.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














كاوه حسێن : ئێستاش خۆم به قه‌رزاری كچێك ئه‌زانم

كاوه حسێن : ئێستاش خۆم به قه‌رزاری كچێك ئه‌زانم
كاوه حوسێن یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ی كه له بواری شیعردا ده‌ستێكی باڵای هه‌یه و تا ئێستا چه‌ندین شیعری ناسك و جوان و پڕ له سۆزی بڵاوكردۆته‌وه. شیعره‌كانی ئه‌م گه‌نجه جیهانێكن پڕاوپڕ له بێگه‌ردی..لێوان‌لێو له عه‌شق و لێوڕێژ له وه‌فا. له‌پێناو زیاتر ئاشنابوون به‌م گه‌نجه و شیعره‌كانی و دونیای ئه‌مڕۆی شیعۆی كوردی، ماڵپه‌ڕی دوورگه به‌باشیزانی ئه‌م دیمانه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م گه‌نجه عاشقه سازبكات. فه‌رموون ئێوه و ده‌قی دیمانه‌كه.
سازدانی: سه‌باح مه‌جید
سه‌باح مه‌جید: با سه‌ره‌تا له منداڵیی كاوه حوسێن ده‌ستپێبكه‌ین؟
كاوه حسێن : له ساڵی 1984 له شاری كه‌ركوك له دایك بووم، قۆناغه‌كانی خوێندنم له شاری چه‌مچه‌ماڵ بریوه،ده‌رچووی په‌یمانگای مامۆستایانم به‌شی زمانی ئینگلیزی،له ساڵی 1999 ده‌نوسم ،له زۆربه‌ی ڕۆژنامه‌و گۆڤار‌و سایت و بڵاوكر اوه كوردیه‌كان.
سه‌باح مه‌جید: چ شتێك چ یادگارییه‌كی تاڵ و شیرین هه‌یه كه كاوه حوسێن و شیعر به‌یه‌كه‌وه ببه‌ستێته‌وه؟
كاوه حسێن : ژیان هه‌میشه پڕه له یادگاری تاڵ وشرین به‌ڵام هه‌ندێ جار له‌م ژیانه‌ی ئێمه به داخه‌وه تاڵیه‌كان زۆرترن له شییرینیهكان منیش به‌ده‌ر نیم له‌م ژیانهبۆیه تاڵیم ڕه‌نگه زیاتر چه‌شتبێ له شیرینی هه‌ر ئه‌و تاڵیانهش هه‌وێنی شیرین‌ترین داهێنانه.
سه‌باح مه‌جید: شیعری پێویستی به هه‌وێنه، ههوێنهكانی شیعری كاوه حوسێن چیین؟
كاوه حسێن : من هه‌میشه‌و له زۆر دیمانی ترا باسم كردووه ڕاستگۆی من بۆ شیعر مه‌رجی سه‌ره‌كیه تاكه هه‌وێنی من بۆ نووسین عه‌شقێكی له ده‌ست چوی پڕ ڕاستگۆیه.
سه‌باح مه‌جید: له دیمانه‌یه‌كدا ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، ده‌ڵێی(( سۆزی كچێك شیعری پێ نووسیم)) ده‌كرێ تۆزێك به‌م كچه پڕ له سۆزه‌مان ئاشنا بكه‌یت؟
كاوه حسێن : به‌ڵێ وایه من هه‌میشه له نێو دێره نوسینه‌كانمدا به خه‌یاڵی ئه‌و سۆزه‌وه ده‌نوسم ئه‌كه‌ر سۆزی ئه‌و كچه‌ش نه‌بوایه نامتوانی هێنده عاشقانه بنوسم هه‌رچه‌نده ئێستا من له ژیانی ئه‌ودا نه‌ماوم به‌ڵام ئه‌و هه‌میشه له ژیانی منا بوونی هه‌یه بۆیه ناتوانم له شیعره‌كانما باسی نه‌كه‌م، ئێستاش خۆم به قه‌رزاری كچێك ئه‌زانم.
سه‌باح مه‌جید: هه‌ندێك كه‌س ده‌ڵێن ((شیعر به‌ره‌و مردن ده‌چێت)) ئایا تۆ تا چه‌ند باوه‌ڕت به‌مه هه‌یه؟
كاوه حسێن : من باوه‌رم وایه هه‌موو شته‌كان كاڵبۆته‌وه به‌ڵام ئێستاش ئیشی جدی هه‌میشه خۆی تۆخ ئه‌كاته‌وه ، تا مرۆڤ بمێنێ شیعریش ئه‌مێنێ شیعر قه‌ت سه‌رده‌می به‌سه‌ر ناچێت چونكه شیعر له‌كه‌ڵ هه‌ستی مرۆڤا قسه ئه‌كات.
سه‌باح مه‌جید: ئه‌و شیعرانه‌ی ئه‌مڕۆ بڵاوده‌كرێنه‌وه، به‌تایبه‌تی له ماڵپه‌ڕه جیاجیاكانه‌وه، تا چه‌ند تۆ بهشیعریان ده‌زانیت؟
كاوه حسێن : من هه‌ست ئه‌كه‌م ئێستا كورد نوسه‌ری شیعری زۆرتره له خوێنه‌ری شیعر به‌ڵام به داخه‌وه چه‌ن نوسینێك نه‌بێ كه له چه‌ن قه‌ڵه‌مێكی جوان‌دا هه‌یه هیچیان ناچنه قاڵبی شیعره‌وه
سه‌باح مه‌جید: تا ئێستا به‌رهه‌می چاپ كراوت هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر هه‌ته ئاماژه‌ی پێبكه و ئه‌گه‌ریش نیته بۆچی؟
كاوه حسێن : من تا ئێستا هیچ به‌رهه‌مێكی چاپكراوم نیه هۆكاره‌كانی چاپ نه‌كردنیشی زۆرن له‌وانه نه‌بوونی توانای شه‌خسیم بۆ له چاپدانی كتێبه‌كه هه‌روه‌ها كێشه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌و ڕیكلام چه‌ن هۆكارێكی تریش به‌ڵام چه‌ن هه‌وڵێكی جدی هه‌یه بۆ چاپكردنی كتێبه‌كه‌م ئنیشالله له داهاتوویكی نزیكدا ئه‌كه‌ر ئه‌و هه‌وڵه سه‌ر بكرێ چاپ ده‌كرێ.
سه‌باح مه‌جید: دوا په‌یڤ كه كاوه حوسێن بیه‌وێ پێمان بڵێت؟
كاوه حسێن : ته‌نیا ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ هه‌موو كه‌سێ.
Thursday, August 20, 2009
ته‌واوی مافه‌کانی بۆ ماڵپه‌ری دوورگه پارێزراوه

له‌سه‌ر هێڵ نییه








dasti tosh xosh bet azizizm
له‌سه‌ر هێڵ نییه