.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














جەمشید بەڵێنەكەی بە جێدەگەیێنێ و موعین دێتە كوردستان
حوسێن هیممەتی
رووداو - هەولێر
ماوەیەكی زۆربوو دەنگۆی ئەوە هەبوو كە گۆرانیبێژی بەنێوبانگی فارس، موعین ئەسفەهانی، كۆنسێرت لە باشووری كوردستان ساز دەكات، ئەوە هەر قسە بوو، تا ئەو كاتەی هونەرمەند جەمشید گوتی"موعین دێتە كوردستان".
لەراگەیێندراوێكی بەشی هونەریی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم كە دانەیەكی بۆ(رووداو) نێردراوە، ئاماژە بەوەدراوە كە كۆمپانیای JK entertainment كە بنكەی سەرەكی لە ئەمریكایە، بڕیاریداوە لە 24/9/2009 كۆنسێرتێكی گەورەی جەماوەری لەهەولێر ساز بكات، كە هەردوو هونەرمەند موعین ئەسفەهانی و جەمشید بەشداری تێدا دەكەن. كۆمپانیاكە لەراگەیێندراوەكەیدا نووسیویەتی "ئەم كۆنسێرتە دەستپێكی رێگە خۆشكردنە بۆ هاتنی هونەرمەندانی میللەتە جیاجیاكانی دیكە بۆ كوردستان بەگشتی و هونەرمەندە ئێرانییەكان بەتایبەتی لە رێگەی كۆمپانیاكەمانەوە".
ئەو هەوڵە هونەرییانە دەچنە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەی دەدرێن بۆ كردنی هەولێر بە سەنتەرێكی هونەری كە هونەرمەندانی بیانی رووی تێبكەن، بەتایبەتی هونەرمەندانی فارس كە لە جێگەی دوبەی، هەولێر بكەنە سەنتەری خۆیان، ئەوەش نێوبانگێكی هونەری و داهاتێكی زۆری دارایی بۆ كوردستان دروستدەكات.
موعین : دەزانم خەڵكی كوردستان حەزیان لەدەنگی منە
نەسروڵڵا موعین، ساڵی 1951 لە شارۆچكەی نەجەفئاوای پارێزگای ئەسفەهان لەئێران، لە خێزانێكی ئایینی لەدایكبووە كە باری داراییان زۆرباش نەبووە، ئەو لە تەمەنی منداڵی دا بە خوێندنی قورئان و شیعری ئایینی و شاعیرانی گەورەی ئێران دەستی پێكردووە، لە تەمەنی 18 ساڵیدا خۆی فێرە مۆسیقا بەتایبەتی ئامێری ساز كردووە، بەهۆی دەنگ خۆشییەكەی بەگۆرانییەكانی بەشداری زۆربەی رێورەسمەكانی شارەكانی پارێزگای ئەسفەهانی دەكرد.
موعین، لە تەمەنی 20 ساڵیدا بەهۆی دەنگەكەیەوە، لەلایەن چەند مامۆستایەكی بەنێوبانگی ئێرانی وەكو تاج ئەسفەهانی و حەسەن كەسایی هاندرا كە توانای خۆی دەربخات و بەشداری خولەكانی ئاواز و مۆسیقا بكات. ئەو لەساڵانی پێش هاتنە سەركاری كۆماریی ئیسلامیی ئێران، لەساڵی 1976 تاوەكو 1979 بەردەوام شەوان لە هوتێلی عەبباسی و هەزارویەك شەوی ئەسفەهان كۆنسێرتی ساز دەكرد، لەو ماوەیەشدا كەسانێكی زۆری لەبواری مۆسیقادا ناسین .
موعین لە ساڵی 1980 یەكەمین ئەلبوومی خۆی بەنێوی (یكی را دوست میدارم) بڵاوكردەوە، ئەو ئەلبوومەی بووە پڕفرۆشترین ئەلبوومی ساڵ، بەڵام دواتر بەهۆی ئەو بارودۆخەی كۆماری ئیسلامی دروستیكرد چیتر نەیتوانی بەرهەمەكانی بڵاوبكاتەوە، بۆیە لەساڵی 1981 چووە ئەمریكا و لەوێ بەهاوكاری هاورێیەكانی كە یەكێكیان گۆرانیبێژی بەنێوبانگ هایدە بوو، درێژەی بە كارە هونەرییەكانیدا.
یەكێك لەو پروپاگەندانەی لەسەر موعین كراون، ئەوەیە كە دەگوترێ، هەردوو چاوی كوێرە، بەڵام موعین ئەوە رەتدەكاتەوەو دەڵێ تەنیا چاوێكی بەهۆی ئەوەی لەكاتی مێردمنداڵیدا ئازاری پێگەیشتووە، ناتوانێ پێڵوەكەی بۆ ماوەیەك هەڵبێنێتەوە، بۆیە زیاتر چاویلكە بەكاردێنێت.
زۆرجار باس لەوە دەكرێ كە ناوی تەواوی موعین (رەزا موعین)ە، بەڵام لەراستیدا ناوی (نەسروڵڵا موعین)ە، رەزا شاعیری زۆربەی گۆرانییەكانی موعینە، ئەو كاتەی یەكەمین ئەلبوومیی لەئێران بڵاوبووەوە بەهەڵە ناوی شاعیر لەتەنیشت ناوی موعین نووسرابوو كرابووە(رەزا موعین).
ئاماژە بەوە دەكرێ كە موعین لە ئەمریكا بەڕێوەبەری چەند كۆمپانیا و چەند دوكانێكی گەورەی مەشروب فرۆشییە، بەڵام یەكێك لەخزمەكانی كە بەردەوام لە ئەمریكا لەگەڵیدایە ئەوە رەتدەكاتەوەو دەڵێ موعین تەنیا بە داهاتی بەرهەمەكانی و ئەو خولە مۆسیقیانە دەژی كە بۆ خەڵك دەیانكاتەوە "موعین دژی خواردنەوەیە، چونكە كەسێكی موسڵمانەو بەردەوام نوێژەكانی دەكات".
زۆربەی ئەو گەنجانەی لەكوردستان شۆفێری تاكسین، حەزیان لە دەنگی موعینەو بەردەوام گوێ لەبەرهەمەكانی دەگرن، ساڵی رابردوو كە نوێترین بەرهەمی موعین بەنێوی (خۆشبینی) بڵاوكرایەوە، پێشوازییەكی زۆری لێكراو لەچەندین كەناڵی تەلەڤزیۆنیش كلیپەكەی بەژێرنووسی كوردی بڵاوكرایەوە و بەهەزاران نوسخە لەئەلبوومەكەی لە كوردستان فرۆشرا.
موعین ئاگاداری ئەوەیە كە خەڵكی كوردستان حەزی لەدەنگی ئەوە، وەكو خۆی لەدیدارێكی BBCpersianدا گوتی " دەزانم كە خەڵكی دراوسێی وڵاتەكەم زۆریان حەز لە دەنگی منە، مەبەستی سەرەكیشم كوردەكانی كوردستانی عێراقە كە زۆر منیان خۆشدەوێ، ئەوەش زۆر خۆشحاڵم دەكات".
بەهۆی خۆشەویستییان بۆ موعین، هەندێ لە گۆرانیبێژانی كورد گۆرانییەكانی موعینیان كردووەتە كوردی، بەتایبەت گۆرانیبێژ ماجید، كە بە موعین ئەسفەهانی كوردستان بەنێوبانگە.
جەمشید دەگاتە خەونەكانی
جەمشید كە لە خێزانێكی كورد لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، وەكو خۆی دەڵێ لەسەرەتای ژیانییەوە بەهۆی كاریگەری كولتوری كوردییەوە چووەتە نێو بواری هونەر، ئەو بە تێكەڵكردنی مۆسیقای فۆلكلۆری كوردی و مۆسیقای كلاسیكی ئێران و پۆپی جیهانی، ستایلێكی تایبەتی لەبواری هونەر بۆ خۆی دورستكرد. جەمشید لە تەمەنی 30 ساڵیدا قۆناخێكی نوێی ژیانی دەستپێدەكات، ئەویش دوای ئەوەی لە ساڵی 2000 چووە ئەمریكا.
جەمشید كە ئێستا دانیشتووی شاری لۆسانجلێسی ئەمریكایە، خوێندنی ئەندازیاری بیناسازی تەواوكردووە، یەكەم ئەلبوومی خۆی لە ئەمریكا بەنێوی (نقش زیبا) لەساڵی 2002 بڵاوكردەوە كە لە 9 گۆرانی پێكهاتووە، وەكو خۆی دەڵێ "ئەوە بەرهەمی خەونی هەموو ساڵەكانم بوو".
ئەوكاتەی باوكی جەمشید كۆچی دوایی كرد، زیانێكی زۆری پێگەیشت چونكە وەكو خۆی باسیكرد باوكی بۆ ئەو زۆر گرنگ و كاریگەر بوو، جەمشید لەرێڕەوی هونەری خۆی بەردەوام بوو. لەساڵی 2004دا دووەمین ئەلبوومی خۆی بەنێوی (خوش امدی) بڵاوكردەوە كە فرۆشێكی یەكجار زۆری هەبوو.
جەمشید بە سازدانی دەیان كۆنسێرت لەئەوروپا، ئەمریكا، دوبەی و وڵاتانی دیكە، خۆی بە دنیا ناساند. دوای ئەوە كۆمپانیایەكی بەنێوی JKentertainment بۆ بەرهەمهێنانی هونەری دامەزراند و سێیەمین ئەلبوومی خۆی بەنێوی (فریبانە) تۆمارو بڵاوكردەوە. ئەو ئەلبوومەی جەمشید لە هەموو ئەلبوومەكانی زیاتر فرۆشراو تەنیا لەئێران بەشێوەیەكی نهێنی زیاتر لە 500 هەزار دانەی لێ فرۆشرا. لە ساڵی 2007 چوارەمین ئەلبوومی خۆی بەنێوی (اولین نگاە) بڵاوكردەوە. ئەو بەرهەمەی جەمشید تەنها دەربڕی كولتووری كۆن و نوێ نەبوو، بەڵكو وەكو خۆی دەڵێ "ئەوە قۆناخێكی گرنگ بوو كە وای لە من كرد بەچاوێكی دیكەوە سەیری خۆشەویستی بكەم".
جەمشید لە ساڵی 2007 بۆ یەكەمجار هاتە باشووری كوردستان و دوو كۆنسێرتی لە هەولێر و سلێمانی سازكرد، كە ژمارەیەكی زۆر لە گەنجانی كوردستان تێیدا ئامادەبوون، تەنیا لەهەولێر زیاتر لە 25 هەزار كەس ئامادەی بوون، سەرەرای ئەوەی راستەوخۆش لەتەلەڤزیۆنی ئاسمانی زاگرۆسەوە پەخش دەكرا.
جەمشید لەو دوو كۆنسێرتەدا بۆ یەكەمجار سەماكاری هێنایە سەر شانۆی كۆنسێرتەكانی كوردستان، ئەویش بە بەشداری چەند سەماكارێك كە لە ئەمریكاوە لەگەڵ تیپە هونەرییەكەی هێنابوونی و لە كۆنسێرتەكەی سەمایان كرد. سەمای ئەو سەماكارانە بۆ گەنجانی كوردستان شتێكی زۆر جێگەی سەرنج بوو، تەنانەت كاتێك بەبێ ئەو ساماكارانە جەمشید گۆرانی دەگوت هاواریان دەكرد و دەیانگوت "پەپوولەكان بێننەوە"، وەك ئاماژەیەك بۆ جلوبەرگی سەماكارەكان، كە باڵی پەپوولەیان بۆ كرابوو. گەنجان ئێستاش چاوەڕێی هاتنەوەی جەمشیدن لەگەڵ پەپوولەكانی .
--------------------------------------------------------------------------------

لهسهر هێڵ نییه









dast xosh bet bo em hawalaya her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وهك چۆن من بيرى تۆ ئهکهم
تۆش بير له من ئهکهیتهوهوه؟

لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش

زیـــــزۆم
لهسهر هێڵ نییه








دهستت خۆش بێت

لهسهر هێڵ نییه








dasti ewash xosh bet
لهسهر هێڵ نییه