.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













1- ئه‌گه‌ر ته‌مه‌نت چووته سهرێو هێشتا شووت نه‌كردووه، هه‌ر بۆیه‌ش پێتوایه ده‌بێ وڵامی به‌ڵێ بده‌یته‌وه به یه‌كه‌مین خوازبێنیكارت، له ههڵهدای
.2- هه‌میشه هه‌ڵسه‌نگاندنی كه‌سێك له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا كاره‌كان تێكده‌دات. ئه‌گه‌ر خوازبێنیكارهكهت له‌گه‌ڵ كه‌سانی دیكه‌دا ههڵسهنگێنیو ئینجا بڕیاری لێبده‌ی، دڵنیابه ناتوانی بڕیاری درووستبدهی
.3- ئه‌گه‌ر له‌رابوردوودا تووشی شكستی لهخۆشهویستدا بووی، پێویسته له باری ده‌روونییه‌و خۆت به‌هێز بكهیو هه‌وڵبده‌ی له بیری بكهیتو خۆت بۆ ژیانێكی نوێ ئاماده بكه‌ی
.4- هه‌ندێك كه‌س به هۆی جیاواز، وه‌ك شه‌رمن بوون یان به هۆكاری ئایینی رێگه به خۆیان ناده‌ن په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی دروستبكه‌ن، ئه‌گه‌ر تۆش یه‌كێكی له‌وانه، بزانه له ههڵهدای .
5- هه‌ندێك له كچان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نیان كه‌مه، بڕوایان به‌خۆیان نییه‌و پێیانوایه كه‌موكورتیان زۆره، پێویسته ئه‌و كه‌سانه بیر له خاڵه باشه‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه.
6 - هه‌ندێك كچ پێیانوایه ده‌بێت زۆر به خێرایی په‌یوندییه‌كی سۆزداری یه‌كجار به‌هێز له نێوان ئه‌و خۆشه‌ویسته‌كه‌ی یان ده‌ستگیرانه‌كه‌ی دروستبێت، كه ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت زوو دڵ‌سارد ده‌بنه‌وه، كه ئه‌مش هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه خۆشه‌ویستی به‌ره به‌ره زۆر ده‌بێت.
7- خۆشهویستهكهتو ژیانی سۆزداری تۆ له‌گه‌ڵ پیاوه‌كانی ناو فیلمه‌كاندا زۆر جیاوازه، له‌راستیدا ئه‌و جۆره پیاوانه ته‌نیا لهفیلمهكاندا بوونیان هه‌یه.
8- هه‌ندێكجار كچان حه‌ز له كه‌سێك ده‌كه‌ن كه هیچ خاڵێكی هاوبه‌ش له‌نێوانیاندا نییه، ته‌نیا یه‌ك هۆكاری تایبه‌ت وایلێكردوون په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سه‌دا ببه‌ستن. بیرت نه‌چێته‌وه ته‌نیا یه‌ك تایبه‌تمه‌ندی ناتوانێت ژیانی ئاسووده‌ت بۆ دروستبكات .
9- جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر خاڵه نێگه‌تیڤه‌كان هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. ئه‌گه‌ر به هه‌ر هۆكارێك سه‌باره‌ت به پیاو روانگه‌ی سلبیت هه‌یه، پێویست وه‌لای بنێیو واقیع بین بیت .
10- هه‌ندێك كچ كه خۆیان خوێندنی باڵایان ته‌واو كردووه یان پیشه‌یه‌كی باشیان هه‌یه، پێیانوایه پێویستیان به یارمه‌تی هیچ پیاوێك نییه‌و به لوتبه‌رزییه‌وه وه‌ڵامی پێشنیازی خۆشه‌ویستی یان خوازبێنیكارهكانیان ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه رێگه له خۆشبه‌ختی داهاتووت ده‌گرێ


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh

له‌سه‌ر هێڵ نییه