❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / چۆن په‌ره‌ به‌ زیره‌كى منداڵه‌كه‌ت ده‌ده‌یت له‌ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا ..؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-18 21:11:53

Ahmed Zebary
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-14
دواترین سه‌ردان: 2014-01-17
په‌یامه‌كان: 361
WindowsXPFirefox

چۆن په‌ره‌ به‌ زیره‌كى منداڵه‌كه‌ت ده‌ده‌یت له‌ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا ..؟


http://www.xazir.net/tk3.gif
جوانترین شت له‌جیهان بۆ دایك و باوك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ منداڵه‌كانیان ببینن به‌ هێمنى دانیشتوون و كاتێكى خۆش له‌گه‌ڵ یارییه‌كانیان ده‌به‌نه‌ سه‌ر كه‌ لده‌كرێت ئه‌م شته‌ش هه‌رِه‌مه‌كى بێت ، له‌وانه‌یه‌ دایك و باوك ئه‌وه‌ نه‌زانن كه‌ ئه‌و یارییه‌ى ئه‌و منداڵه‌ ده‌یكات لایه‌نێكى گرنگى گه‌شه‌ى ئه‌و منداڵه‌ ده‌نوێنێ . یاریكردن رێگای منداڵه‌ بۆتێگه‌یشتن له‌ جیهانى ده‌وروبه‌رى ، كارى منداڵ بریتیه‌ له‌ گه‌شه‌پێكردنى توانا جۆربه‌جۆره‌كانی له‌ رێگه‌ى یارییه‌ رۆژانه‌كانیدا . بۆ نموونه‌ له‌وانه‌یه‌ هه‌وڵی منداڵ بۆ دانانى په‌نجه‌كانى پێی بۆ ده‌می هه‌ولێكى سه‌یر بێت كه‌ ئه‌م هه‌وڵه‌ وه‌ك راهێنانێك وایه‌ بۆ په‌یوه‌ندى و هه‌ماهه‌نگی نێوان ده‌ست و چاو . هه‌روه‌ها راهێنان كردن له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان ، هه‌ماهه‌نگییه‌كان لاى منداڵ په‌ره‌ده‌ستێنن بۆ چه‌ند باره‌ كردنه‌وه‌ى گرتنى په‌نجه‌كانى پێی و سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى كه‌ چه‌ند جارێك سه‌ركه‌وتوو نابێت به‌لاَم هه‌وڵی چاككرنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌كانى ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بدات . كاتێك دایكوباوك ده‌زانن كه‌ چ جۆره‌ یارییه‌ك تواناكانى منداڵه‌كه‌یان دروست ده‌كات ، ده‌توانن هه‌ر له‌ ماڵه‌وه‌ قوتابخانه‌یه‌ك بۆ توانا زانستییه‌كانى منداڵه‌كه‌یان دروست بكه‌ن .
هه‌ندىَ یارى هه‌یه‌ كه‌ منداڵ به‌ته‌نیا ده‌یكات كاتێك به‌ته‌نیا له‌ شوێنێك بێ بۆ دۆزینه‌وه‌ى جیهانى ده‌وربه‌رى وه‌كو مژینى په‌نجه‌كانی ، یان دۆزینه‌وه‌ى ئه‌ندامه‌كانى له‌شی به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى ، پێویسته‌ دایك و باوك هانى ئه‌م جۆره‌ یارییانه‌ بده‌ن و كاتێكی تایبه‌ت بده‌نه‌ منداڵه‌كه‌یان كه‌ به‌ته‌نیا بێت . ئه‌و جۆره‌ یارییانه‌ یاری ئه‌رێنین كه‌ منداڵ تیایدا پشت به‌ ئه‌قڵی خۆى ده‌به‌ستێت بۆ ئه‌وه‌ى شته‌كان تێ بگات ، كه‌ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره‌ په‌ره‌ به‌ هه‌سته‌كانى منداڵ ده‌دات و دیده‌كانى بۆ شته‌كان و سووده‌كانى .
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هه‌ندىَ یارى دیكه‌ هه‌یه‌ كه‌ گه‌وره‌كان ده‌توانن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كان ئه‌نجامى بده‌ن بۆ په‌رپێدامى به‌هره‌ كۆمه‌لاَیه‌تییه‌كانى بۆنموونه‌ : كه‌سێكى گه‌وره‌ به‌ده‌سته‌كانى ده‌مو چاوى خۆى بگرێت و له‌ پرِێكا لای بدات منداڵه‌كه‌ پێده‌كه‌نێ . به‌ چه‌ندباره‌ بوونه‌وه‌ى یارییه‌كه‌ منداڵه‌كه‌ فێرى گۆرِینه‌وه‌ى رۆڵه‌كان ده‌بێت كه‌ توخمێكى سه‌ره‌كییه‌ بۆ تێكه‌ڵ بوون له‌گه‌ڵ خه‌ڵك . كاتێك ئه‌و یارییه‌ چه‌ند باره‌ ده‌بێته‌وه‌ منداڵه‌كه‌ فێر ده‌بێ كه‌ چاوه‌رِێی شته‌ سه‌رسورهێنه‌ر و له‌ناكاوه‌كان بكات و پاشان له‌كاتى روودانى پێده‌كه‌نێ یان خۆشی خۆى ده‌رده‌برێ . هه‌روه‌ها ئه‌و یارییانه‌ى كه‌ گه‌وره‌كان به‌شدارده‌بن یارمه‌تى په‌ره‌سه‌ندنى چه‌ند توانا و به‌هره‌یه‌كى دیارى كراو ده‌دات كه‌ منداڵ هه‌وڵ ده‌دات به‌ته‌نیا په‌ره‌یان پێ بدات وه‌كو بیستن و تێگه‌یشتن .

یارییه‌ فێركارییه‌كان چین ؟
یه‌كه‌م شت كه‌ پێویسته‌ دایك بیرى بێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو شتێك له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ یارى بۆ منداڵه‌كه‌ی ، " داده‌ " و " بابه‌ " یارییه‌ ، شتومه‌كه‌ بێ ئازاره‌كانى ماڵه‌وه‌ وه‌كو قاپه‌ پلاستیكییه‌ ره‌نگداره‌كان یارین . و ته‌نانه‌ت جلوبه‌رگه‌كانیش ده‌بنه‌ یارى بۆ منداڵ .
هه‌موو ئه‌وانه‌ یارمه‌تى منداڵ ده‌ده‌ن بۆ فێر بوون و دۆزینه‌وه‌ى جیهانی ده‌وروبه‌ر .
ئه‌مه‌ش چه‌ند ئامۆژگارییه‌كه‌ كه‌ پزیشكانى پسپۆر پێشكه‌ش به‌ دایك و باوكانى ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى منداڵه‌كان زۆرترین سوود له‌ یارییه‌كان ببینن :
یاری بۆ منداڵی 0 تا 6 مانگى : ئه‌و بۆچوونه‌ى ده‌ڵێت منداڵ ناتوانىَ ببینێ یان ببیستێت له‌كاتى تازه‌ له‌ دایك بوونی راست نییه‌ ، منداڵه‌كانى ده‌توانن هه‌ندىَ ره‌نگی ســاده‌ش له‌م قۆناغه‌دا لێك جیا بكه‌نه‌وه‌ ، ( ره‌نگى سوور یه‌كه‌م ره‌نگه‌ كه‌ منداڵ ده‌توانێ بیبینێت ) ، مندالڕ گوێی له‌ ده‌نگه‌كانى ده‌وروبه‌رى ده‌بێت هه‌رچه‌نده‌ ناتوانێت به‌ شێوه‌یه‌كى راست ئه‌م ده‌نگانه‌ لێك بداته‌وه‌ ، بۆیه‌ واباشه‌ هه‌ر له‌ رۆژی یه‌كه‌مه‌وه‌ یارییه‌كى مۆسیقیی كه‌ ره‌نگه‌كانى ساده‌ بن له‌سه‌ر ته‌خت یان شوێنى منداڵه‌كه‌ دابنرێت ، هه‌رچه‌ند ده‌وروبه‌رى مندالًه‌كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ند بوو به‌ ره‌نگ و شتى سه‌رنجراكێش ئه‌وا ئه‌گه‌رى گه‌شه‌ى مێشكى زیاتر ده‌بێت .

به‌ تێپه‌ربوونى مانگى سێیه‌م . منداڵ تواناى جیاكردنه‌وه‌ى شته‌كانى هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی ئه‌و یارییه‌ى كه‌ حه‌زى لێیه‌ و هه‌وڵ ده‌دات پێی بگات و بیگرىَ ، زۆر گرنگه‌ كه‌ ئه‌و یارییه‌ فره‌ ره‌نگ بێت ، شێوه‌ى جیاجیای هه‌بێت ، بۆ گه‌شه‌پێكردنى هه‌سته‌كانى منداڵ له‌ جیاكردنه‌وه‌ى شته‌ جیاوازه‌كان له‌ رێگه‌ى ( بینین ، هه‌ست كردن ، و بیستن ( ئه‌گه‌ر یارییه‌كه‌ ده‌نگى هه‌بێت ) ، بۆ نموونه‌ ( خشخشه‌ ) ره‌نگداره‌كان كه‌ ده‌نگ و مۆسیقا ده‌رده‌كه‌ن له‌م ته‌مه‌نه‌دا به‌سووده‌ . ، له‌م ته‌مه‌نه‌دا زۆربه‌ی منداڵه‌كان یارییه‌كان ده‌كه‌نه‌ ده‌میانه‌وه‌ وه‌كو رێگایه‌ك بۆ ناسینى شته‌كان . به‌لاَم پێویسته‌ دایك و باوك زۆر ئاگادار بن له‌كاتى كرِینى ئه‌و یارییانه‌ كه‌ پارچه‌ى واى له‌گه‌ڵدا نه‌بێت كه‌ منداڵ پێی قووت بدرێت ، هه‌روه‌ها پێویسته‌ ئاگادارى پاك و خاوێنى پارچه‌ یارییه‌كه‌ بن .

یاریی بۆ منداڵی 7 تا 12 مانگى : منداڵ كه‌ له‌ ته‌مه‌ن گه‌وره‌تر بوو ، ده‌بێته‌ خاوه‌ن هه‌ندىَ بیرۆكه‌ى ساده‌ و ده‌توانێت تاراده‌یه‌ك خۆی و ئه‌ندامه‌كانى له‌شی و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌رده‌وام له‌ ده‌وروبه‌ریدان بناسێته‌وه‌ . یاری كردنیش له‌م ته‌مه‌نه‌دا پێویسته‌ یارمه‌تى گه‌شه‌پێكردنى ئه‌و توانا و به‌هره‌ نوێیانه‌ بدات ، به‌ سوودترین ئه‌و یارییانه‌ ئه‌وه‌ى ( بۆ پێشه‌وه‌ ده‌رِوات و ده‌گه‌رِێته‌وه‌ له‌ شێوه‌ى به‌ندۆلێكه‌ ) یان ئه‌و یارییانه‌ كه‌ یارمه‌تى منداڵ ده‌ده‌ن ره‌نگ و شێوه‌كان لێك جیا بكه‌نه‌وه‌ ، هه‌روه‌ها ئه‌و كتێبانه‌ى كه‌ لاپه‌ره‌ى قوماش یان پلاستیكى ره‌نگاو ره‌نگ دروست كراون و وێنه‌كانى ناوى گه‌وره‌و پرِ ره‌نگ و ساده‌ن ، منداڵ ده‌توانێ به‌ده‌ست بیگرىَ یاخود بیخاته‌ ده‌مییه‌وه‌ ئه‌مه‌یان زۆر به‌سووده‌ ، هه‌روه‌ها دایك و باوك ده‌توانن ئه‌م كتێبه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى به‌سوودتر بۆ منداڵه‌كه‌یان به‌كاربێنن ، دایك ده‌توانێت ئه‌و شتانه‌ى كه‌ له‌ وێنه‌كانى كتێبه‌كه‌دا هه‌ن بۆ منداڵه‌كه‌ روون بكاته‌وه‌و ناو و ئه‌ركیان بۆ باس بكات ، ئه‌مه‌ یارمه‌تى په‌ره‌سه‌ندنى زمان و راده‌ى تێگه‌یشتنى منداڵه‌كه‌ ده‌دات ، هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه‌ چوارگۆشه‌ ( مكعبات ) ره‌نگاوره‌نگه‌كان په‌ره‌ به‌ تواناكانى منداڵ ده‌ده‌ن له‌ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌كانى ، شێوه‌ى جیاجیاى یارییه‌كه‌ له‌ بازاردا هه‌یه‌ و بۆ منداڵه‌كان به‌سوودن . ئاگادار به‌ كه‌ یارى گونجاو له‌گه‌ڵ ته‌مه‌نى منداڵه‌كه‌ بكرِیت بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین سوودى بۆ منداڵه‌كه‌ هه‌بێت .

دایكی فه‌رمانبه‌ر یان به‌كار چی ده‌كات ؟
ئه‌گه‌ر دایك له‌ شوێنێك كارى ده‌كات یان فه‌رمانبه‌ر بوو ، ئه‌وا با كاتێك دیاری بكات بۆ ئه‌وه‌ى یارى له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌ی بكات بێ ئه‌وه‌ى یه‌كێك له‌نێوانیاندا بێت ، ئه‌گه‌ر نا باوك یان باپیر یانیش داپیر ده‌توانێت ئه‌م شته‌ ئه‌نجام بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و به‌شه‌ گرنگه‌ى ته‌مه‌نى منداڵه‌كه‌ پشت كوىَ خستنى تێدا نه‌بێت .
و سه‌ره‌رِاى ئه‌وه‌ش هه‌موو تواناكانت بخه‌گه‌رِ بۆ هه‌ڵبژاردنى حه‌زانه‌یه‌ك كه‌ ئه‌وانه‌ تێیدا كار ده‌كه‌ن له‌ مه‌سه‌له‌ى په‌ره‌پێدانى تواناكانى منداڵ بزانن و شاره‌زایی ته‌واویان له‌مباره‌یه‌وه‌ هه‌بێت . یانیش منداڵه‌كه‌ت له‌لای ئه‌و كه‌سه‌ یاخود ئه‌و ئه‌ندامه‌ى خێزاندا جێبێله‌ كه‌ كاریگه‌رى ئه‌رێنى له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنى منداڵه‌كه‌ت ده‌بێت .
به‌شی هه‌ره‌ گه‌وره‌ى گه‌شه‌ى مێشكی مرۆڤ كه‌ تا مرۆڤ مابێت له‌گه‌ڵیدا ده‌بێت له‌ پێنج ساڵی یه‌كه‌مى ته‌مه‌نى منداڵیدا دروست ده‌بێت . بۆیه‌ پێویسته‌ گرنگى به‌و قۆناغه‌ گرنگه‌ بده‌ین له‌ ژیانى منداڵه‌كاندا .
ســه‌رچاوه‌ : ئینته‌رنێت

Kurdzhin
http://www.globalgallery.com/prod_images/600/hd-4366.jpg
هه‌ر هه‌نگاوێكی گه‌وره‌، سه‌ره‌تا مه‌حاڵ دێته‌ پێش چاو

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2009-10-21 16:54:55

frishtaykurd
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: * کوردستان *
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-08-15
دواترین سه‌ردان: 2014-02-03
په‌یامه‌كان: 6926
WindowsVistaMSIE7

Re: چۆن په‌ره‌ به‌ زیره‌كى منداڵه‌كه‌ت ده‌ده‌یت له‌ ساڵی یه‌كه‌می ته‌مه‌نیدا ..؟

dast xosh bet her sarkawtu bit

Kurdzhin

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بيرى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟


http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-a99a538f0a.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net