.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1






سامان عه‌زیز كه ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا له وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كوردستان، ماوه‌ی دوو ساڵ و نیو له بواری وه‌رزشی (مه‌له له هه‌وردا) یاخود (پهڕهشوتهوان) له كۆمپانیای سكایدایڤی ئه‌ڵمانی یاری كردووه.
سامان كه خوێندكاری ده‌رونناسیه له زانكۆی كۆێلن خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه و له ساڵی 1996 ه‌وه روویكردۆته ئه‌وروپا و له‌وڵاتی ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێیه، بۆماوه‌ی 6 ساڵیش له بواری نمایشی جلوبه‌رگی پیاوان بۆ چه‌ند كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانی و ئیسپانی كاری كردووه، له‌چوارچێوه‌ی نمایشی 41 همی وه‌رزشدا له به‌رزایی 4500 مه‌تر ئاڵای كوردستان به‌رزده‌كاته‌وه.
سامان وتی: له ئه‌نجامی هه‌وڵ و سوربوونی له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و ئاواته زیاتر له 30 هه‌زار دۆلاری له وه‌رزشدا خه‌رج كردووه، ئه‌م جۆره وهرزشهشی به‌یاری ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان دانا چونكه ئه‌م جۆره یارییه پێوستی به پاره‌یه‌كی زۆر هه‌یه.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا سامان وتی: به پێى ئه‌و یاسایانه‌ی كه له‌م وه‌رزشه‌دا به‌كاردێت ده‌بێت وه‌رزشه‌وان 500 جار ئه‌و یارییه بكات ئه‌وكات ده‌توانێت ئاڵا به‌رزبكاته‌وه.
سامان عه‌زیز زیاتر بۆ PUKmedia دواو روونیكرده‌وه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و له‌و كاره ناساندنی ناسنامه‌و ئاڵای كوردستان بووه به جیهان.
سامان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی یاری (مه‌له‌ی ئاسمانی) یه كه ده‌توانێت وه‌ك مامۆستا كاربكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌لایه‌ن كۆمپانیای سكایدایڤی یه‌وه پشتیوانی لێده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك فڕۆكه‌وانی وه‌رزشی كاربكات.
به‌هۆی ئه‌و نمایشه‌ی كه له ئاسماندا ئه‌نجامیداوه سامان ده‌بێته یه‌كه‌مین كورد كه بتوانێت ئاڵای كوردستان به‌رزبكاته‌وه له ئاسمان.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
pukmedia
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
