❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌کی شیعری ... گه‌لاوێژ حه‌مه‌ قادر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-17 21:36:02

hatwan
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2013-04-02
په‌یامه‌كان: 149
WindowsXPMSIE

چه‌ند هه‌ناسه‌یه‌کی شیعری ... گه‌لاوێژ حه‌مه‌ قادر

که‌ بیرت لێ ئه‌که‌مه‌وه‌
لێوان لێو ئه‌بم له‌ عیشق و
خۆشه‌ویستییه‌کی بێ سنور
که‌ دێیته‌ ناو خه‌ونێکمه‌وه‌
ئه‌و شه‌وه‌م پڕ ئه‌که‌ی له‌ نوور

-2-
خۆشه‌ویستیت سیروانێکه‌
هاژه‌ی دێ له‌ عیشق و
جوانی
ئاسمانێکه‌ زریوه‌ی دێ
له‌ گوڵه‌ ئه‌ستێره‌ی
شادمانی
-3-
شه‌وان به‌ چاوی ئه‌ستێره‌وه‌
لێت ئه‌ڕوانم،
له‌ به‌رزایی ئاسمانه‌وه‌
له‌و دووره‌وه
‌هێنده‌ جوان و
میهره‌بانی
کت و مت هه‌ر ئه‌ڵێی مانگی و
له ‌سه‌ر زه‌ویا خوڵقاوی

-4-
شه‌و به‌ ئه‌ستێره‌وه‌ جوانه‌
ڕۆژ به‌ خۆر و
خۆریش به‌ ئاوابوونه‌وه‌
من و شیعریش
ته‌نها به‌ خۆشه‌ویستی تۆوه‌

-5-
چاوه‌ڕوانی تۆم بۆ نایه‌ی گوڵم
ساتێ گوێ بگری له ڕازی دڵم
ئای چه‌ن به‌تاسه‌م بێیت و به ماچێ
شادی که‌ی دڵه‌ی پڕ که‌ف و کوڵم

-6-
تاکه‌ی بگریم به ته‌نیایی
که‌ی ئه‌بڕیته‌وه جوودایی
هه‌موو عومری جوانی بردم
خه‌زانی دووری و ته‌نیایی



هیوامه‌ به‌ دڵتان بێ
براتان-هه‌توان

Kurdzhin
خــــودایـــه‌ پــــڕی کـــه‌ی لـــه‌ مــــن
وه‌ک چــۆن منت پڕ کـــرد له‌ ئـــه‌و ...!!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net