.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















مرۆڤێكی "رۆبۆت" ده‌توانێت ده‌رگاكان بكاته‌وه و سه‌رچاوه‌كانی كاره‌باش بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خۆی شه‌حن بكاته‌وه. ڤایرۆسی كۆمپیوته‌ریش هه‌ن كه له‌ناونابرێن و ناتوانرێت به‌ریان پێ بگیرێت. فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان "بریداتۆر"یش وه‌ك ئامێرێك ده‌توانێت خۆی به ته‌نها شه‌ڕ بكات، هه‌رچه‌نده كۆنترۆڵه‌كه‌ی به‌ده‌ست مرۆڤه‌وه‌یه.
له‌ژێر رۆشنایی پێشكه‌وتنی زیره‌كی ده‌ستكرددا، ژماره‌یه‌ك له زانایانی بواری كۆمپیوته‌ر، تاووتوێی دانانی سانسۆر و كۆت له‌سه‌ر ئه‌و توێژینه‌وانه ده‌كه‌ن كه ره‌نگه ببنه هۆی له ده‌ستانی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ به‌سه‌ر ئه‌و سیستمه كۆمپیوتهریانهدا كه ورده ورده خه‌ریكه ده‌چنه ناو زۆربه‌ی كاروباره‌كانی كۆمه‌ڵگاوه، هه‌ر له هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگه‌وه تا قسه‌كردن له‌نێوان باند و مافیاكان له رێی ته‌له‌فۆنه‌وه. ترس له‌وه‌یه كه ره‌نگه پێشكه‌وتنی زیاتر ببێته هۆی به‌رپاكردنی نا ئارامی و ناجێگیرییهكی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌نگیشه ئاكامی مه‌ترسیداری هه‌بێت. بۆ نموونه، زاناكان ئاماژه بۆ چه‌ند ته‌كنیكێكی هه‌مه‌چه‌شن ده‌كه‌ن، وه‌ك ئه‌و سیستمه پزیشكییانه‌ی كه كۆمپیوتهرین و ئێستا له قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌دان و كار له‌گه‌ڵ نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده كۆمپیوتهریشن، به‌ڵام له‌كاتی مامه‌ڵه‌یاندا له‌گه‌ڵ نه‌خۆش هه‌ست و سۆز به‌كاردێنن، هه‌روه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌و ڤایرۆسانه‌ش ده‌كه‌ن كه به‌رگرتن لێیان و له‌ناوبردنیان مه‌حاڵه.
هه‌رچه‌نده زاناكانی بواری كۆمپیوته‌ر كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا ماوه‌یه‌كی زۆری ماوه مرۆڤایه‌تی بگاته رۆژی سه‌رهه‌ڵدانی ئامێرێكی وه‌ك ئامێری "هال" كۆمپیوته‌رێك بوو له فیلمی "ئۆدێستای فه‌زا 2001" و ده‌ستی گرت به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی فه‌زاییدا، هه‌رچه‌نده ئه‌مه خه‌یاڵ بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ره‌وایی ده‌ده‌ن به بوونی ترسێك له پێشكه‌وتنی ته‌كنۆلۆژیا به جۆرێك كه ده‌كرێت ببێته هۆی گۆڕینی هێزی كار به له‌ناوبردنی رێژه‌یه‌كی زۆری هه‌لی كار له رێی دروستكردنی مرۆڤی ئالی و ناچاركردنی مرۆڤی ئاسایی به گوزه‌ران له‌گه‌ڵ ئه‌و مرۆڤه ئالییانهدا، كه ورده ورده فێری ره‌فتاره‌كانی مرۆڤی ئاسایی ده‌بن.
له‌ماوه‌ی رابردوودا ژماره‌یه‌ك زانای پسپۆڕ له بواره‌كانی كۆمپیوته‌ر و ژیری ده‌ستكرد و دروستكردنی رۆبۆت و ته‌كنۆلۆجیای زانیاری‌دا له هۆڵی كۆنگره‌كانی "ئهسیلۆمار" له كه‌نداوی مۆنتری ویلایه‌تی كالیفۆرنیای ئه‌مه‌ریكا كۆبوونه‌وه، ئه‌وان گومانیان هه‌بوو له سه‌رهه‌ڵدانی عه‌قڵی ئه‌لكترۆنی زیره‌كتر له مرۆڤ له ئێستادا، به‌ڵام هه‌موویان كۆكبوون له‌سه‌ر بوونی رۆبۆتی تایبه‌ت به كوشتن و شه‌ڕ له ئێستادا كه سه‌ربه‌خۆ ده‌جه‌نگێت، تیشكیشیان خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باند و مافیا و كه‌سانی تاوانكار سوودیان له سیستمه‌كانی زیره‌كیی ده‌ستكرد وه‌رگرتووه. ئه‌و پرسیاره‌شیان خسته‌ڕوو، كه ئایا چی رووده‌دات ئه‌گه‌ر كه‌سێكی تاوانكار توانی سوود له‌و سیستمه وه‌رگرێت و تاوانی پێ بكات؟
ئه‌و پسپۆڕانه مه‌ترسییه‌كانی هه‌ندێك كاریشیان خسته‌ڕوو كه ره‌نگه مرۆڤ ئه‌نجامیان بدات، وه‌ك دروستكردنی ئۆتۆمبێل كه به‌بێ شۆفێر خۆی به رێگادا بڕوات، هه‌روه‌ها دروستكردنی رۆبۆت بۆ پاسه‌وانی به‌رپرسه‌كان یان كه‌سانی ده‌وڵه‌مه‌ند یان رۆبۆتی خزمه‌تگوزاریی ناوماڵ. مانگی رابردووش ویلی گاراگ كه له دۆڵی سیلكۆن ده‌ژی توانی رۆبۆتێك دروست بكات كه توانای مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ردا هه‌یه. بڕیاریشه له داهاتوودا راپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌و كۆنگره‌یه بڵاوبكرێته‌وه كه كۆنگره‌یه‌كی نهێنی بوو و له 25ی شوباتی رابردوو سازكرا.
ئیریك هۆرفیتز كه توێژه‌ره له كۆمپانیای مایكرۆسۆفت پێیوایه پێویسته زاناكانی بواری كۆمپیوته‌ر بایه‌خ به‌و ئامۆژگاریانه بده‌ن كه ده‌ڵێن عه‌قڵه ئه‌له‌كترۆنییه له راده‌به‌ده‌ر زیره‌كه‌كان و سیستمی زیره‌كیی ده‌ستكرد ره‌نگه ببنه هۆی به‌رپاكردنی خراپه‌كاری و تاوان.
جای گوود كه زانایه‌كی بیركاری بوو، له ساڵی 1965 باسی له بیرۆكه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی "ته‌قینه‌وه‌ی زیره‌كی" كردووه، ئاماژه‌ی به مه‌ترسی هاتنه كایه‌ی رۆبۆتی زیره‌ك كردووه به‌جۆرێك كه بتوانن رۆبۆتی زیره‌كتر له خۆیان دروست بكه‌ن. هه‌روه‌ك فینۆ ڤینگی پسپۆڕی كۆمپیوته‌ر باسی له‌وه كردووه كه رۆژێك دێت مرۆڤ رۆبۆتی له‌خۆی زیره‌كتر دروست ده‌كات و به‌وهۆیه‌شه‌وه رۆبۆته‌كان كۆنترۆڵی هه‌موو شتێك ده‌كه‌ن و ئیتر چه‌رخی ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ كۆتایی پێدێت.
هه‌رچه‌نده ئه‌م بیرۆكانه زیاتر له فیلم و چیرۆكه خه‌یاڵییه‌كاندا هه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك زانای وه‌ك ویلیا‌م جۆی كه پسپۆڕی ته‌كنۆلۆجیای زانیارییه، پێیان وایه ئه‌م بیرۆكانه له داهاتوودا ده‌بنه واقیع.
له هاوینی رابردوودا رێكخراوێك به‌ناوی "كۆمكاری تاك" چه‌ند خولێكی مه‌شقپێكردنی بۆ ئاماده‌كردنی كادری تایبه‌ت به چاودێریی گه‌شه‌كردنی ته‌كنۆلۆجی و هاوكاریكردنی كۆمه‌ڵگه بۆ گونجان له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی كۆمپیوته‌ر و ته‌كنۆلۆجیا كرده‌وه. دكتۆر هۆرفیتز ده‌ڵێت: "پێموایه له ئاینده‌یه‌كی نزیك یان دووردا له‌ژێر رۆشنایی ناڕه‌زایی هاووڵاتیان به‌رامبه‌ر به مه‌ترسی هاتنه كایه‌ی رۆبۆته زیره‌كه‌كان، ده‌بێت ئێمه‌ش جارێكی تر ره‌وشه‌كه هه‌ڵبه‌سه‌نگێنین". ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه داهێنانی رۆبۆتی زیره‌ك كێشه‌ی ئه‌خلاقی و یاسایی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و ترسه‌ش كه له زۆره‌كیی ده‌ستكرد هه‌یه‌تی، دكتۆر هۆرفیتز ده‌ڵێت: "هیوام وایه توێژینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به زیره‌كی ده‌ستكرد خزمه‌ت به مرۆڤ بكه‌ن و ناته‌واوییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكه‌ن". به‌م دواییانه‌ش توانرا پزیشكێكی ئالی دروست بكرێت، ده‌موچاوی ئه‌م پزیشكه بریتییه له شاشه‌یه‌ك و وه‌ك پزیشك وه‌ڵامی نه‌خۆش ده‌داته‌وه، دایكێك كه منداڵه‌كه‌ی تووشی سكچون و رشانه‌وه بووبێت ئه‌گه‌ر قسه له‌گه‌ڵ ئه‌م پزیشكه بكات و پێی بڵێت مناڵه‌كه سكچوون و رشانه‌وه‌ی گرتووه، رۆبۆته‌كه پێی ده‌ڵێت: "ئۆی، به‌ڕاستی پێم ناخۆشه ئه‌و قسه‌یه ده‌بیستم"، پاشان سه‌باره‌ت به نه‌خۆشی منداڵه‌كه له‌گه‌ڵ دایكه‌كه به‌هه‌ست و سۆزه‌وه قسه ده‌كات.
ده نكوباس


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌س خۆش کاک دڵدار


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زؤر سوباس كوله كان سه ركه وتوبن ده ستى ئيوه ش خؤش بن
له‌سه‌ر هێڵ نییه