.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






خه‌مه‌كانی حاجی؛ درامایه‌كی تهلهفزیۆنییهو (10) زنجیره‌ی له‌خۆگرتووه، كه له‌ده‌رهێنانی مه‌ریوان ئیبراهیم و وێنه‌گرتنی ژینۆ عومه‌ر-ه و كاری مونتاژ له‌لایه‌ن محه‌مه‌دو رووناكی و دهنگههڵگریش له‌لایه‌ن ره‌وا-وه جێبه‌جێده‌كرێن.
هه‌ریه‌ك له‌حاجی مه‌كی، شیروان عیزه‌ت، شنه حه‌سه‌ن، كه‌ژاڵ محه‌مه‌د، محه‌مه‌د عه‌لی و رێبوار حه‌مه سهعیدو چه‌ند كه‌سێكی تر وه‌ك ئاكته‌ر به‌شداری تێداده‌كه‌ن. درامای خه‌مه‌كانی حاجی؛ كه (10) كورته چیرۆكى كۆمیدییه‌و هه‌ر چیرۆكه‌و بابه‌تێكی كۆمه‌لایه‌تی تایبه‌ت به‌كێشه‌و رووداوه‌كانی ژیانی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵ له‌خۆده‌گرێت. كه دووان له‌و چیرۆكانه‌ش له‌نووسینی هاوڕێ قادر رهشیدو دووانیشیان هی حه‌مه عه‌لی كه‌ریم و چیرۆكه‌كانی تریش هی ده‌رهێنه‌ر خۆیه‌تی.
هونه‌رمه‌ند نه‌جم هۆگر هۆنراوه‌ی تایتڵی دراماكه‌ی نوسیوه‌و سه‌لام حه‌مادی-ش ئاواز‌و موزیكی بۆ داناوه. هه‌روه‌ك بڕیاره (خه‌مه‌كانی حاجی) له‌شه‌وانی مانگی رهمهزانداو له‌ته‌له‌فزیۆنی گه‌لی كوردستان-ه‌وه پێشكه‌شبكرێت.
مه‌ریوان ئیبراهیم بۆ دوالاپه‌ڕه وتی: له‌درامای خه‌مه‌كانی حاجی-دا، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چه‌ند كێشه‌یه‌كی كۆمهلایهتیم هه‌ڵبژاردووه تاكو وه‌ك ئامۆژگارییه‌ك بیانخه‌مه‌ڕوو.
خه‌مه‌كانی حاجی كه هونه‌رمه‌ند حاجی مه‌كی رۆڵی سه‌ره‌كی تێدا ده‌بینێت، رۆڵی پیاوێكی ره‌زیل به‌رجه‌سته ده‌كات كه هێنده‌ی خه‌م لهپارهكانی و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی ده‌خوات، هێنده‌ی ئه‌وه بیر له‌ژیانی منداڵه‌كانی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانیان ناكاته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و رۆڵبینینى له‌و زنجیرانه‌دا، حاجی وتی: زۆر خۆشحاڵبووم كه به‌شێوه‌یه‌كی كاریكاتێریانه له‌و درامایه‌دا به‌شدارببم و به‌قسه خۆشه‌كانی حاجی مه‌كی رۆژوان ماندووێتیان بڕه‌وێته‌وه.
sarchawa:knwe
له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر سوپاس بۆ بابه‌ته‌که‌ت
له‌سه‌ر هێڵ نییه