.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه















ئەو هۆكارانەی وا دەكات منداڵ قۆپیەبكات
چ لە قوتابخانە بێت، یان لە ماڵەوە بریتیین:
1- پاڵەپەستۆی خێزان بۆ سەر منداڵەكانیان كەوا پێویستە لە قوتابخانە یەكەم بن، یان پێویستە منداڵەكەیان زیرەك بێت بێ گوێ دانە تواناكانی منداڵەكەو ئامادەباشی بۆ كارەكان، هەر بۆیە دەبینین كەوا فێڵ و قۆپیە دەكەن و مەیلێكی بەهێزیان هەیە بۆ ئەوەی رازی بوونی كەسانی تر بە دەست بهێنن.
2- پێش تەمەنی حەوت ساڵی منداڵان مەیلیان هەیە كە ببنە جێگای سەرنجی دەوروبەریان و گرنگیان پێ بدرێت هەر بۆیە هەندێك قسە هەڵدەبەستن و درۆ دەكەن بۆ ئەوەی ئەم حەزەیان جێبەجێ بكەن.
3- تەمبەڵی و كەم توانایی هۆكارێكە بۆ پەنا بردنە بەر قۆپیەكردن چونكە ئەو منداڵانەی كەوا هەست دەكەن توانای وەرگرتنی بابەتی خوێندنیان نییە و متمانەیان بەخۆیان نییە كەوا لە تاقیكردنەوە دەردەچن، بۆیە بیرۆكەی قۆپیەكردن لایان دروست دەبێت، ئەگەر پاڵەپەستۆی زۆریشیان لەسەر بوو بۆ دەرچوونیان ئیتر هەڵدەستن بەم رەفتارە.
چۆن لەم كێشەیە خۆمان بە دوور دەگرین (خۆپاراستن)
1- توێژینەوەكان ئەوەیان سەلماندووە كاتێ منداڵ هەست دەكات بایەخی پێ نادرێت، یان كەس لێپێچانەوەی لەگەڵ ناكات، هەڵدەستێت بە قۆپیە و فڕوفێڵ لە كارەكانی، بۆیە پێویستە لەسەر دایك و باوكان چاودێری منداڵەكانیان بكەن و هۆكاری ئەم رەفتارە بزانن، ئایا لەترسی سەرنەكەوتن قۆپیە دەكەن، یان بۆ خۆدەرخستن لە نێو برادەركانیان.
2- فێركردنی ڕاستگۆیی و دەستپاكی، هەوڵ بدە كار لەمنداڵەكەت بكەێت بە قسەی خۆش و فێركردنی رەوشتی باش، چونكە زۆرانێك لە منداڵان هەن بەهۆی پەروەردەی ڕاست و دروستی ماڵەوەیان، دروستبوونی هەندێك بەهای جێگیر لەناخیان ناتوانن قۆپیە بكەن و دەیانەوێت ماڵەوە لێیان رازی بن، هەروەها دەزانن قۆپیەكردن دژی ئەو یاسایانەیە كە ئەو لەسەری پەروەردەكراوە، بەتایبەتی لە تەمەنی (12-15) ساڵی كە گرنگی زۆر دەدەن بە لایەنی وێژدانی و پابەندبوون بە پێوەرەكان.
چارەسەركردن:
1- كاتێ منداڵەكەت بینی هەوڵی فێڵ كردن دەدات، یان بەم رەفتارەی ئەنجامدا، رازی نەبوونت بە رەفتارەكەی نیشان بدە بۆ نموونە لە كاتی یاری كردن یارییەكە بوەستێنە پێی بڵێ من ئەم یارییە لەگەڵ تۆ ناكەم كە تۆ دەتەوێت فێڵی تیا بكەیت، ئەگەر بۆت روون كردەوە كە هەڵەی كردووە، منداڵەكە بە خۆی واز لە فێڵ كردن دەهێنێ.
2- منداڵەكە فێر بكە و تێی بگەیەنە كە ئەنجامدانی رەفتاری هەڵە و نادروست دەبێتە هۆی ئەوەی دەوروبەرت متمانەیان پێت نەمێنێت، ئەگەر دواتر بەكاری ڕاستیش هەڵسایت كەس باوەڕت پێ ناكات.
3- پشت گوێ خستنی منداڵ لەلایەن دایك و باوكیەوە دەبێتە هۆی پەنابردنەوە بەر درۆكردن و نواندنی فڕۆفێڵ لای منداڵ بۆ دابین كردنی پێداویستییەكانی.
4- هەوڵ بدە منداڵەكەت متمانەبەخۆ كردنی لەلا دروست بێت، راستی خۆی بزانێت و رازی بێت بە تواناكانی، ئەگەر سەرنەكەوت لە كارێك یارمەتی بدرێت و هەوڵی لەگەڵ بدرێت بۆ سەركەوتن، كاتێ منداڵ سەركەوتنی بە دەستهێنا لە كارێك بە ماندووبوونی خۆی پاداشت بكرێت چونكە رێزگرتنی بۆ خودی خۆی زیاد دەكات و لە رەوشتە چاكەكانی بەردەوام دەبێ.
كؤفارى تاو


لهسهر هێڵ نییه









dastt xosh bet dldar barezm babteke ba swda sarkwtu bet hamesha


کەدەلێن کەسـێک بێ غەمە .... شێـتـە یان ئــەقلـــی کەمــە
ئەقلی ھەبێ وغەمی نەبی .... ناکرێ و نابێت لەو سەردەمە
لهسهر هێڵ نییه








دهست خۆش هاوڕێ گیان مامۆستاش ڕۆڵێکی گرنگی ههیه له کهم کردنهوهی ئهم دیاره ، جار وایه کهسایهتی مامۆستاکه وا دهکات له قوتابی پهنا بهرێت بۆ فێڵ کردن. سهرکهوتوو بیت کاک دڵدار گیان.


لهسهر هێڵ نییه









زؤرزؤرسوباستان ئه كه م هاورييان سه ركه وتوبن
لهسهر هێڵ نییه






dastt xosh bet hawre gyan


لهسهر هێڵ نییه









سوباس هاورييان بؤبه يامه كانتان سه ركه وتوبن
لهسهر هێڵ نییه








dast xosh be babatakat ba sud bu sarkawtubyyyyyyyyyyyyyy,haw ram lagal hana sweet zor car mamosta abeta hokary away ka qutabiaka qopia bka..

لهسهر هێڵ نییه









والله من مامؤستام هه ركويشيان بئ ناده م بابؤخؤيان هه رقؤبيه بكه ن باناجح بن بؤئيمه كه م قؤبيه مان كردووه هههههههههههههههه سوباس كيانه
لهسهر هێڵ نییه