.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















نووسین و ئاماده‌كردنی / ئــاسـۆ عبدالرحمن
پێداچونه‌وه‌ى / مامۆستا: عدنان بارام
چۆن خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆ مانگى رِهمهزان ؟
یه‌كه‌م : ئاماده‌بوونى دهرروونى و زانستى بۆ ئه‌م مانگه پیرۆزه :
پارِانهوه له‌خواى گه‌وره به هه‌ر دوعایه‌ك كه ده‌یزانى ، وه‌ك ئه‌م دوعایه (( اللهُمَّ سَلِمني إلى رَمَضان وَسَلِم لي رَمَضان وتَسَلمه مِني مُتَقَبيلاً )) .
* هێنانى چه‌ند نیه‌تێك پێش هاتنى رِهمهزان ، چونكه ( أبو هریرة ) رضي الله عنه دهگێرِێتهوه له فه‌رمووده‌یه‌كى قودسى دا خواى گه‌وره ده‌فه‌رمووێ :" إذا تَحَدثَ عَبدي بِأن يَعمَلَ حَسَنَةَ فأَنا أَكتُبُها لَه حَسَنَة " ( صحيح مسلم ) .
واته : ئه‌گه‌ر به‌نده‌كه‌م نیه‌تى كردنی چاكه‌ى هێنا ئه‌وا من به چاكه بۆى ده‌نووسم .
له‌و نیه‌تانه‌ى كه پێویسته بهێنرێت پێش مانگى رِهمهزان :
1 ـ نیه‌تى ( خه‌تم كردنى ) ته‌واوكردنى قورئان له جارێك زیاتر له‌گه‌ڵ تێگه‌یشتن له ماناكه‌ى .
2 ـ نیه‌تى ته‌وبه‌كردنى راست له هه‌موو تاوانه‌كانى پێشوو
3 ـ نیه‌تى ئه‌وه‌ى كه ئه‌م مانگه سه‌ره‌تاییه‌ك بێت بۆ كردنى خێر‌و ئه‌نجامدانى كارى چاكه و به‌رده‌وامبوون له‌سه‌رى به پشتیوانى خوا تائه‌و رِۆژهى دهگهرِێینهوه بۆ لاى خۆى .
4 ـ نیه‌تى ده‌ستكه‌وتنى زۆرترین برِى چاكه له مانگه ، چونكه له مانگه دا پاداشت و چاكه چه‌ندجاره ده‌بێته‌وه .
5 ـ نیه‌تى چاككردنى رِهوشت ورِهفتار ونواندنى ههڵسو كه‌وتى چاك له‌گه‌ڵ خه‌ڵك و زمان شرینى له‌گه‌ڵیاندا .
6 ـ نیه‌تى كاكردن بۆ ئه‌م دینه پیرۆزه وبڵاوكردنه‌وه‌ى له نێوان خه‌ڵكدا به سوود وه‌رگرتن له‌وه‌ى كه له مانگه پیرۆزه ئیمانى خه‌ڵكى به‌رز ده‌بێته‌وه .
7 ـ نیه‌تى دانانى به‌رنامه‌یه‌ك پرِ له عیبادهت و په‌رستن وزیكر كردن ده‌ست پێوه‌گرتنى و پشتگوێ نه‌خستنى .
* خوێندنه‌وه‌ى كتێبى دینى پێش هاتنى مانگى رِهمهزان : ئه‌ویش بریتیه له خوێندنه‌وه‌ى چه‌ند كتێبێكى سوود به‌خش به تایبه‌ت ئه‌و كتێبانه‌ى كه باسى فه‌زڵ و گه‌وره‌یى وئه‌حكامه‌كانی مانگى رِهمهزان ده‌كه‌ن ، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ناسه ئاماده‌بین بۆ ئه‌م مانگه پیرۆزه به سۆزیكى ئیمانى به‌رزه‌وه . له‌و كتێبانه (( چۆنییه‌تى رِۆژوى پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم لهرِهمهزاندا ، چۆنێتى ئه‌نجامدانى نوێژى ته‌راویح لهرِهمهزاندا .. هتد )) .
براى موسوڵمان خوشكى موسوڵمان هه‌وڵبده سوود وه‌ربگریت له گه‌وره‌یى و فه‌زڵى ئه‌م مانگه ، چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت : " إذَا جَاءَ رَمَضَان فُتِحَ أبْوابُ الجَنَّة ، وغُلِقَت أبوابُ النِّيران ، وَصُفِدَتِ الشَّيطان " ( أخرجه البخاري : (4/97) رقم : 1898) .
واته : كه مانگى رِهمهزان به‌سه‌ردا دێت ده‌رگاكانى به‌هه‌شت ده‌كرێنه‌وه ، و ده‌رگاكانى دۆزه‌خیش داده‌خرێن ، و شه‌یتانه‌كان زنجیر ده‌كرێن . مانگى رِهمهزان شه‌وێكى تێدایه كه مه‌لائیكه‌كان داواى لێخۆشبوو‌ن ده‌كه‌ن ، پاداشت وچاكه‌ى تێدا چه‌ند جارهدهبێتهوه .
نه‌خشه‌یه‌ك بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ مانگى رِهمهزان
1 ـ هه‌موو رِۆژێك گوێبگره له سیدیه‌ك كه باس له فه‌زڵ و گه‌وره‌ی مانگى رِهمهزان ده‌كات ، له‌ماڵ له‌ناو ئۆتۆمبییل له دوكان له‌هه‌ر شوێنێكى تر .
2 ـ خوێندنه‌وه‌ى ته‌فسیرى ئه‌و ئایه‌تانه‌ى كه باسى رِۆژو مانگى رِهمهزان ده‌كه‌ن له كتێبى ته‌فسیرى قورئان .
3 ـ " چۆن له‌مانگى رِهمهزاندا بژین " دروشمێكه پێش مانگى رِهمهزان ، كه بریتیه له كۆبونه‌وه و دانیشتنێكى برایانه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ى كه خۆشیانت ده‌وێ و مرۆڤى چاك وچاكه كارن ، له‌گه‌ڵیاندا باس له‌وه بكرێت كه چۆن له مانگى رِهمهزاندا بژین ، وه‌كو ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره لێمانى ده‌وێ ، ئه‌م دانیشتنه ئیمانیه هانده‌رێكه بۆ ئاماده‌بوونى دڵه‌كانمان بۆ مانگى رِهمهزان .
4 ـ دابین كردنى برِیك پاره‌ى دیاریكراو بۆ ئه‌م مانگه بۆ كردنی كارى خێر وه‌ك :
أ ـ صدقه جاریه ( بیرى ئاو ، به‌شداریكردن به برێك پاره له دروستكردنى مزگه‌وت ، ناشتنى دار ... هتد ) .
ب ـ كرِینى هه‌ندێ كتێب و نامیلكه‌ى به سوود بڵاوكردنه‌وه‌ى له نێوان خه‌ڵكیدا .
ج ـ به‌شداریكردن له پرِۆژهى ناندانى رِۆژوان له‌مانگى رِهمهزان .
د ـ شتوومه‌كى خێر ، كه بریتیه له كۆمه‌ڵێك خواردن كه دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر كهمدهستهكاندا له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه .
5 ـ رِۆیشتن بۆ ماڵى خوا بۆ ئه‌نجامدانى عومره ئه‌گه‌ر توانرا چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا صلى الله عليه وسلم ده‌فه‌رمووێت " عَمرةُ في رَمَضان تَعدل حجة مَعي " ( صحيح الترغيب و الترهيب ،ج2/ص6/1118). واته : ئه‌نجامدانى عومره‌یه‌ك له مانگى رِهمهزان خێرى حه‌جێكى هه‌یه كه له‌گه‌ڵ مندا ئه‌نجامدرابێت .
6 ـ فێربوونى ئاداب ئه‌حكامه‌كانى رِۆژوو ، وخوێندنه‌وه‌ى كتێبى (( چۆنێتی رِۆژووی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم له رِهمهزان دا )) .
7 ـ ئاماده‌بوون له‌و ووتارانهى كه به‌بۆنه‌ى هاتنى مانگى رِهمهزانهوه پێشكه‌ش ده‌كرێت .
8 ـ ئاماده‌كاری له ماڵه‌وه وه‌كو خێزان ، منداڵه‌كان و ده‌وروبه‌ر بۆ ئه‌م مانگه پیرۆزه له رِێگاى قسه و گفتوگۆ ئامۆژگاریكردن بۆ ئاماده‌بوون بۆ ئه‌م مانگه پیرۆزه .
دووه‌م : ئاماده‌بوونى بانگه‌وازى : بانگه‌وازكار ئاماده‌ده‌بێت به‌م رِێگایانهى خواره‌وه :
1 ـ شتوومه‌كى بانگه‌واز : بریتیه له :
أ ـ كتێبى رِهمهزانى . ب ـ نامیلكه . د ـ بڵاوكراوه . د ـ سیدى ووتار ... هتد .
2 ـ نووسینى چه‌ند نامیلكه بڵاوكراوه‌یه‌ك بۆ هاندانى خه‌ڵك بۆ ئه‌نجامدانى كارى چاكه له‌م ماگه پیرۆزه .
3 ـ ئاماده‌كردنی چه‌ند ووشه و ئامۆژگارییه‌ك بۆ قسه‌كردن بۆ كه‌سانى ده‌وروبه‌رت له مزگه‌وتى گهرِهك یان له بازارِ یان له ههرشوێنیكداى .
4 ـ دابه‌شكردنی سیدى وكتێب و نامیلكه به‌سه‌ر خه‌ڵكى گهرِهكدا .
5 ـ چه‌ندین رِیگاى تر هه‌یه بۆ بانگه‌واز كردن بۆ رِێگاى خوا .
برایان و خوشكانی بهرِیزم له كۆتاییدا ده‌ڵێم بانگه‌واز كردن بۆ رِێگهى خوا پێویستى به هه‌وڵى راسته‌قینه‌ى ئێوه هه‌یه ، داواكارم كه ئێوه‌ش درێغى نه‌كه‌ن ، چونكه له‌وانه‌یه بڵاوكراوه‌یه‌كى بچوك ببێته هۆى هیدایه‌ت دانى خه‌ڵكانێكى زۆر وه له‌وانه‌شه كتێبێك هیدایه‌تى كه‌س نه‌دات ئه‌گه‌ر بهنیهتێكى پاك نه‌بێت بۆ خوا ، چونكه هیدایه‌تدان به‌ده‌ست خوایه .
وصلى الله تعالى و سلم على محمد وعلى اله وصحبه أجمعين
سایتی : بـــــــههـــــهشـــــــت
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن خه‌ڵات (2009-08-22 09:49:20)


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده ست خؤش هاورئ كيان بؤئه م بابه ته به سوده سه ركه وتوبيت به هيواى به رده واميت به ريزم
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس به‌ڕێز(( versin )) ده‌ستی تۆش خۆشبێت زۆر سوپاس بۆ په‌یامه‌که‌ت هه‌ربژیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh xelat gian sarkawtuby azizm xwa padashty chakaw batawa,,sarkawtubyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyyy

له‌سه‌ر هێڵ نییه








دةس خؤش كاكه خةلات بؤ دانانى ئةم بابةتة بةسوده
سةركةوتوبيت براى بةرئز


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس به‌ڕێزان ( سه‌ندرێلا ،، کاکا ) گیان خوای گه‌وره رۆژووی مانگی ره‌مه‌زانمان لێ قبوڵبکات خوا پاداشتی تۆش بداته‌وه هه‌ربژیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاک خه‌لات بابه‌تێکی زۆر به سوده سه‌رکه‌وتو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ستت خۆش بێت کاکه خه‌ڵات بۆ دانای ئه‌م بابه‌ته
خودا پاداشتت بداته‌وه

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس کاکه بروسک گیان ده‌ستی تۆش خۆشبێت چاوه‌که‌م ،،،،
زۆر سوپاس کاکه ئه‌حمه‌د خوا پاداشتی تۆش بداته‌وه هیوادارم سه‌رکه‌وتووبیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌ست خۆش کاک خه‌ڵات گیان بابه‌تێکی به‌سودت داناوه خوا جه‌زای خێرت پێ ببه‌خشێ.


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر سوپاس به‌ڕێز خوا پاداشتی تۆش بداته‌وه هه‌ربژیت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه