.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایده‌گه‌یه‌نێت كه به‌وردی بهدواداچوونو لێكۆڵینه‌وه له‌ڕووداوی گوێچكه بڕینی ئه‌و مه‌لا ئاینییه ده‌كات كه له‌شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه له‌لایه‌ن چه‌ند نهناسراوێكهوه هه‌ردوو گوێچكه‌ی بڕدرا.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف، مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی له‌لێدوانێكدا رایگه‌یاند كه ئه‌و مامۆستا ئاینییه‌ی له‌شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوه‌وه هه‌ردوو گوێچكه‌ی بڕدرا، دوای چاره‌سه‌ركردنی له‌نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ سه‌ردانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی كردووه‌و له‌لایه‌ن وه‌زیره‌وه جگه له‌وه‌ی هاوكاری كراوه، به‌ڵێنی پێدراوه كه بهدواداچوونو لێكۆڵینه‌وه له‌رووداوه‌كه بكرێت.
نه‌قشبه‌ندی وتی "وه‌زیری ئه‌وقاف رێنمایی داوه‌ته به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی راپهرینو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی ئه‌و سنووره تا به‌دوای ئه‌و كه‌سانه‌دا بگه‌ڕێن كه هێرشیان كردۆته سه‌ر مامۆستا، له‌هه‌مانكاتدا مامۆستاش داوایكرد له‌م دۆسێیه‌دا دادگا رێگای خۆی بگرێت".
هه‌روه‌ها وتیشی "ئه‌و روداوه‌ی له‌چوارقورنه رویدا ده‌رئه‌نجامی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی بووه و په‌یوه‌ندی به‌كاری مامۆستا وه‌ك ئیمام و خه‌تیب نیه‌و هیچ هۆكارێكی سیاسیشی له‌پشته‌وه نه‌بوه، به‌ڵام به‌و پێیه‌ی مامۆستا فه‌رمانبه‌ری وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه، به‌هه‌موو توانایه‌ك به‌رگری مادی و مه‌عنه‌وی ده‌كه‌ین‌و ئیدانه‌ی ئه‌و جۆره ره‌فتارانه‌ش ده‌كه‌ین كه ده‌رهه‌ق به‌كه‌سایه‌تی مامۆستای ئاینی بكرێت."
به‌ره‌به‌یانی دوێنێ مامۆستا ره‌سوڵ خدر ئیمام‌و خه‌تیبی مزگه‌وتی شێخ عه‌بدولقادری گه‌یلانی له‌شارۆچكه‌ی چوارقوڕنه له‌كاتی چوونی بۆ مزگه‌وت بۆ نوێژی به‌یانی له‌لایه‌ن چه‌ند نهناسراوێكهوه هێرشی كراوه‌ته سه‌رو هه‌ردوو گوێچكه‌یان بڕیوه‌ته‌وه.
jebar.info
له‌سه‌ر هێڵ نییه









انشالله خوا تؤله يان لئ ئه كاته وه انشالله ئاخر ملانوينه ر ى بيغه مبه ره (ص)جؤن شتى وايان لئ ئه كه ن ده ستت خؤش بيت كيانه


له‌سه‌ر هێڵ نییه