وه كاتێكی زۆری كه‌سه‌كان به‌فیرۆ ده‌دات و مێشكی لاوانمان سڕ‌و ده‌كات كه ئه‌وه‌ش زۆر جار كێشه‌ی بۆ دروست ده‌كات و كاریگه‌ری له سه‌ر پاشه‌ڕۆژی ده‌بێت، بۆیه ئومێده‌وارم گه‌نجانمان بهپێدهشتی به‌تاڵ له‌ئیمان و كلتور‌و رۆشنبیری دا ڕێنهكهن.
توێژه‌رێكی كۆمه‌ڵایه‌تیش گوتی بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانێك قسه‌كانی من و ئه‌ركی ئێوه‌ش به‌دیوێكی تردا نه‌بن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ڕیكلام لێكنه‌درێته‌وه، نامه‌وێ هیچ ده‌رباره‌ی هه‌زاره‌ها ئه‌و هۆكارگه‌له بڵێم كه له‌پشت خستنه‌وه‌ی ناته‌ندروستی و بینینی ئه‌و كه‌ناڵه سێكسیانه‌وه هه‌ن، هه‌روه‌ك چۆن ده‌بێ لهبێبهرامبهر ئاڕاستهكرانی ئه‌و كانهڵانهش له‌لایه‌ن دونیای خۆرئاوا‌و ته‌نانه‌ت خۆرهه‌ڵاتیشه‌وه هه‌روا ساده‌و سانا تێنه‌په‌ڕین و تێبگه‌ین، چونكه له‌هیچ وڵاتێكی ئه‌وروپیدا به‌م شێوه‌یه كه‌ناڵه‌كان ئاراسته‌ی بینه‌ر ناكرێن و ده‌بێ كارتی كردنه‌وه‌ی كۆده‌كان بكڕی و ئیشتیراك بكه ى


له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet bo em babataya her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس ده ستى تؤش خؤش بيت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
ده ستت خوشبيت خوشكى من به هيواى به رده واميت ئه زيزم بمينيت به خوشى

زۆربـەی کـات وا خـۆمـان دەرئـەخەیـن..!
گـوێ بـەو روداوە ناخـۆشانە نـایەین کـە لە ژیـانمان بەسـەرمان هاتـووە
بـەلام لە راسـتییا هەمو کاتێـک لە ناخـەوە ئەمان کـوژێت.!
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوباس بؤ ئيوه ش هاورييان
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
