.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















له‌وانه‌یه هیچ خانمێك دان به‌وه‌دا نه‌نێت كه ته‌مه‌نی 40 ساڵه، یان به‌ره‌و ژوور، چونكه ئه‌مه یه‌كێكه له نهێنییه به‌هێزه‌كانی خانمان، كه تا بتوانن ده‌یشارنه‌وه.
به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش فه‌رامۆش نه‌كه‌ین كه ته‌مه‌ن به‌زه‌یی به كه‌س نایه‌ته‌وه‌و هه‌رچه‌ند مرۆڤ، به‌تایبه‌تی خانمان، ته‌مه‌نی زیاتر بێت، ئه‌وا رووخسار‌و جه‌سته‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌گۆڕێ. بۆیه ئه‌و ماكیاژه‌ی له ته‌مه‌نی 20 ساڵی‌و 30 ساڵی بۆت ده‌بوو، خانمی به‌ڕێز، هه‌مان ئه‌و ماكیاژه نییه كه له دوای 40 ساڵییه‌وه بهكاریدێنیت.
له چلهكانو په‌نجاكانی ته‌مه‌نتدا، پێویستیت به خزمه‌تێكی تایبهتو ماكیاژێكی سروشتی هه‌یه كه دووربێت له ره‌نگی تۆخ‌و دیار. له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه پێستی ده‌موچاوت به‌شێوه‌یه‌كی باش ئاماده‌بكه‌یت، تا شێوه‌یه‌كی گه‌نجانه بدات به‌ده‌سته‌وه، چونكه چرچ‌و لۆچی به‌ره‌به‌ره پهیدادهبنو هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك له لێدانی ماكیاژه‌كه بكه‌یت، ئه‌وا چرچ‌و لۆچه‌كان دیارتری ده‌كه‌ن.
بۆیه ئه‌م هه‌نگاوانه ره‌چاو بكه:
بۆ خۆپاراستن له تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی خۆر‌و پیسبوونی ئاووهه‌وا، كرێمی ته‌ڕكردن بهكاربێنه، چونكه ئه‌مه وا له دهمو چاوت ده‌كا خۆی له په‌ڵه ره‌شه‌كان بپارێزێ. هه‌روه‌ها پارێزگاری له كۆلاجینیش دهكاتو نه‌رمییه‌ك ده‌به‌خشێته دهمو چاوت.
كرێمی ئه‌ساسی گونجاو بۆ جۆری پێستی دهمو چاوت هه‌ڵبژێره، چونكه ئه‌مه وه‌ك پله‌ی ره‌نگه‌كه گرنگی خۆی هه‌یه. ئه‌گه‌ر پێستی دهمو چاوت وشك بێت، ئه‌وا پێویستیت به كرێمێكی ته‌ڕكردنی وه‌ك (Super Restorative Foundation True Lift) هه‌یه كه نیشانه‌كانی پیربوون ده‌شارێته‌وه‌و ره‌نگێكی گه‌شت پێده‌به‌خشێ.
پله‌ی گونجاو هه‌ڵبژێره تا سیماكهت سروشتی بێت، نه‌ك ده‌ستكرد، هه‌روه‌كو ئه‌وه‌ی دهمامكێكت پۆشیبێ. ئه‌م پله‌یه ده‌بێ له ره‌نگی پێستی دهمو چاوت نزیكبێتو چڕیش نه‌بێت.
دواجار به جووڵه‌ی سووك‌و خێرا، هه‌ندێ له پۆدره به‌سه‌ر ته‌واوی رووخسارتدا بكه تا له هه‌ر بریسكه‌یه‌ك رزگارت ببێ.
پاش ئه‌م هه‌موو ئاماده‌كارییه، دهمو چاوت وه‌ك قوماشی نیگاركێش لێهاتووه بۆ دانانی ماكیاژێكی سووك كه ته‌نها پێویستیت به پۆدرهیهك به ره‌نگی قه‌یسی یان خۆخ بۆ روومهتهكانو بریسكه‌ی لێوو خه‌تێكی سووك له شادۆیهكی ره‌نگ تاریكی پشتهچاوو ده‌وروبه‌ری له‌جیاتی كلو چینێك له ماسكارا ده‌بێت، تا رووخساری خانمێكی 30 ساڵانت پێببه‌خشێت.
ده نكوباس


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh kaka dldar hhhhhhhhhh ka buma 40 sal am renmaiiana pairaw akam hamuian..

له‌سه‌ر هێڵ نییه









dast xosh bet her sarkawtu bit

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زؤرسوباس بؤبه يامه كانتان سه ركه وتوبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه