❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / به‌ڤیدیۆ ده‌ستگیرکردنی شڤان په‌روه‌ر له‌که‌نه‌دا به‌هه‌ڵه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2009-08-20 22:43:33

kurd dj
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: ده‌ربه‌ندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-07-09
دواترین سه‌ردان: 2013-08-28
په‌یامه‌كان: 525
WindowsXPFirefox

به‌ڤیدیۆ ده‌ستگیرکردنی شڤان په‌روه‌ر له‌که‌نه‌دا به‌هه‌ڵه‌

پولیس که‌ به‌ شوێن که‌سێک یان که‌سانێکی تر چه‌کداردا بوون، به‌هه‌ڵه‌ له‌ سه‌ر گه‌وڕه‌ڕێی به‌ره‌و تۆرێنتۆ رایان ده‌گرێ و قۆڵبه‌ستیان ده‌که‌ن. ده‌وترێ که‌ ١٥ پولیس له‌م ئوپراسیونه‌دا به‌شدار بوونه‌ و گشت هاتووچۆ له‌م ئوتوبانه‌دا راگیرابوو.

مادنیوز

شوان په‌روه‌ر سترانبێژی به‌ناوبانگی کورد که‌ بۆ به‌شداری له‌ فیستیواڵێکی کورد گه‌یشتبوو بۆ شاری تورێنتۆ له‌ کانه‌دا له‌ لایه‌ن پولیس به‌ هه‌ڵه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
شوان په‌روه‌ر پاش کۆتایی ئه‌م فیستیواڵه‌ رۆژی دواتر بۆ هێندێک فیلم هه‌ڵگرتن له‌ گه‌ڵ چه‌ند که‌سی تر بۆ ئاوهه‌ڵدێری به‌ناوبانگی "نیاگارافاڵس" چووبوون و له‌ کاتی گه‌رانه‌وه‌یان له‌ لایه‌ن پولیسێکی زۆره‌وه‌ پێشیان پێ ده‌گیرێ.
پولیس که‌ به‌ شوێن که‌سێک یان که‌سانێکی تر چه‌کداردا بوون، به‌هه‌ڵه‌ له‌ سه‌ر گه‌وڕه‌ڕێی به‌ره‌و تۆرێنتۆ رایان ده‌گرێ و قۆڵبه‌ستیان ده‌که‌ن. ده‌وترێ که‌ ١٥ پولیس له‌م ئوپراسیونه‌دا به‌شدار بوونه‌ و گشت هاتووچۆ له‌م ئوتوبانه‌دا راگیرابوو.
ئه‌م هه‌واڵه‌ له‌ لایه‌ن رۆژنامه‌ی "تورێنتۆ سان"ی کانه‌دایی بڵاو بۆته‌وه‌.
جێگای ئاماژه‌ پێکردنه‌ که‌ شوان په‌روه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٠٨ له‌ لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانی ئیداره‌ی په‌نابه‌ری ئه‌مریکا که‌ بۆ مه‌به‌ستی به‌شداری له‌ رێوڕه‌سمی ٢ی رێبه‌ندان له‌ ئه‌مریکا بوو پێشی پێ گیرا و له‌ چوون بۆ ئه‌م وڵاته‌ بێ به‌ش کرا.
گومانی وه‌ هه‌بوو که‌ ناوبراو به‌ هۆی به‌شداری له‌م فستیواڵه‌ که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی پارتی کرێکارانی کوردستانی واته‌ پککا وه‌ له‌ کانه‌دا به‌ڕێوه‌ چوو بوو ده‌ستبه‌سه‌ر کرابێ.
پێشتریش که‌سانی سه‌ر به‌ پککا که‌ بۆ گێڕانی ئاهه‌نگ هاتبوونه‌ کانه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر کرابوون.
pkk له‌ لیستی رێکخراوه‌ تێروریستیه‌کانی وڵاتی کانه‌دا دایه‌ به‌ڵام ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌م رێکخراوه‌ له‌م وڵاته‌ به‌ نێوی رێکخراوی سینفی کار ده‌که‌ن.، به‌ڵام هه‌ر جموجۆڵێکی یارمه‌تی کۆکردنه‌وه‌ بۆ پککا له‌م وڵاته‌ وه‌داوکه‌وتنی یاسایی هه‌یه‌.




jebar.info

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net