.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه
















زۆر كه‌س پرسیاری ئه‌وه‌ی لا دروست ده‌بێت كه گه‌شتیارانی ئاسمان و ناو بنكه فه‌زاییه‌كان چ جۆره خواردنێك ده‌خۆن، به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئێستا خواردنه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وتۆ له خۆراكی ئاسایی سه‌رزه‌وی جیاوازنین، هه‌رچه‌نده پێشتر خۆراكی گه‌شتیارانی بۆشایی ئاسمان ته‌واو له‌خۆراكی سه‌ر زه‌وی جیاواز بوو.
خۆراكی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌ڕۆنه ناو بۆشایی ئاسمانه‌وه به‌شێوه‌ی هه‌ویرێكی گیراوه‌یه و ده‌كرێـته ناو هه‌ندێ تیوپی وه‌كو تیوپی ماجونی شتنی ددانه‌وه، ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه زانایان كاریان كردووه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئه‌و جۆره خواردنانه‌ی كه ئاماده ده‌كرێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی كه‌شتییه ئاسمانییه‌كانه‌وه ده‌ڕۆنه ناو بۆشایی ئاسمانه‌وه.
به‌پێی راپۆرتێكی گۆڤاری تایمی ئه‌مریكی له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و جۆره خواردنانه به‌لای كه‌سانی گه‌شتیاری ئاسمانه‌وه به‌تام نه‌بووه و حه‌زیان به تامه‌كه‌ی نه‌كردووه، هه‌روه‌ها زانایان تێبینی ئه‌وه‌یان كردبوو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گه‌شت ده‌كه‌ن بۆ بۆشایی ئاسمان بڕێكی زۆری كێشی له‌شیان له‌ماوه‌ی سهفهرهكهیاندا له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش بووه هۆی نیگه‌رانی ئه‌و زانایانه‌و بۆ دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌و دیارده‌یه و چاره‌سه‌ركردنی چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
گه‌شتكردن بۆ بۆشایی ئاسمان سه‌ختییه‌كی زۆری تێدایه، بۆیه گه‌شتیارانی بۆشایی ئاسمان بڕێكی زۆری وزه‌ی له‌شیان به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش وایكردووه پێویستییه‌كانی له‌شیان بۆ خۆراك له‌چاو كه‌سانی ئاسایدا جیاواز بێت، نمونه ئه‌وان بڕی زیاتریان له كالسیۆم پێویسته، بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه كالسیۆمه زۆره‌ی كه هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی گه‌شته‌كه‌یانه‌وه تووشی ئێسكه‌كانیان ده‌بێت، بۆیه خواردنه‌كانیان سۆدیۆمی كه‌می تێدایه تاكو پارێزگاری له كالسیۆمی له‌شیان بكرێت.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ گه‌شه‌سه‌ندنی ئاماده‌كردنی جۆری خواردنه‌كانی گه‌شتیارانی بۆشایی ئاسماندا، ئێستا بارودۆخه گۆڕاوه‌و به‌ره‌و باشتر چووه‌و لیستێك بۆ گه‌شتیاره‌كانی بۆشایی ئاسمان داده‌نرێت تاكو خواردنه‌كانیان هه‌ڵبژێرن و ئه‌و لیسته چه‌ندین خۆراكی جۆراوجۆری هه‌ر له زه‌ڵاته‌ی تونه‌وه بگره تاكو گه‌نمه‌شامی تێدایه.
به‌هۆی سیستمێكه‌وه پله‌ی گه‌رمی خۆراكه‌كان ده‌پارێزرێت، هه‌روه‌ها به‌شێوازێك ئاماده ده‌كرێن كه بتوانرێت به‌هۆی كهوچكهوه بخورێن.
ئه‌مڕۆ ئه‌و شێوازی تیوپه نه‌ماوه‌و له بنكه‌ی فه‌زایی ئه‌پۆڵۆدا 185 جۆر خواردنی جۆراوجۆر و زه‌ڵاته هه‌یه، روسیا 100 جۆریان ئاماده ده‌كات و ژاپۆنیش 30 جۆری دیكه و ئه‌مریكاش به‌شه‌كه‌ی تری.
ده نكوباس


له‌سه‌ر هێڵ نییه







ده‌ستت خۆشبێت کاکه دڵدار گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته
هیوای به‌رده‌وامیت بۆده‌خوازم
هه‌ر بژیت برای به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زؤرسوباس كاكه بيستون كيان سه ركه وتوبيت كيانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆشبێت کاکه دڵدار گیان بۆ ئه‌م بابه‌ته
هیوای به‌رده‌وامیت بۆده‌خوازم
هه‌ر بژیت برای به‌رێزم

له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌ست خۆش هه‌ر سه‌رکه‌وتوبیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه







dast xosh bet bjit


له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوباس بؤبه يامه كانتان هاورييان سه ركه وتوبن
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh kaka dldar gian bo danany am babata cwana dast xosh,sarkawtubyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyy

له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوباس سه ندريلاخان سه ركه وتوبيت كيانه
له‌سه‌ر هێڵ نییه