.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه














وریا بوداغی
هەموومان باش دەزانین كە هونەرمەندەكان تائێستاش بە شێوازی جۆراوجۆر كاردەكەن و هەر یەكەیان باوەڕی جیاوازی سەبارەت بە هونەر هەیە. لەڕاستیدا تێگەییشتن لە شێوازە جیاوازەكان بە بێ ئامادەیی رەخنەگرانی هونەر تاڕادەیەكی زۆر ئاستەمە و هەروەها كارناسانی هونەریش دەتوانن زۆر شتمان لەمبارەوە بۆ شیبكەنەوە.
دیارە فەیلەسوفەكانیش بە هەمان شێوە و زیاتریش لەم بوارەدا كاریان كردووە و لە لایەكی دیكەوە بەڕێوەبەرانی مۆزەخانە و خاوەن گەلەرییەكانیش زانیاری باشیان لەمبارەوە پێیە، لەبەرئەوە زۆر رێگە و شێواز هەن بۆ ئەوەی بتوانین لە تابڵۆ یان پەیكەرەیەك تێبگەین، بەڵام ئەوەی لێرەدا مەبەستمە جەختی لەسەر بكەم ئەوەیە چۆن ئەمە بە لای خۆمانەوە بە گرنگ بزانین كە بەردەوام بین لە پەیوەندی بە هونەر و هەوڵبدەین بۆ ئەوەی لە هونەر تێبگەین و بە واتایەكی دیكە بە لای شتەكاندا بە تایبەت هونەر بە سانایی تێنەپەڕین. خاڵی جێی سەرنج و هەروەها گرنگ ئەوەیە پەیوەندییە بەردەوامەكانی ئێمە یان لانی كەم سەرنجدانە بەردەوامەكانی ئێمە بۆ بەرهەمە هونەریەكان شێوازێكی باشە بۆ ئەوەی ئێمە بەرەبەرە ئاشنا بكا بە هونەر و جیاوازییەكان لە هونەردا. بەردەوامبوونی ئێمە لە سەیركردنی تابڵۆدا ناسیاوێتێكی زۆرمان لەگەڵ هونەرمەندەكانیش بۆ دروستدەكا كە ئەمەش خۆی رێگە دەكاتەوە لە بەردەم تێگەیشتنی زیاتری ئێمە لە بەرهەمە هونەرییەكان . لەڕاستیدا زۆرجار و لە هەندێك پڕۆژەی هونەری دا ئێمە لەم پڕۆژەیە تێناگەین، مەگەر ئەوەی لە ژیانی هونەرمەندەكە ئاگادار بین و بە شوێن ژیاننامەی ئەو كەوین لەبەرئەوەی هەندێك جار رووداوێك لە سەردەمێك دا بۆ ئەو هونەرمەندە بووەتە هۆی ئەوەی كە ئەم بەرهەمە هونەریە درووست بێت و بخوڵقێ، لەبەر ئەوە بەدواداچوونی ئێمە بۆ سەرجەم ئەو خاڵانەی كە پەیوەندیان بە داهێنانەوە هەیە تێگەییشتنی ئێمە لە بەرهەمە هونەریەكان زیاتر دەكات و لە هەمووی گرنگتریش ئەوەیە ئێمە چۆن كەڵك لە هونەر و جوانی وەرگرین بۆ جوانكردنی ژیانی خۆمان یان گۆڕینی هەڵسوكەوتەكانی خۆمان و لەم رێگەوە ژیان بە جۆرێكی دیكە ببینین.
رووداو

لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش سهرکهوتو بیت


لهسهر هێڵ نییه








دهسهکانت خۆش بێت

لهسهر هێڵ نییه








supas bo paiamakantan
brusk bag
hardy 94
dastakany ewash xosh beeeeeeeeeeeee
لهسهر هێڵ نییه